|
 |
|
خۆراك پێـدانی منداڵ |
|
بێ گومان هه‌موو دایكێكی خاوه‌ن كۆرپه تا ڕاده‌یه‌ك زانیاری
هه‌یه سه‌باره‌ت به خۆراك پێدانی كۆرپه‌كه‌ی, به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه
ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌و دایكه به‌دوای زانیاری تردا نه‌گه‌ڕێت, چونكه بێ
گومان زۆر شت هه‌ن ئه‌و نایزانێت به‌تایبه‌ت دایكانی تازه و خاوه‌ن منداڵی
نۆبه‌ره، كه له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته كه‌سێكی شاره‌زا ئاگاداری ئه‌م
دایكه بێت,
یاخود داوای یارمه‌تی و زانیاری له دایكانی تر و پزیشك و شاره‌زایانی
تایبه‌ت به بواری منداڵ بكات, تا له‌كاتی به‌خێوكردنی كۆرپه‌كه‌ی تووشی
كێشه و گیر و گرفت نه‌یه‌ت.
جا لێره‌دا ئێمه به پشتیوانی خوا باسێكی تێر و ته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به
خۆراك پێدانی منداڵ پێشكه‌ش به دایكان ده‌كه‌ین كه له ڕووی پزیشكیه‌وه
وه‌رگیراوه و خۆراك پێدانێكی دروست و ته‌واوه و به‌و جۆره‌یه كه پزیشك
و پسپۆڕانی بواری منداڵان دیاریان كردوه, به‌هیوای سودمه‌ندی هه‌موو
دایكانی ئازیز ......
سه‌ره‌تا: پێویسته ئاگاداری ئه‌وه بین كه هه‌موو منداڵێك هه‌ر له
له‌دایك بوونیوه
پێویسته ڤیتامین (د) پێ بدرێت, به‌تایبه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ی كه هه‌تاو
لێیان نادات, ئه‌مه‌ش به‌ڕێژه‌ی (5 قه‌تره) ڕۆژانه. چونكه ڤیتامین (د)ی
یارمه‌تی گه‌ده ئه‌دات
بۆ هه‌ڵمژینی ماده‌كان, وه خۆر به‌یه‌كه‌مین سه‌رچاوه‌ی دروست بوونی ئه‌م
ڤیتامینه داده‌نرێت (بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناوچه گه‌رمه‌كاندا ئه‌ژین
ئه‌توانن له تیشكی خۆره‌وه بڕێكی ته‌واو له‌و ڤیتامینه دروست بكه‌ن),
به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناوچه سارده‌كاندا ده‌ژین یان هه‌تاو لێیان
نادات پێویستیان به‌خواردنی ڤیتامین (د) هه‌یه تا جێگه‌ی تیشكی خۆریان بۆ
بگرێته‌وه كه له (ماسی و هێلكه ....دا هه‌یه), وه كه‌می ئه‌م
ڤیتامینه ئه‌بێته هۆی تێك چوونی ئێسك له منداڵی ساوادا بۆیه ده‌بینین
له‌كاتی
كه‌وتنه سه‌رپێ ی منداڵه‌كه قاچه‌كانی خوار داده‌نێت یان حه‌وزی تێك
ده‌چێت وئێسكی نه‌رم ئه‌بێت (كه له ئه‌نجامی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌وه
ڕووده‌دات) به‌م شێوه‌یه منداڵه‌كه‌ش لاشه‌ی ناته‌واو ده‌بێت. |
|
|
|
چوار مانگی یه‌كه‌مه‌ی ته‌مه‌نی منداڵ (تازه له‌دایك بوو تا 4مانگی):
له‌م ته‌مه‌نه‌دا ته‌نها شیری دایكه‌كه ئه‌درێت به منداڵ, ئه‌گه‌ر دایكێك
شیری خۆی نه‌دا به‌منداڵه‌كه‌ی ئه‌وا ته‌نها ئه‌و شیره قوتوه‌ی ئه‌داتێ
