|
له‌كوێوه هاتووم؟ زۆر جار زۆرینه‌ی منداڵان ئه‌م پرسیاره ده‌كه‌ن و ئاڕاسته‌ی
دایكانیان ده‌كه‌ن: له‌كوێ بووم؟ له كوێوه هاتووم؟ یان چۆن له‌دایك بووم؟ ئه‌مه‌ش
له لای منداڵه‌كه پرسیارێكی چاره‌نووسییه كاتێك هه‌ست به دروستبوونی خۆی ده‌كات
و ئه‌مه‌ش پرسیاری وای له‌لا دروست ده‌كات سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تای دروست بوون..
وه پاش ئه‌وه‌ی زانی كه پێش له‌دایكبوونی له‌ناو سكی دایكی‌دا بووه، پرسیاری تری
بۆ دروست ده‌بێت بۆ نمونه: كێ منی له‌ناو سكتدا دانا؟ یان چۆن له سكته‌وه هاتمه
ده‌ره‌وه‌و له‌دایك بووم؟ ئه‌م پرسیاره سه‌ره‌تاییانه له‌وانه‌یه له‌لای هه‌ر
یه‌ك له ئێمه‌ش له ته‌مه‌نی منداڵیماندا دروست بوبێت و كردبێتمان، ئه‌نجامه‌كه‌شی
یان بێده‌نگ كراوین و دایك و باوكانمان له پرسیاره‌كه ڕایان كردووه یانیش
وه‌ڵامێكی سه‌یر دراوینه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ چیرۆكی ئه‌فسوناوی خه‌یاڵی جیاوازیان
نه‌بووه.
ئه‌مڕۆش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر له دایكان به‌لایانه‌وه ئاسانه‌و شه‌رم ناكه‌ن
له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری یه‌كه‌م: له كوێ بووم پێش هاتنه دونیاوه؟ به‌ڵام
زۆربه‌یان زۆر زه‌حمه‌ته به‌لایانه‌وه‌و توشی ئیحراجی ده‌بن كاتێك منداڵه‌كه
ته‌مه‌نی گه‌شتبێته نێوان سێ بۆ شه‌ش ساڵی و گه‌شتۆته ئه‌و ئاسته‌ی بپرسێت چۆن
هاتوومه‌ته دونیاوه‌و چۆن له سكی دایكی‌دا جێگیر بووه و كێ له‌وێدا دایناوه كه
ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه به كاری جووت بوونه‌وه له نێوان ژن و
مێرده‌كه‌دا.
بێگومان منداڵیش له‌م قۆناغی ته‌مه‌نه‌دا پێویستی به باسێكی ساكار و وه‌ڵام
دانه‌وه‌یه‌كی كورت و ئاسان هه‌یه بێ زۆر له‌خۆكردن و زیاده‌ڕه‌وی تیایدا،
هه‌روه‌ها ته‌نها ئاماژه‌كردن به باسكردنی زاوزێی ڕوه‌ك و ئاژه‌ڵ شتێكی باش نیه و
به‌شێكه له خۆدزینه‌وه له پرسیاره‌كه‌و منداڵه‌كه‌ش له‌كۆتاییدا هه‌ر هه‌ستی
پێ ده‌كات و له مه‌به‌سته‌كه‌ش ده‌گات.
له‌ڕاستیشدا منداڵ له‌م قۆناغه‌دا پێوستی به ڕونكردنه‌وه‌ی تێر‌و ته‌سه‌ل نیه له
چۆنیه‌تی له دایك بوونی منداڵ وه یان ژیانی ژن و مێردایه‌تی و كاری جووت بوون.
به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه‌و ده‌بێت بیزانێت ئه‌وه‌یه كه تۆ‌و (هێلكه)ی دایكه‌كه‌و
تۆوی باوكه‌كه گه‌یشتون به یه‌ك له سكی دایكه‌كه‌دا له‌ڕێی به‌یه‌ك گه‌یشتن و
پێكه‌وژیانێكی پڕ سۆز و خۆشه‌ویستی له نێوان دایك و باوكه‌كه.
لێره‌شدا شتێكی ئاساییه گه‌ر نمونه بهێنرێته‌وه بۆ منداڵه‌كه له زاوزێ كردنی
ڕووه‌ك و ئاژه‌ڵه‌كان. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه منداڵه‌كه هه‌ست به‌وه بكات كه
ئه‌و په‌یوه‌ندی و پێكه‌وژیانه پڕ شادی و خۆشیه‌ی نێوان دایك و باوكی بۆته هۆكاری
ئه‌وه‌ی منداڵێكی جوانی لێ بێته دونیاوه.. كه هه‌ردوكیان خۆشیان ده‌وێت و دڵخۆشن
به بوونی.. واته پێویسته منداڵه‌كه هه‌ست بكات كه ئه‌و به‌رهه‌می
خۆشه‌ویستییه‌كه دایك و باوكه‌كه‌ی پێكه‌وه گرێ داوه، نه‌ك ئه‌نجامی تێكه‌ڵ
بوونێكی له‌خۆو هه‌ڕه‌مه‌كی نه ڕۆح و نه ژیانی تێدا بێت به‌ڵكو ئه‌نجامی ژن و
مێردایه‌تییه‌كی شه‌رعییه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردووین.
