بێگومان خێزان یه‌كه‌م
ده‌زگای په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه كه تیایدا گه‌شه‌و نما ده‌كات و چاوی له
ئامێزیه‌وه هه‌ڵدێنێت و تاكو گه‌وره ده‌بێت و پشت به خۆی ده‌به‌ستێت، پاش ئه‌وه
ده‌گات به ده‌زگای دووه‌م كه ئه‌ویش
خوێندنگایه و ته‌واوكه‌ری ماڵه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌یه، كه‌سایه‌تی منداڵیش هه‌ر
له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی یه‌كه‌می سه‌ره‌تاییدا واته له‌ناو خێزانه‌كه‌یدا بۆی دروست
ده‌بێت و هێماكه‌ی ڕوون ده‌بێته‌وه. كه‌واته زۆر گرنگه له‌م ماوه‌یه‌دا خێزان
گرنگی به‌و ئامراز و ڕه‌فتار و ڕێگا ته‌ندروستیانه بدات كه كه‌سایه‌تی
منداڵه‌كه‌ی پێ گه‌شه ده‌بێت و ده‌یكاته لاوێكی پشت به خۆ به‌ستوو و خاوه‌ن
كه‌سایه‌تییه‌كی توند‌و به‌هێز و له‌هه‌مان كاتدا گونجاو و چالاك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌و
ده‌وروبه‌ری.
به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ
جار ئامراز و ڕێگای هه‌ڵه و زیانبه‌خش به‌كار ده‌هێنرێت له په‌روه‌رده‌كردنی
منداڵدا، دیاره ئه‌ویش به‌هۆی نه‌زانینی دایك و باوكه‌كه به‌و شێواز و
ڕه‌فتارانه‌ی كه گونجاو و دروستن، یان به‌هۆی شوێنكه‌وتنی هه‌مان شێوازی دایك و
باوك و داپیره‌و بابپره‌دا له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ واته له‌سه‌ر باوی جاران
ده‌ڕوات له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستادا، یان به‌هۆی بێ به‌شبوونی دایك یان باوك له
لایه‌نێك، بۆ نمونه گه‌ر باوكه‌كه له منداڵی خۆیدا گه‌ر بێ به‌ش بوبێت له سۆز و
خۆشه‌ویستی ده‌بینی زیاد له سنووری خۆی سۆز و خۆشه‌ویستی ده‌به‌خشێت به
منداڵه‌كه‌ی، یان به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێ له باوكان هه‌مان شێوازی باوكی خۆیان
به‌كار ده‌هێننه‌وه كه چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌ماندا به‌كاریان هێناوه‌و ئه‌مانیش له‌گه‌ڵ
منداڵه‌كانیان به‌كاری ده‌هێنن و هه‌مان شتیش بۆ هه‌ندێ له دایكان.
لێره‌شدا باس له چه‌ند
ئاڕاسته‌و ڕه‌فتار و شێوازێكی هه‌ڵه ده‌كه‌ین كه دایك و باوك یان یه‌كێكیان
ده‌یگرنه به‌ر له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان به‌ڵام به‌داخه‌وه شوێنه‌واری
خراپ و سلبی هه‌یه بۆسه‌ر منداڵه‌كان له ئه‌مڕۆدا بێت یان پاشه‌ڕۆژی، وه له‌به‌ر
گرنگی و درێژی باسه‌كه بابه‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌ینه دوو به‌شه‌وه‌و هه‌ر جاره‌و باس
له چه‌ند ڕه‌فتارێكی هه‌ڵه ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها شوێنه‌وارو زیانه‌كانی بۆسه‌ر
كه‌سایه‌تی منداڵ كه ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن:
زاڵبوون به‌سه‌ر منداڵ،
پاراستنی زیاد له سنوور، پشت گوێ خستنی منداڵه‌كه، زۆر ناز پێ دانی، به‌كارهێنانی
توند‌و تیژی، ڕاڕایی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی، ئازاردانی ده‌روونی و كه‌م
كردنه‌وه‌ی منداڵه‌كه، جیاوازی خستنه نێویان.
