|
له‌ڕاستی دا
خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بنچینه‌یه‌كه له بنچینه‌كانی ئیسلام
و به‌شێكی گرنگێتی، باوه‌ڕی مرۆڤ دامه‌زراو نابێت گه‌ر دوور بێت له خرشه‌ویستی
پێغه‌مبه‌ر، هه‌روه‌ها ڕێگه به مسوڵمان نه‌دراوه كه خۆی لێ گێلی بدات، وه
ناگونجێت مسوڵمان دوو دڵ بێت تێیدا یا لێی هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌م
خۆشه‌ویستی‌یه په‌یوه‌سته به خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌وه، ئه‌میش نێردراو و
هه‌ڵبژێردراوی خوای گه‌وره‌یه.
لێره‌شدا منداڵ
وه‌كو تاكێكی ناو خێزان پێویسته گرنگی پێ بده‌ین و بزانین ئایه چۆن خۆشه‌ویستی
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له دڵیان‌دا بڕوێنین؟
ئه‌م پرسیاره له
گرنگترین پرسیاره‌كانه كه پێویسته به‌خێوكار و دایك و باوك بیپرسن، وه شاره‌زای
هونه‌ری جێ به‌جێ كردنی بن، و هه‌موو توانای خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ گه‌یشتن به‌م
مه‌به‌سته و ڕواندنی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له دڵی
منداڵه‌كانیان و هه‌مووان دا.
بۆ
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره پێمان باشه له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی
گرنگ
ڕابوه‌ستین:
یه‌كه‌م: جێگه و
پایه‌ی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له شه‌ریعه‌تی پیرۆزی
ئیسلامدا:
ئیمامی بوخاری له
ئه‌نه‌سه‌وه (ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت) گێڕاویانه‌ته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ثَلاَثٌ مَنْ كُنَّ فِيهِ
وَجَدَ حَلاَوَةَ الإِيمَانِ أَنْ يَكُونَ اللَّهُ
وَرَسُولُهُ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِمَّا سِوَاهُمَا، وَأَنْ يُحِبَّ الْمَرْءَ لاَ
يُحِبُّهُ إِلاَّ لِلَّهِ، وَأَنْ يَكْرَهَ أَنْ يَعُودَ فِي الْكُفْرِ كَمَا
يَكْرَهُ أَنْ يُقْذَفَ فِي النَّارِ) رواه البخاري.
واته: سێ خه‌سڵه‌ت هه‌ن هه‌ركه‌سێ تێیدابێت شیرینی ئیمانی چه‌شتوه: خوا و
پێغه‌مبه‌ری خوای له هه‌موو شتێك لا خۆشه‌ویستر بێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی خۆش‌ویست
ته‌نها له‌به‌ر خوا بێت، وه پێی ناخۆش یێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ بێ باوه‌ڕی هه‌ر وه‌ك
چۆن پێی ناخۆشه كه فڕێی بده‌نه ناو ئاگره‌وه.
هه‌روه‌ها ئیمامی
بوخاری له ئه‌بو هوره‌یره‌وه (ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت) گێڕاویانه‌ته‌وه كه
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تی:
(وَالَّذي نَفْسي بِيَدهِ لاَ يُؤمِنُ أحَدُكُمْ حَتَّى أكُونَ أحَبَّ إلَيْهِ مِنْ
نَفْسِهِ وَاهْلِهِ وَمَالِهِ والنَّاسِ أَجْمَعِينْ). رواه البخاري، واته:
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تی سوێند به‌و كه‌سه‌ی كه گیانی منی به
ده‌سته؛ هیچ كه‌س له ئێوه ئیمانی ته‌واو نییه تاكو من له خۆی و كه‌س و كاری و
هه‌موو خه‌ڵكی خۆشه‌ویست تر نه‌بم له لای.
