توڕه‌یی و وڕكگرتن له زۆر منداڵدا په‌یدا ده‌بێت له ته‌مه‌نی (2 تا 4) ساڵان..
وه له‌هه‌ندێ جار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆیه‌كی نه‌خۆشی.
ده‌بینین گه‌ر منداڵه‌كه داواكارییه‌كانی جێ به‌جێ نه‌گه‌یه‌نیت به توندی هاوار
ده‌كات و ده‌قیژێنێت و ده‌گریێت، هه‌روه‌ها ده‌ست ده‌كات به گریان و خۆی فڕێ
ده‌داته سه‌ر زه‌وی و جاری وا هه‌یه سه‌ری ده‌كێشێت به‌زه‌ویدا له قین و
توڕه‌ییدا..
باشه له‌م حاڵه‌ته‌دا چی بكه‌ین باشه؟
هه‌روه‌ها گه‌ر ئه‌م كێشه‌یه ڕووبدات له‌پێش چاوی خه‌ڵكی.. یان شوێنه
گشتییه‌كاندا.. ده‌بینین كاتێك سه‌ردانی دوكان و بازاڕێك ده‌كرێت منداڵه‌كه
یه‌كسه‌ر وڕك ده‌گرێت و داوای شیرینی و مۆته و نوقوڵ و شتی تر ده‌كات، یان بگه‌ین
به دوكانی یاری فرۆشتن داوای یاری و سه‌یاره‌و شتی له‌و جۆررانه ده‌كات، كاتێكیش
خێزانه‌كه‌ی بۆی ناكڕن یه‌كسه‌ر ده‌ست ده‌كات به هاواركردن و گریان، لێره‌شدا تاكو
خێزانه‌كه نه‌كه‌ونه ئیحراجبوونه‌وه ناچار ده‌بن داواكارییه‌كانی جێ به‌جێ بكه‌ن
تاكو بێ ده‌نگی بكه‌ن و دووربكه‌ونه‌وه له‌تێڕوانینی خه‌ڵكه‌كه.
باشه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا بكه‌ین؟
هه‌موو توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه جێ به‌جێ كردنی
داواكارییه‌كانی منداڵ له‌كاتی وڕكگرتن و گریان و هاواركردن، هه‌روه‌ها پێدانی
هه‌موو شتێك داوای ده‌كات هۆیه‌كی سه‌ره‌كی یه وا له منداڵه‌كه ده‌كات
به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وت و داواكارییانه‌ی... یه‌ك جار منداڵ ئه‌و
كاره ده‌كات و پاشان ده‌بێته خوو و عاده‌تێك لای.. به‌و جۆره فێر ده‌بێت كه
باشترین و ئاسانترین ڕێگه به‌هۆیه‌وه هه‌موو شتێكی ده‌ست بكه‌وێت گریان و وڕكگرتن
و تووڕه‌بوونه.
باشه لێره‌دا
چاره‌سه‌ر چیه؟ وه چی بكه‌ین؟
1- له‌سه‌رخۆ و هێور ببه، هیچ خۆت توڕه مه‌كه، وه گه‌ر له شوێنێكی گشتی و ناو
بازاڕ بوویت شه‌رم مه‌كه، وه بشزانه هه‌موو خه‌ڵك منداڵیان هه‌یه و له‌وانه‌یه
هه‌مان كێشه‌یان هه‌بێت.
2- دیقه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و مه‌به‌ست و په‌یامه‌ت بده كه ده‌ته‌وێت بیگه‌یه‌نیت به
منداڵه‌كه‌ت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هاوار و وڕكگرتن و گریانه هیچ جێی سه‌رنج
یان توڕه‌یی تۆ نیه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و شێوازه داواكارییه‌كانی ده‌ست
ناكه‌وێت.
3- له‌بیرت نه‌چێت.. توڕه مه‌به و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆت مه‌خه‌ره ناو قسه‌و
ده‌مه‌ته‌قێ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه كه بۆچی ده‌گرێیت یان توڕه‌یه، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ریش ئه‌و ده‌ستی كرد به پرسیار.
