|
بنچینه‌ی جه‌سته‌یی چواره‌م: یاری كردنی منداڵان له‌گه‌ڵ یه‌كتری دا
زۆر جار واده‌بێت كه دایك و باوك سه‌رقاڵن به كار و باری جۆرا و جۆره‌وه, ئا
له‌و كاته‌دا بوار ده‌ڕه‌خسێت بۆ منداڵ یاری بكات له‌گه‌ڵ
برا و خوشكه‌كانی دا یاخود له‌گه‌ڵ منداڵی دراوسێكانی دا, یاخود له‌گه‌ڵ منداڵانی
گه‌ڕه‌ك دا,
یا منداڵانی خزمی, جا دایك و باوك منداڵی په‌روه‌رده‌كرا و به ئه‌ده‌ب
هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی
منداڵه‌كه‌یان
یاری له‌گه‌ڵ دا بكات له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌دابا منداڵه‌كه‌یان زمانی پیسیی یاخود
ڕه‌وشتێكی خراپی له توڕه‌بوون و هه‌ڵچوونی كاتی یاریكردنه‌وه لێ فێر ببێت.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)له چه‌ند شوێنێك دا یاریكردنی منداڵی دیوه و
لێ ی قه‌ده‌غه نه‌كردون, (طبرانی ) له ( جابر) ه‌وه خوا لێیان ڕازی بێت
ده‌گێڕێته‌وه كه ووتوویه‌تی : له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بانگ
كراین بۆ نان خواردن , له‌ڕێگا حوسێن مان دیت له‌گه‌ڵ منداڵان یاری ده‌كرد ,
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) خێرا به‌به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌وه ڕۆشت بۆلای و ده‌ستی
بۆ كرده‌وه و ئه‌ویش به‌م لاو به‌و لای دا ڕای ده‌كرد و پێغه‌مبه‌ریش له‌گه‌ڵی پێ
ده‌كه‌نی , هه‌تا گرتی , ده‌ستێكی خسته لا ملی و ئه‌وی تری خسته نێوان گوێ و
سه‌ری و ماچی كرد و پاشان
فه‌رمووی:
حوسێن له منه و منیش له‌وم, خوا ئه‌و كه‌سه‌ی خۆش بوێت كه ئه‌وی خۆش ده‌وێت .
له ئیبن عه‌باسیشه‌وه ڕه‌حمه‌تی لێ بێت ده‌گێڕنه‌وه كه فه‌رموویه‌تی: له‌گه‌ڵ
منداڵاندا یاریم ده‌كرد كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) به‌لامدا تێپه‌ڕی
منیش له‌پشت درگا خۆم لێ حه‌شاردا ,
بانگی
كردم و پاشان به‌شان پاڵی پێوه نام و ناردمی بۆلای معاویه, منیش كه گه‌ڕامه‌وه
ووتم نان ده‌خوات. رواه ڕحمد.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) زۆرانبازی دوو گه‌نجی بینیوه
له‌به‌ر غه‌زای ئوحود كاتێك یه‌كێكیان به‌هانه‌ی له‌وی تر گرت كه پێغه‌مبه‌ری خوا
قبوڵی كردوه به‌شداری غه‌زا بكات به‌ڵام ئه‌می قبوڵ نه‌كردوه, له‌و قسانه كه
كردی ووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) چۆن ئه‌وو قبوڵ ده‌كه‌یت و
به‌من ڕازی نیت ئه‌گه‌ر زۆران بازی له‌گه‌ڵ دا بكه‌م لێ ی ده‌به‌مه‌وه؟, به
به‌رچاوی پێغه‌مبه‌ری خواوه زۆران بازیان كرد و لێ ی برده‌وه, پێغه‌مبه‌ری
خواش(صلى الله علیه وسلم) هه‌ردووكیانی قبوڵ كرد كه بچنه جه‌نگه‌وه.
سه‌باره‌ت به یاریكردنی كچانیش ئه‌وه جیاوای هه‌یه له یاریكردنی
كوڕان,
زانایان ڕێگه‌یان داوه به كچان یاری بوكه‌ڵانه بكه‌ن كه‌مه‌ش به‌به‌ڵگه‌ی
فه‌رمووده‌یه:
بوخاری و مسلم و ابوداو له خاتوو عائیشه‌وه خوا لێیان ڕازی بێت گێڕاویانه‌ته‌وه
كه فه‌رموویه‌تی: لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) یاریم به بوكه‌كانم
ده‌كرد و هاوڕێكانیشم ده‌هاتن بۆلام, ئه‌وان خۆیان ده‌شارده‌وه له پێغه‌مبه‌ری
خوا, ئه‌ویش دای ده‌نانه‌وه لام و یاریان له‌گه‌ڵ ده‌كردم.
