|
ده‌بینی
خوشكم ته‌نها به‌وه‌ی ڕایبگه‌یه‌نیت كه سكتپڕه‌و حامیله‌یت، ده‌بینیت
هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رت لێت ده‌بنه پسپۆڕ و پزیشك و پێش ده‌كه‌ون
له ئامۆژگاریكردنت و چی باشه بیكه‌یت و چیش خۆتی لێ بپارێزیت. جاری وا
هه‌یه قسه‌ی یه‌كێك بۆ یه‌كێكی تر پێچه‌وانه‌و دژ به‌یه‌كن. بێگومان
گوێگرتن له‌م ئامۆژگاری و قسانه كه له نه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌كی
تره‌وه ماوه‌ته‌وه ده‌تخاته ناو دوودڵی و ڕاڕاییه‌كی گه‌وره‌وه.
بێگومان له‌نێو ئه‌و ئامۆژگارییانه شتی باشی تیادایه‌و جێی سووده، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر شتی تر هه‌یه كه بۆچونی هه‌ڵه‌یه‌و پێویسته
بیزانیت تاكو خۆت تووشی كێشه‌و سه‌رێشه نه‌كه‌یت. بۆیه لێره‌دا وه‌كو
بابه‌ته‌كانی تر چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی ده‌وروبه‌رت ئاماژه پێ ده‌كه‌ین و
بزانین تا چه‌ند ڕاسته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئامۆژگاری یه‌كه‌ممان ئه‌وه‌یه
هه‌ر شتێكت بیست پێوسته پزیشك یان مامانه‌كه‌تی لێ ئاگادار بكه‌یته‌وه
تاكو بزانیت تا چه‌ند ڕاسته‌و با سكه‌كه‌ت به‌سه‌لامتی تێپه‌ڕ ببێت و
كۆرپه‌له‌كه‌شت به سه‌لامه‌تی بێته ژیانی دونیاوه‌و چاوت پێی بكه‌وێت..
له‌و ئاۆژگارییانه‌ی ده‌یبیستین:
خۆماندوكردن له‌كاتی سك‌پڕی‌دا مه‌ترسی هه‌یه و ده‌بێت هیچ وه‌رزش
نه‌كه‌یت.. ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه
به‌ڵكو
هه‌موو پزیشكان ئامۆژگاری ئافره‌تی سك‌پڕ ده‌كه‌ن به وه‌رزش، چونكه
وه‌رزشی ڕێك‌وپێك له‌ماوه‌ی سك‌پڕی‌دا خوێنبه‌ره‌كان گورج و خێراتر ده‌كات،
ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه خوێن به چالاكی و باشی بڕوات بۆ كۆرپه‌له‌كه
له‌ڕێی (وێڵاش و ناوكه‌په‌تك)ه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی زانراوه بێگومان
ئه‌نجامدانی وه‌رزش هاوكاری ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه مه‌عنه‌وی و ڕووحی،
به‌ڵكو ته‌نها ئه‌و ئامۆژگارییه هه‌یه كه ده‌ست به هیچ یاری و وه‌رزشێك
نه‌كرێت كه پێشتر نه‌تكردووه.
مه‌له‌وانی مه‌ترسی هه‌به .. ئه‌مه‌ش
بۆچونێكی
هه‌ڵه‌یه
ده‌توانیت مه‌له‌وانی بكه‌یت و زۆر ئاساییه، چونكه مه‌له‌وانی و ڕًێكردن
و وه‌رزشی پێش منداڵبوون له‌و وه‌رزشه سه‌ره‌كییانه‌ی ماوه‌ی حه‌ملن،
بێگومان مه‌له‌وانیش وه‌رزشێكی به‌سووده بۆ هه‌موو لاشه و زۆر ئاساییشه
به‌تایبه‌ت كه له‌ناو ئاودا وه‌كو وابێت هیچ كێشت نییه و له‌كاتی
مه‌له‌وانیشدا مه‌ترسی كه‌وتن و زیانی تر نیه.
خواردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ئاو ده‌بێته هۆی مانه‌وه‌ی
ئاوێكی زۆر له لاشه‌دا... ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه.