وه له صحيح
موسلم و بوخاری (خوا لێیان ڕازی بێت) هاتوه، له ئه‌نه‌سه‌وه (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ
بێت) گێڕاویانه‌ته‌وه و ده‌فه‌رموێت: (عن أنس -رضي
الله عنه- قال جا‌ء رجل إلى النبي -صلى الله عليه وسلم- فقال: يا رسول الله متى
الساعة؟ قال: "وماذا أعددت لها" قال: ما أعدت لها كثير عمل إلا أنني أحب الله
ورسوله، قال النبي -صلى الله عليه وسلم-: "المر‌ء مع من أحب" يقول أنس: فما فرحنا
بشئ كفرحنا بقول النبي -صلى الله عليه وسلم: "المر‌ء مع من
أحب")،
واته: پیاوێك هاته لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و ووتی: ئه‌ی
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) كه‌ی قیامه‌ته؟ (قیامه‌ت كه‌ی دێت؟)
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێ ی فه‌رموو: چیت بۆ قیامه‌ت ئاماده كردوه؟
پیاوه‌كه ووتی: زۆر كرده‌وه‌م بۆ ئاماده نه‌كردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه من
خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یم (صلى الله عليه وسلم) خۆشده‌وێت، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى
الله عليه وسلم) پێی فه‌رموو: مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا حه‌شر ده‌كرێت كه خۆشی ده‌وێت، ئه‌نه‌س
ده‌فه‌رموێ: به هیچ شتێك دڵ خۆش نه‌بووین ئه‌وه‌نده‌ی به‌و ووته‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم) دڵ خۆش بووین كه فه‌رمووی: مرۆڤ له‌گه‌ڵ
ئه‌و كه‌سه‌دا حه‌شر ده‌كرێت كه خۆشی ده‌وێت.
له زۆربه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه
وسلم) به‌ستراوه‌ته‌وه به خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌وه له‌وانه‌ش:
( قُلْ إِن كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَآؤُكُمْ
وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا
وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا أَحَبَّ إِلَيْكُم
مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ فَتَرَبَّصُواْ حَتَّى يَأْتِيَ
اللّهُ بِأَمْرِهِ وَاللّهُ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ) سورةتي التوبة/24.
هه‌روه‌ها
(قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللّهَ فَاتَّبِعُونِي
يُحْبِبْكُمُ اللّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ)
و سوره‌تی ال عمران /31 ، واته: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ئه‌گه‌ر منتان خۆش
ده‌وێت شوێن پێغه‌مبه‌ره‌كه‌م بكه‌ون ئه‌وا منیش ئێوه‌م خۆش ده‌وێت ... .
دایك و باوكی
به‌ڕێز: له‌م خاڵه‌وه ده‌توانی منداڵه‌كه‌ت تێبگه‌یه‌نیت له گه‌وره‌یی خۆشه‌ویستی
پێغه‌مبه‌ری خوا و و په‌یوه‌ستی ئه‌م خۆشه‌ویستیه به خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌وه،
تا منداڵه‌كه‌ش بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه هه‌روه‌ك چۆن خوای گه‌وره‌ی خۆش ده‌وێت ئاوا
پێوسته پێغه‌مبه‌ره‌كه‌شی خۆش بوێت.
دووه‌م: چۆن
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به منداڵه‌كانمان بناسێنین و باسی بۆ بكه‌ین؟:
پێویسته له‌سه‌ر
دایك و باوك له كاتی ناساندن و باس كردنی كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ
منداڵه‌كانیان چاودێری ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یه بكه‌ن:
1- به‌ئاگابوون
له باسكردنی كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر هه‌ر وه‌ك چۆن خوای گه‌وره باسی كردوه له
قورئاندا كه ده‌فه‌رموێت: (يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ
إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِدًا وَمُبَشِّرًا وَنَذِيرًا- وَدَاعِيًا إِلَى اللَّهِ
بِإِذْنِهِ وَسِرَاجًا مُّنِيرًا - وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ بِأَنَّ لَهُم مِّنَ
اللَّهِ فَضْلًا كَبِيرًا ) سوره‌تی الاحزاب/ ئایه‌تی( 45-46-47)، واته
:ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئێمه تۆمان به شاهێد و موژده‌ده‌ر و ترسێنه‌ر و
بانگه‌وازكار بۆ لای خوای گه‌وره ڕه‌وانه كردوه ..... .