خۆسه‌پاندن یان زاڵبوون:
واته خۆسه‌پاندن و
كۆنترۆڵ كردنی چالاكی منداڵه‌كه له‌لایه‌ن باوك یان دایكه‌كه، وه بوونه
به‌ربه‌ست له‌پێش ئه‌و حه‌زو ئاره‌زووانه‌ی كه وه‌كو هه‌موو منداڵێك هه‌یه‌تی و
ڕێگری كردن له هه‌ستانی به شێواز و ڕه‌فتارێكی دیاریكراو بۆ ئه‌نجامدانی
ئاره‌زووه‌كانی كه ده‌یه‌وێت هه‌رچه‌نده گه‌ر ئاسایی و گونجاویش بێت و زیانی
تیادا نه‌بێت، یان به‌ستنه‌وه‌ی منداڵه‌كه به ئه‌نجامدانی هه‌ندێ ئه‌رك و فه‌رمان
كه له سه‌رووی توانایه‌تی، به‌هاوپێچی ئه‌وه‌ش توند‌و تیژی و لێدان به‌كارهێنان
یان بێ به‌شبوونی هه‌ندێ جار، وه لیستی ئه‌و كار‌و ڕه‌فتارانه‌ی كه له‌سه‌ری
قه‌ده‌غه كراوه زیاتره له لیستی ئه‌و كار‌و شتانه‌ی ڕێی پێ دراوه بیكات.
بۆ نمونه گه‌ر دایكه‌كه
زۆر له منداڵه‌كه بكات كه جلێكی دیاریكراو له‌به‌ر بكات یان ده‌بێت هه‌ر فڵانه
خواردن بخوات یان ده‌بێت هه‌ر هاوڕێیه‌تی چه‌ند كه‌سێك بكات كه منداڵه‌كه خۆی
حه‌زی پێیان نیه.
هه‌روه‌ها گه‌ر دایك و
باوك ڕاو بۆچونی خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر منداڵه‌كه له خوێندندا بۆ نمونه ده‌بێت
هه‌ر بڕوات بۆ به‌شێكی تایبه‌ت له زانكۆ یان له دواناوه‌ندی زانستی بێت یان
وێژه‌یی... هتد.
به‌گومانی ئه‌وه‌ی ئه‌م
كارانه‌ی ده‌یكه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی منداڵه‌كه‌یه بێ ئه‌وه‌ی بزانن كه
ئه‌م ڕه‌فتارو شێوازه مه‌ترسییه‌كه بۆ سه‌ر باری ته‌ندروستی ده‌روونی
منداڵه‌كه‌یان یان بۆسه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی له دواڕۆژدا.
بۆیه به‌هۆی ئه‌م شێوازه
هه‌ڵه‌یه له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵدا... ئه‌و منداڵه به شێوه‌یه‌ك گه‌وره
ده‌بێت كه هه‌میشه مه‌یلی هه‌بێت بۆ گوێڕایه‌ڵی كه‌سانی تر و شوێن كه‌وتنیان بێ
ئه‌وه‌ی بیر بكاته‌وه‌و داهێنانی بۆ دروست بێت.
هه‌روه‌ها هیچ كات توانای
نابێت بۆ ده‌ربڕینی ڕاو بۆچون و موناقه‌شه‌كردن له‌سه‌ر شتێك...
جگه له‌وه‌ش ئه‌م شێوازه
په‌روه‌رده‌ییه یاریده‌ده‌رێكه بۆ دروست بوونی كه‌سایه‌تییه‌كی ڕاڕایی هه‌میشه
ترسنۆك له ده‌سه‌ڵات و له‌هه‌مان كاتیش‌دا شه‌رمۆك و هه‌ستیارێكی زیاد له سنووری
خۆی ده‌رده‌چێت.
به‌ڵكو ئه‌و منداڵه بڕوای
به‌خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌بینی توانای نیه له وه‌رگرتنی هه‌ر بڕیارێك و هه‌موو
كاتێ هه‌ست به كه‌م وكوڕی و سه‌ر نه‌كه‌وتن ده‌كات...
به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و
شێوازه‌وه له‌وانه‌شه ئه‌و منداڵه منداڵێكی شه‌ڕانی لێ ده‌ربچێت و به‌رده‌وام
شتومه‌كی كه‌سانی تر بشكێنێت چونكه له منداڵیه‌وه حه‌ز و ئاره‌زو و
پێداویستییه‌كانی تێر نه‌كراون و خۆشی و له‌زه‌تی وه‌كو پێویست لێ وه‌ر نه‌گرتوون.
