|
بنیاتنانی
خووڕه‌وشتی منداڵ له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك
ئه‌نجام ده‌درێت كه ئه‌مانه‌ن:
بنه‌مای یه‌كه‌م:
ڕه‌وشتی ئه‌ده‌ب:
كه ئه‌مه‌ش ده‌بێت به
چه‌ند به‌ش و هه‌ر به‌شێك چه‌ند لقێك له‌خۆ ده‌گرێت:
بنه‌مای دووه‌م: ڕه‌وشتی ڕاستگۆیی.
بنه‌مای سێ یه‌م: ڕه‌وشتی نهێنی پاراستن.
بنه‌مای چواره‌م: ڕه‌وشتی ده‌ست پاكێتی.
بنه‌مای پێنجه‌م: ڕه‌وشتی سینه‌پاكی له ڕق و كینه.
************************
ده‌ستپێك:
زانای پایه به‌رزی
ئیسلام (ابن القیم) له كتێبی (احكام المولود) ووتوویه‌تی:
ئه‌وه‌ی كه
منداڵ
له هه‌موو شتێك زیاتر پێویستی پێیه‌تی به ته‌نگه‌وه بوونی ڕه‌وشتیه‌تی, چونكه له‌سه‌ر ئه‌وه
پێ ده‌گات و گه‌وره ده‌بێت كه به‌خێوكاره‌كه‌ی كاتی منداڵی له‌سه‌ری ڕاهێناوه, له
گۆشه‌گیری و توڕه‌یی و كه‌للـه‌ڕه‌قی و په‌له‌كردن و نه‌رمی و له‌گه‌ڵ هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی و هه‌ڵه‌شه‌یی
و توندوتیژی و تێرنه‌بوون, ئه‌وا له كاتی گه‌وره‌بوونیدا زۆر له‌سه‌ری زه‌حمه‌ت ده‌بێ كه
بیگۆڕێت و نه‌یهێڵێت, وه ئه‌و ڕه‌وشتانه ده‌بنه سیفات و ڕوخساری چه‌سپاوی ئه‌و, خۆ ئه‌گه‌ر
له خۆی دانه‌ماڵێت تا ئه‌و په‌ڕی داماڵین ئه‌وا ڕۆژێك له ڕۆژان ڕیسوای ده‌كات, له‌به‌ر
ئه‌مه‌ش ده‌بینین زۆرێك له خه‌ڵكی خوڕه‌وشتیان تێك چووه, ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌وه‌یه كه له‌سه‌ری
گه‌وره بوون.
|