|
بێگومان كێشه‌ی هاوسه‌ری ڕووكه‌شێكه له
ڕووكه‌شه‌كانی ژیانی سروشتی، به‌شێوه‌یه‌ك كه زۆر ده‌گمه‌نه ماڵێك له ڕۆژهه‌ڵات
یان له ڕۆژئاوادا كێشه‌ی تیادا نه‌بێت، له
مێژه‌وه یان له ئێستادا، ئه‌ویش دیاره سوننه‌تێكی خواییه له‌ناو
دروستكراوه‌كانیدا، ته‌نانه‌ت خانه‌واده‌ی پێغه‌مبه‌ری نازداریشمان (صلی
الله علیه وسلم) لێی بێ به‌ش نه‌بووه، زۆر فه‌رمووده‌و باسی پێغه‌مبه‌رمان هه‌یه
له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانی دوواوه‌و باس له كێشه‌كانی هاوسه‌ری ده‌كات و تاكو گه‌شتۆته
ڕادده‌یه‌ك یه‌كێك له
خێزانه‌كانی ده‌رگای به‌ڕووی پیرۆزیدا داخستووه، بۆیه
لێره‌دا
دانایی و كارزانی و سه‌بر و ئارامی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا خوای گه‌وره له‌هه‌موو خێزانه‌كانی خۆش بووه..
كێشه‌ی ژن و مێردایه‌تیش
به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر هه‌بوونی تێكه‌ڵاوی و زندووی په‌یوه‌ندی دوو هاوسه‌ره‌كه،
بۆیه ئه‌و ژن و مێرده‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نه‌بێت له‌نێوانیان یان به‌شێوه‌یه‌ك
زۆر نموونه‌یی ژیان ده‌به‌نه سه‌ر و كه‌م كه‌س به‌و ئاسته ده‌گات، یان ژیانێكی
نێگه‌تیڤ و خراپ ده‌ژێن و هیچ تێكه‌ڵاوی و ته‌فاعولێكی تیادا نیه، هه‌ر یه‌ك له
ژن و مێرده‌كه له‌جیهانێكی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌ژێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌ك ماڵ
هه‌ردوكیان كۆ ده‌كاته‌وه.
وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵانیش
له‌ناو هه‌مان خێزاندا ده‌ژێن كه‌واتا ئه‌وانیش دوچاری ئه‌م كێشانه ده‌بنه‌وه‌و
كاریگه‌ری ده‌بێت بۆسه‌ریان به كه‌م یان زۆر و پریشكی ئاگری كێشه‌كان به‌ر
ئه‌مانیش ده‌كه‌وێت، جا لێره‌دا ده‌پرسین ئایا شتێكی باشه منداڵه‌كانیش ئاگاداری
هه‌موو كێشه‌و گرفتێكی نێوان دایك و باوك بن یان نا؟ ئایه شتێكی باشه له‌كاتی
ڕوودانی كێشه‌كان ئه‌مانیش به‌چاوی خۆیان بیبینن و ئاماده‌ی بن؟ تاكو بڵێین
ئه‌مانیش له‌ژیان تێبگه‌ن و بزانن چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.. یان باشتر و
چاكتر بۆ منداڵه‌كان ئه‌وه‌یه دوور ڕایان بگرین له‌هه‌ر كێشه‌و ناكۆكیه‌كی خێزانی
تاكو ته‌ندروستی ده‌روونییان بپارێزین؟ وه له‌م كاته‌شدا كێشه‌ی نێوان ژن و
مێرده‌كه به‌نهێنی بێت و ته‌نها له‌نێوان خۆیان بیهێڵنه‌وه؟
بۆیه ئێمه له‌م بابه‌ته‌دا
ده‌مانه‌وێت ڕا و بۆچونی زانستی ڕوون بكه‌ینه‌وه له لایه‌ك و له‌لایه‌كی تره‌وه
هه‌ندێ خاڵی گرنگ كه چاكتره دوو هاسه‌ره‌كه ڕه‌چاوی بكه‌ن له‌كاتی دروستبوونی
هه‌ر كێشه‌یه‌ك، له‌گه‌ڵ تیشك خستنه‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌ی
نێوان ژن و مێرد له‌و ڕووه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌بێت به منداڵه‌وه و بێ ئه‌وه‌ی
باسی چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت كردن بكه‌ین له‌گه‌ڵ خودی كێشه‌كانی ژن و مێردایه‌تی كه
خۆی له‌خۆیدا باسێكی سه‌ربه‌خۆ و جیایه و له‌م بابه‌ته‌دا جێی نابێته‌وه.
