|
1-
ده‌ركردنی سه‌رفیتره:
سوپاس وستایش بۆ
خوای گه‌وره, به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌و مانه‌وه‌ی ئیسلام له‌ناوماندا ئیستا زۆرێك له
مسوڵمانان شاره‌زای ئه‌م خاڵه هه‌ن, كه‌وا هه‌موو منداڵێك له‌گه‌ڵ له‌دایك بوونی
ومانه‌وه‌ی له ژیان سه‌رفتره‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی لێ پرسراوه‌كه‌ی.
2- مافی میرات
گری:
له (ابو
هریرة)ه‌وه (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه
وسلم) كه‌فه‌رموویه‌تی: (إذا استهل المولود ورث) واته: ئه‌گه‌ر منداڵ هاته ژیانی
نوێ, بووه‌ته میرات گر. له (سعید كوڕی مسیب) و (جابر كوڕی عبدالله) و(مسور كوڕی
مخرمة)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه وتوویانه: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)
فه‌رمانی داوه كه: (لايرث
الصبي حتى يستهل
صارخاً واستهلاله
أن يصبح أو يعطس
أو يبكي) واته: منداڵی ساوا میراتی پێ نادرێ تا ده‌ست نه‌كات
به‌قیژه‌قیژه و واقه‌واق, ویقه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه هاوار بكات یاخود بپژمێت یان
بگرێی.
له (شرح السنة)دا
وتویه‌تی: ئه‌گه‌ر كه‌سێك مردو میراتگره‌كه‌ی له‌و كاته‌دا له‌سكی دایكی دابوو,
واته هێشتا نه‌بوبوو, میراتی بۆ ده‌وه‌ستێنرێت, گه‌ر به‌زیندویی له‌دایك بوو ئه‌وا
میراتی پێ ده‌درێت, خۆ ئه‌گه‌ر به‌مردویی له‌دایك بوو ئه‌وا میراتی پێ نادرێت,
به‌ڵكو ده‌درێت به‌كه‌سانی تری میرات گری پیاوه‌كه, ئه‌گه‌ر به‌زیندووی له‌دایكبوو
پاشان مرد, ئه‌وا میراتی پێ ده‌درێت, ئیدی ئه‌گه‌ر واقه ویقی كرد یان نه‌یكرد, پاش
ئه‌وه‌ی كه نیشانه‌كانی ژیانی تیابینرا له پژمین یاخود هه‌ناسه یا جوڵه
كه‌مانای زیندوویه‌تی بگه‌یه‌نێت.
3- مزگێنی
دان
و پیرۆزبایی كردن به‌بۆنه‌ی بوونی كۆرپه‌ی نوێ:
كۆمه‌ڵگای
ئیسلامی به‌پێی ئه‌و ده‌سته‌به‌ری و هاوسۆزیه كۆمه‌لإیه‌تیه‌ی هه‌یه‌تی, لێی
ناگه‌ڕێت كه‌هیچ بۆنه‌یه‌ك شادی بێت یات شین, بگوزه‌رێ به‌بێ به‌شداربوونی
تاكه‌كانی نێوكۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی, تاوه‌كو دیواری ئه‌م گۆمه‌ڵگه‌یه لێكدراو
وتێكهه‌ڵكێش بێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزو و به‌تین.
وه‌ئه‌و منداڵه
نوێیه‌ی دێته ڕیزی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌وه كه‌لای ئه‌و نوێیه, ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و
كۆمه‌ڵكایه به‌خێر هاتنی لێ ده‌كه‌ن و به‌په‌له‌ن له‌مژده‌پێدانی دایك و باوكی,
هه‌روه‌ك فریشته‌كان مژده‌یان بۆ نێردراوانی خوا ده‌برد - سه‌لامی خوا له‌سه‌ر
پێغه‌مبه‌رمان و له‌هه‌موویان بێ:- به‌گۆێیدا بخوێندرێ.
