|
گومانی تێدا نییه كه هاوڕێ
كاریگه‌ری هه‌یه بۆ سه‌ر ڕه‌فتاری
منداڵ، له ئه‌نجامی ئه‌و كارلێكه‌شدا كۆمه‌ڵێك ئاكاری باش یان خراپ به‌پێی جۆری
ئاكاری هاوڕێكانی
لای منداڵه‌كه به‌رجه‌سته ده‌بێت.
منداڵ له‌مه‌ڕ
ئه‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا
ڕووبه‌ڕووی
ده‌بنه‌وه جۆراوجۆرن، هه‌ر له هه‌ڵبژاردنی هاوڕێ
و چۆنێتیی هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه
له گه‌ڵیانداو.. هتد، ئه‌ركی سه‌رشانی دایكانی به‌ڕێزه
كه بزانن چۆن و چی ده‌كه‌ن تا هاوده‌م و هاوڕێی
منداڵه‌كه‌یان بكه‌نه خشتێكی تۆكمه‌و له بینای په‌روه‌رده‌یی منداڵه‌كه‌یاندا.
ڕه‌چاوكردنی
ئه‌م پێشنیارانه‌ی خواره‌وه یارمه‌تیده‌ری باشن بۆ دایكان تا بتوانن هاوڕێی
باش بۆ منداڵه‌كانیان مسۆگه‌ر بكه‌ن:
1-
واز له منداڵه‌كه‌ت بێنه بۆ خۆی هاوڕێكانی
هه‌ڵبژێرێت، چونكه ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی ئارامی ده‌روونی و متمانه به‌خۆبوونی
منداڵه‌كه.
هه‌ركاتێكیش هاوڕێیه‌كی
هه‌ڵبژارد تۆ لێی ڕازی
نه‌بوویت، هه‌وڵبده ئه‌و كارانه‌ی كه به‌لاته‌وه نادروسته له هاوڕێكه‌یدا
بیگۆڕیت،
ئه‌ویش به بانگكردنی بۆ ماڵه‌وه‌و به‌سۆزوبوون له‌گه‌ڵیداو هه‌ڵسوكه‌وتكردن
به‌وشێوه ڕه‌فتارو ئاكارانه‌ی كه ده‌ته‌وێت تیایدا به‌رجه‌سته ببێت.
2-
گه‌ر منداڵه‌كه‌ت له هه‌ڵبژاردنی هاوڕێدا
تووشی ئاسته‌نگ بوو، پێویسته له‌سه‌رت كه دره‌فه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی هاوڕێی له به‌رده‌مدا یه‌كاڵاو فراوانتر بكات، جا چ له مزگه‌وت بێت یان له
قوتابخانه یان له‌ناو منداڵانی دراوسێدا.
3-
ماڵه‌كه‌ت وا لێبكه كه هاوڕێكانی
منداڵه‌كه‌ت حه‌ز به سه‌ردانی بكه‌ن، ئه‌ویش به‌ڕێزگرتنیان
و پێشوازی لێكردنیان و ڕه‌خساندنی
ده‌رفه‌تی گونجاو بۆیان تا به ئارامی كات به‌سه‌ر به‌رن و یاری بكه‌ن، سه‌ر
نه‌خستنه سه‌ریان و زۆر ئامۆژگاری نه‌كردنیان، به‌ڵكو كاتی گونجاو هه‌ڵبژێره بۆ
ئامۆژگاری كردنیان.
4-
گه‌ر ڕه‌فتاری
سلبی (نێگه‌تیڤ)ی هاوڕێیه‌كی
منداڵه‌كه‌ت كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ سه‌ر ئاكاری منداڵه‌كه‌ت، هه‌وڵبده كه ورده
ورده پله به پله په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێ
یه‌یدا كه‌م بكاته‌وه تا وای لێدێت، یان هاوڕێیه‌كی
تر هه‌ڵده‌بژێرێت، هه‌وڵیش بده كاریگه‌ری باشت هه‌بێت له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ت به
خۆنزیك كردنه‌وه‌ی لێی و گوێ لێگرتنی و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و شته سه‌رنج
ڕاكێشانه‌ی
كه لای هاوڕێكه‌ی
به‌دیكردووه.
