نووستنى منداڵ
یه‌كێكه له‌و ئاریشه‌و ئاسته‌نگه گه‌ورانه‌ى كه دایكان به‌ده‌ستیه‌وه
ده‌ناڵێنن، به‌تایبه‌تیش له ساڵى یه‌كه‌مى ته‌مه‌نى منداڵ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر
منداڵه‌كه یه‌كه‌م منداڵى خێزانه‌كه بیت ، ئه‌وه‌ش به‌هۆى كه‌مى زانیارى دایكه
كه‌نازانێت چۆن هه‌ڵس وكه‌وت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یدا بكات ، وه باشترین ڕێگا بۆ
فێركردنى خه‌واندنى منداڵه‌كه‌ى و ڕاهێنان له‌سه‌رى نازانێت كامه‌یه؟!
بۆیه ڕوو
له‌هه‌ر دایكێك ده‌كه‌ین و ئه‌و ڕێگایه‌ى كه منداڵه‌كه‌ى بۆ خه‌وتن له‌سه‌ر
ڕاده‌هێنێت پێ ى ڕاده‌گه‌یه‌نین ، كه ئه‌ویش ڕێگایه‌كه ده‌بێت بۆماوه‌ى چه‌ند
مانگێك به‌كارى بهێنێت و له‌گه‌ڵى به‌رده‌وام بیت، بۆیه دایكى به‌ڕیز : ده‌بێت تۆ
ڕێگایه‌كى ئاسان و پڕ له ئارامى بۆ خۆت و منداڵه‌كه‌ت هه‌ڵبژێریت تاكو هه‌ردووكتان
هه‌ست به خۆشى و ئارامى بكه‌ن و بخه‌ون .
زۆربه‌ى دایكان
هه‌ڵده‌ستن به‌شیردانى مناڵه‌كانیان و له‌گه‌ڵ شیردانه‌كه‌ش تۆزێك ڕایان ده‌ژینن بۆ
ئه‌وه‌ى بخه‌ون ، پاش ئه‌مه‌منداڵه‌كه ده‌خه‌نه ناوجێگا بۆ ئه‌وه‌ى زۆر به‌هێمنى
و ئارامى بخه‌وێ ، ئه‌گه‌رچى ئه‌م ڕێگایه زۆر باوه‌و زۆربه‌ى دایكان په‌یڕه‌وى
ده‌كه‌ن و له‌وانه‌یه بۆ مناڵى تازه له‌دایكبوو گونجاوبیت ، به‌ڵام كاتێك
مناڵه‌كه تۆزێك گه‌وره ده‌بێت ئه‌م نه‌ڕێته ده‌بێته ئاریشه‌یه‌ك و پێویستى
به‌چاره‌سه‌رهه‌یه، چونكه مناڵه‌كه وا ڕاهاتووه كه‌به‌چه‌ندین هه‌نگاوى
دیاریكراو تێپه‌ڕێت ئینجا بخه‌وێت ، ئینجا كاتێك كه‌دایك به‌م هه‌نگاوانه
هه‌ڵناستێت و جێ به‌جێ یان ناكات ، ئه‌نجامه‌كه‌ى ده‌بێته ئه‌وه كه منداڵه‌كه
به‌به‌رده‌وامى بگریێت ، تاكو دایكه‌كه ناچار ده‌بێت كه‌ڕاى ژێنێت تاكو منداڵه‌كه
بتوانیت بخه‌وێت.
به‌ڵام باشترین
چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌وه‌یه كه دایكه‌كه كاربكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى
كه‌منداڵه‌كه‌ى ڕابهێنێت و گرێدان و به‌ستنه‌وه‌یه‌ك دروست بكات له‌نێوان جێگا‌و
نوستن ، له‌جیاتى به‌ستنه‌وه‌ى به‌ڕاژاندن یان شیردان و نوستنى ، ئه‌مه‌ش به‌م
شێوه‌یه ده‌بێت كه منداڵه‌كه له‌ناو جێگا به‌ته‌نیا دابنێى و دایكه‌كه‌ش دوایى
له‌ژووره‌كه بێته ده‌ره‌وه، بێگومان دواى هاتنه ده‌ره‌وه‌ى دایكه‌كه
منداڵه‌كه ده‌گریێت ، له‌م كاته‌دا پێویسته دایكه‌كه یه‌كسه‌ر بگه‌ڕێته‌وه
وه‌ده‌ستى لێ بدا‌و هه‌ندێك ووشه‌ى لاواندنه‌وه‌ى بۆ بڵێت و بى لاوێنێته‌وه بۆ
ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه ئارام بێته‌وه ، به‌ڵام پێویسته له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌هیچ جۆرێك
منداڵه‌كه هه‌ڵنه‌گرێت یان شیرى پێ نه‌دات به‌ڵكو له‌گه‌ڵى ده‌مینێته‌وه تاكو
ده‌خه‌وێت ، وه‌كاتێك هه‌مان حاڵه‌ت بۆجارى دووه‌م ڕوو ده‌داته‌وه ، واته
منداڵه‌كه له‌خه‌و هه‌ستا و ده‌ستى كرد به‌گریان پێویسته دایكه‌كه بۆماوه‌ى
خوله‌كێك ڕاه‌وه‌ستێت پێش ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى بداته‌وه ، وه له‌جارى سێ یه‌م با
ماوه‌یه‌كى درێژتر چاوه‌ڕوان بكات ، ئابه‌م شێوه‌یه‌یه تاكو منداڵ ده‌توانێت
به‌ته‌نیا بخه‌وێت به‌بى هاوكارى دایكى ، ئه‌گه‌رچى ئه‌م ڕێگایه منداڵه‌كه تووشى
گریان ده‌كات له هه‌رجارێك كه‌به‌خه‌به‌ر دێت، به‌ڵام له‌كۆتایى فێر ده‌بێت له
سه‌رئه‌وه‌ى كه به‌بێ هاوكارى هیچ كه‌س بخه‌وێت ، هه‌روه‌ها پێویسته دایك
ئاگادارى شێوازى نوستنى منداڵه‌كه‌ى بێت كه‌پێویسته به‌رده‌وام له‌سه‌ر ته‌نیشتى
ڕاسته‌ى بخه‌وێت، چونكه خه‌وتن له‌سه‌رپشت منداڵه‌كه تووشى خنكان ده‌كات ئه‌گه‌ر
بێت و شیره‌كه بگه‌ڕێته‌وه واته تووشى ڕشانه‌وه ببێت ، وه‌نوستن له‌سه‌ر سگ
به‌هه‌مان شێوه ڕێگایه‌كى ترسناكه و منداڵ تووشى خنكان ده‌كات، بۆیه پێویسته
دایك سوور بێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تى خه‌وتنى منداڵه‌كه‌ی وهه‌وڵدات خه‌وتنه‌كه‌ى
خه‌وتنێكى ته‌ندروست بیت ، وه زوو زوو بچیته ژوورى منداڵه‌كه‌ی و سه‌رى لێبدات بۆ
ئه‌وه‌ى دڵنیابیت له منداڵه‌كه‌ى كه تووشى هیچ گرفتێك نه‌بووه ، به‌ڵام به‌بى
ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه هه‌ستى پێ بكات واته هه‌ست به ئاماده‌بوونى دایكى نه‌كات
له‌ژووره‌كه‌ى.
و:شڤان ئۆمه‌راوى
- كوردستان - سۆران
2/6/2007