|
بێگومان گه‌ر
سه‌رنجی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بده‌ین كه تیایدا
مه‌دح و وه‌سفی منداڵانی كچ ده‌كات و به‌باشتر و به‌فه‌زڵ تریان ده‌زانێت له
منداڵی كوڕ، و له چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌می
بكۆڵینه‌وه، بۆمان ده‌ره‌كه‌وێت كه كچ چه‌ند سوودی هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه.
فه‌رمووده‌كه
ده‌ڵێت: (من كان له ثلاث بنات فصبر عليهن وسقاهن وكساهن من جرته، يعني ماله ، كن له
حجابا من النار). واته: هه‌ركه‌س سێ كچی هه‌بوو (له‌فه‌رمووده‌یه‌ی تر هاتووه
ته‌نانه‌ت دوو كچیش) و ئارامی گرت له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنیان و ئه‌و
ناڕه‌حه‌تیانه‌ی به‌هۆیانه‌وه تووشی ده‌بێت و جل و به‌رگ و خواردنی بۆ مسۆگه‌ر
كردن له ماڵ سامانی خۆی، ئه‌وا ئه‌و سێ منداڵه كچه ده‌بنه دیوار و په‌رچێك
له‌نێوان دۆزه‌خ و دایك و باوكیان واته ناهێڵن بچنه دۆزه‌خه‌وه (به ویستی خوا).
ئه‌وه‌یشی سه‌یره
له فه‌رمووده‌كه‌دا، ئه‌م پاداشته هه‌ره گه‌وره‌یه كه به‌هه‌شته،
پێغه‌مبه‌رمان له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵی كچدا ئاماژه‌ی پێ كردووه و ناوی
نه‌هێناوه له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵی كوڕ، چونكه كچ گه‌ر گه‌وره بێت و بوویه
دایك، ئه‌وا (كارگه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی و سۆز)ه و ده‌یبه‌خشێت به‌پێی ئه‌و
ئه‌ندازه‌یه‌ی له منداڵیه‌وه به‌جوانی په‌روه‌رده‌كراوه‌و به چاكی به‌خێو كراوه
هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش دڵسۆزی و به‌خته‌وه‌ری ده‌به‌خشێت و هانی ئه‌وانی تر
ده‌دات به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و پێشخستن له دونیادا. وه ئه‌وه‌یشی (سۆز و خۆشه‌ویستی
دایك) جیا ده‌كاته‌وه‌و به‌رز ڕای ده‌گرێت ئه‌وه‌یه هیچ مه‌رجی نیه بۆ ئه‌و
خۆشیویستیه و به‌بێ پاداشت دیبه‌خشێت و بناغه‌ی هه‌موو هه‌ست و خۆشه‌ویستیه‌كانی
تره و بۆته ئه‌من و ئاسایشی مرۆڤ و پاراستنی، ئه‌وه‌یشی به‌لای مرۆڤه‌وه سه‌یره
توێژینه‌وه نوێیه‌كان سه‌لماندویانه ڕێژه‌ی مردن له‌نێو ئه‌و منداڵانه‌ی له
نه‌خۆشخانه و شوێنه‌كانی تر به‌خێو ده‌كرێن و بێ به‌شن له (سۆز و خۆشه‌ویستی
دایكی) به‌رزتره وه‌ك له ڕێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی دایكیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها له
فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه: (سووا بين أولادكم في العطية ، فلو كنت مفضلا أحدا
لفضلت النساء) واته: یه‌كسان بن له‌نێوان منداڵه‌كانتان كاتێك دیاریان پێ
ده‌به‌خشن، وه من گه‌ر یه‌كێكم به‌سه‌ر ئه‌وی تردا هه‌ڵبژاردایه ئه‌وا
ئافره‌ته‌كانم هه‌ڵده‌بژارد.
