|
جه‌ژن خۆشی و
شاد‌یه بۆ گه‌وره و بچوك, به‌ڵام وه‌كو ده‌زانین منداڵ له
هه‌موو كه‌س
زیاتر حه‌زی له جه‌ژنه, به جۆرێك هه‌ر له شه‌وه‌وه له خۆشی دا خه‌وی لێ
ناكه‌وێت و چاوه‌ڕێی ئ ه‌وه
ئه‌كات كه ڕۆژ بێته‌وه و جه‌ژنه پیرۆزه‌و گه‌ڕان و یاری و هه‌رای خۆی بكات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه باسی لێوه بكه‌ین جه‌ژن لای منداڵانی مسوڵمانه كه
جێ نشینن له ووڵاتانی ئه‌وروپادا ....
هه‌ڵبه‌ته
ئه‌وه‌ی جێ نشینی ئه‌م وڵاتانه بێت ده‌بینێت و ده‌زانێت كه جه‌ژنی مسوڵمانان به
شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ئاهه‌نگی بۆ ناكرێت له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانه‌وه, به‌ڵكو هه‌ر
كۆبوونه‌وه‌ی مسوڵمانانه له ناو خۆیاندا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م بۆنه‌یه‌یه.
جا لێره‌دا
منداڵ زۆر به‌كه‌می هه‌ست به‌و بۆنه‌یه ئه‌كات و وه‌ك ئه‌و منداڵانه نی یه كه
له كوردستان یان وڵاتانی مسوڵمان دا جه‌ژن ئه‌كه‌ن.
بۆیه لێره‌دا
ئاماژه به كۆمه‌ڵێك كار ده‌كه‌ین كه دایكان و باوكانی مسوڵمان ئه‌توانن ئه‌نجامی
بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌ستی خۆشی و شادی بده‌ن به منداڵه‌كانیان له‌م بۆنه
پیرۆزه‌دا:
سه‌ره‌تا:
پێویسته دایكی
مسوڵمان منداڵه‌كه‌ی تێ بگه‌یه‌نێت له‌وه‌ی كه ئێمه‌ی مسوڵمان ساڵانه دوو
جه‌ژنمان هه‌یه ئه‌ویش (جه‌ژنی قوربان و جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان)ه, وه جگه له‌م دوو
جه‌ژنه هیچ جه‌ژن و بۆنه‌یه‌كی ترمان نی یه و به‌هی خۆمانی نازانین.
1- دایك
ئه‌توانێت چه‌ند ڕۆژێك پێش جه‌ژن منداڵه‌كه‌ی به‌رێت بۆ بازاڕ بۆ ئه‌وه‌ی جلی بۆ
بكڕێت و تێی بگه‌یه‌نێت كه‌وا چه‌ند ڕۆژێكی تر جه‌ژنه و بۆیه ئه‌م جله جوانانه‌ی
بۆ ئه‌كڕێت (ئه‌گه‌ر چی منداڵه‌كه جلی تازه‌ی زۆریشی بێت به‌ڵام بۆ ئه‌م بۆنه‌یه
هه‌ر بۆی بكات باشتره).
وه هه‌روه‌ها
دایكه‌كه به بێ ئاگای منداڵه‌كه دیاریه‌كی جوانی بۆ بكڕێ بۆ ئه‌وی به‌یانی ڕۆژی
جه‌ژن له‌گه‌ڵ جه‌ژنه پیرۆزه پێشكه‌شی بكات.

به‌م كاره
منداڵه‌كه جه‌ژنی لا شیرین و خۆشه‌ویست ئه‌بێت و به گوڕ و تامه‌زرۆیه‌وه جه‌ژن
بۆ جه‌ژن چاوه‌ڕێی هاتنی ئه‌كاته‌وه.
2- بۆ ئه‌و
دایكه‌ی كه جل و به‌رگی كوردی هه‌یه ئه‌توانێت له ڕۆژی جه‌ژن دا له‌به‌ر
منداڵه‌كانی بكات بۆ ده‌ره‌وه, و بیان بات بۆ مزگه‌وت و ماڵانی تری مسوڵمان.
كه ئه‌مه‌ش وا
له منداڵ ئه‌كات ئه‌م ڕۆژه‌ی لا تایبه‌ت بێت چونكه كۆمه‌ڵێك شتی تایبه‌تی
ده‌كه‌وێته پێش چاو كه له ڕۆژانی تر نه‌بووه‌و نه‌یبینیوه.
3- دایكی
مسوڵمان ئه‌توانێت هه‌ر له شه‌وه‌وه ته‌كبیری جه‌ژن بڵێته‌وه و منداڵه‌كانی
گوێیان لێ بێت (الله اكبر الله اكبر لا اله الا الله) وه منداڵه‌كانی فێر بكات
بیڵێنه‌وه كه بێ گومان هه‌ستێكی ئیمانی و ده‌روونی له دڵی منداڵدا دروست ئه‌كات,
وای لێ دێت كاتێك كه گوێ ی له‌م ووشانه ئه‌بێت جه‌ژنی به بیر دێته‌وه.
