|
ئه‌مه‌ش خاڵێكی
تره كه زۆر پێویسته مناڵ فێربكرێت, خوای گه‌وره‌ی به‌به‌زه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی
خۆشه‌ویستیی بكه‌وێته ناومان سه‌لام كردنی كردووه به‌پێش گوفتاری ئاده‌میزاد
(السلام قبل كلام). باسه‌رنجی ئه‌م ئایه‌ته بده‌ین كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ
كردووین له فورئاندا: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَدْخُلُوا بُيُوتًا
غَيْرَ بُيُوتِكُمْ حَتَّى تَسْتَأْنِسُوا وَتُسَلِّمُوا عَلَى أَهْلِهَا ذَلِكُمْ
خَيْرٌ لَّكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ) (سورة النور/27). واته‌ّ: باوه‌ڕداران
كه‌باوه‌ڕی پاكتان هه‌یه به‌خوای گه‌وره ئێوه هه‌ركات چونه‌وه ماڵی خۆتان یا
ماڵی یه‌كێكی تره‌وه روخسه‌ت وه‌رگرن، پاشان كه چوون سه‌لام بكه‌ن له‌و كه‌سانه‌ی
واتیایان وه پێش ئه‌وه‌ی قسه بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌سدا زۆر به‌شێوه‌ی ئه‌ده‌ب وحه‌یا
دابنیشن خۆتان بپارێزن له‌مه‌كری شه‌یتان.
- ده‌ی باوك
ودایكی باوه‌ڕدار ئێوه‌ش كۆرپه‌كانتان ئاوا فێربكه‌ن، هه‌ر له‌و باره‌وه ئازیزمان
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ئاوا ئومه‌ته‌كه‌ی فێر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی
خۆشه‌ویستی بكه‌وێته نێوانیانه‌وه.
پێغه‌مبه‌ری خوا
(صلى الله علیه وسلم) بۆ ئه‌وه‌ی ئومه‌ته‌كه‌ی ئادابی ئیسلامی له‌ناویانا دروست بێت
ئامۆژگاری گه‌له‌كه‌ی بكات كه دوو گێڕه‌وه فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌قڵ
ده‌كه‌ن, دوو پیاوی خاوه‌ن باوه‌ڕن ئاوا ده‌فه‌رموون كه هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ره‌و عمر
كوڕی عاس (خوا لێ ی ڕازی بێت) پیاوێ پرسیاری كرد له‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه
وسلم) قوربان له‌به‌رنامه‌ی ئیسلامدا چی زۆر چاكه بیكه‌م؟ فه‌رمووی: (تطعم الطعام
وتقرأ السلام على من عرفتَ ومن لم تعرف) واته: (خۆراك دان به‌هه‌ژاران وبێ
نه‌وایان وداماوان به گوێره‌ی توانا, وه‌سه‌لام كردن له‌وه‌ی ده‌یناسی یانایناسی).
به‌ڕاستی جوانه ئازیزه‌كه‌م سه‌لام كردن زۆر خۆشه‌ویستی ده‌خاته به‌ینی
موسڵمانانه‌وه وبرایه‌تی دروست ده‌كات, سه‌لام كردن زۆر شتی گه‌وره‌ی تیایه
ئه‌گه‌ر بزانی, هه‌ر له‌و باره‌وه ئیمام موسلیم له ئه‌بو هوره‌یره‌وه
ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (لا تدخُلوا الجنة
حتى تؤمنوا ولا تؤمنوا حتى تحابّوا، أَوَلا أدُلّكُمْ على شيءٍ إذا فَعَلتُموه
تَحابَبْتُم: افشوا السلام بينكم). واته: (ئێوه ناچنه به‌هه‌شت تاكو باوه‌ڕ
به‌خوای گه‌وره به‌پاكی نه‌هێنن به‌دڵ. وه‌باوه‌ڕیشتان ته‌واو نابێ تاكو یه‌كترتان
خۆش نه‌وێ, ئایه كارێكتان فێربكه‌م ئه‌گه‌ر بیكه‌ن خۆشه‌ویست ده‌بن؟ سه‌لام كردن
له‌یه‌كتر له‌نێوانتاندا.
چۆنێتی سه‌لام كردن:
یه‌كه‌م ووشه كه
موسڵمان ده‌ستی پێ بكات (سه‌لامه) وه سه‌لام كردنیش به‌م جۆره ده‌كرێت: (السلام
علیكم ورحمته الله وبركاته) وه ئه‌وه‌ی وه‌ڵام ده‌داته‌وه به‌كۆ وه‌ڵام
بداته‌وه (وعلیكم السلام ورحمته الله وبركاته) ئه‌گه‌ر یه‌ك موسڵمانیش بێت.
به‌ڕاستی سه‌لام
كردن خۆشه‌ویستی یه‌كی وادروست ده‌كات هه‌موو كه‌سێ ده‌كات به‌برا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
فه‌رمووده‌ی خوایه، چه‌ند جار جوبره‌ئیل هاتبێ بۆلای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه
وسلم) سه‌لامی كردووه ئه‌ویش خوا فێری كردووه. پێویسته دایك وباوكی موسڵمان
كۆرپه‌كانیان فێری چاكه‌و عه‌قل ودینیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كان
به‌ئاسوده‌یی بژین.
سه‌لام كردن سوننه‌ته به‌ڵام جوابه‌كه‌ی واجبه.
گێڕاوه‌ته‌وه كه
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (مَنْ أجاب السلام فهو له، ومن لم يجب
فليس منّا) واته: ( هه‌ركه‌سێ جوابی سه‌لام بداته‌وه ئه‌وه موسڵمانه وئیسلامی
وه‌رگرتووه, به‌ڵام ئه‌وه‌ی جوابی نه‌داته‌وه ئه‌وه له ئێمه نیه).
له‌لایه‌ن/
ماڵپه‌ڕی خوشكان |