4- بانگدان و
قامه‌ت كردن:
زانراوه كه
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بانگ ئه‌وه‌یه كه‌شه‌یتان لێی هه‌ڵدێت, شه‌یتانیش
ئازاری تازه له‌دایك بوو ده‌دات له‌یه‌كه‌م ساتی گه‌شه‌یه‌وه, هه‌تا
له‌فه‌رمووده‌دا هاتوه كه یه‌كه‌م زیڕانی منداڵ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه شه‌یتان
ئازاری ده‌دات. (بخاري ومسلم له ابوهریرة)ه‌وه هێناویانه كه‌ووتوویه‌تی:
پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمویه‌تی: (ما مِنْ مولود
إلاّ والشيطان يَمسّهُ حين يولد فيستهل صارخا مِنْ مَسِّ الشيطانِ إياه إلا
مريمَ
وابنها). واته: هه‌موو ئاده‌میزادێك كه له‌دایك ده‌بێت, شه‌یتان له‌كاتی
له‌دایك بوونی دا چڕنووقی لێ ده‌دات و تێی ده‌وه‌ژێنێ, هه‌ربۆیه له‌و كاته‌دا و
له‌به‌ر تێوه‌ژاندنه‌كه‌ی هاوار ده‌كات, جگه له‌مه‌ریه‌م و كوڕه‌كه‌ی. پاشان ابو
هریره ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر حه‌زتان كرد ئه‌م ئایه‌ته بخوێننه‌وه: (وإنّي أُعِيذُهَا
بِكَ
وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ). آل عمران /36
(ابن قیم)یش نهێنی
دیكه‌ی بانگ خوێندن به‌گوێی منداڵدا ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت:
1- بۆ ئه‌وه‌ی
كه‌یه‌كه‌مین شت مرۆڤ به‌گوێی داده‌درێت ووشه‌كانی گه‌وره‌یی وبه‌رزی ومه‌زنی
په‌روه‌ردگاری له‌خۆ گرتبێت,له‌گه‌ڵ ئه‌و شایه‌تمانه‌ی كه یه‌كه‌مین شته كه
به‌هۆیه‌وه پێی ده‌چێته ناو ئیسلام.
2- هیچ جێی نكۆڵی
نیه كه كاریگه‌ری بانگ دان ده‌گاته دڵی منداڵ و كاری لێ ده‌كات, با هیچ هه‌ستیش
به‌وه نه‌كات, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوودی دیكه‌ی هه‌یه, وه‌ك:
هه‌ڵهاتنی شه‌یتان
له ووشه‌كانی بانگ خوێندن, هه‌روه‌ها مانایه‌كی دیكه‌شی ئه‌وه‌یه كه
بانگه‌وازه‌كه‌ی بۆ لای خوا‌و ئایینی ئیسلام و په‌رستشی خوا پێش بانگه‌وازی شه‌یتان
بكه‌وێت.
5- نزا‌و وسوپاس
گوزاری خوای گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌ته نۆێیه:
(حافظ ابو يعلى
الموصلى) له (مسنه‌ده‌كه‌یدا) له (ان‌س)ه‌وه (ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت)
ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمویه‌تی: (ما أنعم الله على
عبد نعمة من أهل, أوقال أو ولد, فيقول: ماشاء الله, لاقوة الابالله, فيرى
فيه افة
دون الموت).
واته: هه‌ركاتێك
خوای گه‌وره نیعمه‌تی كه‌س و كاری به‌به‌نده‌ی خۆی به‌خشی, (یان ده‌ڵێ) یاخود
منداڵی پێ به‌خشی, بڵێت (ماشاء الله لاقوه الا بالله) ئه‌وا هیچ به‌لإیه‌كی لێ
نابینێ جگه له‌مردن .
6- شیرینی له‌ده‌م
وه‌ردانی منداڵ (تحنیك المولود):
له صحیح (بخاري)و
(مسلم) هاتوه له (ابو موسى) (ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت) كه وتوویه‌تی: كوڕێكم
له‌دایك بوو, بردم بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا ناوی نا (ابراهیم)و خورمایه‌كی له‌ناو
ده‌می دا نه‌رم و شل كرده‌وه‌و ده‌می منداڵه‌كه‌ی پێ شیرین كرد. (بخاري ئه‌وه‌ی بۆ
زیاد كردوه) دوعای خێری بۆ كرد كه به‌ره‌كه‌ت بكه‌وێته ژیان و ته‌مه‌نیه‌وه,
پاش ئه‌وه منداڵه‌كه‌ی دامه‌وه. هه‌روه‌ها (مسلم له صحیح)ه‌كه‌یدا ده‌گێڕێته‌وه
له (عائیشة)ه‌وه كه‌منداڵیان ده‌هێنایه لای پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌ویش دوعای فه‌ڕو
به‌ره‌كه‌تی بۆ ده‌كردن وخورمای شلكراوه‌ی ده‌كرد به ده‌میانه‌وه, جارێك
منداڵێكیان هێنا بۆ لای, منداڵه‌كه میزی پێدا كرد, پێغه‌مبه‌ری خوا داوای ئاوی كرد
وشوێنی میزه‌كه‌ی پێ ته‌ڕكرد. له‌م ووتانه‌وه ئه‌وه فێر بووین:
په‌سه‌ندی شیرین
كردنی ده‌می ساوای تازه له دایك بوو.
خه‌ڵكی چاكه‌خوازو
خاوه‌ن فه‌زڵ ده‌می منداڵ شیرین بكه‌ن و ده‌عای بۆ بكه‌ن.
هه‌ڵگرتنی منداڵ و
بردنیان بۆ لای كه‌سانی باش په‌سه‌نده.
هاندانی تێدایه
بۆ چاك هه‌ڵسوكه‌ووت كردن و نه‌رم و نیانی وخۆ به‌كه‌م زانین وهاوسۆزی به‌رامبه‌ر
منداڵ وكه‌سانی دیكه.
له‌لایه‌ن/
ماڵپه‌ڕی خوشكان |