|
گێڕاوه‌ته‌وه
له‌كوڕی سنی ئه‌ویش له ئه‌بو داود (خوا لێ ی ڕازی بێت) له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (اذا التقى المسلمان فتصافحا وحمدا لله تعالى واستغفرا، غفر
الله عز وجل لهما). واته: (هه‌ركاتێ دوو باوه‌ڕدار گه‌یشتن به‌یه‌ك ته‌وقه‌یان كرد
له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌دڵی پاك سوپاسی خوایان كرد داوای لێبوردنیان كرد له‌یه‌ك، خوای
گه‌وره‌ش له‌هه‌ردووكیان خۆش ده‌بێ).
جا خوشكی
ئیماندار، برای موسڵمان، له‌مه ئاسان ترهه‌یه؟ بۆیه خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی
كردووه به‌جێگای لێ‌خۆش بوون كه ده‌ركه‌وت ئیسلام خۆشی وشادی ده‌وێ، هه‌میشه
هه‌وڵ ده‌دا باوه‌ڕداران پێكه‌وه بژین، هه‌ر كه‌سێ له‌سێ ڕۆژ زیاتر ده‌نگ له‌یه‌ك
ببڕن گه‌ر مرد به‌هیوای ئیمان نه‌بێ.
وه‌هه‌روه‌ها
فه‌رمووده‌یه‌كی تر هه‌یه كه تورمزی وچه‌ند موحه‌دیسێكی تر بۆمان ده‌گێڕنه‌وه
له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (ما مِنْ مُسْلِمَينِ يلتقيا
فيصافحان إلاّ غفر لهما قبل ان يتفرّقا). واته: (كاتێ دوو موسڵمان گه‌یشتن به‌یه‌ك
به‌گه‌رمی وبه‌دڵی پاك ته‌وقه بكه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتری له‌به‌ر خوا بێگومان پێش
ئه‌وه‌ی جیاببنه‌وه خوای گه‌وره له‌هه‌ردووكیان خۆش ده‌بێ).
ئه‌و سه‌لام
ومه‌رحه‌بایه ده‌بێته مایه‌ی خۆشه‌ویستی به‌ینی باوه‌ڕداران. بۆئه‌وه‌ی موسڵمان
جیابن له‌خه‌ڵكانی تر خه‌ڵكی غه‌یری موسڵمانیش چاو له‌و باوه‌ڕدارانه بكه‌ن ده‌بێ
موسڵمان بیسه‌لمێنێت به‌ڕه‌وشتی چاك وپاك.
له‌به‌راوی ئیمام
مالك (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ئه‌ویش له‌عه‌تای خۆراسانی, ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) پێی فه‌رمووم: (تصافحوا يذهب الغلّ (الحقد) وتهادوا تحابوا وتذهب
(الشحناء)) واته: ( ته‌وقه بكه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌ك بوغز‌و كینه له‌دڵا لاده‌با,
به‌مه‌رحه‌باو سه‌لام نزیك بوونه‌وه له‌یه‌ك دڵ ساف ده‌كات به‌هۆی ئه‌وته‌وقه
كردنه‌وه). دایك وباوكی باوه‌ڕدار كۆرپه‌كه‌ت وا فێربكه كه‌عاقیبه‌ت ببنه خێر‌و
خۆشی بۆتان.
له‌باره‌ی ناشرین دانیشتن له‌ناو كۆمه‌ڵدا له‌ڕه‌وشتی موسڵمان ده‌رئه‌چێ وپێویسته
زۆر ڕه‌چاو بكرێ به‌توندی.
روى ابو داود
بإسناد حسن عن حذیفة بن یمان (رضي الله عنه) عن رسول الله (صلى الله علیه وسلم):
(لعن من جلس في وسط الحلقة) روي الترمذي عن ابي مجدر: ان رجلاً قعدَ وسط حلقة فقال
حذيفة: ملعون على لسان محمد عليه السلام من جلس وسط الحلقة) واته: گێڕاوه‌ته‌وه
له‌ئه‌بوداود كه سیقه‌پێكراوه ئه‌ویش له‌حوزه‌یفه‌ی یه‌مه‌نی كه پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (ده‌رئه‌چێ له‌ڕه‌حمه‌تی خوا كه‌سێ به‌ئاره‌زوو بێ
عوزر له‌ناوه‌ڕاستی مه‌جلیس دا كه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێ دانیشتون)، وه تورموزی
(ڕه‌زای خوای لێ بێ) ده‌فه‌رموێ: كابرایه‌ك له‌ناوه‌ڕاستی كۆمه‌ڵێكدا دانیشتبون
حوزه‌یفه ده‌فه‌رموێ نه‌فره‌ت لێكراوه له‌سه‌ر زبانی محمد كه دانیشتوه
له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌و كۆمه‌له‌َدا).
