|
بنیاتنانی خووڕه‌وشتی منداڵ له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت كه
ئه‌مانه‌ن:
بنه‌مای یه‌كه‌م: ڕه‌وشتی ئه‌ده‌ب
(ابن حجر) ده‌ڵێ: ئه‌ده‌ب بریتیه له به‌كارهێنانی ئه‌و كردار و گوفتاره‌ی به‌باش
بزانرێ, و به‌وه‌رگرتنی ڕه‌وشته جوانه‌كان گوزارشی لێكراوه, وه وتراوه
هه‌ڵویسته‌كردنه له ئاست شته چاكه‌كان.
هه‌روه‌ها ووتراویشه: قه‌در و ڕێزگرتنی كه‌سانی سه‌ره‌وه‌ی خۆته له‌گه‌ڵ نه‌رم و
نیانی نواندن به‌رامبه‌ر كه‌سانی بچوكتر له خۆت.
كه‌واته گرنگی ئه‌ده‌ب له مامه‌ڵه و هه‌ڵس و كه‌وت دا زیاتر ده‌رده‌كه‌وت هه‌تا
وای لێهات بووه ڕوخساری ده‌ره‌وه كه گوزارشت له گه‌وره و بچوك ده‌كات, هه‌ر
بۆیه منداڵ له‌سه‌ری پێویست كراوه و زۆری لێ ده‌كرێت بۆ له‌به‌ركردنی كاڵای
ئه‌ده‌ب, ئه‌وه له كاره هه‌ره‌پێشینه‌كانی په‌روه‌رده‌یی ڕه‌وشت بووه.
وه ئه‌م ئه‌ده‌ب پێدانه‌ش ده‌بێت به سێ به‌شه‌وه:
1- ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی چاندنی ئه‌ده‌ب له منداڵاندا هاتووه.
- گرنگی ئه‌ده‌ب و چاندنی و پێدانی به منداڵ زیاتر و زۆرتر ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك
كه ده‌بینین پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) مه‌زنترین بایه‌خی پێداوه له
په‌روه‌رده‌كردنی خوڕه‌وشتدا, هه‌تا چاندنی له منداڵدا و ڕاهێنانی له‌سه‌ری بۆ
ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كێك له سروشته ڕه‌وشتیه‌كانی و خویه‌ك له خووه سروستیه‌كانی,
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه (علی المدینی) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌یووت: میرات و
به‌جێهێشتنی ئه‌ده‌ب بۆ منداڵ چاكتره له میرات و
به‌جێهێشتنی
سامان بۆی, چونكه به‌هۆی ڕه‌وشت په‌سه‌ندی یه‌وه سامان و سه‌رداریی و خۆشه‌ویستی
براكانی به‌ده‌ست ده‌هێنێت و چاكه و خێری دونیا و قیامه‌ت كۆده‌كاته‌وه.
له‌وانه‌یه زۆركه‌س بێ ئاگا بێت له گرنگی خووڕه‌وشت, وه له‌و كار‌و باره
ئاسانانه‌ی دابنێت كه ده‌توانرێت ئاسان كاری تێدا بكرێت و پشت گوێش بخرێ, دیار
ئه‌وه نازانێت كه منداڵه‌كه‌ی بۆ لاساری ساز ده‌كات و ئه‌و به‌سته‌زمانه
نه‌یزانیوه كه چاندنی خووڕه‌وشت مافێكی منداڵه له‌سه‌ر باوكی هه‌روه‌ك پێویستی
خواردن و خواردنه‌وه.
ابن ماجه) ده‌گێڕێته‌وه له (ابن عباس)ه‌وه خوا لێیان ڕازی بێت كه پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (أكرموا أولادكم وأحسنوا آدابهم)، واته: (ڕێز
له منداڵه‌كانتان بگرن و به‌چاكی په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن).
پێشینانی چاكیش ئاگایان له گرنگی ئه‌ده‌ب و ڕێز و پایه و شكۆداری یووه,
هه‌ربۆیه منداڵه‌كانی خۆیان بێ‌دار كردۆته‌وه له‌سه‌ری, و له‌سه‌ر ئه‌وه
په‌روه‌رده و گه‌وره بوون, و ئامۆژگاری خه‌ڵكانیشیان پێ كردوه, ئه‌وه‌تا هاوه‌ڵی
پایه به‌رز (عبدالله ی كوڕی عومه‌ر) خوا لێ ی ڕازی بێت بانگه‌واز ئاراسته‌ی دایكان
وباوكان ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: ئه‌ده‌بی منداڵه‌كه‌ت بده چونكه تۆ به‌رپرسی لێ ی
كه چیت ئه‌ده‌ب داوه؟ و چیت فێركردوه؟ ئه‌ویش به‌رپرستره له چاك بوون و
گوێڕایه‌ڵی به‌رامبه‌ر به تۆ.
