|
بۆڕاهێنانی منداڵ
له‌سه‌ر نوێژ، ده‌بێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕێككه‌وتنێك
هه‌بێت له‌نێوان دایك وباوك - یان ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رپه‌رشتی منداڵه‌كه ده‌كات-
له‌سه‌ر سیاسه‌تێكی ڕوون و سنووردار و نه‌گۆڕ، تاكو ئاراسته‌كردنی منداڵه‌كه
پارچه‌پارچه‌یی نه‌بێت، پاشان هه‌موو ماندوویه‌تی به‌خۆڕا بڕوات، بۆ نمونه
دایكه‌كه به‌خششی ناداتێ له‌سه‌ر نوێژه‌كه‌ی، وباوكی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه دیاریه‌كی
گه‌وره‌تر له‌وه‌ی دایكی ده‌داتێ، یان دیاری پێ ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی شتێكی كردبێت
شایه‌نی ئه‌و دیاریه بێت، بۆیه له‌لای منداڵه‌كه ئه‌و دیاریه‌ی وه‌ری گرتووه
له‌سه‌ر نوێژه‌كه‌ی بچوكتر ده‌بێت یان به‌بێ نرخ ده‌بێت، یان دایكه‌كه سزای ده‌دات
له‌سه‌ر كه‌م وكوڕی، پاشان باوكه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و دڵی ڕازی ده‌كات به‌هه‌موو
شێوه‌یه‌ك و به‌زه‌یی پێ دێته‌وه.
وه سه‌باره‌ت
به دیاری و به‌خشش كردنی منداڵ ده‌بێت گورج وله‌جێی خۆی بێت تاكو منداڵه‌كه هه‌ست
بكات كه كرده‌وه‌كانی (نوێژه‌كه‌ی) به‌رهه‌م و ئه‌نجامی هه‌یه، چونكه منداڵ شت
زوو له‌یاد ده‌كات، بۆنمونه گه‌ر پێنج نوێژه‌كه‌ی كرد له ڕۆژێكدا، باشتر وایه
دیاری و به‌خششیی هه‌بێت پاش نوێژی عیشاء.
یه‌كه‌م/
مه‌رحه‌له‌ی منداڵێتی زوو (نێوان سێ ساڵ و پێنج ساڵ):
به‌ڕاستی
مه‌رحه‌له‌ی سێ ساڵی له ته‌مه‌نی منداڵدا مه‌رحه‌له‌یه‌كی سه‌ره‌تایی سه‌ربه‌خۆیی
منداڵه‌و هه‌ستكردن به كیان و خۆیه‌تی خۆی، به‌ڵام
له‌هه‌مان كاتدا مه‌رحه‌له‌یه‌كه كه حه‌ز ده‌كات له چاولێكردن وته‌قیلدكردن،
زۆر هه‌ڵه‌یه گه‌ر كاتێك نوێژ ده‌كه‌ین و منداڵه‌كه كاتێك له‌ته‌نیشتمانه‌وه
ڕاده‌وه‌ستێت و ته‌قلیدمان ده‌كات له نوێژكردن پێی بڵێین:
نا ڕۆڵه حه‌قی خۆته بڕۆ یاری بكه تاكو ده‌گه‌یته حه‌وت ساڵان وئه‌وجا نوێژ بكه
چونكه نوێژ له‌سه‌رت فه‌رز نیه)، با ئێمه‌ی دایك وباوكان وازی لێ بهێنین له‌سه‌ر
فیتڕه‌و سروشتی خۆی بێت وبه‌حه‌زی خۆی بجوڵێته‌وه تاكو سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌رگرێت
له‌م كرده‌وه‌ی خۆی حه‌زی لێ ده‌كات وته‌قلیدمان ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی ئێمه ڕێی لێ
بگرێن مه‌گه‌ر كاتێك بزانین مه‌ترسی‌یه‌ك
هه‌یه له ئارادا.... وه بۆ نمونه گه‌ر منداڵه‌كه له‌ته‌نیشت دایكی یا باوكی
كه نوێژ ده‌كه‌ن ڕاوه‌ستا، پاشان ركوع یان سجودی نه‌برد و به‌ڵكو چه‌پڵه‌ی لێ
ده‌دا یان یاری ده‌كرد، با وازی لێ بهێنین و ته‌علیقی له‌سه‌ر نه‌ده‌ین، با
هه‌موومان دایكان وباوكان بزانین كه‌وا منداڵ له‌م ته‌مه‌نه‌یدا تێ ده‌په‌ڕن
له‌به‌رده‌م نوێژكه‌ر یان له‌پێشی داده‌نیشن یان خۆیان ده‌گرن به قاچ و ده‌چنه
سه‌ر كۆڵیان، یان ده‌گرێێن، وه كاتێكیش ده‌گرێێن زۆر ئاساییه ئێمه هه‌ڵیان بگرین
له‌ناو نوێژه‌كه‌دا وبیانگرینه باوه‌ش به‌تایبه‌ت گه‌ر له‌سه‌ریان بترسین یان
كه‌سێكی تر له‌ماڵه‌وه نه‌بێت گرنگی پێ بدات، هه‌روه‌ها زۆر پێویسته ئێمه‌ی
دایكان و باوكان توڕه نه‌بین لێیان له‌م ته‌مه‌نه‌یاندا به‌هۆی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك
ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له‌به‌رده‌ستی نوێژكه‌راندا..