4- خۆت له‌گێلی بده بۆ هاوار و گریانه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی.. هه‌وڵیش بده خۆتی وا
پێشا بده‌یت كه خه‌ریكی شتێكی تریت و گوێت لێی نییه، به‌ڵام گه‌ر تۆش هاوارت كرد
به ڕوویدا لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت بۆی كه گرنگیی به هه‌ڵسوكه‌وته‌كه‌ی ده‌ده‌یت،
خۆ گه‌ر شتی بده‌یتێ تاكو بێده‌نگی بكه‌یت لێره‌دا فێر ده‌بێت و ده‌زانێت كه
ئه‌وه‌ی له‌سه‌رێتی ته‌نها دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته‌كه‌ی ڕابردوویه‌تی
واته گریان و هاوار و وڕكگرتنه‌كه‌یه دیسان.
5- گه‌ر منداڵه‌كه بێده‌نگ بوو وه وازی هێنا له گریان، لێره‌دا ئه‌م هه‌له
بقۆزه‌وه‌و گرنگی خۆتی پێ نیشان بده و وای بۆ ده‌ربخه كه تۆ زۆر ئێستا دڵخۆشی
چونكه هاوار ناكات و توڕه نییه.. لێره‌دا بۆی باس بكه ده‌بێت چۆن هه‌ڵسوكه‌وت
بكات تاكو ئه‌وه‌ی داوای ده‌كات ده‌ستی بكه‌وێت و پێ بدرێت، بۆ نمونه پێش هه‌موو
شتێك ده‌بێت نانه‌كه‌ی بخوات پاشان شیرینی، یان ئه‌و شته‌ی پێی نادرێت هۆكه‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شته بۆ منداڵ ناشێت و مه‌ترسی هه‌یه بۆی.
6- گه‌ر خۆت به لاواز ده‌بینیته‌وه له‌پێش حاڵاتی توڕه‌بوون و گریان و وڕكگرتنی
له‌پێش خه‌ڵكی و ناو بازاڕ، ئه‌وا له‌گه‌ڵ خۆت مه‌یبه بۆ بازاڕ و ناو دوكانه‌كان
تاكو ئه‌و ماوه‌ی ڕاهێنانه‌ی ته‌واو ده‌بێت و زیاتر بێده‌نگی پێوه دیار ده‌بێت.
7- خاڵێكی تریش هه‌یه جێی سووده، ئه‌وه‌ش هه‌ر كات هه‌ستت كرد منداڵه‌كه
خه‌ریكه توڕه ده‌بێت و پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به گریان و وڕكگرتن بكات هه‌وڵ بده
سه‌رنجی ببه‌یته سه‌ر شتێكی سه‌یر له ڕێگاكه وه‌كو وێنه‌یه‌كی پێكه‌نینی یان
هێماكانی په‌ڕینه‌وه‌و سه‌ر شه‌قامه‌كان یان یارییه‌كی جوان، گرنگ وڕكگرتنه‌كه‌ی
له‌بیر به‌ریته‌وه‌و.
له‌دواهه‌مینیشدا خاڵێكی گرنگ بزانه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه: گه‌ر منداڵه‌كه گریا و
خۆی تووڕه‌كرد و وڕكی گرت گه‌ر شتی پێ درا و داواكارییه‌كانی جێبه‌جێ كرا ئه‌وا
هه‌مان هه‌ڵسوكه‌وت دووباره ده‌كاته‌وه له‌جاری داهاتوو، به‌ڵام گه‌ر پێی نه‌درا
و چاره‌سه‌ر كرا ئه‌وا دووری ده‌خه‌یته‌وه له‌و كێشه‌یه.
نوسینی دكتۆره ڕابیه ابراهیم حكیم (پسپۆڕ له‌بواری پزیشكی ده‌روونی منداڵان له
زانكۆی له‌نده‌ن)