|
بنیاتنانی
خووڕه‌وشتی منداڵ له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت كه ئه‌مانه‌ن:
بنه‌مای چواره‌م: ڕه‌وشتی ده‌ست پاكێتی.
- ده‌ستپاكی
ڕه‌وشتێكی په‌سه‌نده و سه‌روه‌رمان محـمد (صلى الله علیه وسلم) هه‌ر له
منداڵیه‌وه پێ ی ناسرابوو, ته‌نانه‌ت كافر و موشریكه‌كان به (صادق الأمین)
وه‌سفیان ده‌كرد (واته ڕستگۆی ده‌ست پاك).
كه ئه‌مه‌ش په‌ند
و ئامۆژگاری تێدایه بۆ منداڵی مسوڵمان تا ئه‌م سیفه‌ته جوانانه یارمه‌تی ده‌ری
بێت له دواڕۆژدا بۆ بانگه‌واز بۆلای دینی خوا.
به‌ڕاستی ئه‌م
سیفه‌تی ده‌ست پاكیه گرنگی تایبه‌تی و گه‌وره‌یی خۆی هه‌یه, چونكه گومانی تێدا
نی یه كه منداڵی ده‌ست پیس و دز چه‌ند نامۆ و قێزه‌ونه و ناشیرینه له پێش چاوی
هه‌مووو تاكێكی كۆمه‌ڵ, وه بوونی منداڵی ده‌ست پیس له‌ناو ماڵ دا كاره‌ساتی
گه‌وره‌ی لێ ده‌وه‌شێته‌وه و خۆشی و هێمنی خێزان تێك ده‌دات.
هه‌ر بۆیه
پێویسته دایكان و باوكان زۆر ئاگاداری ئه‌م خاڵه بن و منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر
ده‌ستپاكی گۆش بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی خوشكـــان
************************ |