|
بنیاتنانی خووڕه‌وشتی منداڵ له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت كه
ئه‌مانه‌ن:
بنه‌مای سێ یه‌م: ڕه‌وشتی نهێنی پاراستن.
- پێغه‌مبه‌ری خوا
(صلی
الله علیه وسلم) گرنگی داوه به په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ له‌سه‌ر نهێنی پاراستن,
چونكه نهێنی پۆشی واته چاك بوونی منداڵ له ئێستا و دواڕۆژی, وه سه‌لامه‌تی
خێزان و به‌ره‌و پێش چوونی, وه پاراستنی كۆمه‌ڵگا و بنیاته‌كه‌ی.
ئه‌و منداڵه‌ی
له‌سه‌ر نێهنی پاراستن ڕادێت له‌سه‌ر ئیراده‌ی به‌هێز و وره‌به‌رزی و زمان پاراستن
پێ ده‌گات, به‌مه‌ش متمانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان خه‌ڵكیدا دروست ئه‌بێت به
پاراستنی نێهنیه‌كانی یه‌كتری.
بۆیه پێویسته
منداڵ په‌روه‌رده بكرێت له‌سه‌ر نێهنی شاردنه‌وه, تا له گه‌وره‌یی دا بتوانێت
نهێنی و ئامانه‌ته‌كانی خه‌ڵكی بپارێزێ.
نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی
به‌هۆی پشت گوێ خسنتی هه‌ندێ له دایكانه‌وه منداڵی وا هه‌یه چی له ماڵه‌كه‌ی
خۆیان دا ڕووده‌دات بۆ دراوسێ و كه‌سانی تری ده‌گێڕێته‌وه, ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار
شتی تایبه‌تی نێوان دایك و باوكه‌كه‌شیان بۆ باس ده‌كات, كه ئه‌مه‌ش ته‌نها
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه له‌سه‌ر نێهنی پاراستن ڕانه‌هاتووه و فێر
نه‌كراوه وه هه‌ڵه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دایك و باوكه‌كه‌ی.
ماڵپه‌ڕی خوشكـــان
************************ |