|
بێگومان كاتێك
منداڵ له دایك ده‌بێت‌و دێته دونیاوه ده‌ست ده‌كات به‌ده‌ركردنی پیسایی
و پاشه‌ڕۆ ڕاسته‌وخۆ له دوای له‌دایك بوونی یان پاش چه‌ند كاتژمێرێك.
وه هه‌ر له‌و
ڕۆژه‌ی له‌دایك ده‌بن دایكان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به‌كارهێنانی دایبی (حفاظة)،
وه به‌رده‌وام ده‌بن له‌به‌كارهێنانی بۆ ماوه‌و زه‌مه‌نێك كه‌متر نی‌یه له ساڵ
یان ساڵ و نیو، وه هه‌ندێكیشیان به‌رده‌وام ده‌بن له به‌كارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌كی
زۆرتر تا دوو ساڵ‌و نیو، به‌ڵام زۆرترین ماوه‌و گونجاوترینیان لای زۆرینه‌ی دایكان
تا دوو ساڵه.
وه لێره‌دا
منداڵه‌كه وا هه‌ست ده‌كات كه به‌كارهێنانی دایبی باشترین و ئاسانترین ڕێگه‌یه
بۆ ده‌ركردنی پاشه‌ڕۆو پیسای بۆیه ده‌بێته كارێكی قورس‌و گران به‌لای
دایكه‌كه‌وه كاتێك منداڵه‌كه‌ی ڕادێنێت له‌سه‌ر چونه‌سه‌رئاو و لابردنی دایبی.
وه باشتر وایه
بۆ هه‌موو دایكان به‌تایبه‌ت ئه‌و خوشكانه‌ی كه تازه بونه‌ته دایك،
منداڵه‌كانیان ڕابێنن له‌پاش ته‌مه‌نی شه‌شه مانگی‌یه‌وه به دانیشتن له‌سه‌ر
قاعده بۆ ده‌ركردنی پاشه‌ڕۆ، چونكه له‌م ته‌مه‌نه‌دا منداڵ كات و یاسایه‌كی
دیاریكراوی هه‌یه له خواردن پێدانی وه هه‌روه‌ها له كاتی ده‌ركردنی پاشه‌ڕۆدا
وه‌خت و كاتێكی هه‌یه زۆر جار دیاریكراوه‌و دایكه‌كه ده‌یزانێت ئه‌و كاته وه‌ختی
ئه‌وه‌یه منداڵه‌كه ده‌یه‌وێت پیسایی بكات. وه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ته‌نها بۆ
ئه‌وه‌یه كه منداڵه‌كه ڕا بهێنرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رئاو بكات به‌بێ
به‌كارهێنانی دایبی.
به‌ڵام ئه‌و
ڕێگایانه‌ی پێویستن بۆ ڕاهێنانی منداڵ له چوون بۆ سه‌رئاو و ڕزگاربوون به
یه‌كجاری‌و كۆتای هێنان به دایبی ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: پێویسته
به منداڵه‌كه ڕابگه‌یه‌نین كه به‌كارهێنانی دایبی كارێكی باش نی‌یه‌و زیاتر
پیسی ده‌كات و به پیسیش ده‌یهێڵێته‌وه‌و بۆنی ناخۆشی لێ دێت.
دووه‌م: به
منداڵه‌كه ده‌ڵێین هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان ده‌چن بۆ سه‌رئاو، چونكه منداڵ حه‌ز
به لاسایی كردنه‌وه ده‌كات و ئه‌م خاڵه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆی و چاو له
ئه‌ندامه‌كانی تر ده‌كات.
سێ یه‌م: كاتێك
كه بڕیار ده‌ده‌ین به یه‌كجاری به لابردنی دایبی، ده‌بێت پاشگه‌ز نه‌بینه‌وه
لێی و جارێكی دیكه نه‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ری، وه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پێویستی به چه‌ند
ماوه‌یه‌ك و ئارامگرتنه له‌سه‌ری له لایه‌ن دایكه‌كه‌وه.
چواروم: له‌و
ڕۆژه‌وه‌ی كۆتاییمان به لابردنی به دایبی منداڵه‌كه هێنا، هه‌موو كاتژمێرێك یان
ماوه ماوه منداڵه‌كه ده‌به‌ینه سه‌رئاو وه تێشی ده‌گه‌یه‌نین كه دابنیشێت بۆ
ده‌ركردنی پاشه‌ڕۆ وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانیشتووه، هه‌وڵیشی له‌گه‌ڵ ده‌ده‌ین
بۆ ماوه‌یه‌ك بمێنێته‌وه تا ڕابێت، وه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه زیاتر بمێنێته‌وه‌و
بێزار نه‌بێت باشتر وایه دایكه‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكات وه
یان چیرۆكی بۆ بگڕێته‌وه.
پێنجه‌م: وه له
ڕۆژانی دواییدا دایكه‌كه ئه‌و ماوه‌یه كه‌م ده‌كاته‌وه‌و منداڵه‌كه‌ی
كه‌متر له ڕۆژی یه‌كه‌م ده‌باته سه‌رئاو، به‌م شێوه‌یه‌ش منداڵه‌كه ڕا دێت و
ئه‌و هه‌سته‌ی بۆ دروست ده‌بێت بۆ چوونه سه‌رئاو وه تاكو توانای ئه‌وه‌یشی ده‌بێت
خۆی ڕابگرێت له كردنی پیسایی، وه منداڵیش پێویستی به هه‌فته‌یه‌ك یان زیاتر
هه‌یه تا توانای بۆ دروست ببێت و به‌سه‌ر خۆیدا زاڵ بێت له كردنی پیساییدا.
وه لێره‌شدا
پێمان خۆش بوو سه‌رنجی كه‌سوكار ڕاكێشین بۆ خاڵێكی گرنگ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاتێك
ده‌یانه‌وێت به خێزانی بچنه ده‌ره‌وه بۆ بازاڕ یان بۆ جێگایه‌ك سه‌رئاو به
منداڵه‌كه بكه‌ن تا له ده‌ره‌وه‌و ڕێگاوبان دایكه‌كه ماندوو نه‌كات به چون بۆ
سه‌رئاو وه یان خۆی پێ ڕانه‌گیرێت و خۆی پیس بكات.
وه ده‌شتوانن
سه‌رئاوی ئاسایی بۆ منداڵه‌كه به‌كار بهێنن و پارچه‌یه‌ك له به‌شی سه ره‌وه‌ی
بچوكتر بخرێته سه‌ری تا بچوك ببێته‌وه‌و منداڵه‌كه نه‌كه‌وێته ناویه‌وه، وه
له‌جێی ئه‌وه‌شدا ده‌توانرێت (قه‌عده)یان بۆ به‌كار بهێنرێت و به‌ئاسانی له‌سه‌ری
داده‌نیشن، وه هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تادا به هیچ جۆرێك منداڵه‌كه ته‌ریق
نه‌كرێته‌وه‌و لێی نه‌درێت ئه‌گه‌ر هاتوو توانای نه‌بو به‌سه‌ر خۆیداو خۆی پێ
ڕانه‌گیرا، چونكه له‌وانه‌یه ببێته هۆی ترساندنی منداڵه‌كه‌و بۆچونێكی خراپی
له‌لا دروست بێت له چوون بۆ سه‌رئاو.
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان |