پێش‌ئه‌وه‌ی
بڕیاری ئه‌وه بده‌یت منداڵه‌كه‌ت لاوازه یا كێشی كه‌مه، ده‌بێت به‌راوردی
كێشه‌كه‌ی بكه‌یت به پێی ماوه‌كانی ته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ كێشی منداڵی ئاسایی:
منداڵ له سه‌ره‌تای له‌دایك بوونی كێشی له نێوان (2،5 بۆ 3،5 كگم) ده‌بێت هه‌ندێك
جاریش ئه‌م ڕێژه‌یه زیاتره له لای هه‌ندێك منداڵ، وه ئه‌م كێشه زیاد ده‌كات
به ئه‌ندازه‌ی (140 كگم یان 225 كگم) له‌یه‌ك هه‌فته‌دا هه‌تا ته‌مه‌نی پێنج مانگی
ساڵی یه‌كه‌م.
وه
له دوای ساڵی دووه‌م كێشی زیاد ده‌كات به ڕێژه‌ی (1,5 كگم - 2 گكم) هه‌تا
ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنی و هه‌رزه‌كاری.
كه‌واته
لاوازی یان كه‌م كێشی منداڵ بریتییه له تێك چونی
ڕێژه‌ی گه‌شه‌كردن، ئه‌ویش به
هۆی كه‌می و ناته‌واوی سه‌رچاوه‌كانی ووزه كه لاشه پێویستی پێیه‌تی
ڕووده‌دات
وه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆیه‌ك له‌وانه‌ش:
چالاكی‌یه‌كی
زۆر:
هه‌ندێك منداڵ بونیه‌تیان وا ڕاهاتووه كه چالاكی و جموجۆڵیان زۆره‌و زۆر
ده‌جوڵێن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سه‌رفبون و كه‌مبونه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ووزه.
توڕه‌یی و
قین:
بێگومان ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له هه‌ندێك منداڵدا به‌دی ده‌كرێت، بۆ نمونه له‌كاتی
نانخواردندا توڕه‌ده‌بن و خواردنه‌كه‌یان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و نایخۆن.
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خواردن:
هه‌ندێك جار منداڵ خواردنه‌كه‌ی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و نایخوات
به هۆی سه‌رقاڵ بوونی به یاری یان قسه‌كردنی له گه‌ڵ هاوڕێكانیدا.
له‌ده‌ست دانی ئاره‌زووی خواردن:
له‌وانه‌یه له ده‌ستدانی ئاره‌زووی خواردن لای منداڵ به هۆی نه‌خۆشی یان باری
ده‌رونییه‌وه بێت، لێره‌دا پێویسته ببرێته لای پزیشكی منداڵان تاكو چاره‌سه‌ر
بكرێت.
بۆ ماوه‌یی:
زۆر خێزان واهه‌ڵكه‌وتوون خۆیان كێشیان كه‌مه و لازان، وه ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌ر
هۆیه‌كی دیكه‌ی بۆماوه‌یی تر وایه، وه بێگومان ده‌بێت پێی
ڕازی بن چونكه هه‌وڵی
چاره‌سه‌ربوون تێیدا ته‌نها به فیڕۆدانی كات و سامانه.
نه‌خۆشی:
له
كاتی توش بوون به نه‌خۆشی ده‌بێت به‌و شێوه مامه‌ڵه له گه‌ڵ منداڵه‌كه‌دا
بكه‌ین كه ده‌گونجێت له گه‌ڵ بارودۆخی‌و نه‌خۆشیه‌كه‌ی‌و وه هه‌روه‌ها
ڕه‌چاوكردنی ئه‌و ئامۆژگاریانه‌ی پزیشك كه بۆچاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه دایده‌نێت.
وه لێره‌دا
چه‌ن ئامۆژگاریه‌ك ده‌خه‌ینه ڕوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌م خۆراكی:
یه‌كه‌م:
پێدانی ژه‌مه‌خواردنی به‌سوود به منداڵه‌كه، كه پێك هاتبێت له ووزه‌یه‌كی زۆر و
پڕۆتینه‌كان. ئه‌مه‌ش به چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌یێت وه‌كو؟
1_ زیادكردنی
شیر‌و په‌نیر له‌گه‌ڵ هێلكه‌و په‌تاته‌ی هاڕاو و ئه‌و خواردنه تایبه‌تییانه‌ی
منداڵه‌كه
حه‌زی لێیه‌تی و ده‌یخوات.
2_ پێدانی
هاڕڕاوی (عه‌لی بابا) به مره‌باو هه‌نگوینه‌وه به نان و سه‌مونی قاژكراوه‌وه.
3_ پێدانی شیر
به چه‌ند جۆر و شێوازێكی جیاوازه‌وه به‌پێی ئاره‌زو.
دووه‌م:
پێشكه‌ش كردنی خواردن به‌و شێوه‌یه‌ی كه منداڵه‌كه ئاره‌زوی لێیه‌تی، ئه‌مه‌ش
به‌م شێوه‌یه:
1_
هه‌ڵبژاردنی كاتێكی گونجاو بۆ نان خواردن كه‌تێیدا منداڵه‌كه بێزار و توڕه
نه‌یه.
2_ ئه‌و
خواردنانه‌ی نه‌درێتێ پێش نانخواردن كه سودێكی ئه‌وتۆی نیه و ته‌نها گه‌ده‌ی پڕ
ده‌كات وه‌ك خواردنه‌وه‌ی ساردی پێش نان خواردن.
3_
زیادكردنی ژه‌مه خواردنه‌كانی ڕۆژانه‌ی منداڵه‌كه بۆ (5 - 6) ژه‌می كه‌م‌و بچوك
و بخرێته سه‌ر قاپێكی جوان و سه‌رنجڕاكێشه‌ر تا منداڵه‌كه زیاتر حه‌زی لێ بكات و
نان بخوات.
4_ ڕێكخستنی
كاتی ژه‌مه نانخواردنه‌كان.
5_ گۆڕانكاری
له دروست كردن و پێشكه‌شكردنی خواردنه‌كاندا.
6_ زۆر گرنگه
كۆبونه‌وه‌و خڕبونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه له‌سه‌ر یه‌ك سفره له
كاتی نانخواردندا، به‌م شێوه‌یه‌ش منداڵه‌كه زیاتر ئاره‌زووی خواردنی بۆ دروست
ده‌بێت.