له‌م
مه‌رحه‌له‌یه‌دا له توانای منداڵ هه‌یه زۆر به‌باشی ئه‌م سوره‌تانه له‌به‌ر
بكات: سوره‌تی الفاتحه، سوره‌تی الاخلاص،
سوره‌تی الفلق، سوره‌تی الناس.
دووه‌م/
مه‌رحه‌له‌ی منداڵێتی ناوه‌ندیی (نێوان پێنج ساڵی و حه‌وت ساڵی):
له‌م
مه‌رحه‌له‌یه‌دا ده‌توانرێت به قسه‌ی خۆش و نه‌رم باس بكرێت بۆ منداڵه‌كه له‌سه‌ر
نیعمه‌ت و به‌هره‌كانی خوا و فه‌زڵ و میهره‌بانی به‌پاڵپشتی چه‌نده‌ها نموونه،
هه‌روه‌ها بۆی باس بكرێت خۆشه‌ویستی وبه‌زه‌یی خوا بۆ به‌نده‌كانی، ئه‌مانه وا
ده‌كات له منداڵه‌كه له خۆیه‌وه حه‌ز بكات و موشتاق بێت بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوا و
ئه‌و قسه‌و كرده‌وانه نایه‌وێت بیكات كه بزانێت خوا پێی ناخۆشه‌و لێی ده‌ڕه‌نجێت،
بۆیه له‌م مه‌رحه‌له‌یه‌دا ته‌ركیز بكرێت له‌سه‌ر باسكردنی خوای گه‌وره‌و
ده‌سه‌ڵات وناوه جوانه‌كانی و میهره‌بانی، وه له‌به‌رامبه‌ردا پێویسته بۆ
منداڵه‌كه باس بكرێت كه پێویسته گوێڕایه‌ڵی خوا ببین وزۆر جوان و ئاسانه ئه‌و
كوێڕایه‌ڵیه‌و زۆر شیرین وبه‌سووده بۆمان... له‌هه‌مان كاتدا پێویسته قدوه‌و
پێشه‌نگێكی چاك هه‌بێت بۆ منداڵه‌كه به‌چاوی خۆی بیبینێت، بۆ نمونه ته‌نها به
بینینی دایك وباوكی كه پابه‌ندن به پێنج نوێژه‌كه‌وه ڕۆژانه، به‌بێ بێزاری
ودڵته‌نگی، كاریگه‌ری ئیجابی ده‌كاته سه‌ر منداڵه‌كه بۆ نوێژكردن، بۆیه حه‌زی لێ
ده‌كات چونكه كه‌سانی ده‌وروبه‌ری حه‌زی لێ ده‌كه‌ن، وه پابه‌ند ده‌بێت پێیه‌وه
هه‌روه‌ك چۆن پابه‌ند ده‌بێت به‌هه‌ر عاده‌ت وخوو ڕه‌وشتێكی ڕۆژانه‌یی. وه بۆ
ئه‌وه‌ی نوێژه‌كه نه‌بێته عاده‌ت و له‌چوارچێوه‌ی عیباده‌ت بمێنێته‌وه، پێویسته
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا باسی عه‌قیده‌ی بۆ بكرێت، وه له‌جێی خۆیه‌تی باسی (ئیسرا و
میعراج)ی بۆ بكه‌یت، وه‌هه‌روه‌ها فه‌رزبوونی نوێژ، وه چیرۆك وژیانی سه‌حابه
به‌ڕێزه‌كانی بۆ بكه‌یت و چه‌ند پابه‌ند بوون به نوێژه‌وه..