به‌ڵێ (سۆز و
خۆشه‌ویستی دایك) هیچ شتێك جێی ناگرێته‌وه، هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌ری ئازیزیشمان
ده‌فه‌رموێت: (الدنیا متاع وخیر متاعها المرأة الصالحة). ژیان خۆشی و ڕابواردنه،
باشترین خۆشیش ئافره‌تێكی چاكه‌كار و ساڵیحه‌یه. هه‌ربۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا
به‌هه‌شتی به‌خشیوه به‌و كه‌سه‌ی به جوانی و چاكی منداڵه كچه‌كانی به‌خێو ده‌كات
و سه‌بر و ئارامی له‌سه‌ریان ده‌گرێت چونكه هه‌ر كه‌سێك شتێكی نه‌بێت ناتوانێت لێی
ببه‌خشێت به كه‌سانی تر، كه‌واته پێویسته هه‌مووان وه‌كو خێزان گرنگی به
كچانمان و ئافره‌تانمان بده‌ین و كار بكه‌ین له‌پێناوی ئارامگری و حه‌وانه‌وه‌و
به‌خته‌وه‌ریان له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و شه‌رعی و هه‌روه‌ها
ڕۆشنبیركردنیان، وه به‌لامانه‌وه سه‌یر نه‌بێت پێغه‌به‌ری ئازیزمان (صلى الله
علیه وسلم) چۆن مه‌دحی (سۆز خۆشه‌ویستی دایكێتی) كردووه له‌لای ئافره‌تانی
قوڕه‌یش، له ئیمام بوخاریه‌وه فه‌رمووده‌كه گێڕڕاوه‌ته‌وه: چاكترین ئه‌و
ئافره‌تانه‌ی سواری حوشتر بوونه ئه‌و ئافره‌ته چاك و صاڵیحه‌یه‌ی قوڕه‌یشن،
له‌هه‌موو كه‌س زیاتر سۆز و به‌زه‌ییان بۆ منداڵه‌كانیان هه‌یه، وه له‌هه‌موو
كه‌س زیاتر گرنگی ده‌ده‌ن به‌ماڵی مێرده‌كه‌یان. بۆیه لێره‌دا سۆز و خۆشه‌ویستی و
به‌زه‌یی ژنانی قوڕه‌یش ده‌بینین زۆر بووه چ بۆ منداڵه‌كانی بێت یان بۆ
مێرده‌كه‌ی.
پاش ئه‌م باسه
كورته له‌وانه‌یه خوێنه‌ر بۆی ڕوون ببێته‌وه گرنگی دان به په‌روه‌رده‌كردنی
كچان، وه بۆچی پێغه‌مبه‌رمان مژده‌ی به‌هه‌شتی داوه به‌و كه‌سه‌ی ئارامی بگرێت
له‌سه‌ریان و به چاكی په‌روه‌رده‌یان بكات و هه‌مان مژده‌و قسه‌ی نه‌وتووه
سه‌باره‌ت به منداڵانی كوڕ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ ده‌یبینین به‌داخه‌وه زۆر له خێزانه كورده‌كانمان ئه‌وه‌نده‌ی پێویست
گرنگی به منداڵه كچه‌كانیان ناده‌ن و پشت گوێیان خستوون و به‌جوانی
په‌روه‌رده‌یان ناكه‌ن و هه‌موو سه‌رنجیان ته‌نها بۆ كوڕه‌كانیانه و هه‌روه‌ها
مافی كۆمه‌ڵایه‌تیشیان خواردووه، به‌ڵكو له خۆشی و یاری و ڕابواردن و ته‌رفیهی
دنیاش مه‌حروم ده‌كرێن له‌كاتێكدا پێغه‌مبه‌ری خوا ڕێی ده‌كرده‌وه بۆ دایه
عائیشه (ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێ) كه هێشتا ته‌مه‌نی پانزه ساڵی پڕ نه‌كردبوه‌وه
منداڵه حه‌به‌شیه‌كان ببینێت كه یاری ده‌كه‌ن و گۆرانی ده‌ڵێن و له‌شوێنێكی تردا
پێغه‌مبه‌ر پێشبڕكێی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
چه‌ند سات و
كاتمان تایبه‌ت كردووه بۆ دایشتن له‌گه‌ڵ كچه‌كانمان؟ با له‌گه‌ڵیان بدوێین و
هانیان بده‌ین و هه‌ست بكه‌ن گرنگیان پێ ده‌ده‌ین، به‌ڕاستی ئه‌مانه هه‌موو كاتێكی
زۆر گرنگن له بیره‌وه‌ریه‌كانی كچه‌كه ده‌مێنێت و بیری لێ ده‌كاته‌وه له‌هه‌موو
هه‌نگاوه‌كانی ژیانی و ته‌نانه‌ت پاش ئه‌وه‌شی ده‌بێته خاوه‌ن منداڵ.. هه‌ر بۆیه
مێژوو بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه خوشكی پێغه‌مبه‌ر (خوشكی شیری) ناوی شه‌یماء و له
منداڵی‌دا گۆرانی بۆ پێغه‌مبه‌ر ده‌وت:
ئه‌ی په‌روه‌ردگار
محمدمان بۆ بهێڵه‌وه
تاكو گه‌وره‌و
به‌خۆوه ده‌یبینم
پاشان به
گه‌وره‌و سه‌روه‌ر
وه سه‌ربه‌رزی پێ
ببه‌خشه به هه‌میشه‌یی
--- --- ---
---
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
سه‌رچاوه: سایتی
دكتۆر جاسم المطوع |