5-
سووربه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌كی
باش بیت بۆ منداڵه‌كه‌ت، چونكه تۆ خۆشت ده‌وێت و
ڕێزی
لێده‌گریت و متمانه‌ت پێی هه‌یه.
6-
هه‌ركات منداڵه‌كه‌ت سووربوو له‌سه‌ر هاوه‌ڵایه‌تی كردنی كه‌سانێك كه تۆ لێیان
ڕازی
نیت، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ناته‌واوی كه‌موكورتی په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵیدا، ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات
پێچه‌وانه‌ی ویستی تۆ ڕه‌فتار
بكات، یاخود زۆر ڕه‌خنه‌ی
لێ ده‌گریت و وای لێ ده‌كه‌ن كه هه‌ست به بێ متمانه‌یی بكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته
هۆی هه‌وڵدانی بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه لێت به‌هاوڕێیه‌تی
كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆ به‌لاته‌وه په‌سه‌ند نین..
7-
زۆرجار منداڵ كه‌سانێك ده‌كاته هاوڕێی
خۆی كه له ته‌بیعه‌ت و ڕه‌فتارو
گرنگی پێدانه‌كانیاندا هاوشێوه‌بن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت حه‌زی له
وه‌رزش بێت، هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا هاوڕێیه‌تی
بكات كه خولیای وه‌رزشیان هه‌بێت.. هتد، بۆیه پێویسته تۆی دایك له‌گه‌ڵیدا قسه
بكه‌یت و له حه‌زوو ئاره‌زووه‌كانی ئاگادار بیت و تێڕوانینی
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی هاوڕێ
و هاوده‌م بزانیت، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ت به‌دڵ نه‌بوون ئه‌وا به هێمنانه‌و
گفتوگۆی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا بدوێ تا
ڕاكه‌ی
ده‌گۆڕیت.
8-
هه‌ركات منداڵه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا
شه‌ڕو
هه‌راو ناكۆكییه‌كیان بوو، لایه‌نگری منداڵه‌كه‌ت مه‌كه دژ به هاوڕێكه‌ی،
لۆمه‌و سه‌رزه‌نشتی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو گوێی لێبگره‌و هه‌ستی
ڕابگره‌و یارمه‌تی بده تا گرفت و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات.
9-
له زۆر‌و كه‌می هاوڕێ
بۆ منداڵه‌كه‌ت نیگه‌ران مه‌به، چونكه منداڵن سروشتیان جیاوازه، هه‌ندێكیان
ته‌نها هاوڕێیه‌ك
بۆ خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن، هه‌ندێكی تر چه‌ند هاوڕێیه‌كیان
پێ په‌سه‌نده، هه‌شیانه پێیان خۆشه به ته‌نها بن و هاوڕێیان
نه‌بێت، جا هه‌ڵبژارده‌ی منداڵه‌كه قبوڵ بكه‌و
ڕێزی
لێبگره.
1-
دڵنیابه له‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت له هه‌ڵبژاردنی هاوڕێكانیدا
چاو له تۆ ده‌كات، جا تۆش هه‌وڵبده‌ن پێشه‌نگێكی باش بیت بۆی و هاوڕێیه‌تی
له‌گه‌ڵ كه‌سانێك مه‌كه، جۆره ئاكارو
ڕه‌فتارێكی نادروستیان هه‌بێت كه بۆ هاوڕێكانی
مناڵه‌كه‌ت به په‌سه‌ندی نازانیت و پێت قبوڵ نییه، تاوه‌كو منداڵه‌كه‌شت هاوڕێیه‌تی
كه‌سانی خراپ نه‌كات و هاوڕێ
و هاوده‌می باش و به‌سوود بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت..
سه‌رچاوه (www.almurabbi.com).
وه‌رگێرانی: دڵشاد موحه‌ممه‌د |