به‌ڵام با بزانین ئه‌م هه‌موو گرنگی و بایه‌خه به ئه‌ده‌ب بۆ؟ كه ببێته خۆیه‌كی
سروشتی له ده‌روونی منداڵدا, ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه:
له ئه‌ده‌بی چاكدا ئه‌مانه به‌ده‌ست ده‌هێنێت: عه‌قڵێكی فراوان و ته‌واو, له
ئه‌قڵی فراوان و ته‌واویش جوانی نه‌ریت, له جوانی نه‌ریتیش خووه باش و په‌سه‌ند
كراوه‌كان, و له خووه باش و په‌سه‌ندكراوه‌كانیش كار و كرده‌وه‌ی چاك, وه به
كار و كرده‌وه‌ی چاك ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار به‌ده‌ست ده‌هێنێت وه ئه‌وه‌ش
ڕه‌زامه‌ندی خوا به‌ده‌ست بهێنێت سه‌ربه‌رزی دونیا و قیامه‌ته, وه له ئه‌ده‌بی
خراپیش به پێچه‌وانه‌وه خرابووونی عه‌قڵ و له‌ویشه‌وه نه‌ریتی خراپ و ناپه‌سه‌ند
و له‌ویشه‌وه كاری خراپ كه ده‌بێته هۆی خه‌شم و توڕه‌یی خوای گه‌وره كه
ئه‌مه‌ش توشی سه‌رشۆڕی دونیا و قیامه‌تی ده‌كات.
2- چه‌ند نمونه‌یه‌ك له ژیانی
پێشینانی
چاك.
- (رویم كوڕی احمد) به كوڕه‌كه‌ی ئه‌ڵێت:
كوڕی خۆم ! كرده‌وه‌كانت وه‌ك خوێ لێ بكه و ئه‌ده‌بیشت وه‌ك ئارد, واته ئه‌ده‌بت
زۆر بكه تا ڕێژه‌كه‌ی له ڕه‌فتارتدا وه‌ك ڕێژه‌ی ئارد بێت بۆ ئه‌و خوێیه‌ی تێی
ده‌كرێت, ئه‌ده‌بێكی زۆر له‌گه‌ڵ كه‌مێك كرداری چاك,
باشتره
له كردارێكی زۆر و ئه‌ده‌بێكی كه‌م.
(ابو زكریا العنبري) ووتوویه‌تی: زانست به‌بێ ئه‌ده‌ب وه‌ك ئاگری بێ دار وایه,
ئه‌ده‌بیش به‌بێ زانین وه‌ك گیانی بێ لاشه وایه.
3- جۆره‌كانی ئادابی پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) بۆ منداڵان:
گرنگ ترین سیفه‌ته‌كانی ئه‌ده‌ب كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) تایبه‌تی
كردووه تا منداڵانی به‌ره‌و لای ئاراسته بكرێت و له ده‌رونیاندا بچێنرێت بریتین
له:
1- ئه‌ده‌ب له‌گه‌ڵ دایك و باوك:
- سه‌ره‌تا پێویسته منداڵ و فێرخواز و قوتابی فێربكرێت كه دایك و باوكی و
مامۆستاكه‌ی و شه‌یخه‌كه‌ی به‌ناوی خۆیه‌وه بانگ نه‌كات.
له كتێبی (ابن السني) له (ابو هریرة)وه گێڕدراوه‌ته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) پیاوێكی بینی كوڕێكی له‌گه‌ڵ دا بوو, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه
وسلم) به كوڕه‌كه‌ی فه‌رموو ئه‌وه كێ یه؟
كوڕه‌كه ووتی: ئه‌وه باوكمه.
فه‌رمووی:
فلا تمشِ أمامه، ولا تجلس قبله، ولا تدعه بإسمه، ولا تستسب له.
واته: له‌ڕێگادا له‌پێشیه‌وه مه‌ڕۆ و مه‌به به‌هۆی جنێودانی و له‌پێش ئه‌ودا
دامه‌نیشه و به‌ناوی خۆی بانگی مه‌كه.
كه‌واته پێویسته دایكی مسوڵمان منداڵه‌كه‌ی فێری ئه‌وه بكات كه نه خۆی و نه
باوكی به‌ناوی خۆیه‌وه بانگ نه‌كات تا ئه‌ده‌بی جوانتربێت به‌رامبه‌ریان و
هه‌روه‌ها بۆ خه‌ڵكانێكی ته‌مه‌ن گه‌وره‌ش فێری بكات بۆ نمونه كاتێك پیاوێك یان
ئافره‌تێكی گه‌وره‌ی بینی ڕێگه نه‌دات منداڵه‌كه‌ی به‌ناوی خۆیه‌وه ئه‌و كه‌سه
بانك بكات به‌ڵكو فێری بكات كه به كاك... وه داده.... یان ....
خان
بانگیان بكا.
به‌م شێوه‌یه منداڵه‌كه ئه‌ده‌بی جوانتر و شیرین تریش ده‌بێت لای خه‌ڵك, وه
هه‌موو هه‌ست پێ ده‌كه‌ین كه چه‌ند كارێكی قێزه‌ونه كاتێك منداڵێكی بچوك ئه‌بینین
كه‌سێكی گه‌وره و به‌ته‌مه‌ن به‌ناوی خۆیه‌وه بانگ ده‌كات, كه گومان له‌وه‌دا نی
یه ئه‌وه‌ی كارێكی له‌و شێوه‌یه ببینێت لۆمه‌ی دایك و باوكه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت
جوان ته‌ربێتیان نه‌داوه.