به‌ڵكو
به‌پێچه‌وانه‌وه، باشتر وایه تا بتوانیت ئاو زۆر بخۆیته‌وه چونكه هۆی
ڕاگرتن و مانه‌وه‌ی ئاو له‌ناو لاشه‌دا كه‌م ده‌كاته‌وه‌و جگه له‌وه‌ی
یاریده‌ده‌رێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌بزیی، هه‌روه‌ها زۆر خواردنه‌وه‌ی
ئاو پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر هه‌ردوو گورچیله‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه چونكه به
خێرایی ده‌یانشواته‌وه.
شێوه‌ی
سكت له‌كاتی حه‌ملدا ده‌ریده‌خات كه
سكه‌كه‌ت
كچه یان كوڕ.. ئه‌مه‌ش بۆچونێكی هه‌ڵه‌یه
ته‌نها
ڕێگه بۆ زانینی ڕه‌گه‌زی كۆرپه‌له‌كه كچه یان كوڕ له‌ڕێی سۆنه‌ره‌وه‌یه
و به‌چاو ده‌بینرێت كه مێینه‌یه یان نێرینه، كه‌واته جلوبه‌رگو
پێداویستی ڕه‌نگی شین مه‌كڕه له‌خۆته‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
براده‌ره‌كه‌ت یان براده‌ری ئافره‌تێكی تر ووتی سكه‌كه‌ت كوڕه ته‌نها
به‌بینینی شێوه‌ی سكه‌كه‌ت.
به‌كارهێنانی شیره‌مه‌نی گرژی ناو ڕه‌حم دروست
ده‌كات.. هه‌ڵه‌یه
پزیشكان
به‌رپه‌رچی ئه‌مه ده‌ده‌نه‌وه
له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی حامیله‌یت، پێویسته دوو ئه‌وه‌نده‌ی
جاران
بخۆیت.. ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه
هه‌رچه‌نده تۆ بۆ دوو كه‌س ده‌خۆیت به‌ڵام مانای ئه‌وه نیه كه دوو
ئه‌وه‌نده‌ی پێش سكه‌كه‌ت بخۆیت، چونكه ئه‌مه كاره‌كه‌ت بۆ قورس‌تر ده‌كات
كاتێك ده‌ته‌وێت ئه‌و كێشه‌ی له‌ماوه‌ی سك‌پڕی‌دا په‌یدات كردووه
دایبگریته‌وه وه‌كو جاران. بێگومان به‌هۆی ئه‌و كارانه‌ی له‌ناو لاشه‌دا
ڕوو ده‌دات زیاتر له جاران ئاره‌زووت بۆ خواردن ده‌بێت، به‌ڵام پێویسته
زیاتر نه‌خۆیت به‌گومانی ئه‌وه‌ی كۆرپه‌له‌كه‌ت گه‌وره‌تر و ته‌ندروستی
باشتر ده‌بێت. به‌ڵكو له‌یادت بێت جۆری خواردنه‌كه گرنگتره نه‌ك چه‌ند
خواردن بخۆیت. كه‌واته چه‌ند ده‌ته‌وێت بخۆیت بخۆ، به‌ڵام به‌بێ
زێده‌ڕه‌وی و كاتێك ئاره‌زووت ده‌بێت بۆ خواردن هه‌وڵ بده خواردنی باش و
ته‌ندروستی بخۆ نه‌ك خواردنی چه‌ور.
حه‌مامی
گه‌رم مه‌كه، واته ئاوی گه‌رم
به‌كار
مه‌هێنه له‌كاتی خۆششتندا و له‌ناو حه‌مامێكی زۆر گه‌رم بیت.. ئه‌مه
بۆچونێكی ڕاسته
بێگومان
ئاوی گه‌رم زیاد له پێویست ده‌بێته هۆی فراوانكردنی خوێنبه‌ره‌كانی ناو
لاشه و ده‌بێته هۆی نزم بوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن
(زه‌غتی خوێن)،
لێره‌شدا وات لێ ده‌كات هه‌ست به سه‌رسوڕخواردن وگێژبوون بكه‌یت. له‌جیاتی
ئه‌وه حه‌مامی مامناوه‌ند به‌كار بهێنه له گه‌رمیدا و ئاوه‌كه‌ش زۆر
گه‌رم نه‌بێت.