ئه‌و یاریانه‌ی كه ڕێگرییان لێ كراوه (گیانله‌به‌ر بكرێته نیشانه)
له سه‌عیدی كوڕی جبیره‌وه ڕه‌حمه‌تی لێ بێت گێڕاویانه‌ته‌وه كه فه‌رموویه‌تی:
له‌گه‌ڵ ابن عومه‌ر و ابن عه‌باس دا ڕه‌زای خوایان له‌سه‌ربێت به ڕێگه‌یه‌ك له
ڕێگه‌كانی مه‌دینه‌دا ده‌ڕۆشتین, بینیمان چه‌ند گه‌نجێك مریشكێكیان دانابوو
كردبویانه نیشانه, كامه‌یان بی پێكابایه ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ی برده‌وه, ابن
عومه‌ر: توڕه‌بوو ووتی: كێ ئه‌مه‌ی كردوه؟ ده‌ڵێ: گه‌نجه‌كان بڵاوه‌یان لێ كرد,
ئینجا ابن عومه‌ر ووتی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) نه‌فرینی (له‌عنه‌تی)
له‌و كه‌سه كردوه كه سوكایه‌تی به گیاندا‌رێك بكات, واته قاچی ببڕێت یان چاوی
كوێر بكات.. رواه أحمد فی مسنده.
ئاگاداری و ووریا كردنه‌وه
هه‌رده‌بێ و پێویسته كه ووریای ئه‌وه بده‌ین كه به‌ر له ڕۆژئاوا بوون منداڵان
بێنه‌وه ماڵه‌وه و كۆتای به یارییه‌كانیان بهێنن, ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) هاتووه كه هه‌واڵیان ده‌داتێ
ده‌رباره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌یتانه‌كان له شه‌قامه‌كان له‌و كاته‌دا, هیچیشی
تێدا نییه كه منداڵ ئه‌و فه‌رموودانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)
له‌به‌ر بكات, تا بزانێت كه ئه‌وه فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوایه.
حاكم له جابره‌وه به مه‌رفوعی گێڕاویه‌تیته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله
علیه وسلم) ده‌فه‌ررموێت: أحسبو صبيانكم حتى تذهب فَوْعة العشاء, فإنها ساعة تخترق
فيها
الشياطين)رواه
احمد, و صحيح.
واته: ڕێگه له منداڵه‌كانتان بگرن و مه‌هێڵن بێنه ده‌ره‌وه, هه‌تا سه‌ره‌تا
هاتنی شه‌و تێده‌په‌ڕێت, چونكه شه‌یتانه‌كان به پانایی ڕێگا ده‌ڕۆن.
له گێڕانه‌وه‌یه‌كی تردا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه
وسلم)فه‌رموویه‌تی: كه شه‌و داهات منداڵه‌كانتان مه‌هێڵن بچنه ده‌ره‌وه چونكه
شه‌یتانه‌كان له‌و كاته‌دا بڵاو ده‌بنه‌وه, كاتێك كه ماوه‌یه‌ك له‌شه‌و تێپه‌ڕی
ئیدی وازیان لێ بهێنن.. رواه/ أحمد و البخاری و مسلم و والنسائی
كۆتايی: سوده‌كانی وه‌رزش بۆ منداڵان.
هه‌رچه‌نده كه گه‌مه و یاری كردن لای كه‌سانی گه‌وره و پێگه‌یشتوو بۆ
پڕكردنه‌ه‌ی كاتی بێ كارییه, به‌ڵام به‌لای منداڵه‌وه كارێكی زۆر گرنگه, به
ڕۆچوون له یاریكردندا ئه‌قڵ و جه‌سته‌ی
منداڵ
گه‌شه ده‌كات, ته‌واوێتی له‌نێوان ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هه‌ڵچوونه‌كانی و
عه‌قڵی دێته دی, كه بیر كردنه‌وه و لێ پرسینه‌وه‌ی عه‌قڵی له‌خۆ گرتووه,
له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانی و خێرای بیركردنه‌وه, هه‌روه‌ها ژینگه‌ی
سروشتی و ڕێنمویی دایكان و باوكان بۆیان به‌هۆی یاریكردنه‌وه ڕۆڵی گرنگ و به‌رچاو
ده‌گێڕێت له گه‌شه‌كردنی منداڵدا.
قۆناغی پێش چوونه قوتابخانه ماوه‌یه‌كی زۆر گرنگه بۆ
گه‌شه
كردنی ئه‌قڵی منداڵ له ڕێگای یاریكردنه‌وه كه منداڵ تێدا ده‌گاته ئه‌و په‌ڕی
ووزه و توانای پێگه‌یشتن بۆ گه‌مه و یاری كردن.