- ئه‌ده‌بی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دایك و باوك.
- خوای گه‌وره خۆی له قورئانی پیرۆزدا ئه‌ده‌بی ڕۆڵه‌ی مسوڵمان ده‌دات كه چۆن
قسه و گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان دا هه‌روه‌ه‌ك ده‌فه‌رموێت: (وقل له‌م
قولا كريما) الاسرا‌ء/23, واته: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دایك و باوكت قسه‌ت كرد به ووته‌ی
شیرین و جوان بدوێ.
عومه‌ری كوڕی خه‌تاب خوا لێ ی ڕازی بێت سه‌باره‌ت به (القول
الكریم)
ده‌ڵێت: ئه‌وه‌یه كه پێیان بڵێت باوكه گیان و ده‌یكه گیان.
وه پێویسته منداڵ فێر بكرێت كه ده‌نگ به‌رز نه‌كاته‌وه به‌سه‌ر دایك و باوكی دا
و فێری ئه‌وه بكرێت كه توڕه‌بوون و لێدانی دایك و باوكی حه‌رامه و تا ببێته
خویه‌كی په‌سه‌ند و له منداڵیه‌وه له مێشكی دا بچه‌سپێت, نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی
به‌داخه‌وه كه هه‌ندێ گه‌نج ده‌بینین كه جوێن به دایك و باوكیان ده‌ده‌ن و
هه‌ندێ كات لێشیان ده‌ده‌ن كه به‌ڕاستی ئه‌مه به‌زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
كه‌مته‌رخه‌می ئه‌و دایك و باوكه له په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و گه‌نجه له كاتی
منداڵی دا كه فێری ئه‌ده‌بی جوانیان نه‌كردوه, بۆیه له گه‌وره‌یدا كه‌سێكیی بێ
خێر و بێر ده‌رچووه.
- ئه‌ده‌بی سه‌یركردنی دایك و باوك.
ئیمامی طبرانی له ابن عباسه‌وه (خوا لێیان ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (إذا نظر الوالد إلى ولده فسره كان
للولد عتق نسمة). واته: (ئه‌گه‌ر باوك ته‌ماشای منداڵه‌كه‌ی كرد و دڵی پێ ی
گه‌شایه‌وه, ئه‌وا وه‌ك پاداشتی ئازادكردنی به‌نده‌یه‌كه بۆ منداڵه‌كه.
وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌ی ئه‌گه‌ر سێ سه‌د و شه‌ست جار سه‌یری كرد؟
فه‌رمووی: الله اكبر, خوا گه‌وره‌تره.
مناویش له ابن عباسه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه ووتوویه‌تی: هه‌ر پیاوێك به چاوی
به‌زه‌ییه‌وه سه‌یری دایك و باوكی بكات خوای گه‌وره به‌هۆی ئه‌وه‌وه حه‌جێكی
وه‌رگیراو و دروستی بۆ ده‌نوسێت).
2- ئه‌ده‌ب له‌گه‌ڵ مامۆستا و زانایاندا.
- ئه‌وه‌ی كه باسمان كرد سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌بی منداڵ له‌گه‌ڵ دایك و باوكی
پێویسته به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ زانایان, به‌ڵكو زیاتریش, چونكه زانایان
میراتگری پێغه‌مبه‌رانن, هه‌ر بۆیه ڕێزگرتنیان و قه‌در زانینیان و ملكه‌چ كردن
بۆیان و خێراچوون بۆ خزمه‌تكردنیان و ده‌نگ به‌رز نه‌كردنه‌وه له كۆڕ و
دانیشتنیاندا, و هه‌ڵس و كه‌وتی به‌سۆز له‌گه‌ڵیاندا, نه‌رم و نیان بوون بۆیان,
هه‌موو ئه‌وانه پێویستی به‌وه هه‌یه كه منداڵ له‌سه‌ری ڕابێت.
یحیای كوڕی معاذ ده‌ڵێ: زانایان له دایك و باوك به‌به‌زی ترن بۆ ئومه‌تی
پێغه‌مبه‌ر, وتیان: چۆن
؟!
ووتی: چونكه باوكان و دایكان له ئاگری دونیا ده‌یانپارێزن, به‌ڵام زاناكان له
ئاگری قیامه‌ت ده‌یانپارێزن.
(طبراني) له ابو امامه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
فه‌رمووی: ((إن لقمان قال لإبنه: يا بني ! عليك بمجالسة العلما‌ء وأسمع كلام
الحكماء, فإن الله يحيي القلب الميت بنور الحكمة, كما يحيي الأرض الميتة بوابل
المطر), واته: (لوقمان به كوڕه‌كه‌ی فه‌رموو: كوڕه‌كه‌م له كۆڕ و مه‌جلیسی
زانایاندا ده‌بیشه و گوێ له ووته‌یان دانایان بگره, چه‌نكه به‌ڕاستی خوای
گه‌وره به ڕووناكی دانا دڵی مردوو زیندو ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ك چۆن به لێزمه
باران زه‌وی وشك و ڕه‌قه‌ڵان ده‌بوژێنێته‌وه)
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووی: ((لَيسَ مِن أمتي مَن لَم
يجل كَبيرنا ويَرحَم صغِيرَنا, وَيعرف لعالمنا حقه) (رواه طبراني و أحمد). واته:
(ئه‌و كه‌سه له ئێمه نی یه كه قه‌دری گه‌وره‌كانمان نه‌گرێت و به‌زه‌یی به
بچوكه‌كانمان نه‌یه‌ته‌وه و پایه و قه‌دری زاناكانمان نه‌زانێت).
