|
كاتێك كه منداڵ
ئه‌گری دایك خێرا دێت به‌ره و ڕوویه‌وه و ئه‌یكاته باوه‌ش وه ئه‌ینێت به‌سه‌ر
سنگیه‌وه تا منداڵه‌كه بێده‌نگ ئه‌بێت
و
ئه‌وه‌ستێت له
گریان.
وه زۆربه‌ی كاته‌كان منداڵ بێده‌نگ ئه‌بێت كاتێك كه دایكی
ئه‌یكاته باوه‌شی ...زۆرجار ئه‌گه‌ر یه‌كێكی تریش بیكاته باوه‌شی هه‌ر ژیر
نابێته‌وه , به‌ڵام كه دایك نای به سنگیه‌وه و هه‌ڵی گرت بێده‌نگ ئه‌بێت ,
لێره تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه به شوه‌یه‌كی گشتی دایكان به‌زۆری به ده‌ستی
چه‌پیان منداڵه‌كاینان هه‌ڵئه‌گرن و ئه‌ینێن به‌لای چه‌یانه‌وه له باوه‌شیان دا ,
ئایا نهێنی له‌مه‌دا چی یه ؟؟؟؟!!!!
دایك كاتێك كه منداڵه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه هه‌ڵئه‌گرێت لاشه‌ی
منداڵه‌كه نزیك ئه‌خاته‌وه له ئاستی دڵی خۆی , به‌ڵام ئایا منداڵ پێویستی به‌وه
هه‌یه ؟؟!!!
هه‌موو به‌ڵگه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه نهێنیه‌ك
هه‌بێت له‌م كاره‌دا ئه‌ویش :
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگی دڵی دایك یه‌كه‌م ده‌نگ بووه كه
ئه‌و منداڵه گوێ ی لێ بووه پێش ئه‌وه‌ی له‌دایك ببێت ,
وه به درێژای ماوه‌ی سك پڕی دایكه‌كه منداڵه‌كه له‌ناو
سكی دابووه و هه‌میشه له نزیك لێدانه‌كانی دڵی دایكی بووه كه ئه‌و مادده
ئه‌مینوسی یه‌ی( الامینوسی ) كه چوارده‌وری منداڵه‌كه‌ی داوه له‌و كاته‌ی له‌ناو
سكی دایكی دایه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و ته‌واو ئه‌م لێدانانه‌ی دڵی دایكه‌كه‌ی بۆ
ئه‌گوێزێته‌وه .
لێره‌دا پێویسته كه‌مێك سه‌رنج بده‌ین له‌م باره‌ی كه
منداڵه‌كه تێدا ده‌ژی و هێشتا له‌دایك نه‌بووه و به باشی لێدانه‌كانی دڵی دایكی
ده‌بیستێت :
هه‌موو كاتێك خواردنی پێده‌گات ئه‌گه‌ر چی دایكه‌كه برسیش بێت
به‌ڵام ئه‌م خواردنی خۆی هه‌ر ده‌بێت , وه هیچ هه‌ست به برسێتی و تینوێتی ناكات
.
وه نه سه‌رمایه‌تی و نه گه‌رمایه‌تی و هیچ كێشه‌یه‌كی
له‌گه‌ڵ پله‌ی گه‌رمی دا نی یه , چونكه پله‌ی گه‌رما له چوارده‌وری ئه‌ودا
نه‌گۆڕه , نه سارد ئه‌بێت و نه گه‌رم .
به‌ڵام كاتێك ئه‌م منداڵه له‌دایك ئه‌بێت وه دێته دونیاوه
هه‌ست به ساردی و گه‌رمی ده‌كات و , له‌وانه‌یه هه‌ندێ كات برسی ببێت یان تینوی
بێت .
وه‌له‌گه‌ڵ له‌دایك بوونی ئیتر ئه‌پچڕێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگه‌ی
كه به‌رده‌وام پێشتر گوێ ی لێ ده‌بوو وه هه‌ر له‌وكاته‌دا ماوه‌ی ئیسراحه‌ت و
حه‌وانه‌وه‌ی بوو .
له ڕوانگه‌ی ئه‌مه‌وه ئه‌م په‌یوه‌ست بوونه‌ی منداڵه‌كه
به ده‌نگی دڵی دایكیه‌وه كه هه‌ستی به ئارامی كردوه له‌گه‌ڵی دا وا له
منداڵه‌كه ئه‌كات كه تامه‌زرۆی بیستنی بێت به به‌رده‌وامی ,
بۆیه كاتێك كه دایكه‌كه منداڵه‌كه هه‌ڵگرێت و ئه‌یخاته
لای سنگی چه‌پی یه‌وه و نزیكی ئه‌كاته‌وه له لێدانه‌كانی دڵی هه‌ستی
حه‌وانه‌وه و سه‌لامه‌تی ئه‌دات به‌منداڵه‌كه .
به‌ڵام ئێمه بپرسین باشه ئه‌ی دایك بۆ به‌لای چه‌پی
منداڵه‌كه‌ی هه‌ڵئه‌گرێت ؟
ئایا ئاگاداره به‌وه‌ی كه ڕوو ئه‌دات له‌م كاره‌دا ؟؟!!!
به‌ڕاستی ئه‌مه فیتره‌تێكه كه خوای گه‌وره ئینسانی له‌سه‌ر
دروست كردوه به‌و شێوه‌یه ..... پاكی و بێگه‌ردی بۆ خوا
ماڵپه‌ڕی
خوشكان |