كۆرپه هه‌ر له له‌دایكبوونێوه فێری شت ئه‌بێت له دایكێوه‌و
به‌مامۆستای یه‌كه‌می ئه‌ژمێردرێت، ته‌نانه‌ت هه‌ر له سه‌ره‌تای
حه‌فته‌ی شه‌شه‌مه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی خۆی ده‌نوێنێت به پێكه‌نین و
وه‌شاندنی قاچه‌كانی و (غغغ غغ) ده‌كات هه‌ركاتێك دایكه‌كه بێته لای ئه‌مه‌ش
نیشانه‌یه‌كه بۆ نواندنی خۆشیه‌ك تیایدایه، هه‌موو جوڵاندنه‌وه‌كانیشی
نیشانه‌یه‌كن بۆ گه‌شه‌كردنی منداڵ به‌ره‌و قسه‌كردن.. لێره‌شدا چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك
هه‌یه وه‌كو یارمه‌تیده‌رێك بۆ منداڵه‌كه‌ت بۆ دواندن و قسه‌كردنی:
- سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت فێری قسه‌كردن بێت ده‌ست ئه‌كات
به ده‌رهێنانی ده‌نگێك به پیتی (غ) به‌به‌رده‌وامی، پێویسته هانی بده‌یت تاكو
لاسایی شێوه‌ی قسه‌كردن بكاته‌وه به به‌رزكردنه‌وه‌و نزم كردنه‌وه‌ی ئاوازی ئه‌و
ده‌نگه‌ی ده‌ری ئه‌هێنێت هه‌رچه‌نده یه‌ك ده‌نگه به‌ڵام وورده وورده منداڵه‌كه
فێر ئه‌بێت چۆن زاڵ ببێت به‌سه‌ر زوبان و لێوه‌كانی و نبره‌ی ده‌نگی و بتوانێت
كۆنترۆڵی بكات.
- له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی منداڵه‌كه‌ت له فێربوونی قسه‌كردندا
ئه‌بینیت زیاتر ئه‌دوێیت له‌گه‌ڵی به‌تایبه‌ت له‌كاتی نانخواردنی یا جل گۆڕینی و
ششتنی، شتێكی هه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت به‌هه‌مان شێواز و قسه‌ی كه ئه‌و
ئه‌یكات بدوێیت و به‌شێوازی منداڵانه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌یت چونكه به‌مه
منداڵه‌كه‌ت توشی هه‌ڵه ئه‌بێت له گفتوگۆ كردنیدا و ووشه‌كان به ته‌واوه‌تی فێر
نابێت و ته‌نها خۆت له قسه‌كانی تێده‌گه‌یت.
- گۆرانی چڕینی دایك منداڵه‌كه فێری قسه‌كردن ئه‌كات هه‌رچه‌نده له
ماناكانی تێ نه‌گات به‌ڵام ڕادێت گوێبیستی ووشه‌و ڕسته‌ی ته‌واو بێت، پێویسته دایك
منداڵه‌كه‌ی فێری قسه‌كردن بكات هه‌روه‌كو چۆن فێری ڕۆیشتنی ئه‌كات، قسه‌كردن و
ئاخافتنی مناڵ‌یش لێره‌دا ته‌نها لاساییكردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌و شتانه‌ی ئه‌یبیستێت
له‌ده‌وروبه‌ری.
- شتێكی سوودبه‌خشه پاش تێپه‌ڕبونی ساڵی یه‌كه‌م له‌ته‌مه‌نی
منداڵه‌كه به ده‌نگی به‌رز شت بخوێندرێته‌وه له‌ته‌نیشتی یان گۆرانی بۆ بوترێت،
هه‌رچه‌نده له مانای ووشه‌كانی ناگات به‌ڵام تام و چێژ له ده‌نگه‌كه و ئاوازی
وه‌رده‌گرێت.
- له ته‌مه‌نی هه‌ژده مانگیه‌وه (ساڵ و نیو) منداڵی ئاسایی ده‌ست
ئه‌كات به ناوهێنانی ئه‌و شتانه‌ی له ده‌وروبه‌رێتی و به‌ناوه‌كانی خۆیانه‌وه
بانگیان ئه‌كات، به‌ڵام گه‌ر نه‌گه‌شته ئه‌م ئاسته‌دا پێویست به دڵه‌ڕاوكێ ناكات
چونكه زۆر منداڵ هه‌یه دوا ئه‌كه‌ون له هه‌نگاوی یه‌كه‌می فێربوونی قسه‌كردن و
ڕه‌نگه له‌پاشاندا به‌خێرایی پێش بكه‌ون.
- كاتێك منداڵه‌كه ئه‌گاته ته‌مه‌نی دوو ساڵیی توانای بۆ دروست
ئه‌بێت له دروست كردنی ڕسته‌ی دوو ووشه‌دار له شێوه‌ی پرسیار بۆ نمونه: ئه‌مه
چیه؟ بۆچی؟ به‌ڵام ناتوانێت ڕسته‌ی دوور‌و درێژ به‌كار بهێنێت هه‌رچه‌نده گه‌ر
ووشه‌كانی به ته‌نها و به‌جیا بتوانێت بڵێته‌وه، زۆر سوودبه‌خشه گه‌ر به‌رده‌وام
بدوێیت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت و گوێی بده‌یتێ چونكه به‌مه ڕێژه‌ی ئه‌و ووشانه‌ی له
گه‌نجینه‌ی مێشكیدایه زیاتر ئه‌بێت، شتێكی باشه گه‌ر مه‌ته‌ڵ و حیكایه‌تی بۆ
بڵییته‌وه‌و ئه‌و شتانه‌ی له‌ده‌وروبه‌ر هه‌ن بیانناسێته‌وه وه‌كو ڕه‌نگه‌كان و
ژماردن و خوارده‌مه‌نی و شتومه‌كی ناوماڵ و ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها شتێكی باشتره
گه‌ر منداڵه‌گه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت به‌ریته ده‌ره‌وه بۆ سه‌یران و بازاڕ و شتی نوێ و
زیاتر ئه‌بینێت و گوێی له ده‌نگی نوێتر ئه‌بێت.
- منداڵ له‌گه‌ڵ چونه ناو ساڵی سێیه‌مه‌وه توانای ئه‌وه‌ی بۆ دروست
ئه‌بێت كه ڕسته‌ی ته‌واو و دروست بڵێته‌وه به‌ڵام پێویست به خۆسه‌غڵه‌ت بوون
ناكات گه‌ر شێوازی خۆی به‌كار هێنا له به‌كارهینانی كرداره‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی
ووشه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا له‌ڕووی زمانه‌وانیه‌وه ماوێتی و له‌وانه‌یه
نزیكه‌ی (1000) هه‌زار ووشه بزانێت تاكۆ ئێستا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زیادبوونی ڕێژه‌ی
ووشه‌كان لای وورده وورده ئه‌م هه‌ڵانه‌شی نامێنێت و به‌ڕێك وپێكی ئه‌دوێت.
`·.¸¸.·`
ماڵپه‌ڕی خوشكان
12/12/2007