(حسن البصري) ڕێنومای كوڕه‌كه‌ی ده‌كات سه‌باره‌ت به به‌ئه‌ده‌ب بوون له كۆڕ و
دانیشتنی زانایان و ده‌ڵێت: كوڕه‌كه‌م گه‌ر لای زانایان دانیشتیت زیاتر سووربه
له‌سه‌ر گوێگرتن نه‌ك قسه كردن, فێری چاك گوێگرتن ببه هه‌روه‌ك چۆن فێری جوان
قسه كردن ده‌بیت, وه قسه به هیچ كه‌س مه‌بڕه با درێژه بكێشێت تا خۆی بێده‌نگ
ده‌بێت.
3- ئه‌ده‌بی ڕێز و قه‌در گرتن.
(ترمذي) له ئه‌نه‌سی كوڕی مالكه‌وه (خوا لێ ی ڕازی بێت) هێناویه‌تی كه
ووتوویه‌تی: پیاوێكی پیر هات و پێغه‌مبه‌ری (صلى الله علیه وسلم) ده‌ویست,
خه‌ڵكه‌كه‌ش سست بوون له كردنه‌وه‌ی جێگا بۆی, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
فه‌رمووی: (ليس منا من لم يوقر كبيرنا ويرحم صغيرنا) واته: له ئێمه نی یه ئه‌و
كه‌سه‌ی كه به‌زه‌یی به بچوكه‌كانمان دا نه‌یه‌ته‌وه و قه‌در و ڕێزی
گه‌وره‌كانمان نه‌گرێت.
(ابوداود) یش له (ابو مو‌سا)ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه ووتوویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا
(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إن من إجلال الله إكرام ذي الشيبة المسلم وحامل
القرآ‌ن غير الغالي فيه والجافي عنه وإكرام ذي السلطان المقسط). (حسن) (صحيح الجامع
2199) واته: (له‌به‌رز و بڵند گرتنی خوای گه‌وره‌یه: ڕێز و قه‌درگرتنی موسوڵمانی
سه‌ر و ڕیش سپی, و هه‌ڵگری قورئانێك كه نه‌زیاده‌ڕۆیی تیا بكا و نه پشتی تێ بكا,
هه‌روه‌ها ڕێزگرتنی ده‌سه‌ڵاتدارێكی دادوه‌ر).
جا ئه‌ی په‌روه‌رده‌كاری ئازیز ئا به‌م شێوه‌یه گرنگی و بایه‌خی ئه‌ده‌ب و ڕێز و
قه‌درزانینی گه‌وره و زانایانمان بۆ ده‌ركه‌وت, و پێشخستنی گه‌وره بۆ قسه‌كردن
مه‌گه‌ر گه‌وره‌كه خۆی داوا له بچوك بكات كه قسه بكات یاخود شوێنه‌كه شوێنی
پرسیاركردن بێت.
4- ئه‌ده‌بی برایه‌تی.
- ئه‌ده‌بی ڕێزگرتنی بچوك بۆ گه‌وره و قه‌درزانینی و به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌ی گه‌وره
به بچوكدا خرایه ڕوو, پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ڕێگه‌ی نه‌داوه به
هیچ برایه‌ك ئیدی بچوك بێت یان گه‌وره, كه به‌هیچ جۆره چه‌كێك ڕوو بكاته
براكه‌ی به‌مه‌ستی ترساندنی و ترس و له‌رز خستنه دڵی.
ئیمامی مسلم له ئه‌بو هریره‌وه (خوا لێیان ڕازی بێت) هێناویه‌تی كه ده‌فه‌رموێت:
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووویه‌تی: (من أشار إلى أخيه بحديدة فإن
الملائكة تلعنه حتى يدعه وإن كان أخاه لأبيه وأمه) واته: (هه‌ركه‌سێك به پارچه
ئاسنێ به‌مه‌به‌ستی ترساندنی ئاماژه بۆ برای خۆی بكات, ئه‌وا فریشته‌كان نه‌فرینی
لێ ده‌كه‌ن هه‌تا ئه‌و كاته‌ی وازی لێ دێنێ, با ئه‌و كه‌سه برای دایك و باوكیشی
بێت).
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) بۆ منداڵانی دووپات كردۆته‌وه كه
برای گه‌وره ڕێز و پایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له ئیسلامدا, ئه‌مه‌ش له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه كه بارگرانی خێزان و به‌رپرسیارێتی په‌روه‌رده‌كردنی خوشك و برا
بچوكه‌كانی و چاودێریری كردنیانی له ئه‌ستۆدایه.
