|
لێره‌دا
به‌كورتی به‌باشمان زانی چه‌ند هه‌نگاوێكی به‌سوود بخه‌ینه پێش چاوی ئه‌و
دایكانه‌ی كه‌وا تازه بوونه‌ته دایك و خوای گه‌وره منداڵێ پێ به‌خشیون:
1-
نێوان شیرپێدانه‌كان باشتر وایه (3 تاكو 4) كاتژمێر بێت نه‌ك ماوه‌كه‌ی زیاتر
یان كه‌متر بێت، هه‌روه‌ها ماوه‌ی شیرپێدانه‌كان له (10 ده‌قه بۆ 20) ده‌قه
بێت له هه‌ر سنگێك، پێویست ناكات كۆرپه‌له‌كه زۆری لێ بكرێت بۆ شیرخواردنی
زیاتر. شیرپێدانیش سروشتییه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌كه‌ی یه‌كه‌م و له مانگی
چواره‌وه ده‌توانیت خوارده‌مه‌نی تری پێ بدرێت وه‌كو میوه و شۆربا و خۆراكی
سووك، شتێكی باشه گه‌ر منداڵه‌كه ڕا بهێنیت له‌سه‌ر مه‌مه‌مژه تاكو له‌كاتی
ته‌نگانه‌و شوێنانی ده‌ره‌وه ده‌ست نه‌كات به گریان و هه‌راسانت بكات،
هه‌روه‌ها بۆهه‌مان مه‌به‌ست له‌پاش (6) مانگانه‌وه باشتر وایه له‌كاتی
ته‌نگانه‌و پێوست شیری دروستكراوی پێ بدرێت وه‌كو كاتێك له ده‌ره‌وه بیت و پێت
نه‌كرێت شیری پێ بده‌یت.
2-
كۆرپه‌له‌كه زۆری لێ مه‌كه بۆ شیرخواردن یان نوستن به‌ڵكو باشتر وایه به‌پێی
توانا و ویستی خۆی بێت.
3- كاتێك
كۆرپه‌كه ده‌ست ده‌كات به گریان پێویست ناكات وه‌كو دایك خۆت بشڵه‌ژێنیت و خۆت
تێك بده‌یت به‌ڵكو به‌له‌سه‌رخۆیی و هێوری هه‌وڵ بده كۆرپه‌كه بێ ده‌نگ
بكه‌ره‌وه، وه هه‌وڵ بده بۆ دۆزینه‌وه هۆی گریانه‌كه چونكه كۆرپه‌له زۆر
جار له‌خۆڕا ناگرێت به‌ڵكو هۆیه‌كی هه‌یه به‌تایبه‌ت یان خۆی پیس كردووه یان
ئازاری سك و دروستبوونی غازاتی هه‌یه، بۆیه ده‌توانیت له‌سه‌ر پشت ڕای بخه‌یت
له‌سه‌ر قاچت و ده‌ست به‌هێواشی بهێنه به‌ملاوئه‌ولای سكی و به‌سه‌ر پشتی یان
ڕای بخه‌یت له‌سر ده‌م تاكو غازات و ئازاره‌كانی بێته ده‌ره‌وه.
4- باشتر
هه‌موو ڕۆژێك یه‌ك جار كۆرپه‌كه بشۆردرێت یان زووتر تاكو هه‌ست به گورجی بكات و
لاشه‌ی هه‌موو گه‌ش ببێته‌وه‌و بۆ كاتی نوستنیش سوكتر ده‌بێت، ده‌توانیت
ئیسفه‌نجێكی نه‌رم به‌له‌سه‌رخۆیی به‌كار بهێنیت.
5- هه‌وڵ بده
ڕای نه‌هێنیت له‌سه‌ر ڕاژاندن یان هه‌ڵگرتنی و له‌باوه‌شكردنی به‌ڵكو با
به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی بێت باشتره تاكو زۆر ماندووت نه‌كات و له‌كاتی ناگونجاودا
یان له‌ماڵان و شوێنی گشی هه‌راسانت بكات و توشی ئیحراجی بیت.
6- شتێكی باشه
گه‌ر له‌كاتی نوستنی كۆرپه‌له‌كه دایكه‌كه بۆی بخوێنێت و گوێی له‌ده‌نگی دایكی
بێت.