پێڵاوی
ژێر به‌رز مه‌كه له‌كاتی سك‌پڕی‌دا ..
ڕاسته
پزیشكان
ئه‌وه‌مان یاد ده‌خه‌نه‌وه كه له‌پێكردنی پێڵاوی ژێر به‌رز بۆ ئافره‌تان
وا له لاشه ده‌كات به‌ره‌و پێشی ببات و سه‌نته‌ری قورسایی هه‌موو لاشه
ده‌گۆڕێت و لاشه ده‌چه‌مێته‌وه به‌ره‌و پێش، ئه‌مه‌ش جگه له‌و كێشه
زیاده‌یه‌ی كه سك دروستی ده‌كات له‌سه‌ر (بڕبڕه‌ی پشت)، هه‌موو ئه‌مانه
مه‌ترسی دروست ده‌كات بۆ نه‌خۆشی (عه‌مود فه‌قه‌ڕی). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
بێگومان به‌كارهێنانی پێڵاوی ژێر به‌رز مه‌ترسی زیاتر دروست ده‌كات بۆ
كه‌وتن و خزاندن له‌شوێن مه‌ترسیدا.
جگه‌ره‌كێشان زیان ده‌گه‌یه‌نێت به
كۆرپه‌له...
ڕاسته
له‌سه‌ر
ئاستی هه‌موو جیهاندا دووپات بووه‌ته‌وه كه ئه‌و ژه‌هره‌ی به‌هۆی
جگه‌ره‌كێشانه‌وه دروست ده‌بێت، له‌ڕێی (وێڵاش)ه‌وه ده‌گات به
كۆرپه‌له‌كه و ده‌چێته ناو لاشه‌یه‌وه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه
جگه‌ره‌كێشان په‌یوه‌ندی هه‌یه به له‌بارچوونی منداڵ و مردنی كۆرپه‌له‌ه
پێش له‌دایبوونی و یان كێشه‌كه‌ی كه‌م ببێت. خۆ گه‌ر ئافره‌تێك بناسیت
جگه‌ره‌ی خواردبێت و منداڵه‌كه‌شی به‌سه‌لامه‌تی بوبێت ئه‌وا مه‌رج نیه
بۆتۆش هه‌مان شت بێت و ئه‌وه‌نده به‌ختت هه‌بێت.
خواردنه‌وه‌ی قاوه باش نیه له‌ماوه‌ی
سك‌پڕی‌دا:
یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه
ئه‌م
بۆچونه هێشتا لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له‌سه‌ری ده‌دوێن و توێژینه‌وه‌ی
له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی وه‌كو جۆری قاوه‌كه و
ڕێژه‌ی خواردنه‌وه‌و ڕێژه‌ی مادده‌ی (كافیین)ی ناو قاوه‌كه تاكو ئێستا هێچ
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك دووپاتی نه‌كردۆته‌وه ه خواردنه‌وه‌ی قاوه مه‌ترسی
هه‌یه له‌ماوه‌ی سك‌پڕی‌دا. به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی یه كوپ قاوه ڕۆژانه
به‌پێی زۆر له پزیشكان به ئاسایی ده‌زانن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م
كاره گومانی له‌سه‌ر هه‌یه، باشتر وایه خۆتی لێ دوور بخه‌یته‌وه..
ئه‌مه
چه‌ند خاڵێك بوو له‌م ده‌رفه‌ته‌دا پێمان خۆش بوو بیخه‌ینه پێش چاوی خوشك
و دایك و كچانمان به‌هیوای ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ خۆیان و
كۆرپه‌له‌كانیان..
له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی خوشكان
بابه‌تی
په‌یوه‌ندیدار به‌هه‌مان بابه‌ته‌وه:
زانیاری بۆ ئافره‌تانی سك‌پڕ
چی بخۆم له‌كاتی سك‌پڕی‌دا |