|
بنیاتنانی خووڕه‌وشتی منداڵ له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت كه
ئه‌مانه‌ن:
بنه‌مای پێنجه‌م: ڕه‌وشتی سینه‌پاكی له ڕق و كینه
- سینه پاكی له ڕق و كینه هاوسه‌نگی یه‌كی ده‌روونی لای مرۆڤ دروست ده‌كات و ڕای
ده‌هێنێت له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی چاكه بۆ كۆمه‌ڵگا و جڵه‌وی هێزی چاكه له ده‌روونی
مرۆڤ دا به‌ره‌و به‌رزترین لوتكه‌كانی به‌ره‌ڵا ده‌كات.
(ترمذی) له ئه‌نه‌سه‌وه (خوا لێیان ڕازی بێت) هێناویه‌تی كه ووتوویه‌تی:
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) پێی ووتم: كوڕه‌كه‌م: گه‌ر ده‌توانی شه‌و ڕۆژ
بكه‌یته‌وه و دڵت گه‌ردی به‌رامبه‌ر به هیچ كه‌س تێدا نه‌بێت ئه‌وا بیكه,
كوڕه‌كه‌م ئه‌وه‌ش له سوننه‌تی منه, وه هه‌ركه‌س سوننه‌تی من زیندو بكاته‌وه
ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه كه من زیندو بكاته‌وه, ئه‌و كه‌سه‌ش زیندوم بكاته‌وه
ئه‌وه له‌گه‌ڵ من له به‌هه‌شتدایه.
ته‌مه‌نی منداڵیش باشترین كات و فرسه‌تێكه كه مرۆڤ تێیدا فێری دڵ پاكی و
دووركه‌وتنه له ڕق و كینه بكرێت.
وه منداڵ فێر بكرێت له‌سه‌ر لێبورده‌یی به‌رامبه‌ر به منداڵانی تر, تا له
گه‌وره‌ی دا سینه‌ی پاك بت له ڕق و كینه‌و به ئاسانی بتوانێت له خه‌ڵكان ببورێت.
ماڵپه‌ڕی خوشكـــان
************************ |