|
كاتێك
منداڵه‌كه‌ت له ماڵه‌وه به ڕه‌وشتى ده‌نگه ده‌نگ و ژاوه ژاو ناسراوه‌و
سه‌ربه‌گێچه‌ڵ و
شه‌ڕانى و سه‌ركێشه، ئه‌مه یان له ماڵه‌وه له لایه‌ن ئه‌ندامانى
خێزانه‌كه‌یه‌وه به‌تایبه‌ت له لایه‌ن دایك و باوك قه‌بوڵه، چـــونكه سه‌ركێشى
و شه‌ڕانیه‌كه‌ى له جێگایه‌كى به‌رته‌سك دایه و له هه‌راسان كردن و سه‌غڵه‌ت
كردنه‌كه‌ى ڕاهاتوون، ئێمه زۆرێك له منداڵان ده‌بینین له ماڵه‌وه زۆر سه‌ركێش و
شه‌ڕانى و سه‌ربه‌گێچه‌ڵن ، به‌ڵام كاتێك كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى ماڵه‌وه یان
ده‌رده‌چنه ده‌ره‌وه ده‌بینیت ته‌واو پێچه‌وانه‌ى ماڵه‌وه‌ن و زۆر نه‌رم و نیان و
هێمنن ، به‌ڵام هه‌ندێك له‌منداڵان سه‌ركێشى و شه‌ڕانیه‌كه‌یان هه‌موو جێگایه‌كى
گشتى وتایبه‌تى ده‌گرێته‌وه كه دایك وباوكیان بۆى ده‌چن.
هه‌موو دایك و
باوكێك خۆزگه‌ى ئه‌وه ده‌خوازێت كه منداڵه‌كه‌یان زۆر منداڵێكى ژیر‌و ووریاو
ووشیار بێت، و له شوێنه گشتیه‌كاندا هێمن و ئارام و له‌سه‌رخۆ بێت ، به‌تایبه‌ت
له‌شوێنه ڕۆشنبیریه‌كانى وه‌ك مۆزه‌خانه و هۆڵه‌كانى كۆڕ‌و سمینار‌و شانۆگه‌رى،
به‌ڵام ده‌بینیت هه‌ندێك له منداڵه سه‌ركێش و شه‌ڕانیه‌كان له‌و جۆره شوێنانه
نه‌بیت هاوارو ڕۆ ڕۆ ناكه‌ن و لێیان وه خۆشى نایه‌ت، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌مه‌یه
چونكه گشت ئاماده‌بووان چاویان بڕیوه‌ته ته‌ختى شانۆ و كه‌س ئاگاى له
منداڵه‌كه نیه وگرنگى پێ ناده‌ن ، منداڵیش له‌و ته‌مه‌نه‌دا هه‌میشه حه‌ز ده‌كات
جێگاى بایه‌خى دایك و باوك و خوشك و براكانى بێت ، ئینجا ئه‌گه‌ر لێ ى
دووربكه‌ونه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ یاخود بایه‌خى پێنه‌ده‌ن ئه‌وا منداڵه‌كه بێ
زه‌وقى ڕووى تێده‌كات و هه‌ڵده‌چێت و دواتر گریانه‌كه‌ى ده‌ته‌قێنێته‌وه وده‌رى
ده‌خات ، یاخود له گه‌ڵ برا گه‌وره‌كه‌ى كێشه‌یه‌ك دروست ده‌كات و هه‌رچى له‌و
شوێنه‌یه به‌ده‌نگه‌كه‌ى بێزار‌و سه‌غڵه‌تیان ده‌كات.
له‌م ساتانه‌دا
دایك و باوك هه‌وڵده‌ده‌ن ئاریشه‌كه چاره‌سه‌ر بكـه‌ن و هه‌ڵایه‌كه كپ بكه‌نه‌وه
، به‌ڵام ده‌بینیت منداڵه‌كه ده‌نگه‌كه‌ى زیاتر ده‌كات و ئه‌وانه‌ى له‌و جێگایه‌ن
ته‌واو بێزار‌و سه‌غڵه‌تیان ده‌كات ، ئینجا كه منداڵه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت
له‌سه‌ر ئه‌م كارانـه‌ى وه‌گوێ به ووته‌ى دایك وباوكى نادات، ئه‌وا ناچار ده‌بن
كه لێ ى بده‌ن و به‌مه‌ش قوڕه‌كه خه‌ستتر ده‌بێته‌وه و منداڵه‌كه زیــــاتر
ده‌گریێ و هه‌موو ئاماده بووانیش له‌م شوێنه گشتى یه‌دا چاو ده‌بڕنه ئه‌م
خێزانه.