`·.¸¸.·``·.¸¸.`·.¸¸.·``·.¸¸.·``·.¸¸.·``·.¸¸.`·.¸¸. ·``·.¸¸.·`
`·.¸¸.·``·.¸¸.`·.¸¸.·``·.¸¸.·`
`·.¸¸.·`
پاراستن و به
ته‌نگه‌وه‌هاتن زیاد له سنووری خۆی:
واته هه‌ستانی یه‌كێك له
دایك و باوكه‌كه یان هه‌ردوكیان به ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌رك و كارانه‌ی كه
ده‌بووایه منداڵه‌كه‌یان خۆی به ته‌نها بیكردبایه و هه‌ر ئیشی منداڵه‌كه خۆی
بووه، كه‌واته لێره‌دا دایكه‌كه یان باوكه‌كه یان هه‌ردوكیان هه‌میشه گرنگی
زیاد ده‌ده‌ن به منداڵه‌كه‌و ده‌ست ده‌خه‌نه هه‌موو كاروباریه‌وه‌و هیچ هه‌لێك
ناهێڵنه‌وه بۆ منداڵه‌كه خۆی بڕیار بدات، به‌ڵكو له زۆر ئیش و كار كه هی
منداڵه‌كه خۆیه‌تی ئازادی ناده‌ن پێی وه‌كو: پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌رك و فه‌رمانی خوێندن
له بری منداڵه‌كه یان به‌رگری كردن لێی كاتێك یه‌كێ له منداڵان دێته شه‌ڕ
له‌گه‌ڵی.
زۆر جار هۆكاری ئه‌م
شێوازه په‌روه‌رده‌ییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ترسی دایك و باوكه‌كه له‌سه‌ر
منداڵه‌كه‌یان به‌تایبه‌ت گه‌ر منداڵی یه‌كه‌میان بێت یان تاقانه‌یان بێت، یان
له‌وه‌ش ڕوونتر گه‌ر كوڕه تاقانه‌یه‌كیان بێت له‌نێوان چه‌ند خوشكێكی یان كچه
تاقانه‌یه‌ك بێت له‌نێوان چه‌ند برایه‌كی و ده‌بینی زۆر زیاده‌ڕه‌وی ده‌كه‌ن له
په‌روه‌رده‌كردنی و گرنگیدانیان پێی.... هتد.
بێگومان ئه‌م ڕه‌فتارو
شێوازه‌ش كاریگه‌ری خراپی لێ ده‌وه‌شێته‌وه بۆ سه‌ر ده‌روونی مناڵه‌كه‌و
كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی، به كه‌سایه‌تییه‌كی لاوازی ناسه‌ربه‌خۆ گه‌وره ده‌بێت و له
زۆر كاری‌دا پشت به كه‌سانی تر ده‌به‌ستێت و به‌ڵكو توانای نابێت له هه‌ڵگرتنی
به‌رپرسیارێتی و په‌رچی ده‌داته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به خۆی لاواز
ده‌بێت و زۆر به ئاسانی ده‌دۆڕێت له ڕێڕه‌وه‌ی ژیانیدا.
هه‌روه‌ها ده‌بینین ئه‌و
منداڵه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌فتارانه په‌روه‌رده كرابێت بڕوا ناكات به‌و بڕیارانه‌ی
خۆی ده‌یدات له‌كاتێكدا زۆر به ئاسانی بڕیاری كه‌سانی تر وه‌رده‌گرێت، وه پشتی
پێیان ده‌به‌ستێت له هه‌موو شتێكیدا و هه‌ستیار و دڵ ناسك ده‌بێت له هه‌ر
ڕه‌خنه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بكرێت.
كاتێكیش ئه‌م جۆره
منداڵه گه‌وره ده‌بێت زۆر جار دوچاری كێشه ده‌بێته‌وه له نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ
ده‌وروبه‌ری به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سه بێ به‌ش كرابو له تێركردنی
پێداویستیه‌كانی له سه‌ربه‌خۆیی خۆی هه‌ر له منداڵیه‌وه و هه‌ر بۆیه به‌و شێوه
ده‌مێنێته‌وه و پشت به كه‌سانی تر ده‌به‌ستێت.