كاریگه‌ری یه نێگه‌تیڤ و
خراپه‌كانی كێشه‌و ناكۆكی له‌سه‌ر منداڵان:
زۆر یان كه‌م ده‌بیستین لێره‌و
له‌وێ كه كێشه‌ی ژن و مێردایه‌تی ده‌بێت دوور بێت له‌به‌رچاوی منداڵان و
له‌وانه‌یه دایك و باوكه‌كه هه‌ست به تاوان و كه‌موكوڕی بكه‌ن كاتێك خۆیان
ده‌بیننه‌وه له‌به‌رچاوی مناڵه‌كانیان به‌شه‌ڕ دێن، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كێشه‌و گرفتانه به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێك له دوو
هاوسه‌ره‌كه دێت كه ناتوانێت دوای بخات یان نه‌یكات. هه‌رچه‌ند ئه‌مه له‌خۆیدا
ڕاسته به‌ڵام ده‌بێت دیقه‌تی زیاتر ئه‌و كاریگه‌ری و شوێنه‌واره خراپانه بده‌ین
دروست ده‌بێت له‌سه‌ر منداڵه‌كان به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌وه، له‌و كاریگه‌ری و
شوێنه‌وارانه‌ش:
1- هه‌ستكردنی منداڵ به نه‌بوونی
ئاسایش و دڵئارامی:
له‌و كاته‌یدا هه‌ستكردن به
دڵئارامی و ئاسایش گرنگترین پێداویستی ده‌روونییه ده‌بێت بیبه‌خشین به منداڵان،
ده‌بینین كێشه‌و ناكۆكی ژن و مێردایه‌تی دژی ڕاده‌وه‌ستێت و ناهێڵێت منداڵه‌كه
بحه‌وێته‌وه به‌تایبه‌ت گه‌ر كێشه‌كه گه‌وره ببێته‌وه‌و ده‌نگ به‌رز بكرێته‌وه
به‌سه‌ر یه‌كتردا و منداڵه‌كه وا خه‌یاڵ ده‌كات ماڵه‌كه وا خه‌ریكه ده‌ڕوخێت و
ئه‌و كه‌سه‌شی كه به‌خێوی ده‌كات له‌ده‌ستی ده‌دات. شوێنه‌واری ئه‌وه‌ش زیاتر
ده‌بێت كاتێك منداڵه‌كه له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزانه‌كه تێ ده‌گات، وه
به‌گرنگی هه‌بوونی دایك و باوك بۆمانه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش به‌ڕوونی
ده‌رده‌كه‌وێت پاش ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی.
بێگومان گه‌ر پێداویستی بۆ ئاسایش و
دڵئارامی ده‌روونی له‌لای منداڵ بكه‌وێته جێی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی ئه‌وا پاڵ ده‌نێت
به منداڵه‌كه‌وه بۆ خۆدزینه‌وه‌ی كرداری یا ده‌روونی و دووركه‌وتنه‌وه، بۆیه
منداڵه‌كه ده‌موچاوی داده‌پۆشێت یان گوێی ده‌گرێت، یان ده‌كشێته‌وه بۆ ژوورێكی تر
دوور له شه‌ڕ و ئاژاوه‌كه. كاتێكیش ئه‌م شه‌ڕ و ناكۆكیه دووباره ڕوو
ده‌داته‌وه كاریگه‌ر ده‌كاته‌وه سه‌ر منداڵه‌كه به چه‌نده‌ها هه‌ڵسوكه‌وتی تر
وه‌كو: زۆر یاری كردن یان چوونه ده‌ره‌وه‌و مانه‌وه له ده‌ره‌وه زیاد له
سنووری خۆی یان حه‌ز و ئاره‌زووی نامێنێت له مانه‌وه‌ی له‌ماڵدا و هه‌میشه خۆی
ده‌دزێته‌وه له قه‌واره‌ی خێزانه‌كه‌ی.
