وله‌شیر
بڕینه‌وه: كاتێ ئیسلام پیاوو ژنی به په‌یوه‌ندی ژن ومێردایه‌تی وابه‌سته كرد,
وكۆی كردنه‌وه له یه‌ك شوێنی جێگیردا كه‌ئه‌ویش خێزانه, به‌رپرسیارێتی خسته
ئه‌ستۆی هه‌ر یه‌كێكیان, بۆ پێكهێنانی خشتی چاك له كۆمه‌ڵگایه‌كی چاكدا, بۆ
هه‌ریه‌كه له ژن و پیاه ئه‌رك ومافی دیاركردوه, له‌سه‌ر مێرد پێویسته بژێویان
بدات و له‌سه‌ر ژنیش شیردان, ئه‌و شیره‌ی كه خوای كه‌وره ده‌یخاته مه‌مكی
دایكه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ له‌دایك بوونی كۆرپه, ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی گه‌شه‌ی ساوا
وكۆرپه‌ی نوێیه له‌م جیهانه‌دا. ئه‌مه‌ش گرنگیدانی خوایه بۆ منداڵ ودادی
په‌روه‌ردگاره له‌ئاست مافی ئه‌و منداڵه‌دا: (وَالْوَالِدَاتُ
يُرْضِعْنَ
أَوْلاَدَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ لِمَنْ أَرَادَ أَن يُتِمَّ
الرَّضَاعَةَ)
البقرة /233 واته: بادایكان دووساڵی ته‌واو شیر به منداڵه‌كانیان بده‌ن,
بۆهه‌ركه‌سێ كه ده‌یه‌وێت شیری ته‌واوی بداتی. (له‌سه‌ر ژنی ته‌ڵاق دراو واجبێك
هه‌یه به‌رامبه‌ر منداڵه شیره خۆره‌كه‌ی,ئه‌ویش شیر پێدانیه‌تی. ئیسلام هه‌ر
به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه كه شیر پێدانی منداڵ بپارێزێت پاش ته‌لإق وجیابوونه‌وه‌ی
ژن و مێرد, به‌ڵكو له‌وه زیاتر تێپه‌ڕی كردوه تاگه‌یشتۆته‌ئه‌وه‌ی كه
به‌جێهێنانی سزای سه‌ر دایكی زیناكاری دوا خستوه, ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه شیر
پێدانی له دایكه‌كه‌وه ته‌واو بێت, به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش به‌زه‌ییه بۆ منداڵ .
شیرپێدان
به‌مه‌مكی دایك خاسیه‌تی باشی زۆر‌و جۆراوجۆری هه‌یه:
1_ منداڵ شیرێكی
خاوێنی پاگژ كراوی پێ ده‌درێت
2_ نه‌سارده و
نه گه‌رمه
3_ له‌هه‌مووكاتێك
داسازو ئاماده‌یه
4_ به‌هه‌ڵگرتن و
مانه‌وه خراپ نابێت
5_ له‌گه‌ڵ
گه‌ده‌ی منداڵی شیره‌خۆره‌دا ده‌گونجێت
6_ به‌شی
پێویستیه‌كانی منداڵی شیره خۆره ده‌كات
7_ به‌رگریه‌كی
تایبه‌تی دژی میكرۆب له منداڵدا زیاد ده‌كات
8_ شیر پێدانی
ڕاسته‌و خۆ له مه‌مكی دایكه‌وه ڕێگه له‌قه‌ڵه‌و بوونی منداڵ و دایك ده‌گرێت
9_ شیرخواردن له
مه‌مكی دایكه‌وه سۆز‌و به‌زه‌یی گه‌شه پێ ده‌كات.
له‌لایه‌ن/
ماڵپه‌ڕی خوشكان