وه ئه‌و
ئاگاداری‌یه‌ی ته‌ركیز ده‌كه‌ین لێی ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه دوور بین له ئسلوب و
شێوازی ڕه‌خنه‌گرتن له منداڵه‌كه، یان ئسلوبی ترساندن وهه‌ڕه‌شه‌كردن لێی، وه
جێی خۆیه‌تی بڵێین لێدانی منداڵ له‌م ته‌مه‌نه‌دا ڕێی پێ نه‌دراوه، بۆیه پێویسته
به شێوازی تر هانی بده‌ین، وه‌كو هاندان وته‌شجیعكردنی تاكو نوێژ ده‌بێته به‌شێكی
سه‌ره‌كی له ژیانیدا.
بۆ پابه‌ندبوونی
منادڵه‌كه به نوێژه‌وه، پێویسته ئاوی گه‌رمی بۆ ئاماده‌بكرێت له زستاندا،
چونكه له‌وانه‌یه منداڵ ڕابكات له نوێژه‌كه‌ی وخۆی بدزێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
له‌ئاوی سارد ڕاده‌كات. ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بو.
وه سه‌باره‌ت
به كچان، پێویسته خۆشه‌ویستیان لا دروست بكه‌ین به هه‌ندێ شته‌وه كه
له‌وانه‌یه لامان بچوك بێت به‌لام كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت، وه‌كو چنینی یان
دوورینی سه‌رپۆشێكی بچوكی ڕه‌نگاوڕه‌نگ بۆ خۆی له‌وه‌ی دایكی بچێت كه له‌ماڵه‌وه
به‌كاری ده‌هێنێت، وه‌هه‌روه‌ها دانانی به‌ڕماڵێكی بچوكی جوان تایبه‌ت به كچه
منداڵه‌كه، تاكو لای خۆشه‌ویست بێت نوێژه‌كه‌ی.
وه گه‌ر بینیمان
منداڵه‌كه ته‌مبه‌ڵه له نوێژكردن، با وازی لێ بهێنین دوو ڕكات بكات بۆ نمونه
تاكو تام وچێژی نوێژه‌كه لای دروست ده‌بێت، پاشان ژماره‌ی ڕكاته‌كانی نوێژی
نیوه‌ڕۆ وعه‌سری پێ ده‌ناسێنین تاكو خۆی له خۆیه‌وه
به‌ته‌واوه‌تی
ئه‌نجامیان ده‌دات، هه‌روه‌ها بۆ هاندانی ئه‌و منداڵه‌ی ته‌مبه‌ڵه له
ده‌ستنوێژگرتن ده‌توانرێت (سره) دابنترێت تایبه‌ت به ده‌ستنوێژ، بۆ نمونه
منداڵه‌كه یه‌كه‌م كه‌س ده‌ستنوێژ هه‌ڵگرێت وخۆی سه‌رپه‌رشتی بكات و پاشان
ئه‌ندامانی خێزانه‌كه كه له ماڵه‌وه‌ن، تاكو لای خۆشه‌ویست بێت.
وه ده‌بێت
ڕه‌چاوی ئه‌وه بكه‌ین كه سیاسه‌تی دایكان و باوكان له ڕاهێنانی منداڵیان بۆ
فێربوونتی نوێژ هێدی هێدی بێت، بۆنمونه منداڵه‌كه نوێژی به‌یانیان ده‌كات
ڕۆژانه، پاشان نوێژی به‌یانیان ونیوه‌ڕوان، وه‌به‌م شێوه‌یه تاكو به ته‌دریج ڕا
دێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پێنج نوێژه‌كه، وه پاشان ده‌توانین فێری نوێژه
سوننه‌ته‌كانی بكه‌ین به‌پێی توانا ولێهاتویی و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی منداڵه‌كه.
لێره‌دا
ده‌توانین شێوازی ووریاكردنه‌وه به‌كار یهێنین، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌خششی
بده‌ینێ، مه‌رج نیه به‌خشش ودیاری ته‌نها به پاره بێت، بۆ نمونه هه‌ر دیاریه‌ك
بێت گه‌ر پێنج نوێژه‌كه‌ی ئه‌نجام دا له ڕۆژێكدا، پاشان دیاری‌یه‌كی تری پێ
ببه‌خشرێت گه‌ر پێنج نوێژه‌كه له كاتی خۆیدا ئه‌نجام دا.
وه ده‌بێت وا
ڕای بهێنین كه هه‌وڵدان و كۆشش بۆ نوێژ هه‌وڵدان و كۆششه بۆ به‌هه‌شت، وه
ده‌توانین هه‌سته چاكه‌كانی ڕابكێشین، وه‌كو پێی بڵێین: ڕۆڵه خه‌ریكه بتبینم له
به‌هه‌شتدا به دوو باڵ بفڕیت، یان : ڕۆڵه گیان دڵنیام خوای گه‌وره لێت ڕازی
ده‌بێت و خۆشتی ده‌وێت كاتێك هه‌وڵ و كۆشش ده‌ده‌یت بۆ نوێژكردن.