ئه‌گه‌ر دایك و باوك سۆز و خۆشه‌ویستی له دڵی كوڕی گه‌وره بۆ خوشك و برا
بچوكه‌كانی بچێنن, ڕێز و قه‌درزانینی برا گه‌وره‌كه‌ش له دڵی بچوكه‌كاندا بچێنێن,
ئه‌وا خێزان به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ ده‌ڕوه‌ات به‌ڕێوه و هه‌موو یه‌كێكیان ئه‌ركی
خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌وی دی ده‌زانێت پێش ئه‌وه‌ی مافی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بزانێت.
5- ئه‌ده‌بی دراوسێ یه‌تی..
- دراوسێ له ئیسلام دا زۆر مافی گه‌وره‌ی هه‌یه, ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ به‌هێز كردنی
په‌یوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئیسلامییه, له‌م نێوه‌نده‌دا منداڵ چه‌ند خوڕه‌وشتێكی
بۆ دیاری كراوه به‌رامبه‌ر به منداڵی دراوسێ ی كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه
وسلم) بانگه‌شه‌ی باوكان و دایكانی كردوه تا منداڵه‌كانیان له‌سه‌ری ڕابهێنن,
ئه‌مه‌ش له‌ڕێیی چاك په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئه‌ده‌بی چاك و
جوان له‌وانه, منداڵه‌كه فێر بكه‌ن كه له ده‌ره‌وه شت نه‌خوات له‌به‌ر چاوی
منداڵی دراوسێكه‌ی, یان هه‌رشتێكی تر بێت, چونكه له‌وانه‌یه له‌وكاته‌دا دایكی
ئه‌و منداڵه نه‌توانێت هه‌مان شت بۆ منداڵه‌كه‌ی خۆی بكڕێت و منداڵه‌كه‌ش كه بینی
به ده‌ستیه‌وه ئه‌گری بۆی و حه‌زی لێ ئه‌كات.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (وإن اشتريت فاكهة فأهد له
منها وإلا فأدخلها سراً، ولا يخرج ولدك بشيء منه ليغيظ به ولده). واته: (ئه‌گه‌ر
میوه‌ت كڕی به‌شی دراوسێكه‌تی لێ بده, ئه‌گه‌ر وات نه‌كرد ئه‌وا به نهێنی و به
شاراوه‌ی بیبه ژووره‌وه, با منداڵه‌كه‌شت نه‌یباته ده‌ره‌وه تا منداڵی
دراوسێكه‌تی پێ زویر نه‌كات
).
هه‌روه‌ها منداڵه‌كه‌مان فێربكه‌ین كه هه‌موو شتێكیان هه‌ر بۆ خۆیان نه‌بێت به‌ڵكو
فێریان بكه‌ین كه ده‌ست و دڵیان چاك بێت و دوور بن له ڕه‌زیلی و چاوچنۆكی ئه‌وه‌ش
به‌وه‌ی كاتێك كه شتێكی پێ بوو وای لێ بكه‌ین به‌شی منداڵه‌كه‌ی ڕه‌فیقی بدات.
6- ئه‌ده‌بی موڵه‌ت خواستن.
- ئه‌ده‌بی موڵه‌ت خواستن ئه‌ركی سه‌رشانی گه‌وره و بچوكه, جێگایه‌كی تایبه‌تی
هه‌یه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا, به شێوه‌یه‌ك كه خوای گه‌وره ئایه‌تی بۆته‌رخان
كردوه كه به‌سه‌ر هه‌موو نه‌وه‌كان دا بخوێندرێته‌وه, بۆ هه‌موو
سه‌رده‌مه‌كانیش, وه گرنگی و بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و
خێزاندا.
قورئانی پیرۆز منداڵان ڕاده‌هێنێت له‌سه‌ر مۆڵه‌ت خواستن و فه‌رمان به دایكان و
باوكان ده‌كات كه ده‌ستوری مۆڵه‌ت خواستن فێری منداڵه‌كانیان بكه‌ن.
له یاسای مۆڵه‌ت خواستنیش دا پله به‌ندی به‌كار هێندراوه:
پێش باڵغ بوون: له سێ كاتی ناوه‌خت له ژیانی ژن و مێردایه‌تی دایك و باوكدا منداڵ
مۆڵه‌ت ده‌خوازێت كاته‌كانیش: پێش نوێژی به‌یانی, دوای نیوه‌ڕۆ, دوای نوێژی
خه‌وتنان.
واته له‌و كاتانه‌دا كه دایك و باوك ته‌نها ده‌بن و ده‌خه‌ون و هه‌ریه‌كه‌شیان جل
و به‌رگی تایبه‌تی خۆی له‌به‌ردایه.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِيَسْتَأْذِنكُمُ
الَّذِينَ مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ وَالَّذِينَ لَمْ يَبْلُغُوا الْحُلُمَ مِنكُمْ
ثَلَاثَ مَرَّاتٍ مِن قَبْلِ صَلَاةِ الْفَجْرِ وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُم مِّنَ
الظَّهِيرَةِ وَمِن بَعْدِ صَلَاةِ الْعِشَاء ثَلَاثُ عَوْرَاتٍ لَّكُمْ لَيْسَ
عَلَيْكُمْ وَلَا عَلَيْهِمْ جُنَاحٌ بَعْدَهُنَّ طَوَّافُونَ عَلَيْكُم بَعْضُكُمْ
عَلَى بَعْضٍ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ
حَكِيمٌ) النور/58.