ئه‌م شوێنه‌وارانه گه‌ر به‌درێژایی
چه‌ند ساڵێك ڕووبدات به‌سه‌ر منداڵه‌كه ئه‌وا كاریگه‌ر ده‌كاته سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی
منداڵه‌كه ته‌نانه‌ت گه‌ر پێ بگات و گه‌وره‌ش ببێت تا ده‌گاته ته‌مه‌نی موراهیقی.
چه‌نده‌ها توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام دراوه كه حاڵاتی ڕاكردن له ماڵ و
هه‌ندێ حاڵاتی شووكردنی كچان به‌یه‌كه‌م كه‌س داخوازی ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی بیری لێ
بكاته‌وه كه تا چه‌ند گونجاون بۆ یه‌ك یان نا، هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و
كه‌شه نا ئارامی و نائاسایشه ده‌روونیه‌ی تیایدا ده‌ژێت. بۆیه كچه‌كه ده‌خوازێت
ئه‌و دڵئارامی و ئاسایشه له ماڵێكی تر وه‌ده‌ست بهێنێت.
2- ناشیرین بوونی وێنه‌ی دایك و
باوك
یان یه‌كێكیان له مێشك و خولیای منداڵه‌كه:
له‌و كاته‌ی منداڵه‌كه وێنه‌یه‌كی
جوانی بۆ دروست بووه سه‌باره‌ت به دایك و باوكی به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕ و ناكۆكی‌یه‌ی
نێوانیان كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته سه‌ر منداڵه‌كه به‌تایبه‌ت گه‌ر ووشه‌ی جنێو و
قسه‌ی ناشیرین و ڕق لێبوونه‌وه‌ی له‌خۆ گرتبێت، هه‌روه‌ها ئازاری منداڵه‌كه‌ش
ده‌دات، وه ئه‌و وێنه‌شی هه‌ڵگرتووه له‌باره‌ی دایك و باوكی ده‌شێوێنرێت و
ناشیرینی ده‌كات.
3- هه‌ستكردنی هه‌ندێ منداڵ
به
تاوان:
به‌پێی هه‌ندێ له توێژینه‌وه‌كان
ده‌ركه‌وتووه كه ڕێژه‌یه‌ك له منداڵان هه‌ست ده‌كه‌ن به تاوان و سه‌رزه‌نشتی
ویژدانیی كاتێك كێشه‌و ناكۆكی ڕووده‌دات له‌نێوان دایك و باوكانیان ڕووده‌دات،
هه‌رچه‌ند هۆكاری ئه‌م هه‌سته‌یان به‌ته‌واوی نه‌زانراوه به‌ڵام له‌وانه‌یه
بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو كێشه‌و ناكۆكیانه‌ی ڕوو ده‌دات سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی
په‌روه‌رده‌ی منداڵان یان هه‌ندێ هه‌ڵسوكه‌وتیان.
4- دروستبوونی هه‌ڵوێستێكی
دژایه‌تی به‌رامبه‌ر
به‌یه‌كێك له دایك و باوكی:
له‌و شه‌ڕه قسه و ناكۆكیانه‌ی
ڕوو ده‌دات له‌نێوان
دایك و باوك بێگومان منداڵه‌كه لایه‌نی یه‌كێكیان ده‌گرێت و دژی لایه‌كه‌ی تر
ده‌بێت و ڕقی لێ ده‌بێته‌وه.
ئه‌مانه چه‌ند خاڵێكی نێگه‌تیڤ و
خراپ بوون، هه‌ندێ خاڵی تریش هه‌یه وه‌كو:
شوێنه‌واره باش و پۆزه‌تیڤه‌كانی
كێشه‌ی ژن و مێردایه‌تی له‌به‌رچاو منداڵان:
له‌وانه‌یه خوێنه‌ر به‌م
ناونیشانه سه‌رسوڕمان بێت، ئه‌ویش مافی خۆیه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ڕوودانی
كێشه‌و ناكۆكی له‌نێوان دایك و باوك له‌به‌رامبه‌ر منداڵه‌كانیان هه‌ندێ خاڵی باشی
هه‌یه هه‌روه‌ك چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاماژه‌ی پێ كردووه. ئه‌ویش بۆ نمونه
منداڵه‌كه ژیانی واقعی و ڕاستێتی فێر ده‌بێت، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتكردن
له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشانه‌دا. به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌ر هیچ كێشه و ناكۆكیه‌ك ڕوو نه‌دات
كاریگه‌ری خراپی هه‌یه (با كه‌میش بێت)، چونكه ڕا نایه‌ن له‌سه‌ر ناسینی ژیانی
واقعی و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی.