وه سه‌باره‌ت
به كوڕان، ده‌توانین ته‌شجیعیان بكه‌ین له‌گه‌ڵ باوكیان (هه‌ر كه‌سێك جێی متمانه
بێت) له‌گه‌ڵی بڕوات بۆ مزگه‌وت، وه منداڵ به‌سه‌ردانی مزكه‌وت زۆر دڵخۆش ده‌بێت،
چونكه له‌گه‌ڵ باوكیانن، پاشان له ماڵ ده‌رده‌چن، وه ده‌بێت ئارامگر بن باوكان
له‌م كاره‌دا چونكه منداڵ زۆر جار هه‌ست به ماندویه‌تی ده‌كات یان زوو زوو
ده‌یه‌وێت بكرێته باوه‌ش یان ده‌یه‌وێت پێڵاوه‌كه‌ی له‌پێ داكه‌نێ یان توندی
بكاته‌وه.
وه چاودێڕی
ئه‌وه بكه‌ین كه منداڵ فێر بكرێت له‌سه‌ر هه‌ندێ ئه‌حكامی پاكێتی وه‌كو گرنگی
خۆپاراستن له پیسی وه‌كو میز و شتی تر، وه‌هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی ده‌ست به‌ئاو
گه‌یاندن، وه پێویستبوونی ڕاگرتنی پاكێتی جل و لاشه، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش
بكرێت كه پاكێتی چ په‌یوه‌ندیه‌كی هه‌یه به نوێژه‌وه.
وه ده‌بێت منداڵ
له‌م ته‌مه‌نه‌دا ڕابهێنرێت له‌سه‌ر ده‌ستنوێژگرتن، وه به عه‌مه‌لی فێر بكرێت
هه‌روه‌ك چۆن سه‌حابه منداڵه‌كانیان فێر ده‌كرد..
سێیه‌م:
مه‌رحه‌له‌ی منداڵێتی دره‌نگ (نێوان حه‌وت ساڵ و ده ساڵی):
له‌م
مه‌رحه‌له‌یه‌دا ده‌بینرێت هه‌ڵسوكه‌وت و سلوكی منداڵان ده‌گۆڕێت به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی سه‌باره‌ت به نوێژ، وه‌هه‌روه‌ها پابه‌ندی زۆر پێوه ناكه‌ن، ئه‌گه‌ریش پێشتر
ڕا هاتبێتن له‌سه‌ری، ده‌بینرێت منداڵه‌كه له‌م ته‌مه‌نه‌دا ته‌مبه‌ڵه و ڕا
ده‌كات له نوێژ و یان بێزاری خۆی ده‌رده‌بڕێ، ئه‌مه‌ش له‌ڕاستیدا سروشتی
مه‌رحه‌له‌ی داهاتووه: مه‌رحه‌له‌ی یاخی بوون و بێ گوێڕایه‌ڵی وملكه‌چی‌یه،
بۆیه لێره‌دا پێویسته به زیره‌كی و ووریاییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت،
خۆمان دوور بخه‌ینه‌وه له پرسیاركردنی ڕاسته‌وخۆ: ئایه نوێژی عه‌سرت كرد؟ چونكه
منداڵان مه‌یلیان به‌لای درۆ و ئیددیعای نوێژكردنه‌كه ده‌ڕۆن تاكو خۆیانی
لێ بدزنه‌وه، كه كاردانه‌وه‌ی دایكان و باوكان لێره‌دا یان هاواركردنه به‌ڕووی
منداڵه‌كه چونكه درۆی له‌گه‌ڵ كردوون، یان چاوپۆشین سه‌ره‌ڕای ده‌زانن
به‌درۆكردنه‌كه‌ی، وه باشتر له‌م شتانه وایه كه یادی بخاته‌وه به نوێژ له
شێوازی ئاگاداركردنه‌وه نه‌ك پرسیاركردن، وه‌كو بۆنمونه بڵێت: نوژی عه‌سر
منداڵان! جارێك دوو جار سێ جار، ئه‌گه‌ریش لێره‌دا ووتی له ژووره‌كه‌ی خۆی یان
ئه‌ودیو نوێژی كردووه، با پێی بڵێ: ده‌ته‌وێت ژووره‌كه‌ی خۆت له‌م ژووره زیاتر
به‌به‌ره‌كه‌ت بێت! وه‌ره با له‌م ژووره‌ش نوێژ بكه‌ین تاكو ئێره‌ش زیاتر
به‌به‌ره‌كه‌ت بێت، چونكه مه‌لائیكه‌ت به ڕه‌حمه‌ت وبه‌ره‌كه‌ته‌وه داده‌به‌زنه
ئه‌و شوێنانه‌ی نوێژی لێ ده‌كرێت، با ئه‌م قسانه‌ش به شێوازێكی هێور وڕوویه‌كی
خۆشیه‌وه بڵێت تاكو درۆ نه‌كات بۆ جاری داهاتوو.
