|
بزانین خوای
گه‌وره چی ده‌فه‌رموێ له‌و باره‌وه: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا
تَدْخُلُوا بُيُوتًا غَيْرَ بُيُوتِكُمْ حَتَّى تَسْتَأْنِسُوا وَتُسَلِّمُوا عَلَى
أَهْلِهَا ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ -27- فَإِن لَّمْ
تَجِدُوا فِيهَا أَحَدًا فَلَا تَدْخُلُوهَا حَتَّى يُؤْذَنَ لَكُمْ وَإِن قِيلَ
لَكُمُ ارْجِعُوا فَارْجِعُوا هُوَ أَزْكَى لَكُمْ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ
عَلِيمٌ -28-) (سورة النور) لێره‌دا قورئان تێمان ئه‌گه‌یه‌نێ وه فێرمان ئه‌كات
كه‌چۆن بچین بۆ ماڵان وچۆن له ده‌رگا بده‌ین, خوای گه‌وره فێرمان ئه‌كات كه
سوودی دنیا‌و پاشه‌ڕۆژ وه‌رگرین.
مانای ئایه‌ته‌كان
واته: (ئه‌ی باوه‌ڕداران كه‌به‌ڕاستی باوه‌ڕتان دامه‌زراوه به‌خوای گه‌وره. كاتێ
ده‌چن بۆماڵانێ
كه‌غه‌یری ماڵی خۆتانه كه‌نزیكی ده‌رگا ده‌بنه‌وه بده‌ن له‌ده‌رگا سه‌ربه‌خۆ
خۆتانی پیا مه‌كه‌ن كه‌ڕوخسه‌تیان دا‌و چونه ژوره‌وه سه‌لام بكه‌ن له‌وانه‌ی
كه‌له‌و ماڵه‌دان به‌وشێوه چاكتره بۆتان بۆئه‌وه‌ی باش حاڵی بن سنووری خوا
مه‌به‌زێنن ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌س له‌وماڵه‌دا نه‌بوو مه‌چنه ژووره‌وه تاكو ڕووخسه‌ت
وه‌رده‌گرن ئه‌گه‌ر هاتوو پێیان ووتن ڕوخسه‌ت نی یه بگه‌ڕێنه‌وه زۆر به‌دڵفراوانی
یه‌وه ئه‌وه پیرۆزتره بۆتان دڵ ئارام ده‌بێت به‌ئیمان.
جا خوشكی ئیماندار
وبرای باوه‌ڕدار كۆرپه‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك فێربكه كه‌خوای گه‌ره فێرمان ده‌كات,
خوای گه‌وره به‌وجۆره فێرمان ده‌كات كه‌مناڵه‌كانمان پێش ئه‌وه‌ی باڵغ بن ئاوا
فێریان كه‌ین, له‌سێ وه‌ختا به‌تایبه‌ت كه‌ده‌چن بۆماڵان به‌ڵام ئه‌وسێ كاته
زه‌روره:
1 _ له‌پێش نوێژی
به‌یانی زۆر زه‌روره بده‌ن له‌ده‌رگاو ئیجازه وه‌رگرن.
2 _ له‌كاتی
نیوه‌رۆدا چونكه خه‌ڵكی هه‌موو له‌ماڵدا كۆده‌بنه‌وه بۆ ئیسراحه‌ت.
3 – له‌كاتی
عیشادا چونكه خه‌ڵكی ده‌یانه‌وێ بخه‌ون ئیسراحه‌ت ده‌كه‌ن.