وه تاكو هه‌ر كێشه‌یه‌كی هاوسه‌ری
شوێنه‌واری خراپی نه‌بێت بۆسه‌ر منداڵ و بواری سوودبه‌خشی زیاتر بێت پێویسته چه‌ند
مه‌رج و تێبینی‌یه‌ك ڕه‌چاو بكرێت له‌هه‌ندێ ڕووه‌وه له‌كاتی دروستبوونی ناكۆكی
نێوان ژن و مێرد وه‌كو:
1-
ده‌بێت زۆربه‌ی ناكۆكی و كێشه‌كان دوور بن له‌به‌رچاوی منداڵان، به‌ڵكو جار جارێك
به‌به‌رچاوی منداڵه‌كانه‌وه بێت، به‌ڵام ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی پاك و له‌كه‌شێكی
خۆشه‌ویستی بێت له‌نێوان ژن و مێرده‌كه نه‌ك قسه‌ی ناشیرین و هه‌ڕه‌شه‌و جنێو.
2-
ناكۆكی و شه‌ڕه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه ژن و مێرده‌كه (مجادله)و ده‌مه‌ته‌قێی
تێ بكه‌ن بۆ سه‌لماندنی ڕا و بۆچونی ڕاستی هه‌ر یه‌كه‌یان یان به‌رگریكردن له‌سه‌ر
خۆیان، نه‌ك ببێته جنێو و شه‌ڕی ناشیرین، یان هه‌ر لایه‌ك بیه‌وێت ئازار و زیان
بگه‌یه‌نێت به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به ئیهانه‌كردن و جنێو و لێدان، یان به
وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی هه‌ڵه و عه‌یبه‌كانی ڕابردوو.
3-
ده‌بێت دایك و باوك ووریا بن
له‌وه‌ی منداڵان نه‌هێننه ناو ناكۆكیه‌كه‌وه‌و نه‌یانكه‌نه دادوه‌ر، چونكه
له‌وانه‌یه یه‌كێك له ژن و مێرده‌كه -به‌تایبه‌ت دایك- هه‌وڵ ده‌دات منداڵه‌كه
بۆلای خۆی ڕابكێشێت و لایه‌نی ئه‌م بگرێت له‌دژی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی. ئه‌م
هه‌ڵوێسته‌ش كاریگه‌ری خراپی هه‌یه بۆسه‌ر ده‌روونی منداڵان و ده‌یانخاته شوێنێكی
قورسه‌وه، چونكه ده‌بێت یه‌كێك هه‌ڵبژێرن و دژی ئه‌وی تر بووه‌ستن.
4-
ده‌بێت ناكۆكیه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت
به‌گه‌یشتن به ئه‌نجامێك هه‌ردوولا پێی ڕازی بن و له‌پێش چاوی منداڵه‌كان. ئه‌مه‌ش
گرنگترین خاڵه، چونكه به‌هۆی ئه‌مه‌وه منداڵه‌كان فێر ده‌بن به‌چ شێوه‌یه‌ك
كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن هه‌روه‌ها فێری واقعی ژیانیش ده‌بن.
به‌ڵام گه‌ر ژن و مێرد نه‌یانتوانی
ئه‌م خاڵانه‌ش ڕه‌چاو بكه‌ن ئه‌وا ده‌بێت منداڵه‌كان دوور ڕا بگرن تاكو به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك كێشه‌و ناكۆكیه‌كانیان نه‌بینن و كاریگه‌ری خراپیش نه‌خه‌نه سه‌ر
منداڵه‌كانیان.
به‌و شێوه‌یه‌ش كێشه‌ی ده‌روونی
دوور ده‌خه‌نه‌وه له منداڵه‌كانیان و ده‌یانپارێزن هه‌روه‌ك چۆن ده‌یانپارێزن له
نه‌خۆشی و شتی زیان به‌خش.
ماڵپه‌ڕی خوشكان |