كاتێ ئه‌و
پێغه‌مبه‌ره ئازیزه كه‌فێرمان ده‌كات چۆن یه‌كترمان خۆش بوێ بۆ ئه‌وه‌ی دڵپاك و
دڵ ساف بین له‌ئاستی یه‌كتر ئه‌وه‌یش ئه‌و كاره چاكه‌یه كه‌خۆمان كۆرپه‌كانمان وا
ڕا بێنین كاتێ چووین بۆلای یه‌كتر دیاری به‌رین بۆ ئه‌و جێگایه‌ی بۆی ده‌چین بۆ
ئه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی پته‌وتر بێت.
ئه‌م ئیسلامه
ئه‌وه‌نده خۆشه‌و پیرۆزه هه‌ركارێ خێر بێ كۆمه‌ڵ ببه‌ستێ پێكه‌وه بۆمان باس
ده‌كات. روي الترمذي عن اسامة بن زيد (رضي الله عنه) ان رسول الله (صلى الله عليه
وسلم) قال: (مَنْ صُنِعَ اليه معروف فقال (لفاعلهِ جزاك الله خيراً )) واته:
(هه‌ركه‌سێ ئه‌وكاره‌ی كرد دیاری وهه‌دییه‌ی برد بۆ یه‌كێ با ئه‌وه‌ی دیارییه‌كه‌ی
بۆ ده‌چێ بڵێت: ( خوای گه‌وره پاداشتی چاكه‌ت بداته‌وه), خاوه‌ن ماڵ هه‌رچه‌نده
ئه‌و دیارییه كه‌میش بێت زۆری پێ خۆشه. ته‌ماشا ده‌كه‌یت یه‌كێك نه‌خۆشه
له‌خه‌سته‌خانه كه‌وتووه, خزم ودۆست و بێگانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌چن بۆلای، دیاری
بۆ ده‌به‌ن هه‌ریه‌ك به‌جۆرێ, خۆئه‌و نه‌خۆشه هیچ ناخوا به‌ڵام هه‌م نه‌خۆش وكه‌س
وكاری واهه‌ست ده‌كه‌ن كه‌ئه‌و خه‌ڵكه دڵسۆزی خۆی ده‌ربڕیوه كاتێ نه‌خۆش
ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵی خۆی به‌مه‌عجوب ده‌زانێ له‌ئاستی ئه‌و خه‌ڵكه, به‌ڵام ئه‌م
دونیایه‌ی ئه‌مڕۆ كه خه‌ڵكی لای داوه ئه‌و لادانه‌ش وافێر ده‌كات كه‌هه‌رچی
چاكه‌و خێر هه‌یه له‌بیر باته‌وه بۆ كوفر.
ئه‌و باوه‌ڕه
پیرۆزه كه ئیسلام دایناوه له‌و كۆرپه تازه دڵپاكانه‌ی كه ده‌بنه ئاواتی
دواڕۆژی ئیسلام هه‌ڵیان فڕیوێنن. لێره‌دا ئیسلام بۆیه ئه‌و كاره پیرۆزانه‌ی
كه‌ئاده‌میزاد هه‌موو به‌ئاسووده‌یی بژین, بۆ هه‌موو ڕێگایه‌كی ئاسووده‌یی ئاماژه‌ی
كردووه بۆ ئاده‌میزاد بزانین ئیسلام چی ده‌فه‌رموێ له‌و باره‌وه: (ومن الامور
المستحبة في التهنئة تقديم الهدية لأهل المولود او القادم من سفر او الذي دخل ليلة
الزفاف او غيرها من المناسبات) واته: دیاری له‌ئیسلام دا كه‌بیبه‌یت له‌چه‌ند
دیاری گرنگدا وه‌كو ئه‌وانه‌ی كه‌تازه مناڵیان ئه‌بێ یا ئه‌وانه‌ی ده‌چن بۆ
سه‌فه‌ر یا ئه‌و پیاوانه‌ی كه ئه‌و ڕۆژه ژن ئه‌هێنن وه‌چه‌ند یادێكی تر..
به‌ڕاستی جوانه. چه‌ند ساڵ پێش ئێمه ئه‌گه‌ر ماڵێكی موسلمان كه‌منداڵیان ده‌بوو
پێشه‌كی چه‌ند خوشكێ ده‌چوون بۆ پیرۆزبایی وخزمه‌ت كردنی ئه‌و ئافره‌ته پاش حه‌وت
ڕۆژ چه‌ند پیاوێكی ئه‌هلی مزگه‌وت ده‌چوون بۆلای باوكی منداڵ هه‌ركه‌سێ له‌حاستی
خۆی دیاری ده‌برد بۆ ئه‌و منداڵه وه‌قورئانیان ده‌خوێند به‌سه‌ر ئه‌و منداڵه
وه‌ناوی پیرۆزیان لێده‌نا، خاوه‌نی ماڵ زۆر دڵخۆش ده‌بوو به‌و حاڵه.