هه‌ر پێغه‌مبه‌ر
بێداركه‌ره‌وه‌و موژده‌ده‌رو چرای ڕووناكی یه بۆ هیدایه‌ت دانی هه‌موو جیهان و
ده‌رهێنانیان له زۆڵم و سته‌مه‌وه بۆ ڕووناكی و به‌خته‌وه‌ری.
2- به‌ئاگابوون
له ده‌رخستنی لایه‌نه پێشه‌نگه‌كانی كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر: كه‌سایه‌تی
پێغه‌مبه‌ر هه‌ر هه‌مووی پێشه‌نگه بۆ ئێمه تا چاوی لێ بكه‌ین، جه‌خت كردنه‌وه
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌و نمونه و پێشه‌نكی چاوه‌ڕوانكراوه و جێی ئومێد و هیوای
هه‌ر كه‌سێكه كه بیه‌وێ سه‌رفرازی دونیا و ئاخیره‌ت بێ.
3- پێویسته
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی منداڵه‌كانمان بده‌ینه‌وه كه ده‌پرسن: بۆچی پێویسته
له‌سه‌رمان پێغه‌مبه‌رمان خۆش بوێت، وه به ووته‌ی جوان و شیرین بگه‌ینه ژیرییان
و قه‌ناعه‌تیان بۆ دروست بكه‌ین كه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئیماندارێكی ژیر و
دانا و زیره‌كی ساڵح پێغه‌مبه‌ری خۆش بوێت چونكه ئه‌و زاته به‌ڕێزه‌یه كه
هۆكاری هیدایه‌ت دانی هه‌موو خه‌ڵكی یه بۆ ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی ئیسلام كه
ئه‌مه‌ش به فه‌زڵی خوای گه‌وره‌یه.
4- جه‌خت كردن
له‌سه‌ر فه‌زڵ و به‌رز و به‌ڕێزی و شوێنی پێغه‌مبه‌ر لای خوای گه‌وره، هه‌روه‌ها
جێگه و شوێنی له‌ناو پێغه‌مبه‌ره‌كانی تردا، وه فه‌زڵی شه‌فاعه‌ت كردنی له ڕۆژی
دوایدا، و شوێنی له به‌هه‌شت دا، و ڕوونكردنه‌وه و باسی كردنی ئه‌و فه‌رموده
پیرۆزه‌ی كه له صحيح موسلیم و بوخاریدا هاتووه كه له ئه‌بو هوره‌یره‌وه خوا
لێیان ڕازی بێت گێڕاویانه‌ته‌وه فه‌رموویه‌تی: (فُضِّلتُ
على الأنبياء بسـت: أُعطيـت جوامـع الكلـم "فهو البليغ الفصيح" ونُصرت
بالرعـب وأُحلت لي الغنائم، وجُعلت لي الأرض طهوراً ومسجداً، وأُرسلت إلى
الخلق
كافة،
وخُتم بي النبيون) واته: به حه‌وت شت فه‌زڵی من دراوه به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رانی
تردا، زمان پاراوی ، ......
5- باسكردنی
شایه‌تی و موژده‌ی پێغه‌مبه‌رانی پێشوو بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا: و خۆشه‌ویستی و
پێشوازیان بۆی له ڕووداوی ئیسرا‌و میعراج دا، و هه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌ری كۆتایانه و
شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی هه‌موو شه‌ریعه‌ته‌كانی پێش خۆی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و خێر و
به‌ره‌كه‌ی بۆ هه‌مووان هێناوه و له په‌یامه‌كانی ئه‌وانیش دا هاتووه.
هه‌روه‌ها جه‌خت
كردن له‌سه‌ر مانا و مه‌به‌ستی شوێن كه‌وتنی و به ئسلوبێكی ئاسان باسی بیدعه و
داهێنراوه‌كانی بۆ ڕوون بكرێته‌وه و گرنگی و بایه‌خی شوێن كه‌وتنی به‌رده‌وام
دووباره بكرێته‌وه.
سێیه‌م: هه‌ندێ
ئامرازی ئاسان بۆ چاندنی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له ده‌روونی
منداڵه‌كانمان دا:
1- گێڕانه‌وه‌ی
چیرۆكی موعجیزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر.