گه‌ر منداڵه‌كه
نوێژی نه‌كرد، دایك یان باوكه‌كه له‌ته‌نیشتی ڕابوه‌ستن تاكو ئیحراجی بكه‌ن و پێی
بڵێن: چاوه‌ڕی شتێكی گرنگین ده‌بێت هه‌ر ببێت پێش تێپه‌ڕبوونی كاته‌كه‌ی.
به‌شێوازێكی یه‌كلایانه بێت نه‌ك به توند وتیژی بێت ودوور بێت له هه‌ڕه‌شه.
هه‌روه‌ها
پێویسته ته‌شجیع بكرێن، وه بۆ منداڵی كچ ئه‌وه‌نده به‌سه پێی بڵێت: ده‌ی من
نوێژ ده‌كه‌م، كچم وه‌ره نوێژ بكه له‌گه‌ڵم. چونكه كچان زیاتر مه‌یل وحه‌زیان
ده‌ڕوات به‌لای نوێژی جه‌ماعه‌ت، چونكه زۆر ئاسانتره به‌لایانه‌وه‌و هه‌روه‌ها
ته‌شجیعێكه بۆیان، به‌ڵام كوڕان ده‌توانرێت ته‌شجیعیان بكرێت به نوێژكردن له
مزگه‌وت كه هه‌لێكه بۆ منداڵ بحه‌وێته‌وه تیایدا پاش ماندوبوونی سه‌عی و خوێندنی
وانه‌كانی. وه بۆ زیاتر ڕاهێنانی به مزگه‌وته‌وه ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ ڕۆشتن بۆ
مزگه‌وت كارێكی تریش له‌گه‌ڵ بكرێت وه‌ك سه‌ردانی كه‌سێك یان كڕینی شتێك له
دوكانێك... هتد.
وه له هه‌ردوو
حاڵه‌ته‌كه: منداڵی كچ یان كوڕ، ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌یاد نه‌چێت كه به‌رده‌وام
ته‌شجیعان بكه‌ین و ئاماژه‌یان بۆ بكه‌ین كه پابه‌ندبوونیان به نوێژه‌كانیانه‌وه
جوانترین خوو ڕه‌وشته له‌كه‌سایه‌تیان پێی ڕازین ودڵمان پێی خۆشه، به‌ڵكو خاڵێكه
به‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌و عه‌یبه‌كانی تری زاڵ ده‌بێت.
له‌م ته‌مه‌نه‌دا
منداڵ ده‌توانرێت فێری ئه‌حكامه‌كانی پاكێتی بكرێت، وه شێوازی نوێژ پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم)، وه‌هه‌روه‌ها چه‌ند دوعا و نزایه‌كی فێر كرێت، به‌ڕاستی
ڕووداوێكی گه‌وره‌یه كاتێك منداڵ ته‌مه‌نی ده‌گاته حه‌وت ساڵان، چونكه
مه‌رحه‌له‌ی پابه‌ندبوونه به نوێژ، پێویسته ڕا بهێنرێت له‌سه‌ری و له‌كاتی خۆیدا
ئه‌نجامیان بدات كاتێك گوێی له بانگ ده‌بێت، كاتێك فێری ئه‌وه ده‌بێت له‌پاش
بانگداندا ئه‌نجامیان بدات فێری نوێژه سوننه‌ته‌كانیش ده‌كرێت و باسی خێر‌و
فه‌زڵه‌كانی بۆ ده‌كه‌ین و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه به‌ده‌ستی خۆیه‌تی گه‌ر ئه‌نجامی
بدات ئێستا یان كاتێك گه‌وره ده‌بێت.
