|
كاتێك كه دایكان
و باوكان هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به جێ به‌جێ كردنی ئه‌ركی
سه‌رشانیان له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان له ڕووی دینیه‌وه, ئه‌مه
ده‌بێته هۆی ئاسان كاری و یارمه‌تی دانی منداڵه‌كه بۆ گه‌شه‌كردنی باوه‌ڕبوون
به‌خوا له ده‌روونی دا, وه زۆر ئامراز هه‌یه بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌م بیروباوه‌ڕه
لای منداڵ له‌وانه‌ش:
هاندانی منداڵ بۆ تێڕوانین و بیركردنه‌وه له‌و شتانه‌ی ده‌وورو به‌ری:
هه‌میشه منداڵ
حه‌ز به پرسیاركردن و گه‌ڕان به دوای ڕاستی و ووردبوونه‌وه له شته‌كانی
ده‌ووروبه‌ری ده‌كات, له‌و شته سه‌ڕسوڕهێنه‌رانه‌ی كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر توانا و
ده‌سته‌ڵاتی خوا, به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌كاران هانی منداڵیان نه‌دا له‌سه‌ر
به‌رده‌وام بوونی ئه‌م حه‌ز و گه‌ڕانه به تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌م حه‌زه نامێنێت و
كپ ده‌بێته‌وه.
پێویسته له‌سه‌ر
په‌روه‌رده‌كار هه‌ر له ته‌مه‌نی بچوكیه‌وه وا له منداڵ بكات كه سه‌رنج بداته
شته‌كانی ده‌وورووبه‌ری له ئاسمان و ئه‌ستێره و هه‌ور و باران و ده‌ریا, وه
بڕوانێته ئه‌و گوڵ و گوڵزار و شاخ و كێوانه, كه بێگومان له‌م تێڕوانینانه‌ی
منداڵه‌كه بۆ ئه‌م شتانه كۆمه‌ڵێك پرسیاری زۆر له ده‌روونی منداڵه‌كه‌دا دروست
ده‌كات و به‌ره‌و پرسیاری گه‌وره ڕاپێچی ده‌كات كه ئه‌وه‌یه كێ ئه‌م شتانه‌ی
دروست كردوه؟ّّ!!
هه‌روه‌ها
ده‌توانرێت ڕێگه‌ی تریش به‌كار بهێندرێ بۆ دروست كردنی ئه‌م سه‌رنج و تێڕوانینانه
وه‌ك سه‌ریركردنی فیلمێك كه له‌سه‌ر سروشت و بوونه‌وه‌ره هه‌مه‌جۆره‌كان بدوێت,
هه‌روه‌ها ئه‌و كتێبانه‌ی كه وێنه‌ی گیانداره جۆراو جۆره‌كانیان تێدایه.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و
خێزانانه‌ی كه له توانایاندا هه‌یه یان حه‌ز ده‌كه‌ن له ڕاگرتنی گیانداران چ بۆ
جوانی وه‌كو باڵنده و ماسی و چ بۆ به‌خێوكردن بێت وه‌كو مریشك و مه‌ڕو ماڵات, تا
منداڵه‌كه ببینێت چۆن ئه‌و جۆره گیاندارانه گه‌وره ده‌بن و زیاد ده‌كه‌ن و
پاشانیش ده‌مرن, كه ئه‌مانه هه‌مووی به ده‌سته‌ڵات و قودره‌تی خوای گه‌وره
ڕووده‌دات, وه هه‌روه‌ها سه‌ردانی باخچه‌ی گیانداران بكرێت, یان یارمه‌تی منداڵ
بده‌ی تا به‌ده‌ستی خۆی دره‌خت بڕوێنێت و پاشان سه‌رپه‌رشتی گه‌وره‌بوونی بكات, تا
له ڕێگه‌ی ئه‌م شتانه‌وه هه‌ست به ده‌سته‌ڵات و توانای خوای گه‌وره بكات.
چاولێكردنه‌وه‌ی كه‌سانی ده‌وروپشتی منداڵ
باوه‌ڕبوونی
به‌خوا به‌هێز ده‌كات:
ئه‌و كێشانه‌ی كه
تووشی منداڵ ده‌بن وا ده‌رده‌كه‌ون كه ساده و ساكارن به‌ڵام به‌لای منداڵه‌كه‌وه
وانی یه, وه له كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر شتێك منداڵ په‌نا ده‌باته به‌ر
نزا و دوعا كردن بۆ لای خوای گه‌وره وه داوای یارمه‌تی لێ ده‌كات, وه بوونی
پێشه‌نگ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌م بواره‌دا, خۆ ئه‌گه‌ر دایكان و باوكان له
كاتی ڕوودانی هه‌ر كێشه و به‌ڵایه‌كدا یادی خوایان كرد, هه‌ر له شكانی
په‌رداخێكه‌وه ئه‌گه‌ر ووتیان: (لا حول ولا قوة الا بالله) بێ گومان منداڵه‌كه‌ش
شوێنیان ده‌كه‌وێت و فێر ده‌بێ كه هه‌موو شتێك به قودره‌تی خوا ڕووده‌دات, خۆ
ئه‌گه‌ر له كاتی خۆشیشدا دایكان و باوكان سوپاسی خوایان له‌سه‌ری كرد بۆ ئه‌و
نیعمه‌ته‌ی داویه‌تی پێیان له‌مه‌شدا منداڵ فێری ده‌رسێكی نوێ ده‌بێت, وه له
كاتێكدا كه منداڵ هه‌ست به دڵته‌نگی ده‌كات به‌هۆی له‌ده‌ستدانی شتێكه‌وه
-یاریه‌ك یا هاوڕێیه‌كی- دایك و باوكه‌كه ده‌توانن یارمه‌تی بده‌ن له‌م كاته‌دا
به‌وه‌ی تێیبگه‌یه‌نن كه ان شا‌ء الله خوای گه‌وره یارمه‌تی ده‌دات, هه‌موو ئه‌م
كارانه منداڵه‌كه نزیك ده‌كاته‌وه له خوا.
