بنیاتنانی جه‌سته‌یی منداڵ

بنچینه‌ی جه‌سته‌یی سێیه‌م: یاری كردنی گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ منداڵاندا

ئێستاش له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)دا ده‌بین كه‌ یاری كردنیمان نیشان ده‌دات, كه‌ پێغه‌مبه‌ری نێردرا و سه‌ركرده‌ی ئوممه‌ت یاری له‌گه‌ڵ منداڵاندا كردووه‌... ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا دایكان و باوكانی پێ ی په‌روه‌رده‌ بكات, شوێنی ئه‌و بكه‌ون و یاری له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان دا بكه‌ن.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شی بنیاتنانی سۆزداری و ده‌روونی منداڵیشدا باسمان له‌م خاڵه‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت یاری كردن له‌گه‌ڵ منداڵدا سه‌ره‌ڕای سوودی لاشه‌یی و جه‌سته‌یی سودی ده‌روونیی زۆری هه‌یه‌, له‌و فه‌رمودانه‌ش له‌م باره‌یه‌وه‌:

ئیمامی طبرانی ڕه‌حمه‌تی لێبێت له‌ ئه‌بو ئه‌یوبی ئه‌نصاریه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ ووتوویه‌تی: چوومه‌ ژووره‌وه‌ بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) حسن و حسین له‌ به‌رده‌میا یاخود له‌ كۆشیا یاریان ده‌كرد, منیش ووتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا خۆشت ده‌وێن؟ فه‌رمووی: (وَكَيفَ لا أُحِبُهُمَا وَهُما رَيِحاَنَتاي مِن الدُنْيا أَشمُهُما) واته‌: چۆن خۆشم ناوێن كه‌ ئه‌م دوانه‌ ڕه‌یحانه‌ی منن له‌ دونیادا و بۆنایان ده‌كه‌م؟

ابو عه‌لیش له‌ عومه‌ری كوڕی خه‌تابه‌وه‌ (ڕ‌حمه‌تیان لێ بێت) گێڕاویه‌تیه‌وه‌ كه‌ ووتوویه‌تی: حه‌سه‌ن و حسێنم بینی له‌سه‌ر ملی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) بوون ووتم: باشترین سواریتان له‌ ژێر دایه‌, پێغه‌مبه‌ری خواش (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: (وَنِعْمَ الفارِسانِ هُما), واته‌: ئه‌وانیش باشترین سوارچاكن. (كذا في الكنز7/106 والجمع 9/182 , ورجاله رجال الصحيح كما في مجمع الزائد) طبرانیش له‌ به‌رائی كوڕی عازبه‌وه‌ ( ڕه‌حمه‌تیان لێ بێت) گێڕاویه‌تیه‌وه‌ كه‌ ووتوویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) نوێژی ده‌كرد حه‌سه‌ن و حوسێن هه‌ردووكیان یاخود یه‌كێكیان هاتوو چووه‌ سه‌ر پشتی, ئه‌ویش كه‌ سه‌ری به‌رز ده‌كرده‌وه‌ و به‌ ده‌ست یه‌كێكیان یاخود هه‌ردوكیانی ده‌گرت و ده‌یفه‌رموو: (نِعْمَ المُطَية مُطَيَتَكُما) (قال الهيثمي في مجمع الزائد 9/182 و اسناده حسن) واته: باشترین سواری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ سواری پشتی بوون.

بخاری و مسلمیش له‌ عائیشه‌وه‌ (خوا لێیان ڕازی بێت) گێڕاویانه‌ته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوام (صلى الله علیه وسلم) بینی به‌ عه‌باكه‌ی دایپۆشیم له‌ كاتێكدا سه‌یری ئه‌و كوڕه‌ حه‌به‌شیانه‌م ده‌كرد كه‌ له‌ مزگه‌وتدا یاریان ده‌كرد هه‌تا بێزاربووم له‌ سه‌یركردنیان, جا ڕێزی ئه‌و كچه‌ تازه‌ پێگه‌یشتوانه‌ بگرن كه‌ حه‌زیان له‌ یارییه‌.

جا تۆ یاری جۆراوجۆری پێغه‌مبه‌ری خوات (صلى الله علیه وسلم) بینی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن و حوسێن دا ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) بیرۆكه‌ی هه‌مه‌ جۆرت نیشان بدات بۆ یاری كردن له‌گه‌ڵ منداڵان, هه‌روه‌ها تۆش سه‌رنجی ئه‌وه‌ت دا كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا مه‌دح و ستایشی ده‌كردن له‌ یاریكردندا ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له‌ چوست و چالاكی ده‌روونیان زیاد بكات له‌ یاریكردندا و به‌رده‌وام ده‌بن به‌بێ بێزاری و ماندوبوون و به‌ خۆشه‌ویستی و شادییه‌وه‌ درێژه‌یان به‌ باریه‌كه‌یان بده‌ن تا ببێته‌ خۆراكێكی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی له‌ یه‌ك كاتدا.

 

************************

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌شی بنه‌ماكان