|
ئامۆژگارییه‌كی
تری ئازیزمان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ئه‌ویش مناڵه‌كانمان فێر بكه‌ین ئه‌و
ڕه‌وشته ئیسلامی یه په‌یڕه‌و بكه‌ن كه‌بریتی یه‌له (چوون بۆلای نه‌خۆش) جابزانین
ئازیزمان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) چی ده‌فه‌رموێ له‌وباره‌وه:
(روي الشيخان عن
البراء بن عاذب (رضي الله عنهما) أمرنا رسول الله (صلى الله عليه وسلم) : (بعيادة
المريض واتباع الجنازة وتشميت العاطس ونصرة المظلوم واجابة الداعي وإفشاء السلام)،
واته: بوراء كوڕی عازب ده‌یگێڕێته‌وه كه‌حه‌زره‌ت فه‌رمانی پێ داین سه‌ردانی
نه‌خۆش بكه‌ین وبچین بۆلای نه‌خۆش بۆئه‌وه‌ی دڵخۆش بێت, وه‌له‌گه‌ڵ جنازه بڕۆین بۆ
سه‌رقه‌بران وه‌هه‌ركه‌سێ پژمی لامان ئه‌گه‌ر ووتی (الحمدلله) ئێمه‌ش پێ ی بڵێن:
خوا ڕه‌حمت پێ بكات..... وه‌هه‌ر له‌وباره‌وه ئه‌بو هوره‌یره ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (حق المسلم على المسلم خمس: رد السلام، وعيادة
المريض، واتباع الجنائز، واجابة الدعوةن وتشميت العاطس).
به‌ڵام
به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ هه‌ر شه‌یتان به‌ینی موسڵمانان تێك بدات مه‌گه‌ر باوه‌ڕی
پاك ڕووبه‌ڕوی شه‌یتان وئاده‌میزادی سیفه‌ت شه‌یتان بووه‌ستێ چاره‌ی بكات ده‌نا
قودره‌ت چاره‌ی ناكات,
كوڕ ئه‌و
كوڕه‌یه نه‌فس بدا به‌زه‌ویدا نه‌ك شێر بدا به‌زه‌ویدا.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و
فه‌رموده پیرۆزه هاوه‌ڵانی (صلى الله علیه وسلم)
پێشه‌وای
هه‌موو چاكه‌كان بوون له‌چوون بۆلای نه‌خۆش, بوخاری (خوا لێ ی ڕازی بێت) له ئه‌بو
هوره‌یره‌وه (خوا لێ ی ڕازی بێت) ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علیه وسلم)
فه‌رموویه‌تی: (مَن أصبح اليوم منكم صائماً؟ قال ابو بكر: أنا. قال: من عادَ منكم
اليوم مريضا؟ قال ابو بكر: أنا. قال: من شهد منكم جنازة؟ قال ابو بكر: أنا. قال: من
أطعمن اليوم منكم مسكيناً؟ قال ابو بكر: أنا. قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم):
ما اجْتَمَعَتْ هذه الخِصال في رجلٍ إلاّ دخل الجنةَ). واته: (كێ له‌ئێوه ئه‌مڕۆ
به‌ڕۆژووه؟ ئه‌بوبه‌كر
فه‌رمووی: من قوربان, دووباره پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: ئه‌مڕۆ كێ له‌ئێوه چووه
بۆلای نه‌خۆش؟ دووباره ئه‌بوبه‌كر فه‌رمووی: من, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
فه‌رمووی: ئه‌مڕۆ كێ له‌ئێوه ئاماده بووه له‌گه‌ڵ مردوو چووه بۆ گۆڕستان تاكو
نێژراوه؟ ئه‌بوبه‌كر فه‌رمووی: من, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی:
ئه‌مڕۆ كێ له‌ئێَوه خۆراكی داوه به‌هه‌ژاران؟ ئه‌بوبه‌كر فه‌رمووی: من,
پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: قه‌سه‌م به‌خوا هه‌ركه‌سێك ئه‌و كارانه بكات بێ شك ده‌چێته
به‌هه‌شته‌وه).
ئه‌گه‌ر یه‌كێ
پرسیار بكات له‌ڕۆژێكا چۆن ئه‌م هه‌موو كاره ده‌كرێ, زۆر ئاسایی یه به‌ڵام
ته‌ماعی دونیا ئێمه‌ی واگیركردووه بیرمان لای ئه‌وكارانه نه‌ماوه، خۆئه‌گه‌ر
هه‌مووی نه‌كرێت یه‌ك دانه‌مان
بۆده‌كرێت.
باوك ودایكی موسڵمان: كۆرپه‌كه‌ت وافێربكه كه له خۆت چاك تربێت ان شا‌ء الله.
بزانین كاتێ چوین بۆلای نه‌خۆش چی بڵێین:
گێڕاوه‌ته‌وه
له‌موسلم وبوخاری (ڕه‌زای خوایان له‌سه‌ربێت) له عائیشه‌وه كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) كه‌ده‌چوو بۆ لای خزم وكه‌سوكاری كه‌نه‌خۆش بوون ده‌یفه‌رموو:
(اللهم رب الناس اذهب البأس (المرض)، واشف أنت الشافي لا شفا‌ء إلا شفاؤك، شفا‌ء لا
يغادر سقما....), واته: (خوای ئێمه داوات لێ ده‌كه‌م ئه‌و
نه‌خۆشی
یه لابه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشه, ده‌ستی ڕاستی موباره‌كی ده‌هێنا به‌سه‌ر ئازاروو
ئێشه‌كه‌دا, خوایه گیان، لابه‌ری ئێش‌و ئازاری، هه‌ر تۆی خاوه‌نی به‌زه‌یی وشیفای)
ئیتر دوعای سێ سوچی نه‌ده‌نوسی وبیكات به شان وملی نه‌خوشدا، جا ئێمه‌ش
ده‌پاڕێینه‌وه له‌خوای گه‌وره شیفای دڵ وده‌رونمان بدا، هه‌رچی بوغز‌و كینه
هه‌یه لایبات به‌شیفای ڕه‌حمه‌ت. داواكارم كه‌وا خۆمان ودایك وباوك وكۆرپه‌كانمان
په‌یڕه‌وی ئه‌م چه‌ند ئامۆژگاری یه كه‌مه بكه‌ن به‌ڵكو به‌نه‌وه‌ی ئیسلام حیساب
ببین ان شا‌ء الله.
وصلى الله على
محمد وعلى اله اجمعين
له‌لایه‌ن/
ماڵپه‌ڕی خوشكان |