2- گێڕانه‌وه‌ی
ڕه‌وشته به‌رز و گه‌وره‌كانی له سه‌رخستن و پشتگیری كردنی داماو و سته‌م لێكراوان
و سۆز و به‌زه‌یی به‌رامبه‌ر به هه‌تیوو و هه‌ژاران.
3- باسی ئه‌وه
بكرێت بۆ منداڵه‌كه كه پێغه‌مبه‌ری خوا تاكه پێغه‌مبه‌ره كه له ڕۆژی دوایی دا
شه‌فاعه‌ت بۆ ئومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات وه خوای گه‌وره شه‌فاعه‌ت و دوعاكه‌ی لێ
وه‌رده‌گرێت.
4- باس و
به‌سه‌رهاتی هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر بۆ منداڵه‌كان بكرێت، كه چۆن گیان
فیدا و له‌سه‌ر پێ بوون له پێناوی پێغه‌مبه‌ری خوادا.
5- منداڵ فێری
سونه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر بكرێن و له‌به‌ری بكه‌ن و پێیان بوترێت كه له‌به‌ر كردن و
ووتنی ئه‌م فه‌رموده و سونه‌ته پیرۆزانه له شه‌یتانی مرۆڤ و جنۆكه ده‌یان
پارێزێت.
6- به شێوه‌ی
كردار دایكان و باوكان پیشانی بده‌ن كه ده‌ست به سونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خواوه
ده‌گرن و شوێن كه‌وتووین و به‌ئاگان له وورد و درشتی كه ئه‌مه كاریگه‌ریه‌كی زۆر
به‌هێزی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌روه‌رده كردنی منداڵ، خاوه‌نی كتێبی (التربیة
الاسلامیة) ده‌ڵێت: نوسینی كتێبێك له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردن ئاسانه، وه هه‌روه‌ها
هه‌ڵبژاردنی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراویش ئاسانه، به‌ڵام ئه‌و كتێب و به‌رنامه‌یه
هه‌ر به مره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێنه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێن بۆ واقیعێكی جوڵاو ،
و مرۆڤێك كه به هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌ست و نه‌ست و بیر و بۆچوونه‌كانی ئه‌و به‌رنامه
و كتێبه وه‌رگێڕێت، ته‌نها له‌م ساته‌دا ده‌بێته ڕاستیه‌ك.
چواره‌م: هه‌ندێ
تێبینی گرنگ له كاتی جێ به‌جێ كردن دا:
1- هه‌وڵدان بۆ
چه‌سپاندنی قه‌ناعه‌ت به به‌كارهێنانی ئسلوبی گفتوگۆ و پرسیار و وه‌ڵام، دوور له
ئسلوبی ته‌نها قسه كردن بێ گوێ گرتن.
2- به‌كارهێنانی
ئسلوبی تامه‌زرۆیی و حه‌زلێكردن ئه‌مه‌ش به لێزانینی چۆنیه‌تی گێڕانه‌وه‌ی
به‌سه‌رهاته‌كان، جگه له‌مه‌ش پێویسته له كاتی له‌به‌ر كردنی فه‌رموده و
سوننه‌ته‌كان دا دیاری و خه‌ڵاتی تایبه‌ت پێشكه‌ش به منداڵه‌كه بكرێت.
3- دیقه‌ت خستنه
سه‌ر ڕازی كردنی پێغه‌مبه‌ری خوا، وه باس كردن له سه‌رئه‌نجامی ئه‌م ڕازی كردنه،
وه گه‌یشتن به پێغه‌مبه‌ری خوا له ڕۆژی دواییدا، كاتێك ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوای
خۆش بوێت ئه‌ویش له‌و ڕۆژه‌دا پێشوازی لێ ده‌كات و له ئاوی حه‌وزی كه‌وسه‌ری پێ
ده‌به‌خشێت.
به‌هیوای دروست
بوونی خۆشه‌ویستی به‌رز و گه‌وره له دڵی هه‌موو منداڵ و دایك و باوكێكی مسوڵماندا.
له‌لایه‌ن/
ماڵپه‌ڕی خوشكان |