`·.¸¸.·``·.¸¸.`·.¸¸.·``·.¸¸.·``·.¸¸.·``·.¸¸.`·.¸¸. ·``·.¸¸.·`
`·.¸¸.·``·.¸¸.`·.¸¸.·``·.¸¸.·`
`·.¸¸.·`
پشت گوێ خستن:
واته دایك و باوكه‌كه
واز له منداڵه‌كه ده‌هێنن بێ ئه‌وه‌ی هانی بده‌ن له‌سه‌ر ڕه‌فتارێكی باش كه
تیایدایه و بێ ئه‌وه‌ی سه‌رزه‌نشت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت گه‌ر كار‌و
ڕه‌فتارێكی نابه‌جێی ئه‌نجام دا، كاتێك دایك و باوكه‌كه یان یه‌كێكیان ئه‌م شێواز
و ڕه‌فتاره ده‌گرنه به‌ر كه به‌رده‌وام سه‌رقاڵ بن و نه‌په‌رژێنه سه‌ر
په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان و هه‌ر بۆیه له‌هه‌موو شتێك‌دا پشت گوێ ده‌خرێن و
گرنگی پێویستیان پێ نادرێت.
بۆ نمونه باوكه‌كه زۆری
كاته‌كه‌ی له ئیشه و هه‌ركات گه‌ڕایه‌وه ماڵ نان ده‌خوات و ده‌نوێت، پاش ئه‌وه
ده‌چێته ده‌ره‌وه‌و كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵ منداڵه‌كان نوستون و دایكه‌كه‌ش خۆ
گه‌ر كاری نه‌بێت هه‌ر له ماڵه‌وه سه‌رقاڵه و به‌هۆی سه‌ردان و میوانی وه یان
قسه‌ی به‌ر ده‌رگاو كۆڵان یان له ته‌له‌فۆندا یان له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا له‌به‌ر
ئینته‌رنێت و ته‌له‌فزیۆن منداڵه‌كانی پشت گوێ ده‌خات و هیچ ئاوڕێكیان لێ
ناداته‌وه.
یان كاتێك دایكه‌كه
به‌ده‌م پێداویستی منداڵه‌كه‌وه ناڕوات له جلوبه‌رگ و خواردن و یاری و شتی تر.
بێگومان منداڵانیش ئه‌م
جۆره ڕه‌فتارانه‌ی به‌خێوكه‌رانیان له جۆرێك له پشت گوێ خستن و خۆش نه‌ویستن و
ڕق لێبوونه‌وه لێك ده‌ده‌نه‌وه‌و كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی ده‌روونییان
دروست ده‌بێت.
وه هه‌ندێ جاریش گاڵته
پێ كردن و شكاندنه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌شی له‌گه‌ڵدایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه كارێك
ئه‌نجام بدات و دڵی پێ خۆش بێت و دایكه‌كه‌ی لێ ئاگادار بكاته‌وه تاكو ده‌ستخۆشی
لێ بكات به‌ڵام دایكه‌كه له‌جێی ئه‌وه كاره‌كه‌ی له‌ناو ده‌بات و لێی توڕه
ده‌بێت و ده‌یشكێنێته‌وه‌و له كاره‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه‌و داوای لێ ده‌كات چیتر
سه‌رقاڵی نه‌كات به‌و شته بێ بایه‌خانه‌وه، هه‌روه‌ها كاتێك منداڵ له خوێندن
نمره‌یه‌كی به‌رز ده‌هێنێته‌وه كه جێی ده‌ستخۆشی و پیاهه‌ڵنانه به‌ڵام خه‌ڵات
ناكرێت چ له‌ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه به‌ڵام گه‌ر نمره‌ی نزمی هێنایه‌وه
یه‌كسه‌ر لێی توڕه ده‌بن و له‌وانه‌شه لێی بده‌ن، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش وا له منداڵ
ده‌كات كه بێ به‌ش بێت له هه‌ست كردن به سه‌ركه‌وتن و به دووباره‌بوونه‌وه‌شی
منداڵه‌كه پله‌و پایه‌ی خۆی له‌نێو خێزانه‌كه وون ده‌كات و ده‌بینی هه‌ستێكی
شه‌ڕانی و ڕق لێ بونه‌وه‌ی بۆ په‌یدا ده‌بێت به‌رامبه‌ر به خێزانه‌كه‌ی خۆی و هیچ
كاتیش هه‌ستی خۆشه‌ویستی نابینێت بۆ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی.