چه‌ند
هۆیه‌ك بۆ منداڵ كه له‌م مه‌رحه‌له‌یه په‌یوه‌ندی هه‌یه به پابه‌ندبوونیه‌وه
به نوێژه‌كانی:
1- پێوسته منداڵ
وا ببینێت كه دایك وباوك هه‌میشه زندوییه‌كیان هه‌یه بۆ نوێژ، بۆ نمونه گه‌ر
منداڵه‌كه ویستی بنوێت پێش نوێژی عیشاء، با باوكی پێی بڵێت : ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه
بۆ نوێژی عیشاء، نوێژ ده‌كه‌ین و ده‌نوین ان شا‌ء الله. گه‌ر منداڵه‌كان ویستیان
بچنه ده‌ره‌وه بۆ یاری یان سه‌ردانی خزم وبراده‌ر، با باوك ودایك پێی بڵێن: نوێژی
عه‌سر یان مه‌غریب ده‌كه‌ین پاشان ده‌چینه ده‌ره‌وه. واته هه‌میشه هه‌ستیان
زندوو بێت بۆ نوێژه‌كان، ئه‌ویش به‌وه باش ده‌بێت كه كاته‌كانی نوێژ له‌گه‌ڵ
مه‌وعد و كاتی كار و چالاكی وده‌رچوونیان بزانن. وه‌كو: فڵان كه‌س ده‌بینین له‌كاتی
نوێژی عه‌سر، یان فڵان كه‌س سه‌ردانمان ده‌كات پاش نوێژی مه‌غریب.
2- ئایینی ئیسلام
موسڵمان هه‌ن ده‌دات بۆ كاری وه‌رزش كه لاشه‌ی بپارێزێت و به‌هێزی بكات. جا
باوه‌ڕداری به‌هێز چاكتره لای خوای گه‌وره له باوه‌ڕداری لاواز، به‌لام پێویسته
خۆشه‌ویستی و ئه‌نجامدانی وه‌رزش له‌سه‌ر مافی ئه‌نجامدانی نوێژه‌كانی نه‌بێت و
له‌كاته‌كانی خۆیدا دوای بخات، ئه‌مه كارێكی نابه‌جێ یه.
3- گه‌ر
منداڵه‌كه نه‌خۆش كه‌وت، پێویسته ڕای بهێنین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی نوێژه‌كانی
به‌پێی توانا، تاكو په‌روه‌رده‌بێت و ڕابێت كه نوێژ هیچ عوزرێكی نیه بۆ نه‌كردنی،
ئه‌گه‌ریش نه‌خۆش بێت، وه گه‌ر له‌سه‌فه‌ر بوو، ده‌بێت فێر بكرێت كه ده‌توانێت
نوێژ كورت بكاته‌وه‌و جه‌معی بكات، وه سه‌رنجی ڕابكێشرێت بۆ به‌زه‌یی و
میهره‌بانیی خوای گه‌وره و ئاینی ئیسلام ئایینێكه پڕه له كارئاسانی و ڕه‌حمه‌ت.
4- ئازایه‌تی
وڕوحی بانگه‌واز له دڵی منداڵه‌كه‌ت بڕوێنه تاكو براده‌ره‌كانی بانگ بگات بۆ
نوێژكردن، وه‌هه‌روه‌ها لای ئاسایی بێت كه واز له قسه‌كردن و یاری بێنێت له‌گه‌ڵ
براده‌ره‌كانی تاكو فریای نوێژه‌كه‌ی بكه‌وێت، هه‌روه‌ها ڕوحی ئه‌وه‌ی تیا بڕوێنه
كه گاڵته به براده‌ره‌كانی نه‌كات كه كه‌م وكوڕیان هه‌یه له نوێژه‌كانیان و
ئیهمالن له ئه‌نجامدانی، به‌ڵكو یاریده‌ده‌ریان بێت و سوپاسی خوا بكات كه خوا ڕێی
پێ نیشان داوین.
5- باشتر وایه
منداڵه‌كانمان ڕا بهێنین له‌سه‌ر نوێژی (نوافل) و سوننه‌ته‌كان پاش ئه‌وه‌ی پابه‌ند
ده‌بێت له‌سه‌ر فه‌رزه‌كانی.
هه‌روه‌ها با
هه‌موو ئامرازێكی شه‌رعی و گونجاو به‌كاربهێنین تاكو نوێژ بڕوێنین له دڵ وده‌روونی
منداڵه‌كانمان، ته‌نانه‌ت به كاسێت و ڤیدێۆ و ئینته‌رنێتیش بێت ووریایان
بكه‌ینه‌وه.
