له‌پێش هه‌موو نيه‌ت
و ووته و كارێك پشتیوانی ته‌واوه‌تی به الله سبحانه‌و تعالی ئه‌به‌ستين و ته‌نها
له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار بێت و لێمانی وه‌رگرێت ان شا ء الله ...
پێشه‌كی ئه‌م ووتانه ئاڕاسته‌ی هه‌موو باوك و دایكێك و به‌رپرسيارێكه كه: ئايا
توانيومانه مافه گرنگ و سه‌ره‌كييه‌كان بده‌ينه مناڵه‌كانمان به‌بێ كه‌م و كورتی
؟؟ لێره‌دا هه‌ندێ له‌و مافانه‌ی باس ده‌كه‌ین وه‌كو وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ
هه‌ر لایه‌كمان:
يه‌كه‌م: مافی ده‌رونی.. ئه‌م مافه له‌هه‌موو مافه‌كان گرنگتره چونكه ئاوێنه‌ی
هه‌ڵسووكه‌وت و گفتوگۆ و بۆچونه‌كانی مناڵه‌كانمانه‌و له‌قۆناغی پێگه‌یشتن و باڵغ
بوندا له ڕوخساری ده‌روونی منداڵه‌كه ڕه‌نگ ده‌داته‌وه و پشتی پێ ده‌به‌ستێت،
وه مافی ده‌روونی بنچينه‌يه‌كی پته‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی مناڵ ..
وه‌كو ئيمامی عه‌لی (رضی الله عنه) ده‌فه‌رموێ: (لاعبوا أولادكم سبعا وأدبوهم
سبعا و صاحبوهم سبعا) واته له‌سه‌ره‌تای هاتنه‌دنيای مناڵ تاوه‌كو ته‌مه‌نی (حه‌وت
ساڵی) ئه‌بێ ياری كردن بێ واته خه‌وتن و له‌خه‌و هه‌ستانی و نان خواردن و جل گۆڕين
وهه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌ی ئه‌بێ به‌يارييه‌وه بێت وه چه‌نده‌ها ڕاپۆرتی پزيشكی
جيهانی هه‌يه جه‌خت ئه‌كاته‌وه له‌سه‌ر ياریكردن له‌گه‌ڵ منداڵ هه‌ر له‌يه‌كه‌م
ڕۆژی هاتنه‌دنيای تا حه‌وت ساڵی، چونكه ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی منداڵ وه‌كو ده‌ست و
گوێ و زمان و قاچ و مێشك پێويستيان به‌ڕاهێنان و به‌ره‌و پێش چوون هه‌يه هه‌روه‌ها
هه‌ست و بواری ده‌روونی، وه مناڵ به‌ته‌نيا زمانی ياری ئه‌زانێ كه له ڕێگايه‌وه
زانياری و به‌توانایی زياتر فێر ئه‌بێ وه‌هه‌روه‌ها مناڵ فێری قسه‌كردن و زمانێكی
پاراو بێگه‌رد و فێربوونی مانای شتێك كه عه‌يبه و ناشرينه ئه‌بێ ته‌نها له‌ڕێگای
ياریه‌وه بێ وه‌كو ووتمان تاكه زمانی تێگه‌يشتنه لای مناڵ.
وه
هه‌روه‌ها مناڵه‌كانمان له‌كاتی ياری كردنيان نابێ سه‌ركوت بكرێن به‌ڵكو ئه‌بێ
ئازادیيان پێ بدرێ به‌ڵام له‌ژێر چاودێڕی باوك و دايكدا بن.. وه ئه‌گه‌ر مناڵ
هه‌ڵه‌ی هه‌بوو له‌كاتی ياریكردندا ئه‌توانن باوك و دايك به‌شێوه‌ی ياری كردن
له‌گه‌ڵياندا ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته ناشرينه بگۆڕن.. له‌بيرمان نه‌چێ مناڵ كاغه‌زێكی
سپيه‌و باوك و دايك بڕیار ئه‌ده‌ن و به‌رپرسن چی لێ ده‌نوسن.
وه له‌حه‌و ت
ساڵی يه‌كه‌مدا مافی ده‌روونی مناڵ تاڕاده‌يه‌ك به‌ره‌وو ته‌واو بوون هه‌نگاو
هه‌ڵئه‌نێ.
دووه‌م: مافی
فێركردنی مناڵ به‌هه‌مو شێوازه‌كانی ئایینی و زانستی و ئه‌خلاقی: له حه‌وت
ساڵیه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات چونكه باش‌ترين كاته بۆ وه‌رگرتن تاوه‌كو ته‌مه‌نی
ده‌گاته چوارده ساڵی.