هه‌ر له ڕێگای یاریكردنه‌وه منداڵ شاره‌زایه‌كانی پێشووی خۆی دووباره
ده‌كاته‌وه هه‌تا ده‌توانێت وه‌ری بگرێت و ببێته به‌شێك له كه‌سایه‌تی ئه‌و,
هه‌روه‌ها گه‌مه و یاری كردن منداڵ ئاماده ده‌كات و بۆ ڕاهاتن و گونجاندن له
ئاینده‌دا له میانه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نوێیه‌كانه‌وه كه له كاتی یاریكردن پێ ی
هه‌ڵده‌ستێت, له‌به‌ر ئه‌وه ئێستا به‌و چاوه‌وه سه‌یری یاری و گه‌مه ناكرێت كه
بۆ به فیڕۆ دانی كات بێت به‌ڵكو به‌و چاوه لێ ی ده‌ڕوانرێت كه بۆ پێویستی و
گه‌شه‌ی منداڵ بێت, ئه‌و دایك و باوكانه‌ش كه منداڵه‌كانیان بێبه‌ش ده‌كه‌ن له
ماڵه‌وه یاخود له‌گه‌ڵ منداڵانی دراوسێ یاری بكه‌ن, به‌و كاره منداڵ له
پێویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌شه بێ به‌ش ده‌كه‌ن!!
یاریكردنیش چه‌ند سود و به‌هایه‌كی هه‌یه:
1- به‌های
جه‌سته‌ی:
یاری چوست و چالاك پێویسته بۆ گه‌شه كردنی ماسولكه‌كانی منداڵ جا له ڕێگای
گه‌مه و یاریكردنه‌وه لێهاتووی دۆزینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی شته‌كان فێر ده‌بێت.
2-
به‌های
په‌وه‌رده‌ی:
یاری بوار ده‌ڕه‌خسێنێت له‌به‌رده‌م منداڵ دا تا شتی زۆر فێر ببێت, له ڕێگای
كه‌ره‌سته جۆراو جۆره‌كانی یاریكردنه‌وه وه‌ك ئاشنا بوونی منداڵ به شێوه كاری و
ڕه‌نگ و
قه‌باره
و جل و به‌رگه جیاوازه‌كان, زۆر جاریش منداڵ له ڕێگه‌ی یاریكردنه‌وه زانیاری
ده‌ست ده‌كه‌وێت كه له سه‌رچاوه‌ی دیكه‌وه توانای وه‌رگرتنیانی نی یه.
3- به‌های
كۆمه‌ڵایه‌تی:
منداڵ له ڕێگه‌ی یاریكردنه‌وه فێرده‌بێت كه چۆن په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تی
یه‌كانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی دیكه‌دا بنیات بنێ و چۆنیه‌تی هه‌ڵس و كه‌وت كردنیش به
چاكی
له‌گه‌ڵیان
دا فێر ببێت, هه‌روه‌ها له‌ڕێگای یاریكردنی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌وه فێری شت
وه‌رگرتن و به‌خشین ده‌بێت.
4-
به‌های
ڕه‌وشتی:
منداڵ له ڕێگای یاریكردنه‌وه سه‌ره‌تاكانی
چه‌مكی ڕاست و هه‌ڵه فێر ده‌بێت, هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی فێری هه‌ندێ
پێوه‌ری ڕه‌وشتی وه‌ك دادپه‌روه‌ری و ڕاستگۆی و ده‌ستپاكی و به‌ند و به‌ست كردنی
نه‌فس و گیانی وه‌رزشی ده‌بێت.
5-
به‌های
داهێنان:
منداڵ ده‌توانێت له ڕێگه‌ی یاریكردنه‌وه
گوزارشت
له توانا داهێنه‌ره‌كانی بكات و ئه‌و بیرۆكانه‌ی له مێشكیایه‌تی به‌جێیان
بگه‌یه‌نێت.
6- به‌های
خۆیه‌تی:
منداڵ له ڕێگه‌ی یاریكردنه‌وه شتی زۆر ده‌رباره‌ی خودی خۆی بۆ ئاشكرا ده‌بێت,وه‌ك
ئاشنا بوونی توانا و لێهاتووی له ڕێگای هه‌ڵس و كه‌وت كردنی له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانی
دا به به‌راورد كردنی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وان دا, هه‌روه‌ها گیر وگرفته‌كانی خۆی و
چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان فێر
ده‌بێت.
7-
به‌های
چاره‌سازی:
منداڵ له ڕێگای یاریكردنه‌وه له شڵژان (ته‌وه‌تور) ڕزگاری ده‌بێت كه به‌هۆی
سه‌پاندنی كۆت و به‌ندی جۆراو جۆر به‌سه‌ریدا په‌یدا ده‌بێت, هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه كه ده‌بینین ئه‌و مندڵانه‌ی كه له ماڵانێكه‌وه هاتوون كه كۆت و
به‌ندی و فه‌رمان و ڕێگری زۆری تێدایه زیاتر له منداڵانی دیكه یاری ده‌كه‌ن ,
هه‌روه‌ها یاری و گه‌مه كردن هۆكارێكه له چاكترین هۆكاره‌كانی لابردنی دژایه‌تی
خه‌فه كرا‌و (العدوان المكبوت).
***************************** |