په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌و بایه‌خ پێدانیان له‌كاتی منداڵی‌دا
ئه‌وه‌یه كه له فیقهدا به دایه‌نگا (حضانة) ناسراوه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌ت
سروشتیان وایه كه‌سۆزو به‌زه‌یی وئارامی زیاتریان هه‌یه, ئه‌وان به‌تواناترن له
پیاو, له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئافره‌تان له‌م باره‌یه‌وه پێش پیاوان خه‌ی له
دوایانه‌وه‌یه له پێشتره, و داپیره‌ش له‌پێشتره له باوك و باپیر و ئه‌وه‌ی
دوای ئه‌وان دێت له پیاوان. (ابوداود) و(حاكم) له (عمرو كوڕی شعیب) ئه‌ویش
له‌باوكیه‌وه‌و له‌باپیریه‌وه ده‌گێڕنه‌وه: ئافره‌تێك وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا
سكم بۆ ئه‌م منداڵه‌م وه‌كو ده‌فر وابوو, هه‌ردوو مه‌مكیشم ئاوپێده‌ر بوون بۆی,
كۆشیشم له‌خۆی گرتبوو, جا باوكی منی ته‌ڵاق داوه‌و ده‌یه‌وێت لێمی بستێنێته‌وه!!
پێغه‌مبه‌ری خوا پێی فه‌رموو: (انت احق به مالم
تنكحي) واته: تۆ
بۆ ئه‌و له‌پێشتری ومافت زیاتره گه‌ر شوو نه‌كه‌یت.
له‌لایه‌ن/
ماڵپه‌ڕی خوشكان