7-
دابی‌یه‌كه‌ی به‌رده‌وام بگۆڕه به‌ڵام به شه‌وان نه‌بێت و خه‌وی لێ بڕوات،
مه‌گه‌ر خۆی پیس كردبێت كه له‌و كاته‌دا باشتر وایه پاك بكرێته‌وه تاكو
كۆرپه‌كه بحه‌وێته‌وه.
8- هه‌میشه
به‌ڕووی كۆرپه‌كه گه‌شاوه‌و به‌خه‌نده به.
9- باشتر وایه
له شه‌ش مانگی یه‌كه‌مدا نه‌یخه‌وێنێت له‌سه‌ر سك مه‌گه‌ر خۆت له‌ته‌نیشتی بیت و
ئاگاداری بیت، چونكه نه‌وه‌كو خوا نه‌كات له‌سه‌ر ده‌م بخه‌وێت و هه‌ناسه‌ی لێ
ببڕێت به‌هۆی قورسی هه‌ناسه‌دان، به‌ڵكو له‌سه‌ر لا یان پشت بینوێنه.
10- هه‌وڵ بده
جلی زۆری له‌به‌ر نه‌كه‌یت به‌بیانوی ئه‌وه‌ی دونیا سارده یان زستانه، چونكه
فێری گه‌رمیی ده‌بێت و هه‌ركات بیبه‌یته ده‌ره‌وه یان دووهه‌وا بكه‌وێت نه‌خۆش
ده‌كه‌وێت، باشتر وایه جلێكی كه‌می له‌به‌ر بێت گه‌ر له‌ماڵه‌وه بێت و هه‌واكه
سارد نه‌بێت تاكو به ئیسراحه‌تی خۆیشی جم و جۆڵ بكات.
11- سه‌باره‌ت
به قومات كردنی كۆرپه‌له: باشتر وایه فێری نه‌كه‌یت و قوماتی نه‌كه‌یت چونكه
قوماتكردنی منداڵه‌كه سه‌خڵه‌ت ده‌كات و ناهێڵێت به‌ویستی خۆی قاچ و ده‌ستی
بجوڵێنێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌وه گرنگتر گه‌ر منداڵه‌كه سكی غازات و بای هه‌بێت
ده‌رناچێت و ده‌بێته هۆی زیاتر گریانی و دووركه‌وتنه‌وه له نوستن و
حه‌وانه‌وه.
12- هه‌وای
ژووره‌كه باشتر وایه زوو زوو بگۆڕدرێت تاكو هه‌میشه هه‌وای پاك هه‌ڵمژێت،
دووری بخه‌ره‌وه له‌و ژووره‌ی جگه‌ره‌ی تیادا ده‌خورێت.
13-
كۆرپه‌له‌كه ڕا بهێنه كه‌وا شه‌و شه‌وه‌و ڕۆژ ڕۆژه، واته گه‌ر به‌ڕۆژ بیه‌وێت
بنوێت و ماڵه‌وه ده‌نگه ده‌نگی تیادا بێت ئاساییه بێ ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه وه‌كو
شه‌وی لێ بكه‌یت و تاریكی بكه‌یت و هه‌موو ده‌نگێك ببڕیت. وه به شه‌ویش
ڕووناكیه‌كان بكوژێنیته‌وه مه‌گه‌ر ڕووناكییه‌كی كه‌م نه‌بێت بۆ پێویستی چونكه
منداڵ وه‌كو خۆمان حه‌زی به ڕووناكی نیه به‌شه‌واندا.
14- هه‌وڵ بده
وه‌رزش بكه‌یت به لاشه‌ی و قاچ و ده‌سته‌كانی بجوڵێنیته‌وه. ئه‌ویش شتێكی باشه
بۆ لاشه‌ی.
لێره‌دا به
چه‌ند خاڵێك ویستمان به‌پێی توانا سوودێك بگات به‌و خوشكانه‌ی تازه بوونه‌ته
دایك و خوای گه‌وره دڵ و ده‌روونی بۆ ڕۆشن كردونه‌ته‌وه‌و منداڵی پێ به‌خشیون..
ئه‌و خاڵانه‌ش باس كراون مه‌رج نیه پێچه‌وانه‌كه‌ی زیان بگه‌یه‌نێت به‌ڵكو
ئه‌مه‌ش به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌و بواری زانستی و ته‌ندروستی لێك دراوه‌ته‌وه كه‌وا
سوودی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ منداڵه‌كه پێش دایكه‌كه.
ماڵپه‌ڕی
خوشكان |