واته: (ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه, با ئه‌و خزمه‌ت كار و منداڵانه‌ی كه
نه‌گه‌یشتونه‌ته ته‌مه‌نی باڵغ بوون له سێ كات دا موڵه‌ت بخوازن له چوونه ژووری
نوستنی دایك و باوك: پێش نوێژی به‌یانی, كاتی نیوه‌ڕۆ كه له‌به‌ر گه‌رما و بۆ
حه‌وانه‌وه جل و به‌رگ داده‌نێن, له دوای نوێژی خه‌وتنان, ئه‌م سێ كاته
عه‌وره‌تن بۆ ئێوه, جگه له‌م سێ كاته ئیتر تاوان له ئێوه و ئه‌وان نی یه و
بگه‌ڕێن به‌سه‌ر یه‌كتردا و بچن بۆلای یه‌كتر, ئا به‌م شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌كانتان
بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه, خوای گه‌وره زانا و دانایه.)
هه‌تا ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه باڵغ ده‌بێت و له باڵغ بوون نزیك دبه‌بێته‌وه, و
ده‌گاته ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری فه‌رمانی پێكراوه به مۆڵه‌ت خواستن له هه‌موو
كاتێكدا, وه له ماڵه‌وه و شوێنی دیكه و هه‌ر جێگایه‌كی دی كه درگای داخراوی
هاته پێش, ئایه‌ته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه:
(وَإِذَا بَلَغَ الْأَطْفَالُ مِنكُمُ الْحُلُمَ فَلْيَسْتَأْذِنُوا كَمَا
اسْتَأْذَنَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ
وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ) النور/59.
واته: (هه‌ركاتێك كه منداڵه‌كانتان گه‌یشتنه ته‌مه‌نی باڵغ بوون با مۆڵه‌ت
بخوازن, هه‌روه‌كو ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان مۆڵه‌تیان ده‌خواست, به‌م ئێوه‌یه خوا
ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه).
وه پێویسته مرۆڤی مسوڵمان ئه‌وه بزانێت كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه
وسلم) كاتێك بچوایه بۆ ماڵێك به‌رامبه‌ر درگاكه ڕانه‌ده‌وه‌ستا به‌ڵكو له لای
چه‌پ یان ڕاست ده‌وه‌ستا و چاوه‌ڕێ ده‌كرد ئه‌گه‌ر موڵه‌تیان بدایه ده‌چووه
ژووره‌وه و ئه‌گه‌ریش نا ده‌ڕۆشت (ابو داود ڕیوایه‌تی كردووه).
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) موڵه‌تی له منداڵانیش خواستوه
چونكه به‌ڕاستی (حه‌ق هه‌ر هه‌قه گه‌وره و بچوكی بۆ نی یه) وه شوێنكه‌وتنی
سوننه‌تیش له‌سه‌ر هه‌مووان پێویسته هه‌ر چه‌نده پله و پایه‌ی ئه‌و كه‌سه به‌رز
بێت, ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) كه پێشه‌وا و مامۆستای
ئوممه‌ته, ئیمامی بوخاری و مسلیم بۆمان ده‌گێڕنه‌وه كه جارێك پێغه‌مبه‌ری خوا
(صلى الله علیه وسلم) خواردنێكیان بۆ هێنا, له لای ڕاستیه‌وه منداڵێك هه‌بوو وه
له‌لای چه‌پیه‌وه چه‌ند پیاوێكی پیر دانیشتبوون, جا به منداڵه‌كه‌ی فه‌رموو:
مۆڵه‌تم ده‌ده‌ی كه بیده‌م به‌وان ؟ منداڵه‌كه ووتی: نه‌به‌خوا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری
خوا, كه‌س پێش خۆم ناخه‌م له‌وه‌ی كه تۆ بۆ منت داناوه, ئه‌ویش پێ ی دا.
7- ئه‌ده‌بی نان خواردن.
- له عومه‌ری كوڕی ابو سلمه‌وه هێناویانه كه ده‌ڵێت: منداڵ بووم له كۆشی
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) دا بووم, ده‌ستم ڕ‌اكێشا بۆ ناو قاپه‌كه
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) پێی فه‌رمووم: (يا غلام سم الله تعالي, وكل
بيمينك و كل مما يليك), واته: ئه‌ی منداڵ ناوی خوای گه‌وره بهێنه, و به‌ده‌ستی
ڕاست بخۆ و له‌به‌رده‌م خۆته‌وه بخۆ.
كه‌واته په‌روه‌رده‌كاری مسوڵمان ده‌بێت له ته‌مه‌نی ساڵێك و نیو بۆ دوو
ساڵانه‌وه ده‌ست پێ بكات له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی و فێری بكات به ده‌ستی ڕاست نان
بخوا و به‌ناوی خوا ده‌ست پێ بكا و له‌به‌رده‌م خۆیه‌وه نان بخوا و وڕك نه‌به‌ستێت
له قاپی خوشكه‌كه‌ی یان براكه‌ی و فێری بكات هه‌ر كه‌سه و به‌شی خۆی هه‌یه و
كه‌س ده‌ست بۆ به‌شی ئه‌وی تر نابێت ببات.
