|
منداڵه‌كه‌م
درۆ ده‌كات.... بۆچی؟؟ چی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی دووری بخه‌مه‌وه له درۆكردن؟؟
خوشكی ئازیز... درۆكردن له ته‌مه‌نی (چوار تا پێنچ) ساڵی
ده‌رخستنی وه‌هم و خه‌یاڵ و بوێرییه به‌نیسبه‌ت منداڵه‌كه، وه ئه‌م درۆكردنه‌ش
ئه‌نجامه‌كه‌ی تێكه‌ڵاوكردنی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌یه به ڕاستی،
وه لێره‌شدا زۆر جۆری درۆكردن هه‌یه له‌وانه:
1- درۆكردن
به‌مه‌به‌ستی ده‌ست به‌سه‌راگرتن: واته درۆ ده‌كات تا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له
هه‌ندێ شت وه‌ك كه‌لوپه‌لی یاری بێت یان شتی تر ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت و به
موڵكی خۆی بزانێت.
2- درۆكردنێكی
دروست كرا‌و: سه‌رئه‌نجامی ئه‌م درۆیه‌ش تێكه‌ڵاوكردنه له نێوان ڕاستی و خه‌یاڵدا،
واته شتێك باس ده‌كات و ده‌یگێڕێته‌وه له مێشكی خۆیدا دروستی كردووه.
3- درۆیه‌ك
به‌مه‌به‌ستی هه‌ق لێكردنه‌وه: منداڵ له‌م جۆره درۆكردنه‌دا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات
تاوان له خۆی دوربخاته‌وه‌و بیسه‌پێنێت به سه‌ر كه‌سێكی تردا.
4- درۆیه‌ك به
مه‌به‌ستی لاسایی كردنه‌وه: ئه‌مه‌ش به‌و جۆره‌یه منداڵ لاسایی ئه‌و كه‌سانه
ده‌كات كه له گه‌ڵیدا ده‌ژێن وه‌ك دایك و باوكان و كه‌سانی تر.
5- درۆیه‌ك له
ترسی ئه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه بدرێت به‌هۆی كاریكی هه‌ڵه نادروسته‌وه كردویه‌تی.
هۆكاره‌كانی درۆكردن:
1_ له‌وانه‌یه
ئاره‌زوو و خووی منداڵ له باسكردنی خه‌یاڵ بێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌ڵده‌ستن به
گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌یاڵه‌ی بۆیان دروست بووه.
2_ درۆ ده‌كات
له پێناو پاراستنی نه‌فسی خۆی له لێدان.
3_ درۆ ده‌كات
تا خۆشی و ئاسووده‌یی بخاته ناو كه‌س وكاری: بۆ نمونه هه‌ندێك خێزان نیشانه‌ی
(پله یان نمره)ی به‌رز داده‌نێن بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتنی منداڵه‌كانیان و
گرنگی پێ دانیان!!! لێره‌دا منداڵه‌كه درۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كات تا ته‌واوی ئه‌و
نیشانانه یان بڵێین ئه‌و پله‌و نمرانه‌ی ده‌ست كه‌وێت و ئافه‌رین بكه‌ن.
4_ سه‌رقاڵی
كه‌س وكارو كه‌م گرنگی پێدانییان پاڵ به منداڵه‌كه‌وه ده‌نێت درۆ بكات تا
سه‌رنجیان ڕِاكێشێت وه گرنگی پێ بده‌ن.
چاره‌سه‌ركردنی درۆ:
1_ به‌رده‌وام
پابه‌ند بین به ئاینی پیرۆزی ئیسلام و داب و نه‌ریتمان و بۆی ڕوون بكه‌ینه‌وه
كه درۆكردن شتێكی نابه‌جێ یه‌و خوا پێی ناخۆشه.
2_ ئه‌گه‌ر
هاتو درۆكردنه‌كه به مه‌به‌ستی خه‌یاڵ كردن بوو!! ئه‌وه پێویسته له سه‌ر دایك
و باوكان به‌شدار بن له گه‌ڵی و وازی لێ بێنن تا ئه‌وه‌ی وه‌ك خه‌یاڵێك بۆی دروست
بووه بیگێڕێته‌وه یان بینوسێته‌وه.
3_ پێویسته
له‌سه‌ر به‌خێوكه‌ر به هه‌موو جۆرێك دوور بكه‌وێته‌وه له لێدان گه‌ر منداڵه‌كه
درۆی كرد، چونكه ده‌بێته هۆی گه‌وره‌بوونی كێشه‌كه.
4_ وه‌ك
پێشه‌نگێك وابن و درۆ مه‌كه‌ن له به‌رامبه‌ریاندا، چونكه زۆر درۆ ده‌كرێت وه
هه‌ستیشی پێ ناكه‌ین..... بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر هاتوو زه‌نگی ته‌له‌فۆن لێی دا‌و
كه‌سێك بوو ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به دایكه‌كه یان باوكه‌كه‌وه بكات ئه‌وانیش
بیانه‌وێت خۆیان بدزنه‌وه له‌و په‌یوه‌ندی و قسه‌كردنه به منداڵه‌كه‌یان ده‌ڵێن
به‌و كه‌سه بڵێ لێره نین!!!!! ئا له‌م كاته‌دا منداڵه‌كه وا ده‌زانێت درۆكردن
كارێكی ڕێ پێدراو و باشه.
5_ ده‌ست خۆشی
لێ بكه‌و خه‌ڵاتی پێ ببه‌خشه كاتێك به ڕاستی ده‌دوێت و ڕاستی ده‌ڵێت.
6_ ئه‌گه‌ر
هاتوو ڕووداوێك ڕووی دا و كه‌سێك درۆیه‌كی تێدا كرد پێویسته له‌سه‌رت ئه‌و درۆیه
ڕه‌ت بكه‌یته‌وه.
ئه‌مانه‌ی
باسمان كرد به‌كورتی جۆر و هۆكارو چاره‌سه‌ری درۆكردن بوو، وه پێویسته خوشكی
ئازیز ئه‌وه‌ش بزانیت درۆكردن تا پێش ته‌مه‌نی چوار ساڵی به مه‌به‌ستی ئه‌ندێشه‌و
خه‌یاڵ كردنی ئه‌و منداڵه‌یه و ترسی ناوێت به‌ڵكو ئاگاداری به، به‌ڵام له دوای
ته‌مه‌نی چوار ساڵی پێویسته گرنگی پێ بده‌یت و بدوێیت له سه‌ر ڕاست گۆیی له
ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك، وه پابه‌ند بوون به ئاینی ئیسلام و داب و نه‌ریت و
كلتوری پاك و خاوێنمان.
داواكارین
له‌خوای گه‌وره منداڵه‌كانمان به پاك و خاوێنی په‌روه‌رده و گه‌وره ببن و دوور
بن له درۆ و زیانه‌كانی..
له‌لایه‌ن/ ماڵپه‌ڕی خوشكان
15/4/2007 |