|
1- ناونانی منداڵ:
كه‌منداڵ له‌دایك
ده‌بێت یه‌كه‌مین ڕێزلێنان وچاك بوون بۆی ئه‌وه‌یه كه‌ناوێكی چاك و نازناوێك
(كنیة)ی جوان وناسك وپیرۆزی لێ بنرێت, چونكه ناوی چاك له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م بیستندا
پێگه‌و شوێنێكی له‌ده‌رووندا هه‌یه, وه پێغه‌مبه‌ری خوا باشترین ناوی له
منداڵه‌كانی خۆی ده‌نا, له (ابن عمر) ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا
فه‌رموویه‌تی: (أحبّ’ الأسماء الى الله
تعالى: عبدالله
وعبدالرحمن) رواه
(مسلم, ابوداود, والترمذی) واته: خۆشه‌ویسترین ناو لای خوای گه‌وره (عبدالله وعبد
الرحمن)ه. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت: (به‌ناوی منه‌وه منداڵ ناو
بنێن, به‌لإم به‌نازناوی منه‌وه نازناو دامه‌نێن, چونكه من قاسم و دابه‌شكه‌ری
نێوانتانم.
2- سه‌رتاشینی منداڵ:
(ابن اسحاق)
ده‌گێڕیته‌وه كه (فاطمة) (حسین)ی بوو, پێغه‌مبه‌ری خوا پێی فه‌رموو: ئه‌ی فاتیمه
سه‌ری بتاشه‌و هێنده‌ی كێشی قژی زیو بكه‌ره خێر, جا كێشه‌كه‌ی هێنده‌ی درهه‌مێك
یان چه‌ن درهه‌مێك بوو.
(شیخ دهلوی) خوای
لێ ڕازی بێت ده‌رباره‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه ده‌ڵێت: هۆی زیو به‌خشین ئه‌وه‌یه:
كاتێك منداڵ له‌دایك ده‌بێت, ئه‌وه به‌خششێكه‌و پێویسته سوپاس گوزاری له‌سه‌ر
بكرێت, چاكترین شت بۆ سوپاس گوزاری ئه‌وه‌یه كه هه‌ست بكرێت قه‌ره‌بووی
كردۆته‌وه, له‌كاتێك دا قژی كۆرپه پاشماوه‌ی گه‌شه‌ی گۆرپه‌له‌ییه‌تی, لێ
كردنه‌وه‌ی نیشانه‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆیی بوونی گه‌شه‌یی منداڵی, وپێویست كراوه كه
فه‌رمان بكرێت كه‌قژه‌كه به‌زیوبكێشرێت, وه تایبه‌ت مه‌ند كردنی زیو له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه ئاڵتون گرانه‌و هه‌مووكه‌س پێی ناكرێت, به‌لإم زیو به‌پێچه‌وانه‌وه.
3-
گوێزه‌بانه(حه‌وته‌وانه)(العقیقة):
پێغه‌مبه‌ری خوا
فه‌رموویه‌تی: (كل غلام رهينه بعقيقته, تذبح عنه يوم سابعه ويسمى فيه ويحلق رأسه)
رواه (اصحاب السنن, والحدیث صحیح, والترمذی, والحاكم) واته: هه‌موومنداڵێكی تازه
له‌دایك بوو گه‌ردن به‌ندی ئه‌و گوێزه‌بانه‌یه كه‌له‌ڕۆژی حه‌وته‌می ته‌مه‌نی دا
بۆی سه‌ر ده‌بڕێت,وهه‌ر له‌و ڕۆژه‌ش دا ناوده‌نرێت و سه‌ریشی ده‌تاشرێت. هه‌روه‌ها
پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: (عن الغلام شاتان وعن الجاريه شاة, لايضركم ذكراناً
كنَََََّ ام
إناثاً) رواه احمد
والترمذي وابوداود والنسائي والحاكم وابن حبان في صحیحه. واته: بۆ كوڕ دووكاوڕ
سه‌ر ده‌بڕدرێت و بۆ كچیش یه‌ك كاوڕ, هیچ زیانی نییه بۆتان نێر بێت یان مێ.
4- خه‌ته‌نه‌كردن:
پێناسه‌ی (ختان)
:له‌زمانه‌وانیدا بریتیه له‌بڕینی قولڕفه یاخود ئه‌و پێسته‌ی كه به‌سه‌ری
زه‌كه‌ره‌وه‌یه. به‌لإم له زاراوه‌دا: ختان بریتیه له‌و گۆشته‌ی كه به
خواره‌وه‌ی سه‌ره‌گۆ (حشفة)وه‌یه, واته شوێنی بڕینی زه‌كه‌ر, هه‌ر ئه‌وه‌شه یاسا
شه‌رعیه‌كانی له‌سه‌ر پێك دێت, هه‌روه‌ك ئیمام (احمد وترمذي ونسائي) له‌پێغه‌مبه‌ری
خواوه ده‌گێڕنه‌وه كه فه‌رمویه‌تی: (إذا ألتقى الختانان فقد وجب الغسل) واته
ئه‌گه‌ر (ختان - شوێنی خه‌ته‌نه‌كردن)ی ژن و پیاو به‌یه‌ك گه‌یشتن ئه‌وا خۆشتن واجب
ده‌بێت. له (صحیح)ی (بخاري ومسلم)دا هاتووه, له فه‌رمووده‌ی (ابو هریرة)ه‌وه,
كه پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: (الفطرة خمس: الختان, والأستحداد, وقص الشارب,
وتقليم الأظافر, ونتف الإبط) واته: ئه‌م پێنجه له فیتره‌ته‌وه‌یه:
خه‌ته‌نه‌كردن و به‌رتاشین ونینۆك كردن و به‌رسمێڵ كردن و هه‌ڵكێشان وكردنی مووی بن
باڵ. هه‌روه‌ها (احمد ) له (شداد كوڕی اوس) ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا
فه‌رموویه‌تی: (ا لختان سُنّة للرجال ومكرمة للنساء) واته: خه‌ته‌نه‌كردن سونه‌ته
بۆ پیاوان و ڕێزلێنانه بۆ ئافره‌تان. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمویه‌تی:
(چوار شت له سونه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌رانه: خه‌ته‌نه‌كردن, وبۆنی خۆش له‌خۆدان و,
سیواك كردن وژنهێنان و شووكردن.
له‌لایه‌ن/
ماڵپه‌ڕی خوشكان |