ئه‌توانن باوك
و دايكانی به‌ڕێز په‌روه‌رده‌يه‌كی پوختی پڕ كێشی ئه‌م مناڵه بكه‌ن چونكه
ده‌روونی تێر بوه‌و تا چوارده ساڵيش عه‌قڵ و بیری تێر ئه‌بێ له‌هه‌مو بۆچون و
ڕه‌وشتێكی به‌رز..
وه دووباره
له حه‌و ت ساڵیه‌وه تا چوارده ساڵی مافی ده‌روونی باڵ ئه‌كێشێ به‌سه‌ر
په‌روه‌رده‌ی مێشكی ئه‌م مناڵه.. وه‌كو پيغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه و سلم)
ئه‌فه‌رموێ مانای فه‌رمووده‌كه: (مناڵه‌كانتان له حه‌وت ساڵی يه‌وه فێری نوێژی
بكه‌ن و وه له ده ساڵيدا ئه‌گه‌ر نه‌يان كرد لێيان ده‌ن وه جێگای نوستنيان
له‌يه‌كتر جيا بكه‌نه‌وه).
باری ده‌روونی
له‌چه‌ند خاڵێكدا كۆ ده‌بێته‌وه
يه‌كه‌م: بێجگه‌له په‌يوه‌ندی مناڵ به باوك و دايكی و ده‌وروبه‌ری
په‌يوه‌ندييه‌كی تازه‌ی تا مردن دروست ئه‌كات له‌گه‌ل په‌روه‌ردگاری كه ئه‌م
په‌يوه‌ندييه له‌ڕێگای نوێژكردنه‌وه (رقابة ذاتية)یه‌ك دروست ئه‌كات له‌ده‌روونی
مناڵ دا.. واته (په‌يوه‌ندی مناڵ له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار + پێشه‌نگی باش + باسی
چيرۆك و به‌سه‌رهاتی قه‌وم و ميلله‌تانی ڕابردوو) وه كۆتا ئه‌نجامی ئه‌مانه و
له‌گه‌ڵ باسی به‌هه‌شت و نيعمه‌ته‌كانی و باسی گه‌وره پياوانی مێژوو سه‌ركرده‌ی
هه‌مويان پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه و سلم وه باسی شێره زانایانی مێژو وه باسی
زانا و دانايان و چۆن ئه‌بێ سود له‌هه‌ل وه‌ربگیرێ چونكه له‌وانه‌يه دووباره
نه‌بێته وه چۆن هاوڕێی چاك نيعمه‌ته‌و چاك بوون و ڕێزگرتنی گه‌وره‌و به‌زه‌يی
هاتنه‌وه به بچوكدا ... هتد. ئه‌مانه هه‌موی فلته‌رێك له‌ده‌روونی ئه‌م
نازداره‌دا دروست ئه‌كات له دواروژدا بۆ جياكردنه‌وه‌ی چاكه‌و خراپه له
زه‌مانێكدا كه هه‌موو شتێك تێكه‌ڵ بوه‌و پێويست به بينينێكی پر له زانست و
حيكمه‌ت ده‌كات بۆ جياكردنه‌وه‌ی چاك و خراپ...
وه
گه‌وره‌ترين بنچينه كه ئه‌بێ باوك و دايك ئيشی له‌سه‌ر بكه‌ن بۆ به‌ره‌وپێش چوونی
مناڵه‌كانيان (باوه‌ڕێكی دامه‌زراوه) له دڵی باوك و دايكدا پاشان مناڵه‌كانيان،
وه گه‌وره‌ترين هه‌ڵه له‌په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌ی دواڕۆژدا ئه‌وه‌يه كه (هه‌رگیز
داوای شتێك مه‌كه له مناڵت كه خۆت نه‌يكه‌ی وه ڕێگری له مناڵت مه‌كه له شتێك
كه خۆت به‌رده‌وامی له‌سه‌ری وه‌كو بۆ نمونه (ئه‌ڵێی: كوڕم كچم نه‌كه‌ن درۆ بكه‌ن
چونكه ئه‌وه‌ی جارێك در‌و بكات سه‌د جار درۆ ئه‌كاته‌وه وه له‌هه‌مان كاتدا
زه‌نگی ته‌له‌فۆن لێ ده‌دات و براده‌رێكت داوات ده‌كات تۆش به‌هێواشی به
مناڵه‌كه‌ت ده‌ڵێی پێی بڵێ باو كم لێره نيه يان نوستووه.. مناڵ كه ئه‌م
ڕه‌فتاره جياوازه ئه‌بينێ ئه‌وا فێری پێچ و په‌نايیی ئه‌بێ و كێش و ڕێز بۆ
قسه‌كانی باوك بێ يان دايك دانانێ..
