|
الحمد لله
والصلاة والسلام على رسوله الكريم ...
(طبراني) له عائیشه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه وتویه‌تی: گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بوو
(صلى الله علیه وسلم) ده‌یفه‌رموو: (من ربى صغيراً حتى يقول لا الله الا الله لم
يحاسبه الله) واته: هه‌ركه‌سێك ساوایه‌ك په‌روه‌رده بكات تا ده‌ڵێت لا الله الا
الله, واتا له‌سه‌ر ئیسلام په‌روه‌رده‌ی بكات، خوای گه‌وره لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
ناكات.
پێشه‌كی:
پاڕانه‌وه‌ی به‌زه‌حمه‌ت له دایك بوون
پاڕانه‌وه‌ی به
زه‌حمه‌ت له‌دایك بوون
ژانی منداڵ بوون
ئازار‌و ماندووبوونی جه‌سته‌یی وده‌روونی خۆی هه‌یه, وه‌چركه‌ساتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی
كۆرپه‌ش چركه‌ساته زۆر ناخۆشه‌كانه بۆ ژن ومێرد, وه‌ك له‌م ئایه‌ته‌دا خوای
گه‌وره بارودۆخی ئه‌و چركه‌ساته‌ی (مریم)مان بۆ وێنه ده‌كات:
(فَحَمَلَتْهُ
فَانتَبَذَتْ بِهِ مَكَانًا قَصِيًّا (22) فَأَجَاءهَا الْمَخَاضُ إِلَى جِذْعِ
النَّخْلَةِ قَالَتْ يَا لَيْتَنِي مِتُّ قَبْلَ هَذَا وَكُنتُ نَسْيًا مَّنسِيًّا)
سورة المريم (22/23).
واته: ده‌ستبه‌جێ
مه‌ریه‌م سكی پڕ بوو, (به‌غه‌م و په‌ژاره‌وه) به‌ره‌و شوێنێكی دوور ڕۆیشت, ژان
گرنی و بردی بۆلای قه‌دی دار خورمایه‌ك, (به‌ده‌م ئاه و ناڵه‌وه) ده‌یوت: خۆزگه
پێش ئه‌م به‌سه‌ر هاته بمردمایه‌و وه‌ك شتێكی بێ نرخ فه‌رامۆش بكرامایه.
ئافره‌ت له‌و
كاته زۆر ناڕه‌حه‌ته‌دا پێویستی به‌په‌نابردنه به‌رپاڕانه‌وه له‌خوای گه‌وره
هه‌یه, به‌ئه‌ندازه‌ی مل كه‌چ بوونی بۆ خوا به‌وپه‌ڕی ڕاستگۆی ودڵسۆزییه‌وه,
له‌گه‌ڵ نوێ كردنه‌وه‌ی تۆبه‌ی ته‌واو (به‌جۆرێك كه نه‌چێته‌وه سه‌ر كاری خراپ),
جا خوای گه‌وره زۆر به‌خێرای منداڵ بوونه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاسان ده‌كات,
وه‌هۆكاره‌كانی به‌رگری ژانگرتن وناڕه‌حه‌تیه‌كه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
به‌وجۆره منداڵ له‌سكی دایكی دێته ده‌رێ و ماوه‌ی ژیانی كۆرپه‌له‌یی كۆتای دێت,
تاژیانی ساوایی ده‌ست پێ بكات, ئالێره‌وه منداڵه‌كه مافه‌كانی له‌سه‌ر به‌خێوكاری
ده‌ست پێ ده‌كات, كه به‌م جۆره‌ی سه‌ره‌وه ئاماده‌مان كردووه:
- - - - - - - - -
- - - - - - - - - - - - - -
|