كاتێكیش منداڵه‌كه
گه‌وره ده‌بێت په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵێ براده‌ر ده‌كات و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی داب‌و
له‌ناو خێزانه‌كه‌ی لێره‌دا ده‌ستی ده‌كه‌وێت و جێ و ڕێی خۆی ده‌بینێته‌وه و ئه‌و
خۆشه‌ویستی و سۆزه‌شی كه هه‌ستی پێ نه‌كردووه لێره‌دا ده‌یبینێته‌وه.
لێره‌شدا ئه‌وه لێك
ده‌درێته‌وه كه هۆی چیه منداڵ ماڵی خۆی به‌جێ دێڵێت و هه‌میشه ڕا ده‌كات بۆناو
كۆمه‌ڵێ براده‌ر و ده‌ره‌وه‌ی ماڵی پێ خۆشتره تاكو ئه‌و پێداویستیانه‌ی له‌ده‌ستی
داوه له‌ناو ماڵدا له ده‌ره‌وه‌و له‌ناو براده‌رانیدا ده‌ستی بكه‌وێت.
مه‌ترسی ئه‌م ڕه‌فتاره
خراپه‌ش كه گوێ نه‌دانه به منداڵه‌كه زیاتر زیان ده‌گه‌یه‌نێت به منداڵ له
ساڵانی ژیانی یه‌كه‌میدا، به‌تایبه‌ت گه‌ر پێداویستی منداڵه‌كه له‌ڕووی ده‌روونی و
فه‌سیۆلۆجی تێر نه‌كرێت له پێویستی به كه‌سانی تر و ڕێگرتن لێی له وه‌ده‌ست
هێنانی ئاره‌زووه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌كو هه‌ر منداڵێك.
له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م
په‌روه‌رده هه‌ڵه‌یه كۆمه‌ڵێ ڕه‌فتاری خراپ ڕه‌نگ ده‌داته‌وه له هه‌ڵسوكه‌وتی
منداڵه‌كه وه‌كو دژایه‌تیكردن و توند‌و تیژی یان ده‌ست درێژی كردن بۆسه‌ر كه‌سانی
تر یان دزین و كه‌لله‌ڕه‌قی وه یان گوێنه‌دان به فه‌رمان و ڕێگرتنه‌كانی دایك و
باوكی.
ئه‌مه به كورتی چه‌ند
ڕه‌فتارێكی هه‌ڵه بوو له‌گه‌ڵ شوێنه‌واره خراپه‌كانیان بۆسه‌ر كه‌سایه‌تی منداڵ،
وه له به‌شی داهاتو و كۆتاییدا باسی چه‌ند ڕه‌فتارێكی تر ده‌كه‌ین وه‌كو: زۆر ناز
پێ دان به منداڵه‌كه، ووروژاندنی ئازاری ده‌روونی و كه‌م كردنه‌وه‌ی منداڵه‌كه،
ڕاڕایی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی و هه‌روه‌ها جیاوازی خستنه نێو منداڵه‌كان. كه
هه‌ر یه‌ك له‌مانه ڕه‌فتارێكی هه‌ڵه‌ن و زیانه‌كانی له‌سه‌ر ده‌روونی منداڵه‌كه
ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌و له‌وانه‌یه هه‌ر یه‌ك له ئێمه كه‌م تا زۆر له ته‌مه‌نی
منداڵًیماندا و به‌هۆی بارودۆخی ناله‌باری ووڵاته‌كه‌ماندا دایك و باوكانمان
نه‌په‌رژابێتنه سه‌ری و شتێكیمان لێ به‌ركه‌وتبێت و بیناسینه‌وه.. تاكو هه‌ر یه‌ك
له دایك و باوكانمان زیاتر گرنگی به منداڵه‌كانمان بده‌ین و بیانپارێزین له هه‌ر
خراپه‌و زیانێك و به‌ره‌و ژیانێكی به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی به‌ڕێیان بخه‌ین،
بێگومان خوای گه‌وره‌ش له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانمان لێپرسینه‌وه‌مان
له‌گه‌ڵدا ده‌كات... تا به‌شی دووه‌م و داهاتوو به‌خواتان ده‌سپێرین.
`·.¸¸.·``·.¸¸.`·.¸¸.·``·.¸¸.·``·.¸¸.·``·.¸¸.`·.¸¸. ·``·.¸¸.·`
`·.¸¸.·``·.¸¸.`·.¸¸.·``·.¸¸.·`
`·.¸¸.·`