وه به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م شتانه پێویسته كه فێری منداڵ بكرێت بۆ كاتی نان
خواردن:
1- ته‌نها به‌ده‌ستی ڕاست خواردن بخوات و بڵێت بسم الله
2- له‌به‌رده‌م خۆیه‌وه بخوات.
3- پێش كه‌سانی تر ده‌ست نه‌بات بۆ خواردنه‌كه.
4- سه‌یری كه‌سانی تر و خواردنه‌كه‌ی به‌رده‌میان نه‌كات.
5- به‌په‌له نان نه‌خوات.
6- خواردنه‌كه باش بجوێت.
7- پاروه‌كانی به‌سه‌ر یه‌كدا نه‌كا به‌ده‌میا.
8- ده‌ست و جله‌كانی پیس نه‌كات.
9- ڕابهێنرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جارجار خواردنی باش و هه‌ندێ جار ته‌نها نانی ووشك
بخوات, به جۆرێك ڕازی ببێت به هه‌موو شتێك و قه‌ناعه‌ت بكات به خۆش و ناخۆش.
10- زۆرخواردنی لا ناشیرین بكرێت و زۆرخۆر به ئاژه‌ڵ بچوێنرێت له پێش چاوی.
11- له‌به‌ر چاوی سه‌رزه‌نشتی زۆرخۆر بكرێت و مه‌دحی منداڵی كه‌م خۆر بكرێت, وه
ئه‌وه‌ی لا خۆشه‌ویست بكرێت كه كه‌سانی تر پێش ئه‌م نان بخۆن و لای ئاسایی بێت.
8- ئه‌ده‌بی ڕواڵه‌تی منداڵ (قژ چاكردن, ئه‌ده‌بی جل و به‌رگ).
- پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) گرنگی داوه به‌ڕووكه‌شی منداڵ, ئیتر
ئه‌گه‌ر له قژ و سه‌رتاشیندا بوبێت یان له ڕه‌نگی جل و به‌رگی دا بووبێت.
هه‌ندێ له‌و ئه‌ده‌بانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به ڕواڵه‌تی منداڵه‌وه:
1) ئه‌ده‌بی قژ
و سه‌رتاشین:
له ابن عومه‌ره‌وه خوا لێ ڕازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه ووتوویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری
خوا (صلى الله علیه وسلم) كوڕێكی بینی هه‌ندێ له قژی سه‌ری تاشرابو هه‌ندێكی
نه‌تاشرابوو, جا قه‌ده‌غه‌ی ئه‌م جۆره پرچ تاشینه‌ی كرد و فه‌رمووی: احلقوة كلة او
اتركوة كلة) رواة/ابوداود. واته: (یان هه‌مووی بتاشن یان هه‌مووی مه‌تاشن).
هه‌روه‌ها له ابن عومه‌ره‌وه هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)
ڕێگه‌ی له قۆچكه تاش گرتووه (القزع).
(ابن قیم له كتێی احكام المولود) ده‌رباره‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه ده‌ڵێ: قۆچكه‌تاش
ئه‌وه‌یه كه به‌شێكی سه‌ر بتاشرێت و هه‌ندێكی بهێڵدرێته‌وه.
وه قۆچكه تاشیش چوار جۆره:
یه‌كه‌میان: له‌م لا و له‌و لاوه هه‌ندێكی سه‌ر بتاشیت, (القزع) له (تقزع السحاب)
هاتووه كه به مانای پارچه پارچه بوونی
هه‌ور.
دووه‌میان: ناوه‌ڕاستی سه‌ر بتاشرێت و ئه‌م لاو ئه‌ولاكانی به‌جێ بهێڵدرێت,
هه‌روه‌كو (شماسه)ی گاوره‌كان.. (شه‌ماسه ئه‌و كه‌سه‌یه كه خزمه‌تی كه‌نیسه
ئه‌كات و پله‌ی له‌خوار قه‌شه‌وه‌یه).
سێیه‌میان: لایه‌كانی ده‌تاشرێت و ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی ده‌هێڵدرێته‌وه.
چواره‌میان: پێشی سه‌ر بتاشرێت و دواوه‌ی به‌جێ بهێڵدرێت.
جا ئه‌مانه هه‌مووی قۆچكه تاشه و خوای گه‌وره‌ش زانا تره.
جا بۆیه پێویسته له په‌روه‌رده‌كاری منداڵ زۆر ئاگادار بێت به‌تایبه‌ت له‌م
سه‌رده‌مه‌دا.
وه سوپاس بۆ خوا ده‌بینین قژی منداڵی مسوڵمان وه‌ك قژی كه‌سانی سه‌رلێشێواو
نی‌یه و دایك و باوكه‌كانیان ڕاكه ڕاك ناكه‌ن به‌دوای مۆدێل و چاولێكردنه‌وه‌ی
هونه‌رمه‌نده‌كانی ناو زنجیره ته‌له‌فزیۆنیه‌كان و ئه‌كته‌ره عه‌قڵ به‌تاڵه‌كان.