یان یه‌كێ ده‌چوو
بۆسه‌فه‌رێ خه‌ڵكی دێ هه‌موو ده‌چوون بۆ خواحافیزی كردن لێ ی، پێیان ده‌ووت ئه‌گه‌ر
ته‌واو خۆت ئاماده نه‌كردووه بایارمه‌تیت بده‌ین. یان یه‌كێ ئه‌گه‌ر ژنی هێنا
به‌پاره یارمه‌تیان ده‌دا پێویستی یه‌كی زۆریان بۆ پڕ ده‌كرده‌وه, به‌ڕاستی
جوانه ئه‌م ڕه‌وشته پیرۆزه كه‌ئیسلام دایناوه به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌و
مناڵانه‌ی كه‌ناو نراون به‌گوێره‌ی ئێسته بونه‌ته كۆسپ بۆ ئیسلام وئه‌و باو‌و
نه‌ریته‌ی كه‌باوك وباپیریان له‌سه‌ری بوون.
وه‌هه‌ر له‌و
باره‌وه موحه‌دیسین (خوا لێ یان ڕازی بێت) وه‌ها ده‌فه‌رموون: (روي البخاري في
(ادب المفرد) واحمد عن ابي هريرة مرفوعاً: (تهادوا فإن الهدية تذهب وَحْر الصدر)
وه‌دووباره ئاوا ده‌فه‌رموون روي الطبراني في (الأوسط) عن عائشة مرغوعاً: (..
تهادوا تحابوا) واته: گێڕاوه‌ته‌وه له‌بوخاری له‌بواری ئه‌ده‌ب وه‌ئیمام احمد
ئه‌ویش له ئه‌بو هوره‌یره‌وه (خوا لێ ی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێ: ( دیاری بردن بۆ
یه‌كتری بوغز‌و كینه لاده‌بات له‌دڵا، دڵ ئاسوده ده‌كات). ئه‌و پێغه‌مبه‌ره
ئازیزه (صلى الله علیه وسلم) ئه‌وه‌نده دڵسۆز بوو هه‌ر كارێ كه ئاده‌میزاد
ببه‌ستێ به‌یه‌كه‌وه بۆ دونیا‌و پاشه‌ڕۆژی بۆ ئێمه‌ی به‌یان كردووه, دووباره
عائیشه دایكی موسلمانان ده‌فه‌رموێ: (ئێوه دیاری به‌رن بۆیه‌ك باخۆشه‌ویست بن).
جا دایكی موسلمان: زۆر پێویسته به‌گوێی ی ئه‌و دایكه دڵسۆزه بكه‌ین.
به‌راستی دایك وباوكی موسڵمان ئه‌مڕۆ ده‌بێ زۆر وریا بین، ئه‌وه‌نده دز په‌یا
بووه بۆ دزینی لاوه‌كانمان كه‌بیریان به‌كوفر گۆش كراوه به‌ڵام ئێمه قورئان
وفه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌رمان پێ یه، ئه‌وان ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه خه‌ڵكی پێ
هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن به‌ئاره‌زو نه‌فسی خۆیان دایان ناوه, ئه‌مڕۆ باوه‌ڕ دار ئه‌بێ
زۆر چالاك بێ هه‌وڵ بدا بۆ ئه‌و دینه پیرۆزه, وه‌كو خوای گه‌وره ئامۆژگاریمان
ده‌كات: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا
وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا
يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ) سورة/ التحريم،
اية: 6). واته: ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه خۆتان ببارێزن له‌گوناه و تاوان, وه‌ماڵ
ومناڵیشتان فێری كرده‌وه‌ی په‌سه‌ند بكه‌ن ئه‌وكرده‌وانه‌ی كه‌خوای گه‌وره پێ ی
خۆشه، خۆتان له‌و ئاگره بپارێزن كه‌ئاگری دۆزه‌خه كه‌هه‌ڵده‌گیرسێ به‌لاشه‌ی
مرۆڤ وبه‌ردی ناو دۆزه‌خه‌كه وه‌كو گۆگرد وایه, كه‌ئاده‌میزاد نزیك بوه‌وه گڕ
ده‌وه‌شێنێ وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاگره‌ش چه‌ند فریشته‌یه‌كی له‌گه‌ڵدایه سه‌رپێچی
له‌فه‌رمانی خوا ناكه‌ن كه‌سیش ناتوانێ له‌ده‌ستیان هه‌ڵبێ, جا پێویسته تاكو
ته‌مه‌نێكی كورت ماوه هه‌وڵ بده‌ین تاكو ئاوێزانی ئه‌و ئاگره نه‌بین ان شا‌ء الله.