سه‌ره‌ڕای
ئه‌مانه‌ش به‌زۆری منداڵ له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدا تووشی ترس ده‌بێت, له تاریكی و
ئاژه‌ڵ و هه‌ندێ شتی تریش ده‌ترسێ, له‌م كاته‌دا به‌خێوكار ده‌توانێت یه‌كێك له‌و
ڕێگایانه‌ی به‌كاری بهێنێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه په‌یوه‌ندی نێوان خوای
گه‌وره و ئه‌و منداڵه‌یه, منداڵه‌كه تێ بگه‌یه‌نێت كه له هه‌ر شوێنێك بێت خوای
گه‌وره له‌گه‌ڵیه‌تی و ده‌یپارێزێت له هه‌موو شه‌ڕێك به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێ
نزای تایبه‌تی ووت وه‌كو (سوره‌تی ناس و فه‌له‌ق, و ئایه‌تی الكورسی).
ڕاهێنانی منداڵ له‌سه‌ر هه‌ستی چاودێری
به‌رده‌وامی
خوای له‌سه‌ری:
خوای گه‌وره
له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانه گه‌ر له هه‌ر شوێنێك بن, وه ئاگاداره به نهێنی و ئاشكرا,
له كاتی قسه‌كردنمان بۆ منداڵ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له‌گه‌ڵمانه له
هه‌موو شوێنێك وه ئاگاداری هه‌موو شتێكه منداڵ هه‌ستی چاودێری خوای بۆ دروست
ده‌بێت به بێ ترساندن و هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن له هه‌موو هه‌نگاوێكدا ئه‌مه‌ی دێته‌وه
یاد.
ڕاهێنانی منداڵ له‌سه‌ر
زیكری
خوا:
به‌خێوكار له‌گه‌ڵ
منداڵدا به‌رده‌وام ویرد و زیكره‌كان ده‌ڵێته‌وه له كاته جیاوازه‌كاندا وه‌ك
كاتی نوستن و له‌خه‌و هه‌ستان و باران بارین و نان خواردن و ..... به ئه‌وپه‌ڕی
شیرینی و خۆشی یه‌وه, به‌م جۆره منداڵ ڕادێت له‌سه‌ر زیكری خوای گه‌وره له
هه‌موو كاتێكدا كه به‌م كاره وای لێ دێت په‌یوه‌ست بێت به خوای گه‌وره و
باوه‌ڕی پێ ی پته‌و تر بێت.
وه پێویسته
له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كار كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م كاره بكاته‌وه و به‌یه‌ك جار و
دووجار واز نه‌هێنێت و به‌ڵكو به‌رده‌وم بێت له هه‌ر بارودۆخێكدا بێت.
كاتێك كه منداڵ
له‌سه‌ر ژیانی هه‌میشه یادی خوا گه‌شه‌ی كرد و هه‌میشه ڕووی تێكرد وه به‌رده‌وام
هه‌ستی به چاودێری خوای كرد له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات, وه
كاتێ به‌رده‌وام خۆشه‌ویستی خوا زیادی كرد له دڵیدا, ئه‌م خۆشه‌ویستیه پاڵی پێوه
ده‌نێت بۆ گوێڕایه‌ڵی كردن, گوێڕایه‌ڵی كردنێك كه له ڕازی بوونی ده‌روونی
خۆیه‌وه هاتوه نه‌ك به پاڵه‌په‌ستۆ و زۆره‌ملێ و ئازاردان بێت.
ڕاهێنانی منداڵ له‌سه‌ر
ته‌سلیم
بوونی ته‌واو به خوای گه‌وره:
خوای گه‌وره خۆی
ئێمه‌ی دروست كردوه, وه هه‌ر خۆشی ده‌زانێت چی بۆ ئێمه گونجاوه و خێری تێدایه
و له به‌رژه‌وه‌ندیمانه, منداڵ فێری ئه‌مه ده‌بێت له ڕێگه‌ی هه‌نگاوه‌كانی
پێشوه‌وه, كه وای لێدێت به ئاسانی گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره ببێت
ئه‌گه‌ر چی حیكمه‌ت و دانای ئه‌و كاره‌ش نه‌زانێت.
وه له ئاییندا
زۆر كار هه‌یه كه ئێمه دانایی و حیكمه‌ته‌كه‌ی نازانین وه بۆشمان ڕوون
نه‌بۆته‌وه, خۆ ئه‌گه‌ر له قورئان وسونه‌تدا چه‌سپابوو كه واجبێكی شه‌رعی یه,
له‌سه‌رمان پێویسته كه په‌یوه‌ست بین پێوه‌ی هه‌رچه‌نده هۆكاره‌كه‌شیمان بۆ ڕوون
نه‌بێته‌وه.
له‌لایه‌ن/
ماڵپه‌ڕی خوشكان |