خاڵی
دووه‌م.. ڕێزگرتن و خۆشه‌ويستی كه هه‌ردوكی خۆیان پێناسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و پێویست
به‌شیكردنه‌وه ناكات...
خاڵی
سێیه‌م: گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ مناڵه‌كانمان و به‌رده‌وام بوونی ئه‌بێته هۆی
تێگه‌يشتنی هه‌نگاو به‌هه‌نگاوی ته‌مه‌نی ئه‌م مناڵه‌و و گۆڕانكارييه خێرا و
سه‌يره‌كانيان له‌ده‌روون و بیر‌و هۆش و بۆچوون و ڕه‌فتاردا..
پاشان له
چوارده ساڵی يه‌وه تاوه‌كو بيست و يه‌ك ساڵیی چ كچ ياخود كوڕ له‌هه‌موو
لايه‌نه‌كانی پێویستی به‌شه‌رييه‌ت كامل بوون و ئه‌تو انن ڕه‌فيقايه‌تيان بكه‌ن وه
هه‌ركاتێك له مناڵت تێ نه‌گه‌يشتی خۆت بخه‌ره جێگای ئه‌م منداڵه‌و بزانه هه‌ست
به‌چی ده‌كه‌ی! هه‌ندێ هه‌ڵسوكه‌وت هه‌يه ئيمه هه‌ست ده‌كه‌ين كه ئه‌مه باش‌ترين
هه‌ڵسوكه‌وته و ده‌مانه‌وێ بیسه‌پێنین به‌سه‌ر مناڵه‌كانمان، به‌ڵام كاتێ خۆمان
ده‌خه‌ينه قاڵبی ئه‌م مناڵه‌وه سه‌د و هه‌شتا پله هه‌ست و بۆچونمان ئه‌گۆڕێ،
ئه‌بينين هه‌ست به‌زوڵم ياخود پشتگوێی ده‌كه‌ين... وه مادام بزانين له چ
سه‌رچاوه‌يه‌كه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت و گفت‌وگوی ئه‌م مناڵه هه‌ڵئه‌قوڵێ ئه‌وا
چاره‌سه‌ری ان شا‌ء الله ئاسانتره.. له‌هه‌موو كاتێكدا ئه‌بێ له‌پێش چاومان بێ
ئه‌م مناڵه مرۆڤه و مه‌لائيكه‌ت نيه هه‌ڵه ئه‌كات و پێويست ئه‌كات يارمه‌تیده‌ر
بين بۆ ڕاست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانيان و به‌ره‌و پێش چونی لایه‌نه چاك و خووه
جوانه‌كانيان وه‌كو پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه سلم ئه‌فه‌رموێ (كل ابن ا‌دم خطاء و
خير الخطائين التوابون).
ئه‌مه كورته باسێك بوو وه‌كوو دڵۆپه ئاوێك له ده‌ريايه‌كی قووڵ و بێ بن به‌ڵام
پێم خۆش بوو به‌خێرايی بچمه سه‌ر باسی كچ و كوڕانمان پێش ئه‌وه‌ی ژيانی
هاوسه‌رايه‌تی پێكه‌وه بنێن وه ئه‌م كورته باسه‌ی دروست بوونی كه‌سایه‌تی مناڵ
تاوه‌كوو ماوه‌ی پێگه‌یشتن و باڵغ بوونيان يارمه‌تیده‌رێكی چاكه بۆ ڕاهێنانيان
له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی خيزانیی.. وه باس كردنی باو ك و
دايك بۆ كوڕ و كچانيان ئه‌و په‌ند و ده‌رسه گه‌ورانه‌ی كه وه‌ريان گرتووه له
ژيانی هاوسه‌رايه‌تی وه باسی كۆسپ و ناڕه‌حه‌تيه‌كانيان بۆ بكه‌ن به كورت و پوختی
و به‌بێ شكاندن و برينداركردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی فێر بن له‌كاتی
ناخۆشيدا ئه‌بێ ڕێز و خۆشه‌ويستی باڵ بكێشێ به‌سه‌ر خيزانه‌كه‌دا وه‌كو
په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌ر م‌و يت: (و لا تنسوا الفضل بينكم).
به‌شی يه‌كه‌م
خوشكه عاشقی
به‌هه‌شت