2) ده‌ستوری ڕه‌نگی جل و به‌رگ:
(مسلم) له عبدالله ی كوڕی عاصه‌وه) خوا لێیان ڕازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه
ووتوویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) دووكراسی ڕه‌نگكراو به‌ڕه‌نگی
زه‌ردی له‌به‌رمدا بینی, فه‌رمووی: ئایا دایكت فه‌رمانی ئه‌وه‌ی پێ كردیت ؟ ووتم:
بیانشۆم ؟ فه‌رمووی: نه‌خێر بیان سوتێنه.
ئیمامی غه‌زالی ده‌رباره‌ی ڕه‌نگی جل و به‌رگی منداڵ هه‌ندێ ئامۆژگاری باشمان
ده‌كات و ده‌فه‌رموێت:
واباشه كه منداڵی كوڕ جل و به‌رگی سپی لا خۆشه‌ویست بكه‌ین له بری ڕه‌نگا و
ڕه‌نگ و ئاوریشم, وه وای پشان بدرێت ڕه‌نگه‌كانی وه‌كو په‌مه‌ی و سور و پرته‌قاڵی
تایبه‌تن به كچان و بۆ ئه‌م نابن
.
وه بۆ كچانیش ڕه‌نگه ناسكه‌كان بپۆشرێت و جیا بكرێته له جل و به‌رگی كوڕان.
وه پێویسته منداڵ فێری ئه‌وه بكرێت كه چاوی له پۆشاكی منداڵی
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌وه نه‌بێت و بیانو نه‌گرێت بۆیان و به‌وه ڕازی بكرێت و
قه‌ناعه‌تی بۆ دروست بكرێت كه دایك و باوكی له توانایاندا هه‌یه بۆی بكه‌ن.
هه‌روه‌ها پێویسته منداڵی كوڕ فێری ئه‌وه بكرێن كه ئاوریشم پۆشاكێكی حه‌رامه و
قه‌ده‌غه‌یه بۆ ئه‌مان له‌به‌ری بكه‌ن و تا له منداڵیه‌وه فێربن و به گه‌وره‌یی
به‌كاری نه‌هێنن, چونكه له حه‌رامی ئاوریشمدا جیاوازی نی یه له نێوان گه‌وره و
بچوك كه نێر بێت, وه ئه‌گه‌ر هاتوو له‌به‌ر منداڵی كوڕ كرا ئه‌وا گوناهه‌كه‌ی بۆ
دایك و باوكه‌كه‌یه چونكه ئه‌و منداڵه بچوكه و نازانێت به‌ڵام دایك و باوكی تێ
ده‌گه‌ن و ده‌یشی پۆشن بۆیه تاوانی بۆ ئه‌وان ده‌بێت.
9- ئه‌ده‌بی گوێ گرتن له قورئان.
- پێویسته منداڵ فێری ئه‌وه بكرێت كه له كاتی قورئان خوێندنه‌وه‌دا بێده‌نگ بێت
و گوێ بگرێت تا له گه‌وره‌یشدا ئه‌ده‌بی جوان بێت و ڕێزی قورئان بزانێت كه ئه‌مه
خوای گه‌وره داوامان لێ ده‌كات كه ئه‌ده‌بمان به‌و شێوه‌یه بێت به‌رامبه‌ر به
قورئان هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت: (وَإِذَا قُرِىءَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُواْ لَهُ
وَأَنصِتُواْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ). واته: (هه‌ركاتێك كه قورئان خوێندرا, گوێ
ی بۆ بگرن و بێده‌نگ ببن به‌ڵكو خوای گه‌وره به‌زه‌ی پێتاندا بێته‌وه و ڕه‌حمتان
پێ بكات
).
هه‌وه‌رها خۆشه‌ویستی قورئان له دڵی منداڵ دا دروست بكرێت نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی
هه‌ندێ له دایكان و باوكان منداڵه‌كه‌یان پشت گوێ خستوه له‌م باره‌یه‌وه تا وای
لێ هاتوه منداڵه‌كه حه‌ز له گۆڕانیه‌كی منداڵان زیاتر ده‌كات تا قورئانی پیرۆز و
كاتێك كارتۆنێك ئه‌بینێت بێ ده‌نگ ئه‌بێت له هه‌مان كاتدا كه گوێبیستی قورئان
ده‌بێت گوێ نادات و قسه ئه‌كات و جاری وا هه‌یه دایكه‌كه پێشی ئه‌ڵێت بێده‌نگ
ببه به‌ڵام ئه‌و هه‌ر گوێ نادات كه به‌داخه‌وه ئه‌مه به‌هۆی هه‌ڵه په‌روه‌رده
كردنی منداڵه‌كه‌وه ڕوو ده‌دات.
جا بۆیه پێویسته هه‌ر له منداڵیه‌وه فێری ئه‌ده‌بی گوێگرتن له قورئانی
پیرۆزیان بكه‌ین.
ماڵپه‌ڕی خوشكـــان
************************ |