هه‌ر
له‌و باره‌وه: (لما روي الترمذي وابو داود عن عمرو بن شعيب عن ابيه عن جده ان رسول
الله (صلى الله عليه وسلم) قال: (لا يحل لرجل ان يفرق بين اثنين إلاّ بإذنهما) وفي
رواية لأبي داود (لا يجلس بين رجلين إلاّ بإذنهما). وفي روایة لأبي داود (لا یجلس
بین رجلین إلاّ بإذنهما). واته: تورمزی وئه‌بوداود له‌عومه‌ری كوڕی شوعه‌یب ئه‌ویش
له‌باوكی یه‌وه له‌باپیریه‌وه كه‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (
ڕه‌وا نی یه ئه‌گه‌ر دوو كه‌س پێكه‌وه دانیشتن بێ ڕوخسه‌ت بچینه به‌ینیانه‌وه).
به‌ڕاستی جوانه ئه‌و ڕه‌وشته پیرۆزه كه مامۆستای دڵسۆزمان فێرمان ده‌كات, بۆیه
وافێرمان ده‌كات كه‌فێری ڕه‌وشتی چاك بین. دووباره ئه‌بوداود ده‌فه‌رموێ: (ڕه‌وا
نی یه له‌به‌ینی دووكه‌س دابنیشی مه‌گه‌ر ڕوخسه‌تت بده‌ن).
جا دایك
وباوكی باوه‌ڕدار، ئیسلام ئاوا فێرمان ده‌كات با هه‌موو لایه زۆر جدی بین بۆ
فێركردنی كۆرپه‌كان به‌و ڕه‌وشته‌ی ناو كۆمه‌ڵ بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و كۆرپانه ده‌بنه
پیاوی دوا ڕۆژی ئێمه. مناڵ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی دڵی پاك وبێگه‌رده، هه‌موو شتێ
وه‌رده‌گرێ، ان شا‌ء الله هه‌موو لایه پێكه‌وه به‌خزمه‌تی حه‌زره‌ت بگه‌ین,
هه‌روه‌ها له‌وباره‌وه: لما روي الشيخان عن عبدالله بن مسعود (رضي الله عنه) ان
رسول الله (صلى الله عليه وسلم) قال: (إذا كنتم ثلاثة فلا يتناجى اثنان دون ثالث).
واته: موسلیم وبوخاری (خوا لێیان ڕازی بێت) له عه‌بدوڵای كوڕی مه‌سعوده‌وه (خوا
لێ ی ڕازی بێ) كه‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم): فارموویه‌تی: (ئه‌گه‌ر سێ
نه‌فه‌ربوون دوانتان جیا مه‌بنه‌وه، قسه‌ی په‌نهان مه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی با
ئه‌وی تر دڵی بۆ خۆی دانه‌مێنێ وناڕه‌حه‌ت نه‌بێ), با له‌م ئامۆژگاری یه به‌سووده
كه‌ڵك وه‌رگرین بۆ ئه‌وه‌ی خۆشمان وكۆرپه‌كانمان فێری چوون بۆ ناو كۆمه‌ڵ بین
له‌سه‌ر فه‌رمووده‌ی ئه‌و مامۆستا دڵسۆزه كه‌هه‌ر كارێ چاك بێ ئێمه‌ی ئاگادار
كردووه.
ته‌ماشا
ئه‌گه‌ر هه‌ر گه‌وره‌یه له‌سه‌ر سفره‌ی ئه‌م زه‌وی یه بوبێ هه‌ر هه‌وڵی داوه بۆ
خۆی به‌ڵام ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ئازیزه ئه‌وه‌نده دڵسۆز بووه
(23)
ساڵ
پێغه‌مبه‌ر بووه هه‌ر چی یه سودی هه‌بوبێ درێغی نه‌كردووه وفه‌رموویه‌تی بۆمان..
جا هه‌موو لایه پێویسته زۆر به‌دڵی پاكه‌وه گوێڕایه‌ڵی ئه‌و فه‌رموودانه وه‌كو
نه‌قشی ناو به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ وه‌رگرین ان شا‌ء الله.
له‌لایه‌ن/
ماڵپه‌ڕی خوشكان |