|
هه‌ندێك هه‌ڵه
هه‌ن ئێمه‌ی دایكان تێی
ده‌كه‌وین بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌ین, جا لێره‌دا ئاماژه به‌و هه‌ڵانه ده‌كه‌ین
تا ئاگاداری بین وه منداڵه‌كانمان دوور بن له زیانی:
یه‌كه‌م: دواكه‌وتنی خه‌وی
منداڵ
دواكه‌وتنی خه‌و
به‌نیسبه‌ت منداڵه‌وه ئه‌بێته هۆی شڵه‌ژاوی و توڕه‌یی, به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر
له‌خه‌و هه‌ستێت بچێت بۆ قوتابخانه یان
باخچه و تێر
خه‌ویش نه‌بووبێت, كه وای لێ ئه‌كات بێ ئاگابێت و هه‌ندێ جاریش له شوێنی یاری
كردن یان له پۆلدا خه‌وی لێ
ده‌كه‌وت و خه‌و
ده‌یباته‌وه, یان به‌رده‌وام توڕه‌ده‌بێت و تاقه‌تی یاری و شت خواردن و قسه‌كردنی
نابێت..
دووه‌م: دیاری كردنی كاتێكی نه‌گۆڕ بۆ خه‌وی منداڵ:
هه‌ندێ
خێزان هه‌ن كاتێكیان دیاری كردوه بۆ خه‌وی منداڵ كه به هیچ جۆرێك نای گۆڕن
ئه‌گه‌ر هه‌رچ بار و دۆخێكیش بێته پێش بۆ نمونه كاتژمێر 9 ی هه‌موو شه‌وێك
منداڵه‌كانیان ده‌خه‌وێنن, كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه, چونكه ئه‌گه‌ر منداڵ به
دڵخۆشیه‌وه یاری بكات ومه‌شغوڵ بێت پاشان دایكه‌كه بێت به‌زۆر بیخه‌وێنێت, ئه‌م
زۆره ملێیه لای منداڵه‌كه وه‌ك بێ ڕێزیه‌ك به كه‌سایه‌تی ئه‌وی لێ دێت و به
دڵه‌ڕاوكێ یه‌وه و به نابه‌دڵی ئه‌خه‌وێت, كه ئه‌مه‌ش كار له‌و خه‌وه‌ی ئه‌كات و
خه‌وی ناخۆش ئه‌بینێت و ناحه‌وێته‌وه.
سێ
یه‌م: له‌خه‌وهه‌ستاندنی منداڵ به‌زۆر:
هه‌ندێك له
باوكان منداڵه‌كانیان به‌زۆر له‌خه‌و هه‌ڵئه‌ستێنن بۆ ئه‌وه‌ی یاری له‌گه‌ڵ بكه‌ن
یان بیری ئه‌كه‌ن یان دیاریه‌كی بۆ كڕیوه و ئه‌یه‌وێت پێ بدات, به‌تایبه‌تی
ئه‌گه‌ر باوكێك به‌ڕۆژ هه‌ر خه‌ریكی كار بێت و فرسه‌تی تری نه‌بێت بۆ مانه‌وه
له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی, به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه, چونكه ئه‌و خه‌وه خۆشه‌ی
له‌منداڵه‌كه كرد كه مه‌حاڵه جارێكی تر ئاوا به ئیسراحه‌ت خه‌وی لێ
بكه‌وێته‌وه.
چواره‌م:
ترساندنی منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی زوو خه‌وی لێ بكه‌وێت:
هه‌ندێ له دایكان
و باوكان بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌یان زوو خه‌وی لێ بكه‌وێت و هه‌ڵنه‌سێته‌وه چیرۆك و
باس و قسه‌ی ترسێنه‌ریان بۆ ده‌كه‌ن, كه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه به‌رامبه‌ر
به‌و منداڵانه ئه‌كرێت چونكه ترس و بیمێك دروست ئه‌كات له دڵی ئه‌و منداڵه‌دا
كه له‌وانه‌یه دوای هه‌ستانیشی هه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ری هه‌بێت و هه‌ندێ جار ئه‌و
چیرۆكه ترسناكه‌ی كه دایكه‌كه بۆی ئه‌گێڕێته‌وه ده‌بێته شێوه‌ی خه‌وێك و
ده‌یبینێت, كه ئه‌مه‌ش وا ئه‌كات ئه‌و منداڵه سود له خه‌وتنه‌كه‌ی نه‌بینێت.
