|
ده‌ستپێك: یاریكردن سروشتێكی خواڕسكه له منداڵدا و خوای گه‌وره كردویه‌تی به
غه‌ریزه‌یه‌ك له ده‌روونیدا, ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی به شێوه‌یه‌كی سروشتی و
به‌هێز گه‌شه بكات, له‌كاتێكدا ماوه‌ی منداڵێتی مرۆڤ درێژترین ماوه‌ی منداڵێتی‌یه
له‌نێو هه‌موو بوونه‌وه‌ره زیندوه‌كاندا, وه له كاتێكدا گه‌شه‌ی ماسولكه و
گه‌شه‌ی جه‌سته هه‌موو له‌و ماوه‌یه‌دا ڕووده‌دات و پاش ئه‌وه سه‌خت ده‌بێت
له‌سه‌ر جه‌سته كه زیاتر گه‌شه بكات یاخود به شێوه‌یه‌كی جوانتر به‌هێز تر بێت
یان به شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌شه‌كردنی ماسولكه‌كان, و ئێسكه‌كان, و سینگ , و سی
یه‌كان, و به‌شه‌كانی دیكه.
گه‌ر وورد بینه‌وه ده‌بینین مرۆڤ پاش ئه‌و ماوه‌یه ناتوانێت به شێوه‌یه‌كی
كارامه ببێته وه‌رزشه‌وان و پاش تێپه‌ڕبوونی قۆناغی منداڵێتی به‌بێ وه‌رزش بڵێت
ده‌مه‌وێت جه‌سته‌م بنیات بنێم.. چونكه ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ووته‌یه‌ش
لاوازه, به‌و هۆیه‌شه‌وه بنیاتنانی جه‌سته‌یی منداڵ ده‌بێت له قۆناغی منداڵێتیدا
مافی ته‌واوی خۆی پێ بدرێت, به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌روازه‌كانی پێشتر كه ئه‌گه‌ر دایك و
باوك یا په‌روه‌رده‌كاران شتێكیان تێدا له‌ده‌ست دا ده‌توانن دواتر ده‌ركی پێ بكه‌ن
و پێ ی بگه‌ن.
زانایانی پێشین به بایه‌خدانی یاریكردنی منداڵ و بنیاتنانی جه‌سته‌یی ئاشنابوون,
ئه‌وه‌تا ئیمام غه‌زالی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له كتێبی (الاحیاء, به‌شی سێ)
فه‌رموویه‌تی:
پێویسته پاش لێبوونه‌وه‌ی منداڵ له ئه‌ركی خوێندنگه‌كه‌ی -خوێندنی قورئان-
مۆڵه‌تی بدرێتێ یاری بكات, یاریه‌كی زۆر جوان كه به هۆیه‌وه ماندوێتی خوێندندنی
بڕه‌وێته‌وه, به جۆرێك كه له یاریكردن ماندوو نه‌بێت, چونكه ڕێگردن له یاری
كردنی منداڵ و بێزاركردنی به فێربوون به به‌رده‌وامی دڵی ده‌مرێنێت و زیره‌كی سست
ده‌كات و ژیانی لێ تاریك ده‌كات, هه‌تا وای لێ دێت به‌شوێن فێڵێكدا ده‌گه‌ڕێت بۆ
ئه‌وه‌ی لێی ده‌رباز بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌نجام نه‌دانی وه‌رزش له‌لایه‌ن منداڵه‌وه هه‌ندێك جار ده‌بێته
هۆی مه‌ترسی زۆر كه زۆر ناخایه‌نێت گه‌شه ده‌كات و گه‌وره ده‌بێت هه‌تا له
ئێستا و داهاتوویدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی لاوازی
جه‌سته‌یی یاخود داڕمانی ناوه‌كی و ده‌روونی.
خۆ ئه‌گه‌ر زانیمان كه ئه‌و ئه‌ركه شه‌رعیانه‌ی بۆ منداڵ دانراوه كه گه‌یشته
ته‌مه‌نی باڵغ بوون و ماڵئاوایی كرد له قۆناغی منداڵێتی و پێشوازی قۆتاغی نوێی كرد
له ژیانیدا, وه له‌و قۆناغه‌دا له‌سه‌ر گه‌وره و بچوكی كرده‌وه‌كانی
لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و قه‌ڵه‌م ده‌ست ده‌كات به تۆمار كردنی كردار و
گفتاره‌كانی, خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شمان زانی كه ئه‌و ئه‌ركانه پێویستی به ژێرخانێكی
به‌هێز و جه‌سته‌یه‌كی مه‌شق پێكراوی وه‌رزشی هه‌یه, نوێژ و ڕۆژوو و حه‌ج و
جیهادیش كۆڵه‌كه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ئاینه‌یه كه پێویستی به مرۆڤی بڕواداری
به‌هێز و كارا هه‌یه.
له‌به‌ر ئه‌وه له‌سه‌رمانه كه بیر بكه‌ینه‌وه و له‌خۆمان بپرسین: ئه‌و ڕێگا و
ڕێسایانه چین كه به هۆیانه‌وه ده‌توانین جه‌سته‌ی منداڵ پێك بهێنین ؟ وه
پایه‌كانی ئه‌و بنیاتنانه چی یه؟ به سه‌رنج دان له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری
خوا (صلى الله علیه وسلم) و ژیان نامه‌ی پیرۆزی و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ
منداڵاندا بۆ ڕێنمایی كردنیان و بنیاتنانی جه‌سته‌یان چوار پایه به‌دی ده‌كه‌ین,
به به‌جێ هێنانیان پێك هاته‌یه‌كی جه‌سته‌ی به‌هێزمان بۆ منداڵ ده‌ست ده‌كه‌وێت,
ئه‌و پایانه‌ش:
************************
|