وه سه‌باره‌ت
به لێدانی منداڵ له ده ساڵی كاتێك نوێژ ناكات، ئه‌وا ڕام وایه گه‌ر له
مه‌رحه‌له‌ی منداڵیه‌وه ئێمه هه‌وڵمان بدایه له‌گه‌ڵی و به‌هاوكاری دایك
وباوكه‌كه‌ن ئه‌وا پێویستی نه‌ده‌كرد به لێدانی له ده ساڵی، وه گه‌ر پێویستی
كرد به لێدان، ئه‌وا با لێدانێكی توند نه‌بێت، وه له شوێنه‌كانی ده‌م وچاو
نه‌بێت، وه له‌به‌رچاوی كه‌س نه‌بێت به‌تایبه‌ت براده‌ره‌كانی چونكه تووشی گرێی
ده‌روونی دێت و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه ڕقی له نوێژه‌كه‌ش ببێته‌وه، واته
لێدانه‌كه به‌و شێوه بێت كه پێغه‌مبه‌ری خوا فرمانمان پێ ده‌كات له‌م
مه‌رحه‌له‌یه، ئامانجه‌كه‌ی چاكسازی وئیسڵاح بێت نه‌ك سزا و ئیهانه
وكێشه‌نانه‌وه، گه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری منداڵه‌كه بینی كه لێدان كێشه دروست ده‌كات
یان وا ده‌كات له منداڵه‌كه ڕقی بێته‌وه له نوێژ، ئه‌وا با به به‌رنامه‌یه‌كی
تر هه‌وڵی له‌گه‌ڵ بدات كه سوودی هه‌یه بۆ منداڵه‌كه.
با بیر له‌وه
بكه‌ینه‌وه كه نوێژ و پابه‌ندبوون له‌سه‌ری وه‌كو هه‌ر خووڕه‌وشتێكی تره كه
ده‌مانه‌وێت دروست بێت له منداڵه‌كانمان، مامه‌ڵه‌ی گرنگی ده‌وێت وه پێغه‌مبه‌ری
خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (علموا
أولادكم
الصلاة
لسبع ، واضربوهم
علیها لعشر) واته: منداڵه‌كانتان فێری نوێژ بكه‌ن كاتێك ده‌گه‌نه حه‌وت ساڵی، وه
لێیان بده‌ن (گه‌ر نه‌یانكرد) كاتێك ده‌گه‌نه ده ساڵی. لێره‌دا باسی (فێركردن)
پێویستی به چه‌نده‌ها هه‌نگاوی دیاریكراو ده‌كات بۆ ماوه‌یه‌ك
كه (3)
سێ ساڵ
ده‌خایه‌نێت، تاكو له‌م ماوه‌یه‌دا و پێشتریش منداڵه‌كه ئه‌م نوێژكردنه
وه‌رده‌گرێت و ده‌یكاته خووڕه‌وشتێكی ڕۆژانه‌ی، پاشان له‌سه‌ری حساب ده‌كرێت و سزا
وه‌كو ئامرازێك له ئامرازه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ به‌كار ده‌هێنرێت بۆ
وه‌رگه‌رتنی ئه‌م خوو ڕه‌وشته. بۆیه مه‌سه‌له‌ی (كات) زۆر پێویسته بۆ وه‌رگرتنی
ئه‌م خوو ڕه‌وشته، واته هیچ كات نابێت ئێمه غافڵ بین لێی گه‌ر ویستمان منداڵمان
هه‌ر خوویه‌ك وه‌رگرێت، چونكه ته‌وجیه و ووتن و ئاراسته‌كردن به‌س نیه، به‌ڵكو
پێویستی هه‌یه به نه‌خشه‌و هه‌نگاو وكاتی ته‌واوه‌تی تاكو گه‌یشتن به ئامانجی
دیاریكراو. بۆیه ئه‌م كاره‌ش پێویستی به سه‌ره‌تایه‌ك هه‌یه، به‌لام گه‌ر دایك
وباوك دواكه‌وتن له ڕاهێنانی منداڵه‌كه‌یان له‌سه‌ر نوێژكردن تاكو ده‌گاته ده
ساڵان، ئه‌و كاته ێوستیان به كاتێك زیاتر ودرێژتر ده‌بێت وه‌ك گه‌ر له پێشتردا
ده‌ستیان پێ بكردایه، چونكه سروشتی ده‌روونی و عه‌قلی منداڵی ده ساڵان پێویستی
به هه‌وڵێكی زیاتر هه‌یه وه‌ك له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵ بێت، بۆ وه‌رگرتنی هه‌مان
كار و خوو ڕه‌وشت. بۆیه له‌م كاته‌ش پێویستیمان به ئارامی و حیكمه‌ت و لێزانین
هه‌یه نه‌ك توڕه‌یی و شڵه‌ژان.