جا ئه‌گه‌ر
دایك و باوك هه‌ستان به لێدانى منداڵه‌كانیان له شوێنه گشتیه‌كاندا، ئه‌وا
شوێنه‌كه ده‌نگ ده‌داته‌وه به‌گریان و ڕۆڕۆى منداڵه‌كه، به‌هۆى ئه‌مه‌ش كه‌س
ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له سه‌ر گوێ دان و ته‌ماشاكردنى چالاكیه‌كان، وه هه‌موو
چالاكیه‌ك له‌شوێنه گشتى یه‌كاندا به‌هۆى ئه‌مه‌وه پوچه‌ڵ ده‌بنه‌وه، بۆیه
دایكان و باوكانیش ده‌یانه‌وێت زۆر به‌توندى و به ڕقه‌وه هه‌ڵه‌كه چاره‌سه‌ر
بكه‌ن.
نمونه‌یه‌كیش
بۆ ئه‌و كرداره خراپانه‌ى كه له منداڵان ڕووده‌ده‌ن له‌ناو سۆپه‌رماركێت دا،
كاتێك كه خێزانه‌كه ده‌چنه لقى سه‌وزه فرۆشى ئه‌وا منداڵى شه‌ڕه‌نگێزو سه‌ركێش
ده‌ست به‌جوڵانه‌وه ده‌كات و هه‌وڵده‌دات به‌هه‌ردوو ده‌سته‌كانى ته‌ماته‌كان
بگریت و به‌ددانه نوێ یه‌كانیشى پاروو له یه‌كێكیان بدات، و هه‌ندێك جاریش له‌و
ساته‌دا زۆرێك له ته‌ماته‌كان له‌سندووقه‌كه ده‌كه‌ونه خواره‌وه ، و كاتێك
دایكه‌كه ده‌یه‌وێت ته‌ماته‌كان هه‌ڵگرێته‌وه‌و له شوێنه‌كه‌ى دایان نێته‌وه ،
ئه‌وا منداڵه‌كه هه‌رخێرا ده‌سكێكى كه‌ره‌وز یاخود هه‌رجۆره سه‌وزه‌یه‌ك
هه‌ڵده‌گرێت و هه‌ڵدێت یاخود فڕێى ده‌دات.
وه‌كاتێك خێزان
به‌ره‌و شارى یارى منداڵان ده‌كه‌ونه ڕێ ، ئه‌وا منداڵه‌كه شێتیه‌كه‌ى ده‌ست پێ
ده‌كات و ناتوانێت ته‌ركیز بكاته سه‌ر ته‌نها یه‌ك یارى ، به‌ڵكو داوا له دایك و
باوكى ده‌كات ده‌ڵـێت ئه‌م یاریه نا ئه‌م یاریه‌ش ئه‌وه‌ى تریشیان واته له چركه
ساتێك‌دا چه‌ندین جار ڕاى ده‌گۆڕێت و داواى زۆربه‌ى یاریه‌كان ده‌كات، پاشان دایك
وباوك و یاریه‌كان جێ ده‌هێڵێت و ڕاده‌كات سوارى ئه‌و پاسكیله بێت كه له
ساڵۆنه‌كه‌دایه، ئینجا ئاوا ده‌بێت دایك و باوك به‌رده‌وام له سۆپه‌ڕماركێت به
دواى منداڵكه‌یاندا ڕاكه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌مه
پێویسته له‌سه‌ر دایكان و باوكان هه‌وڵده‌ن منداڵه‌كانیان له‌ماڵه‌وه
په‌روه‌رده‌و فێره ڕێــك و پێكى و یاسا بكـه‌ن ، وه كاتێك كه ده‌یانه‌وێت بچنه
ده‌ره‌وه ئه‌وا پێویسته هۆشدارى بده‌نه منداڵه‌كه‌یان كه فڵانه كار‌و فڵان
نه‌كات و ده‌ست له هیچ شتێك نه‌دات له ناو سۆپه‌ڕماركێت ، وه كارى بێزاركه‌رو
خراپ ئه‌نجام نه‌دات ، وه پێویسته فرمانى پێ بكه‌ن كه له نێزیكیانه‌وه بڕوات
به‌ڕێگادا وغار نه‌دات و دوور نه‌كه‌ونه‌وه لێیان بۆ ئه‌وه‌ى بزرنه‌بێت ، وه
پێویسته هوشدارى ئه‌وه‌ى پێ بده‌ن ئه‌گه‌ربێت و له‌كاره بێزاركه‌ره‌كانى
به‌رده‌وام بێت ئه‌وا جارێكى تر له‌گه‌ڵ خۆى نابه‌ن بۆ سه‌ردانى ئه‌و شوێنانه ،
وه هه‌وڵده‌ن منداڵه‌كه هان ده‌ن بۆ جێ به‌جىَ كردنى فرمانه‌كانیان ، ئه‌مه‌ش
به‌وه ده‌بێت كه دیارى پێشكه‌ش بكه‌ن له‌سه‌ر به‌جێ هێنانى فرمانه‌كان تاكو هه‌ست
بكات كه پێگیرى به هه‌موو فرمان و ئامۆژكاریه‌كانى دایك وباوكى كردووه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
و: شڤان
ئۆمه‌راویى / سۆران - كوردستان
26/9/2007
سه‌رچاوه :
لها اون لاین
|