پێنجه‌م:
ده‌رگا داخستن و گڵۆپ كوژاندنه‌وه له كاتی خه‌وتنی منداڵ دا:
داخستنی درگای
ژووری منداڵ و كوژاندنه‌وه‌ی گڵۆپی ژووره‌كه‌ی له كاتی خه‌وتنی منداڵدا ترس و بیم
له دڵی منداڵدا دروست ئه‌كات, چونكه هه‌ندێ جار گه‌وره‌ش حه‌ز به‌و شێوه‌یه
ناكات و ده‌ترسێت چ جای منداڵێكی بچوك.
شه‌شه‌م:
جیانه‌كردنه‌وه‌ی شوێن خه‌وی منداڵ:
هه‌ندێ له
خێزانه‌كان ڕێگه به منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن كه هه‌ر له‌گه‌ڵ دایك و باوكه‌كه
بخه‌ون ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار ته‌مه‌نی منداڵه‌كه گه‌یشتۆته شه‌ش و حه‌وت ساڵی,
وه فێری ئه‌وه نه‌كراون به‌ته‌نها بخه‌ون, كه ئه‌مه زۆر هه‌ڵه‌یه چونكه زۆر
جار ئه‌و منداڵه هه‌ست به‌و شتانه ده‌كات كه ده‌یبینێت و زۆر جاریش له‌مێشكی خۆی
دا بیر ئه‌كاته‌وه له‌و شتانه‌ی به‌رچاوی ده‌كه‌ون, وه زۆر جاریش ڕووده‌دات كه
دایك وباوكه‌كه خه‌ریكی كارێكی شه‌رعی بن و له‌وكاته‌دا منداڵه‌كه به‌خه‌به‌ر
بێت, به‌هه‌ستانی منداڵه‌كه دایك و باوكه‌كه شپرزه ئه‌بن و هاوار له منداڵه‌كه
ئه‌كه‌ن كه بخه‌وێته‌وه, له‌م كاته‌دا منداڵه‌كه شپرزه ئه‌بێت و تووشی ترس و
هه‌روه‌ها بیر كردنه‌وه‌ش ئه‌بێت.
حه‌وته‌م: میز
به‌خۆدا كردنی منداڵ له‌كاتی خه‌ودا:
گومانی تێدا نی
یه هه‌موو دایكێك پێ ی ناخۆشه منداڵه‌كه‌ی میز بكات به‌خۆیه له كاتی خه‌ودا و
زۆرێك له‌دایكان به‌م كاره بێزار ئه‌بن و هه‌ندێكیشیان له‌منداڵه‌كه ئه‌ده‌ن
له‌سه‌ر ئه‌و كاره, به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه, چونكه تاوانی منداڵه‌كه نی یه
به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌ر دایكه‌كه ئاگاداری ئه‌وه بێت كه منداڵه‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ
پێش خه‌وتن ئاو یان شه‌ربه‌ت یان شیر نه‌خواته‌وه, به‌ڵكو به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه
یه‌ك سه‌عات پێش خه‌وتنی پێ ی بدات و پاشان بیباته سه‌رئاو و پاشان بیخه‌وێنێت تا
ئه‌م حاڵه‌ته ڕوو نه‌دات.
هیوادارین دایكانی
به‌ڕێزمان سوودیان له‌م چه‌ند وه‌بیرهێنانه‌وه كردبێت و زیاتر
به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری خێزان هه‌نگاو بنێین.
له‌لایه‌ن/ ماڵپه‌ڕی
خوشكان |