ڕێكخراو و كۆمه‌له ته‌ندروستیه‌كانی جیهان هه‌موو بانگه‌شه و
ئامۆژگاری دایكان ده‌كه‌ن بۆ شیرپێدانی سروشتیی (شیری دایك) پاش ئه‌وه‌ی چه‌نده‌ها
توێژینه‌وه ئه‌و ڕاستیه‌ی ده‌رخستووه كه ئه‌و منداڵه‌ی شیری دایكی ده‌خوات
كه‌متر توشی نه‌خۆشی ده‌بێت ئه‌گه‌ریش نه‌خۆشیه‌كی بۆماوه‌یی (ویراسی) هه‌بێت له
خێزانه‌كه‌دا و
هكو شه‌كه‌ره، به‌ڵام به‌هۆی شیرپێدانی سروشتیی توشبوونی به‌م
نه‌خۆشیه‌ش دواده‌خات. وه له یابان چه‌ند ڕێ و ڕه‌سمێكیان هێناوه‌ته ئاراوه
له‌سه‌ری ده‌ڕۆن له قوتابخانه‌كانیان كه ئه‌ویش دابه‌شكردنی منداڵانه به‌سه‌ر
پۆلی جیاواز، وه پۆلی تایبه‌ت جیاكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه به شیری
سروشتی (شیری دایك) گه‌وره بوونه چونكه ئه‌مان زیره‌كترن و مێشكیان وریاتره
له‌و منداڵانه‌ی تر كه به شیری دروستكراو پێگه‌یشتوون و بێ به‌ش بوونه له شیری
دایك.
بۆیه پزیشكانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه شیرپێدانی سروشتی
كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه بۆسه‌ر منداڵه‌كه و بگره بۆ سه‌ر دایكه‌كه‌ش، چونكه
شیری مه‌مكی دایك خۆراكێكی ته‌واو و پێكهاته‌یه‌كی به‌رزه و زوو هه‌رس ده‌كرێت له
گه‌ده‌ی كۆرپه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پاك و خاوێن و (معقم)ه و له‌پله‌یه‌كی گه‌رمیی
گونجاوه بۆ منداڵه‌كه چ له هاوین بێت یان له زستاندا. هه‌روه‌ها مادده‌یه‌كی
له‌خۆ گرتووه پێی ده‌ڵێن (مادده‌ی به‌رگری) كه به‌رگری ده‌كات له‌توشبوونی
نه‌خۆشی.
وه بۆ سوده‌كانی شیرپێدانی سروشتیی بۆ دایكه‌كه پزیشكانی باسی
ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه یاریده‌ده‌رێكه بۆ گرژبونه‌وه‌ی ڕه‌حمی دایكه‌كه پاش
منداڵبوون و یارمه‌تی ده‌دات بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ شێوه‌ی سروشتی خۆی به‌زووترین كات،
هه‌روه‌ها ڕێ ده‌گرێت له‌وه‌ی دایكه‌كه توشی (سه‌ڕه‌تان) شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ببێت
جگه له‌وه‌ی شیرپێدانی سروشتی وا له كۆرپه‌كه ده‌كات هه‌ست به سۆز و خۆشه‌ویستی
بكات له‌نێوان خۆی و دایكی و ئه‌م هه‌ست و سۆزه‌ش زۆر گرنگه بۆ پێكهاتنی كیانی
منداڵه‌كه.
سه‌باره‌ت به‌و خۆراكه‌ی كه ده‌بێت دایكه‌كه بیخوات پاش
مناڵبوون و له‌ماوه‌ی شیرپێدانی و هه‌روه‌ها ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی كاریگه‌ری باشی
هه‌یه بۆ زیاتر دروستبوونی شیر لای دایكه‌كه ئه‌وا خوارده‌مه‌نیه‌كی دیاریكراوی
وه‌ها نیه كه كاریگه‌ری هه‌بێت بۆ زیادبوونی شیر لای دایكه‌كه به‌ڵام ئاوی جۆ
لای هه‌ندێ له دایكان ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ زیاتر هاتنی شیر، وه پێویسته له‌سه‌ر
دایكه‌كه بزانێت ئه‌ندازه‌ی خواردنی له ماوه‌ی شیرپێدانی په‌یوه‌سته به پێویستی
لاشه‌ی خۆی بۆ خۆراك و هه‌روه‌ها پێوسیتی كۆرپه‌كه‌ی به شیر كه پشتی به‌ستووه
به‌دایكی به‌یه‌كجاری.
وه بۆ یاسایه‌كی خواردن دایكه‌كه له‌سه‌ری بڕوات: بۆ نمونه
ده‌توانێت به‌یانیان شیر و هێلكه و نان بخوات، وه بۆ نیوه‌ڕۆش گۆشت (هه‌ر جۆرێك
بێت) و میوه‌و شتی سورۆكراو، وه له‌و شته گرنگانه‌ی دایكه‌كه پێویستی پێیه‌تی
شله‌مه‌نی‌یه، بۆیه دایكه‌كه ده‌بێت ڕۆژانه شله‌مه‌نی یان ئاو بخواته‌وه
به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له سێ لیتر ڕۆژانه.
وه پزیشكان ئامۆژگاری دایكان ده‌كه‌ن كه خۆیان دوور بگرن له
خواردنی هه‌ندێ شت وه‌كو (قه‌رنابیت، پیاز، سیر وه هه‌ره‌ها ئه‌و خۆراكانه‌ی
ده‌بێته هۆی غازات، چونكه ئه‌م جۆره خوارده‌مه‌نیانه كاریگه‌ر ده‌كاته سه‌ر
بۆن و تامی شیره‌كه لای كۆرپه‌كه.
هه‌روه‌ها شیری ئه‌و دایكه‌ی هیچ نه‌خۆشیه‌كی ئه‌وتۆی نیه زۆر
گونجاوه بۆ كۆرپه‌كه چونكه ئه‌و شیره به‌هه‌موو پێكهاته خۆراكیه‌كانیه‌وه
باشترین و گونجاوترین خۆراكه بۆ كۆرپه‌كه له چه‌ند مانگی یه‌كه‌مدا، هه‌روه‌ها
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته هۆی حه‌ساسیه‌ت وه‌كو جۆره‌كانی تری شیری دروستكراو.. وه
هه‌ندێ جار كۆرپه‌كه كه ده‌ڕشێته‌وه هۆكه‌ی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ جۆری شیری
دایكه‌كه به‌ڵكو هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له پێویستی خواردووه.
له‌كۆتاییشدا ئامۆژگاری بۆ دایكانی خاوه‌ن كۆرپه ئه‌وه‌یه كه
دایك ڕۆژانه به‌شێك له حه‌وانه‌وه ببه‌خشێت به‌خۆی چونكه حه‌وانه‌وه باشترین
هۆكاره بۆ زیاد ده‌رهاتنی شیر و هه‌روه‌ها ماندوبوونیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت.