بنیاتنانی خووڕه‌وشتی منداڵ

بنیاتنانی خووڕه‌وشتی منداڵ له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ ئه‌مانه‌ن:

بنه‌مای دووه‌م: ڕه‌وشتی ڕاستگۆیی

- ڕه‌وشتی ڕاستگۆیی بنه‌مایه‌كی گرنگه‌ له‌ بنه‌ماكانی خوڕه‌وشتی ئیسلامی, كه‌ پێویستی به‌ هه‌وڵ و كۆشش هه‌یه‌ بۆ دامه‌زراندن و چه‌سپاندنی, پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) گرنگی داوه‌ به‌ چه‌سپاندنی ئه‌م ڕه‌وشته‌ له‌ منداڵاندا, وه‌ چاودێری دایكان و باوكان ده‌كات بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌ كه‌وتنه‌ ناو كاری ناپه‌سه‌ندی درۆ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان دا, وه‌ به‌ بنه‌مایه‌كی گشتی داده‌نێت كه‌ منداڵ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ مرۆڤانه‌ هه‌ڵس و كه‌وتی له‌گه‌ڵ دا بكرێت و ڕێگه‌ نه‌درێت به‌ هیچ جۆرێك هه‌ڵبخڵه‌تێندرێن و پشتگوێ بخرێن له‌ لایه‌ن دایك و باوكیانه‌وه‌.

(ابوداود) له‌ عبدالله ی كوڕی عامره‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ ووتوویه‌تی: ڕۆژێكیان دایكم بانگی كردم و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)  له‌ماڵمان بوو, دایكم ووتی وه‌ره‌ شتێكت بده‌مێ, پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)  پێ ی فه‌رموو: ده‌تویست چی بده‌یتێ ؟ دایكم ووتی: ده‌مویست خورمای بده‌مێ, پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)  فه‌رمووی: خۆ ئه‌گه‌ر هیچت پێ نه‌دایه‌ ئه‌وا به‌درۆ له‌سه‌رت ئه‌نوسرا.

(ئیمام احمد)یش له‌ ئه‌بو هره‌یره‌وه‌ (خوا لێیان ڕازی بێت ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)  فه‌رموویه‌تی: هه‌ركه‌سێك منداڵێك بانگ بكات و بڵێت وه‌ره‌ ئه‌وه‌ت بده‌مێ و نه‌یداتێ به‌درۆ بۆی ئه‌نوسرێت.

كه‌واته‌ پێویسته‌ دایك و باوك زۆر ئاگاداری ئه‌م خاڵه‌ بن چونكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ منداڵه‌كه‌یان فێری ڕاستگۆی ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها متمانه‌ش بۆ خۆیان دروست ئه‌كه‌ن لای منداڵه‌كه‌ و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش منداڵه‌كه‌ له‌وانه‌وه‌ فێری ڕاست گۆی ده‌بێت.

ماڵپه‌ڕی خوشكـــان

************************ 

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌شی بنه‌ماكان