ئا له‌م
مه‌رحه‌له‌یه‌دا منداڵه‌كه پێویستی به‌وه هه‌یه له هه‌ست و شعوری تێ بگه‌ین و
هه‌ست به كێشه‌و داخوازیه‌كانی و یارمه‌تی بده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی. بۆیه
منداڵه‌كه وا نه‌بینێت كه ئێمه ته‌نها و ته‌نها نوێژمان ده‌وێت لێی نه‌ك
منداڵه‌كه خۆی، چونكه منداڵ له‌م ته‌مه‌نه زۆر بیر ده‌كاته‌وه له جیهانی
ده‌وروبه‌ری، وه‌هه‌روه‌ها له‌و گۆڕانكاریانه‌ی ڕووده‌دات له‌سه‌ری پاش ساڵ ودوو
ساڵێك. وه یاری گرنگیه‌كی زۆری لا ده‌بێت، بۆیه جاروبار نوێژی له‌یاد ده‌چێت و
یان ئینكاری ده‌كات چونكه كارێكی فه‌رزكراوه له‌سه‌ری و پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی
ده‌روونی ده‌روست ده‌كات بۆی.. جا كاره‌كه نه‌گاته ئه‌و ڕادده‌یه‌ی چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه‌مان لێ بكات هه‌ركات چاومان به‌چاوی بكه‌وێت ده‌رباره‌ی نوێژه‌كانی لێی
ده‌پرسین..
بۆیه پێویسته
ئێستاش بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه جاری نه‌گه‌یشتۆته ساڵی ته‌كلیف و نوێژكردنیش له‌م
ته‌مه‌نه‌یدا هێشتا له‌ژه‌ێر ڕاهێناندایه، بۆیه پرسیاركردنمان ده‌رباره‌ی هه‌ر
كێشه‌یه‌ك پێی دڵته‌نگه یان ترسێك تووشی ده‌بێت زیاتر نزیكمان ده‌كاته‌وه لێی و
په‌یوه‌ندی خێزانیمان توند‌و تۆڵتر ده‌كات، ئه‌ویش زیاتر بڕوای پێمان ده‌بێت كه
ئێمه پاڵپشتی ئه‌وین، بۆیه گه‌ر ئێمه دڵنیابوین له‌وه‌ی كه ڕووی كرده ئێمه،
ئه‌وكاته ئه‌ویش بێگومان داخوازیه‌كانی ئێمه جێ‌به‌جێ ده‌كات كه نوێژكردنه وه
هه‌روه‌ها عیباده‌ته‌كانی تر یان حیجاب به‌نسبه‌ت كچانه‌وه.
چواره‌م/
مه‌رحه‌له‌ی هه‌رزه‌كاری:
منداڵ له‌م
ته‌مه‌نه‌دا ده‌بینین زۆر ئینكاره‌و شت زۆر ڕه‌فز ده‌كات، وه‌هه‌روه‌ها زۆر گرانه
گوێڕایه‌ڵی دایك وباوك بكات، وه زیاتر حه‌زده‌كات زات و كیانی خۆی بسه‌لمێنێت، وه
جاروبار سه‌ره‌ڕای ده‌زانێت كارێك هه‌ڵه‌یه‌و جوان نیه به‌لام هه‌ر به‌رده‌وام
ده‌بێت له‌سه‌ری، بۆیه پێویسته له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵی بدوێین و زیاتر هانی
بده‌ین. وه ده‌بێت بزانین ئسلوبی توند وتیژی سودی نیه له‌م مه‌رحه‌له‌دا، به‌ڵكو
زیاتر په‌رچی ده‌داته‌وه به ڕه‌فز و دووركه‌وتنه‌وه لێمان.
بۆیه پێویسته
له‌سه‌ر دایكان وباوكان بتوانن له‌سه‌ره‌تاوه منداڵه‌كانیان ڕابهێنن وبۆیان
ئاسانتر ده‌بێت وباش بزانین خوای گه‌وره لێمان ده‌پرسێته‌وه له ڕۆژی قیامه‌ت
سه‌باره‌ت به منداڵه‌كانمان چۆن په‌روه‌رده‌مان كردوون، چونكه هه‌موومان
لێپرسراوین وخوا لێمان ده‌پرسێته‌وه وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)
ده‌فه‌رموێت: (كلكم راع وكلكم مسؤول
عن رعیته) واته: هه‌مووتان لێپرسراون وهه‌مووتان به‌رپرسن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
بوونه‌ته لێپرسراو له‌سه‌ری، وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)
ده‌فه‌رموێت: (كل مولود یولد على الفطرة
فأبواه
یهودانه او ینصرانه
او یمجسانه) واته: هه‌موو منداڵێك له‌دایك ده‌بێت له‌سه‌ر فیتڕه‌و سروشت له‌دایك
ده‌بێت، به‌لام باوك ودایكی ده‌یكه‌نه جووله‌كه یان گاوور یان ئاگرپه‌رست.
بۆیه منداڵیش
وه‌كو ئه‌مانه‌تێك وایه لای دایك وباوكی، پێویسته وه‌كو ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره
ده‌یه‌وێت په‌روه‌رده‌ی بكه‌ین نه‌ك خۆمان چۆن ئاره‌زوومان هه‌یه لێی.
له‌لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی خوشكان |