به‌ڕاستی جوانه
ئه‌گه‌ر هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك به‌م جۆره كۆرپه‌كانی ئامۆژگاری بكات هه‌موو خێزانێك
ئاسوده ئه‌بن وه فێری كاری چاكه ده‌بێ, خوایش ڕێنمونی ده‌كات ئه‌گه‌ر كۆرپه
ئاوا فێر بكرێ دایك وباوكیش ئاسوده ده‌بن له‌وكۆرپانه‌ی خۆیان له‌به‌ر ئه‌وه
نابنه كۆسپ بۆیان با (ان شا‌ء الله) مناڵه‌كانمان ئاوا فێربكرێن بزانین ئازیزمان
محمد (صلى الله علیه وسلم) چی ده‌فه‌رموێ له‌و باره‌وه چۆن فێرمان ده‌كات: لما روي
ابو داوود (رضي الله عنه) أن رَجلاً من بني عامر اسْتَأْذن على النبي (عليه السلام)
وهو في البيت فقال: أ أَلِجْ؟ فقال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) لخادمه: اخرجْ
الى هذا فعَلِّمْهُ الإستئذان. فقل له: (قل: السلام عليكم، أ ادخُل؟ فسمِعَهُ الرجل
فقال: السلام عليكم، أ أدخُل؟ فاذن له النبي فدخَلَ). واته: ئه‌بوداود (خوالێ ی
ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێ: پیاوێك له هۆزی عامر داوای ڕوخسه‌تی كرد له‌ماڵی
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: به‌ئه‌و پیاوه‌ی له‌خزمه‌تیا بوو
له‌ماڵی خۆیان كاری ده‌كرد بڕۆ ده‌ره‌وه‌و فێری هاتنی بكه چۆن بێته ژووره‌وه
فێری بكه با هاته ژووره‌وه سه‌لام بكات وداوای ڕوخسه‌ت بكات بۆ هاتنه ژوره‌وه،
كابرا گوێی لێ بو هاته ژووره‌وه سه‌لامی كردوو ڕوخسه‌تی خواست له پێغه‌مبه‌ر.
پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی وه‌ره ژووره‌وه. جائه‌و كاره بۆیه
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كردی بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه فێری ره‌وشتی چاكه‌ی چونه
ماڵی خه‌ڵكی ببین. دڵ به‌فه‌رموده پیرۆزه‌كانی توند بكه‌ین با له ده‌رگای
ئاسووده‌یی باوه‌ڕه‌وه بێینه ژووره‌وه وه‌خوایش له‌خۆمان ڕازی بكه‌ین
به‌كرده‌وه‌ی چاك.
فه‌رمووده‌ی
به‌هێز كه‌له ئه‌بو هوره‌یره‌وه (خوا لێ ی ڕازی بێت) ئه‌ویش له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه
(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (( من اطلع في بيت قوم بغير إذنهم فقد حل له‌م أن
يفقؤوا عينه ))، رواه مسلم. واته: (هه‌ركه‌سێ بڕوانێ بۆماڵی یه‌كێ به‌ناڕه‌وا
ئه‌گه‌ر به‌ردێكیان خست چاوێكی كوێربوو شه‌رعه‌ن حه‌قی ئه‌وچاوه‌ی نی یه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی به‌ناڕه‌وا ته‌ماشای كردووه بۆیه مافی ئه‌و چاوه‌ی نی یه) به‌ڕاستی
یاسای واپڕ له دڵسۆزی یه بۆگه‌له‌كه‌ی, جا دایكی ئازیز، باوكی به‌ڕێز: كۆرپه‌كه‌ت
به‌فه‌رمووده‌ی ئه‌و مامۆستا دڵسۆزه فێربكه باببێته باخی ئیمان بۆ خۆی ودایك
وباوكی گه‌ر كۆرپه‌كه‌ت ئاوا فێربكه‌یت بۆهۆزو شار‌و دێ ی ودراوسێ ده‌بنه ده‌رس
وئامۆژگاری بۆخه‌ڵكی تریش, ئه‌گه‌ر بێت‌و كۆرپه‌كان ئاوا فێری ڕه‌وشتی ئیسلام
بكه‌ین, ووڵات ئاوه‌دان ده‌بێ به‌خۆشی زه‌ره‌ر نابینێ له‌ده‌ستیان به‌ئومێدی خێر
بۆهه‌موو لایه‌ك.
له‌لایه‌ن/
ماڵپه‌ڕی خوشكان |