|
شیری دایك ڕێگه ده‌گریت له نه‌قڵ بوونی ڤایرۆسی جگه‌ر (سی) بۆ منداڵی
شیره‌خۆر.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تازه ئه‌نجام دراوه له (سه‌نته‌ری نه‌ته‌وه‌یی بۆ
لێكۆڵینه‌وه) له میسر ئه‌وه‌ی دووپات كردۆته‌وه كه‌وا شیری دایك ڕێگه
ده‌گرێت له نه‌قڵ بوونی نه‌خۆشی ڤایرۆسی جگه‌ر (سی) له‌و دایكه
تووشبووه‌وه بۆ منداڵه‌كه‌ی، وه ڕێژه‌ی نه‌قڵ بوونی ئه‌و ڤایرۆسه له
دایكه‌وه بۆ منداڵه‌كه‌ی ده‌گاته
(4 تا 6%)
له سه‌دا له نێوان منداڵاندا.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش كه له ڕۆژنامه‌ی (البیان)ی ئیماراتی بڵاوكراوه‌ته‌وه
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه‌وا ڕێژه‌ی نه‌قڵ بوونی مادده‌ی به‌رگری
له‌دژی ڤایرۆس له دایكه‌وه بۆ منداڵی تازه له‌دایك بوو ده‌گاته (91%)
پاشان كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ (12%) پاش
تێپه‌ڕبوونی ساڵ ونێوێك له له‌دایكبوونی.
له زۆر
لێكۆڵینه‌وه‌دا سه‌لمێندراوه كه‌وا نه‌خۆشی له هه‌ندێ حاڵه‌تدا نه‌قڵ
ده‌بێت له دایكه‌وه بۆ منداڵ له سكی دایكی‌دا، به‌لام سوپاس بۆ خوا ئه‌م
لێكۆڵینه‌وانه گه‌شته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌وا ئه‌م حاڵه‌تانه زۆر به
ده‌گمه‌نن.
هه‌روه‌ها له لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه دووپات كرایه‌وه كه هاتنه
خواره‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی له ده‌وروبه‌ری منداڵه‌كه‌یه له كاتی
له‌دایكبووندا ئه‌گه‌ر له (6)
شه‌ش سه‌عات پێشتر یان زیاتر
هاته خواره‌وه پێش منداڵه‌كه، وه یان به‌كارهێنانی ئامراز بۆ
ئاسانكردنی له‌دایكوونی منداڵه‌كه، وه‌هه‌روه‌ها بریندار بوونی ڕه‌حمی
دایك له‌كاتی له‌دایك بوون ئه‌مانه زۆر جار ده‌بنه كاریگه‌رێكی ترسناك بۆ
نه‌قڵ بوونی ڤایرۆس بۆ منداڵه له‌دایك بووه‌كه. وه‌خۆدوورگرتن له‌م
كاریگه‌رانه منداڵه‌كه زیاتر ده‌پارێزێت له نه‌قڵ بوونی ڤایرۆسه‌كه
له‌كاتی له‌دایك بوون.
هه‌روه‌ها له لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ش سه‌لمێندرا كه‌وا شیردانی سروشتیی
(شیری دایك) بۆ منداڵ نه ده‌بێته هۆی نه‌قڵبوونی ڤایرۆس بۆ منداڵه‌كه
وه نه زیادكردنی، جا لێره‌وه زیاتر ئامۆژگاری دایكان ده‌كه‌ن بۆ
شیرپێدانی سروشتی، وه به خۆپاراستن لێی له‌كاتی دروست بوونی برین له
سه‌ری مه‌مكی دایك یان هاتنه خواره‌وه‌ی خوێن لێی تا خوێن نه‌قڵ نه‌بێت بۆ
منداڵه‌كه له‌كاتی شیریپێدان كه به‌هۆی ئه‌و خوێنه‌وه ڤایرۆس نه‌قڵ
ده‌بێت.
ئه‌وه‌یشی
زانراوه كه ڤایرۆسی (سی) نه‌قڵ ده‌بێت بۆ یه‌كێكی تر له‌ڕێگای نه‌قڵ
كردنی خوێن یان یه‌كێك له پێكهاته‌كانی بۆ كه‌سێكی تر، یان له ڕێگه‌ی
به‌كارهێنانی سرنجێك كه به‌خوێنه‌وه‌یه‌و ئه‌و خوێنه‌ش ڤایرۆسی پێوه‌یه،
وه زۆر به‌ده‌گمه‌ن له‌ڕێگای په‌یوه‌ندی جووتبوونه‌وه نه‌قڵ ده‌بێت
******************* |