4- زۆرێك له
دایكان نوێژی جه‌ژنیان له مزگه‌وت پشت گوێ خستوه و گرنگی پێ ناده‌ن, كه به
پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجام دانی نوێژ له مزگه‌وت و له‌گه‌ڵ ده‌سته خوشكانی تردا بۆ
دایكه‌كه و منداڵه‌كه‌ش كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت.
بۆیه دایكی
مسوڵمان ئه‌توانێت به‌یانی جه‌ژن زووتر له خه‌و هه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی فریای چوون بۆ
مزگه‌وت بكه‌وێت و منداڵه‌كه‌ی بگۆڕێت و بیبات له‌گه‌ڵ خۆی به‌و جۆره منداڵ زیاتر
ئاشنا ئه‌بێت به جه‌ژن.
5- پێویسته
دایكی مسوڵمان له جه‌ژن دا هه‌موو خه‌م و كێشه‌یه‌كی ناو خێزانه‌كه‌ی له‌بیر بكات
ئه‌گه‌ر چی زۆریش له خۆی بكات, بۆ ئه‌وه‌ی كێشه و ناخۆشیه‌كانی ناو خێزان و
به‌ینی ژن و مێرد كار له منداڵه‌كان نه‌كات و جه‌ژنه‌كه‌یان لێ تێك نه‌دات ....
كه به‌داخه‌وه زۆر جار ئه‌بینین دایكان جه‌ژن ئه‌كه‌ن به فرسه‌تێك بۆ
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له هه‌ندێ كاری هاوسه‌ره‌كانیان كه ئه‌نجامیان داوه
به‌رامبه‌ریان ئه‌ویش به‌وه‌ی نانی جه‌ژن ئاماده ناكا و خۆی ناگۆڕێ و له سوچێكی
ماڵه‌كه‌دا به كزی داده‌نیشێت كه مه‌به‌ستی له‌م كارانه ئه‌وه‌یه هاوسه‌ره‌كه‌ی
هه‌ستی پێ بكات كه ئه‌م مه‌غدوره و خه‌فه‌تی هه‌یه له‌م ڕۆژه خۆشه‌شدا, كه بێ
گومان جه‌ژن كاتی ئه‌و جۆره كارانه نی یه و گومانی تێدا نی یه له‌م
ڕووداوانه‌دا ته‌نها منداڵه‌كان زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بن.
6- بردنی منداڵ
بۆ ماڵانی تری مسوڵمان ئه‌گه‌ر له شاره‌كه‌دا هه‌بوون و هه‌روه‌ها بردنیان بۆ
ده‌ره‌وه و گه‌ڕان و یاری كردن و ڕێگه‌یان پێ بدرێت به ئاره‌زووی خۆیان یاری
بكه‌ن و شت بخۆن, كه بێگومان منداڵ حه‌ز له‌م شتانه ئه‌كات و پێ ی خۆشه, جا
ئه‌گه‌ر دایك له جه‌ژن دا ئه‌مانه‌ی بۆ كرد به‌مه جه‌ژن شیرین ئه‌بێت له دڵی
منداڵه‌كه‌دا و هه‌ست به خۆشی ئه‌كات.
7- بۆ ئه‌و
خوشكانه‌ی كه (جه‌معیه و مزگه‌وته)كانیان لێوه نزیكه و ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه
له ڕۆژی جه‌ژن دا ئه‌و جێگایانه چالاكی تایبه‌ت به جه‌ژن ئه‌نجام ده‌ده‌ن
ده‌توانن بچن و منداڵه‌كانیان ببه‌ن, كه له‌وێش دا منداڵ كۆمه‌ڵێك شتی نوێ
ئه‌بینێت كه دایك ئه‌توانێت تێ ی بگه‌یه‌نێت كه ئه‌م شتانه به بۆنه‌ی
جه‌ژنه‌وه ئه‌كرێت.
ئه‌م كارانه و
كۆمه‌ڵێك كاری تر ئه‌گه‌ر دایكان ئه‌نجامی بده‌ن بێ گومان وا له منداڵه‌كانیان
ئه‌كه‌ن هه‌ست به جه‌ژن و خۆشی جه‌ژن بكه‌ن و هه‌ر له منداڵیه‌وه خۆشه‌ویستی
ئیسلام و دروشمه‌كانی له دڵیان‌دا جێگیر ببێت.
به‌هیوای
جه‌ژنێكی پڕ خۆشی و شادی بۆ هه‌موو منداڵانی موسڵمانان و خێزانه‌كانیان.
ئاماده‌كردنی/
ماڵپه‌ڕی خوشكان

|