|
بنچینه‌ی جه‌سته‌یی دووه‌م :سازدانی پێشبڕكێی وه‌رزشی له نێوان منداڵاندا .
سازدانی پێشبڕكێی وه‌رزشی له‌نێوان منداڵاندا بنچینه‌یه‌كی كارایه له پێكهاتنی
جه‌سته‌ی منداڵدا, ویارمه‌تی ده‌دات له‌سه‌ر بایه‌خدان به وه‌رزش و یاری... و
زیاتر به‌ته‌نگه‌وه هاتنی جه‌سته, پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) پێشبڕكێی
ڕاكردنی له‌نێوان منداڵانی نه‌وه‌ی عباسی مامیدا ساز كردووه و پێشوازی له
سه‌ركه‌وتوو ده‌كرد و به سنگیه‌وه یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌ینوساندن.
ئیمام ئه‌حمه‌د له (عبدالله ی كوڕی حارث)ه‌وه هێناویه‌تی كه ووتویه‌تی:
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) عبدالله و عبیدالله و كثیری نه‌وه‌كانی عباسی
ڕیز ده‌كردو و ده‌یفه‌رموو: (مَنْ سَبَقَ الي فَڵهُ كَذا و كَذا) واته: ئه‌وه‌ی
پێشتر بگاته لام ئه‌وه و ئه‌وه‌ی پێ ده‌ده‌م.
ده‌ڵێت: ئه‌وانیش ڕایان ده‌كرد ده‌كه‌وتن به‌سه‌ر پشت و سنگی دا پێغه‌مبه‌ری خوا
(صلى الله علیه وسلم) و ئه‌ویش ماچی ده‌كردن و به‌خۆیه‌وه ده‌یگرتن.
بڕوانه ده‌بینین پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) خۆشه‌ویستی یه‌كه‌ی به‌سه‌ر
هه‌موویان دا به‌ش ده‌كات, هه‌مووشیان ماچ ده‌كات.. ته‌نها به‌سه‌ركه‌وتوو واز
ناهێنێت و به‌س, به‌ڵكو ڕه‌چاوی هه‌موویان ده‌كات, نه‌بادا غیره بكه‌وێته
نێوانیان, وه تا بنیاتنانیش بۆ هه‌موو بێت به‌بێ جیاكردنه‌وه.
************************
|