وه دایك و باوكه‌كه‌ش ده‌توانن به ڕێگه‌یه‌كی كورت و زۆر ئاسان و به شێواز‌ی
تایبه‌تی خۆیان منداڵه‌كه تێ بگه‌یه‌نن، بۆ نمونه ده‌توانن له‌وێوه ده‌ست
پێبه‌كه‌ن كه:
خوای گه‌وره گیرفانێكی تایبه‌تی له سكی دایكدا دروست كردووه كه پێی ده‌وترێت
(مناڵدان) تا منداڵه‌كانی یه‌ك له دوای یه‌ك له‌وێدا هه‌ڵبگرێت.. وه ئه‌م
مناڵدانه‌ش ڕێچكه‌یه‌كی بچوكی هه‌یه ده‌یگه‌یه‌نێت به هێلكه‌دان كه له‌ناو
لاشه‌ی دایكه‌كه‌دا هه‌یه، وه ئه‌م هێلكه‌دانه‌ش هێلكه‌ی زۆر بچوك به‌رهه‌م
دێنن.. وه كاتێك یه‌كێك له‌م هێلكانه تێكه‌ڵ به تۆوی ژیان ده‌بێت كه باوكه‌كه
ده‌یدات به دایكه‌كه ئیتر ئه‌و هێلكه‌و تۆوه خوای گه‌وره ڕۆحی به‌به‌ردا
ده‌كات وگه‌وره ده‌بێت و گه‌شه ده‌كات تا ده‌بێته كۆرپه‌له‌یه‌كی زۆر زۆر بچوك و
جوان، ئه‌م كۆرپه‌له‌یه‌ش ورده ورده گه‌وره ده‌بێت له سكی دایكه‌كه‌داو چه‌ند
گه‌وره‌تر بێت ئه‌وه‌نده سكی دایكه‌كه‌ش گه‌وره‌تر ده‌بێت وه له‌م ماوه‌یه‌شدا تا
منداڵه‌كه له سكی دایكیدایه خواردن له خوێنی دایكه‌كه‌وه وه‌رده‌گرێت.
كاتێكیش منداڵه‌كه ته‌واو گه‌وره ده‌بێت و توانای هه‌یه له ده‌ره‌وه بژێت له
سكی دایكی‌دا دێته ده‌ره‌وه و ئه‌م هاتنه ده‌ره‌وه‌ش پێی ده‌وترێت له‌دایك بوون،
دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه له‌دایك بوو هه‌وای ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵمژی به سۆز‌و
خۆشه‌ویستییه‌وه دایكی ده‌یگرێته باوه‌شی و شیری ده‌داتێ كه خوای گه‌وره بۆی
دروست كردووه له سنگیدا. وه به‌م شێوه‌یه شیری ده‌داتێ و به خێوی ده‌كات تا
ته‌مه‌نی ده‌بێته نزیكه‌ی دوو ساڵ و پاشانیش توانای بۆ دروست ده‌بێت به ده‌ستی
خۆی نان و ئاو بخوات له گه‌ڵ دایك و باوك و خوشك و براكانیدا.
له كۆتاییدا ئه‌وه ماوه بڵێین: ئه‌م زانیارییانه هه‌موو به‌یه‌ك جار نادرێته
منداڵه‌كه به‌ڵكو ورده ورده‌و به‌پێی شوێنكه‌وتنی منداڵه‌كه بۆ پرسیاره‌كان،
هه‌روه‌ها هه‌ر دایك و باوكێك شێواز و ئسلوبی خۆی هه‌یه و منداڵێكیش بۆ منداڵێكی
تر توانا و گه‌ڵاڵه‌بوونی پرسیاره‌كان له‌لای جیاوازتره بۆ منداڵێكی تر.
گرنگ ئه‌وه‌یه دایك و باوكان بزانن كه منداڵ توانای وه‌رگرتن و تێگه‌یشتنی
وورده‌كاری و باسه‌كه‌ی نیه به‌ته‌واوه‌تی تاكو ئه‌و كاته‌ی خۆی ئه‌و توانایه‌ی بۆ
دروست ده‌بێت به‌هۆی گه‌شه‌كردن و گرنگیدان پێی و به ته‌نگه‌وه هاتنی.
- له‌لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی خوشكان
28/1/2007
|