كه پزیشك بۆی دیاری كردوه و له‌گه‌ڵ گه‌ده‌ی (مه‌عیده)ی منداڵه‌كه
ئه‌گونجێت و پێ ی ئه‌كه‌وێت. |
|
|
|
له (4 مانگی تا 6 مانگی):
ئه‌توانرێت له‌م ته‌مه‌نه‌وه ئیتر (زه‌ردێنه‌ی هێلكه) و میوه‌ی
بدرێت
وه‌كو (سێ‌و و مۆز و....) ئه‌مه‌ش ئه‌بێت وه‌ك شه‌ربه‌تی لێ بكرێت و پاشان
به كه‌وچكی بچوك پێ ی بدرێت, یان له شێوه‌ی ئاماده‌كراو له بازاڕ بۆی
بكڕدرێت, وه وورده وورده ڕێژه‌ی ئه‌م میوه و زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌یه
زیاتر ئه‌كرێت و هه‌موو وه‌جبه‌یه‌كیش له‌م خواردنانه ئه‌گه‌ر زۆر بوو وه
منداڵه‌كه خواردی له‌جێگه‌ی شیر داده‌نرێت, وه به‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر
كاته‌كاندا، بۆ نمونه: به‌یانیان سێوی پێ بدرێت و دوای نیوه‌ڕۆ میوه‌یه‌كی
تر و ئێواره زه‌ردێنه‌ی هێلكه.
|
|
|
|
له (6 مانگی تا 8 مانگی):
له‌م ته‌مه‌نه‌دا ده‌ست ده‌كه‌ین به
سریلاك
دان به منداڵ (كه له گه‌نم دروست كراوه یان هه‌ندێك جۆری سریلاك كه
له گه‌نم و میوه‌كان دروست كراون).
وه هه‌روه‌ها شۆربای بۆ دروست ئه‌كه‌ین له سه‌وزه‌كان (گێزه‌ر و به‌زالیا
و لۆبیا ........)
ئه‌م بابه‌تانه بكوڵێنیت و له‌شێوه‌ی شۆربادا بیده‌یت به منداڵه‌كه
وهه‌روه‌ها میوه‌كان, هه‌روه‌ها ده‌توانرێت گۆشتی مریشكی پێ بدرێت به‌ڵام
پاش ئه‌وه‌ی زۆر بكوڵنرێت و پاشان وورد بكرێت, هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و
خواردنانه‌شی پێده‌درێت كه له ته‌مه‌نی پێشوتر پێ ده‌درا. |
|
|
|
له (8
مانگی تا یه‌ك
ساڵی):
له‌م ته‌مه‌نه‌دا زه‌ردێنه‌و سپێنه‌ی هێلكه‌ی پێده‌درێت, هه‌روه‌ها پسكیت و
گۆشت و میوه و سه‌وزه, هه‌موو ئه‌و خواردنانه‌ی پێده‌درێت كه له
ته‌مه‌نی پێشوو تر پێ ی دراوه. |
|
|
|
له یه‌ك ساڵی (12 مانگی) تا ساڵێك و شه‌ش مانگ (18 مانگی):
له یه‌ك ساڵیه‌وه و به‌ره‌و سه‌رووتر, ئه‌توانرێت ئه‌و خواردنانه‌ی
پێبدرێت كه خێزانه‌كه خۆیان ده‌یخۆن, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باشتر وایه كه
شیری مانگا نه‌درێت به منداڵی كه‌متر له‌ساڵێك, به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و
منداڵانه‌ی كه نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك (ڕه‌بۆ) له‌ناو خێزانه‌كانیاندا بڵاوه.
به‌ڵكو ئه‌و شیرانه‌یان بدرێتێ كه ڕێژه‌ی ماده‌كان تێیاندا گۆڕاوه و
هه‌ندێكی لێ كه‌م كراوه‌ته‌وه چونكه شیر به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كار له
دانه‌كانی منداڵ ئه‌كات و ئه‌بێته هۆی تێكچون و خراپ بونیان, به‌ڵام پاش
یه‌ك ساڵی ئاسای یه كه پێیان بدرێت.
وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دایك ئه‌توانێت ڕه‌چاوی ئه‌م خشته‌یه بكات بۆ
خۆراك دان به منداڵه‌كه‌ی له ته‌مه‌نی:
12 مانگی (ساڵێك) تا 18 مانگی (ساڵێك و شه‌شه مانگ):
|
به‌یانی |
نیوه‌ڕۆ |
ئێواره |
|
میوه و شه‌ربه‌ته‌كانی |
31 گرام گۆشت یان شتێكی تر له جیاتی |
31 گرام گۆشت یان شتێكی تر له جیاتی |
|
هێلكه |
په‌تاته |
په‌تاته |
|
(گۆشت, سه‌وزه, برنج, نیسك, نۆك, ..... |
سه‌وزه |
سه‌وزه |
|
نان |
میوه |
میوه و شیرینی |
|
شیر |
شیر |
شیر |
|
|
|
|
له ته‌مه‌نی (18 مانگی تا 3 ساڵی):
له‌م ته‌مه‌نه‌دا پێویسته خۆراكی منداڵ هه‌موو جۆره‌كانی خۆراك
بگرێته‌وه,
هه‌روه‌ها
ده‌بێت خۆراكی جۆراو جۆر پێشكه‌ش به منداڵ بكرێت چونكه له‌م ته‌مه‌نه‌دا
منداڵ ڕه‌نگی خواردن و بۆنه‌كه‌ی زۆر كاری تێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی حه‌زی لێ
بكات و بیخوات, هه‌روه‌ها پێویسته منداڵ دوربخرێته‌وه له (ماده‌ی
الكافیین) كه له چا و قاوه دا هه‌یه و زۆرێك له منداڵان له‌م
ته‌مه‌نه‌دا حه‌زی پێ ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی له چا, هه‌روه‌ها
دوركه‌وتنه‌وه له خوێ ی زۆر و چه‌وری زۆر, هه‌روه‌ها له‌م ته‌مه‌ندا
منداڵ ئه‌توانێت به ڕێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و شیری كه‌م چه‌وری و
بابه‌ته‌كانی به‌باشی پێ بدرێت.
وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دایك ئه‌توانێت ڕه‌چاوی ئه‌م خشته‌یه بكات بۆ
خۆراك دان به منداڵه‌كه‌ی له ته‌مه‌نی |
|
|
|
18 مانگی تـا 3 ساڵی :
|
به‌یانی |
نیوه‌ڕۆ |
ئێواره |
|
میوه و شه‌ربه‌ته‌كانی |
62 گرام گۆشت یان شتێكی تر له جیاتی |
62 گرام گۆشت یان شتێكی تر له جیاتی |
|
په‌تاته یان شتێكی تر له بری |
په‌تاته یان شتێكی تر له بری |
په‌تاته یان شتێكی تر له بری |
|
برنج, نیسك, نۆك, ..... |
سه‌وزه |
سه‌وزه |
|
نان |
میوه |
میوه
يان
شیرینی |
|
شیر |
شیر |
شیر |

(به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دایكان ئه‌توانن هه‌موو خواردنه‌كان بده‌ن به
منداڵه‌كانیان له‌م ته‌مه‌نه‌دا له هه‌موو بابه‌ته‌كانی میوه (مۆز, سێ‌و,
پرته‌قاڵ ......) هه‌وروه‌ها سه‌وزه‌كان (ته‌ماته و خه‌یار و پاقله و
لۆبیا و به‌زالیا و په‌تاته و .......) هه‌روه‌ها (برنج و نیسك و نۆك و
فاسۆلیا و ماش ........) هه‌روه‌ها گۆشتی (ماسی و مریشك و ئاژه‌ڵ) و
هه‌روه‌ها (شیر و ماست و شه‌ربه‌ت ........) ....
وه هه‌موو ئه‌و خۆراكانه‌ی لایان ده‌ست ده‌كه‌وێت و منداڵه‌كانیان حه‌زی
پێده‌كه‌ن.
به‌هیوای به‌خته‌وه‌ری و له‌ش ساغی بۆ منداڵی هه‌موو خێزانێكمان. |
|
******************* |
|
ماڵپه‌ڕی خوشكان |
|
 |
|