دروسته دایك كه
كۆرپه شیره خۆره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵبگرێت بۆ چوونه مزگگه‌وت هه‌تا
به‌جه‌ماعه‌تیش نوێژه‌كه‌ی بكات, ئه‌گه‌ر خۆی ئاره‌زوو بكات و مێرده‌كه‌شی مۆڵه‌تی
دابوو, به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا نوێژه‌كه‌ی كورت ده‌كرده‌وه
له‌به‌ر سۆزوو به‌زه‌ی به‌رامبه‌ر منداڵی ساوا, كه‌گوێی له گریانی ده‌بێت, له‌ترسی
ئه‌وه‌ی كه دایكی له نوێژه‌كه‌دا تووشی فیتنه نه‌كات, له (ئه‌نه‌س كوڕی
مالك)ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه: كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا گوێبیستی گریانی منداڵ بوایه كه
له‌گه‌ڵ دایكی دا بوو, سوره‌تی كورتی ده‌خوێند.
هه‌روه‌ها له‌وه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت: كاتێك
ده‌چمه نوێژه‌وه ده‌مه‌وێت درێژی بكه‌مه‌وه,به‌لإم كه گوێم له گریانی منداڵ
ده‌بێت (له‌ناو نوێژه‌كه‌دا), ئیدی نوێژێكی كورت و سوك ده‌كه‌م, چونكه ده‌زانم
دایكی منداڵه‌كه چه‌ند خه‌می پێ ده‌خوات.
له‌لایه‌ن/
ماڵپه‌ڕی خوشكان