|
ئایا
ئافره‌تی دووگیان پێویستی به‌وه‌یه كه دووقاتی ئافره‌تانی تر نان بخوات؟
هه‌ندێ
جار ده‌بیستین كه ده‌ڵێن پێویسته ئافره‌تی دووگیان به قه‌ده‌ر دوو كه‌س
نان
بخوات به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه ڕاست نی یه.
به‌ڵكوی ڕاستی ئه‌وه‌یه كه له كاتی سك پڕی دا دایك خواردنی جۆراوجۆر
بخوات, كۆرپه‌له‌ی ناو سك له دایكه‌وه خۆراكی پێ ده‌گات له ڕێگه‌ی
ناوكه په‌تك -الحبل السری- له‌به‌ر ئه‌وه خۆراك زۆر بۆی گرنگه چونكه
ئه‌گه‌ر دایك كه‌می هه‌بێت له‌هه‌ر ڤیتامینێك یان هه‌ر خۆراكێكی بنه‌ڕه‌تی
ئه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ی ده‌بێت.
خۆ
ئه‌گه‌ر دایك له‌پێش سك پڕی‌دا زۆر لاواز بوو یا زۆر قه‌ڵه‌و بوو ئه‌وا
پێویسته پێش سك كردن ڕژێمێكی خواردنی دروست بۆخۆی دابنیت ئه‌مه‌ش به
یارمه‌تی وه‌رگرتن له پزیشكێك یان كه‌سێكی شاره‌زای ئه‌م بواره.
دایك
له ماوه‌ی سك پڕی دا چه‌ندێك ووزه‌ی پێویسته؟
- دایكێك سك پڕ نه‌بێت ڕۆژانه نزیكه‌ی 2100 گه‌رمه جۆری (سعره
الحراریه) پێویسته.
- دایكێك كه سك پڕ بێت ڕۆژانه نزیكه‌ی 2500 گه‌رمه
جۆری
پێویسته.
- دایكێك كه شیر ده‌دات ڕۆژانه نزیكه‌ی 3000 گه‌رمه جۆری پێویسته.
پێویسته
له‌سه‌ر دایكی دووگیان چ جۆره ژه‌مه خواردنێك بخوات؟
ژه‌مه
خواردنی دروست و ته‌واو ئه‌و خواردنه‌یه كه ئه‌م مادانه‌ی تێدایه:
- شیر و
ماست و
به‌رهه‌مه‌كانی.
- میوه
-
سه‌وزه
- ماسی
- گۆشت
- هێلكه
- چه‌وری
و كاربۆهیدرات.
- نزیكه‌ی 10% ی گه‌رمه جۆری له پرۆتینه‌كانه‌وه وه‌رده‌گیرێت, وه
پرۆتینه‌كانیش له گۆشت و ماسی و هێلكه و ماست و شیر و به‌رهه‌مه‌كانی
دا هه‌یه.
- نزیكه‌ی 35% ی گه‌رمه جۆری له
چه‌وریه‌وه
وه‌رده‌گیرێت كه له كه‌ره و به‌رهه‌مه‌كانی شیردایه.
- نزیكه‌ی 55% ی گه‌رمه جۆری له كاربۆهیدراته‌وه وه‌رده‌گیرێت, وه
كاربۆهیدراتیش له نان و په‌تاته و برنج و گه‌نمه‌شامی و مه‌عكه‌رۆنی دا
هه‌یه.
ئه‌و ڤیتامین و خوێ یه پێوستانه كامانه‌ن بۆ ماوه‌ی سك پڕی دا؟
1- ترشی
فۆلیك
دایك له‌ماوه‌ی سێ مانگی یه‌كه‌می سك پڕی‌دا -هه‌روه‌ها له‌پێش سك پڕیشدا-
پێویستی به ترشی فۆلیك هه‌یه, چونكه فۆلیك به خۆراكێكی گرنگ داده‌نرێت
بۆ ماوه‌ی سك پڕی بۆ دروست بوونی كۆئه‌ندامی ده‌ماری منداڵی كۆرپه‌له‌ی ناو
سك, هه‌روه‌ها یارمه‌تی ده‌دات بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی تووش بوون به عه‌یب و
كه‌م و كوڕی كۆئه‌ندامی ده‌مار.
له‌و سه‌رچاوه سروشتیانه‌ی كه تازه دۆزراونه‌ته‌وه بۆ ترشی فۆلیك وه‌كو
میوه و سه‌وزه و شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ و برنج و ....هتد
پێویسته
له‌سه‌ر دایكی سك پڕ ڕۆژانه نیو ملی گرام ترشی فۆلیك وه‌ربگرێت, ماوه‌ی
دوو مانگ پێش سك پڕی و سێ مانگیش له كاتی سك پڕی دا.
خۆ ئه‌گه‌ر دایك كۆرپه‌یه‌كی بوو كه ته‌شه‌وهاتی خولقی هه‌بوو له
كۆئه‌ندامی ده‌ماردا
(تشوهات
خلقیة) ئه‌و
كاته ئه‌و برِه پێویسته‌ی له ترشی فۆلیك زیاتر ده‌بێت له 5 ملی گرام
ڕۆژانه, وه پێویسته ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات.
2- ماده‌ی ئاسن
دایك له
ماوه‌ی سك پڕی دا پێویستی به ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له ئاسن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
خوێنی هه‌موو ئه‌و خۆراكانه‌ی كه پێویستن به كۆرپه‌كه‌ی ناو سكی
بگه‌یه‌نێت.
وه ئه‌و
سه‌رچاوانه‌ی كه تازه دۆزراوه‌ته‌وه و ماده‌ی ئاسنی تێدایه بریتین له:
سه‌وزه بۆنمونه سپێناخ, شلیك, جگه‌ر, گۆشت.
خۆ
ئه‌گه‌ر له كاتی خواردنی ئه‌م مادانه‌دا ڤیتامین (سی) خوارد كه له
شێوه‌ی حه‌پ‌دا هه‌یه ئه‌وه یارمه‌تی گه‌ده ده‌دات بۆ زیاتر هه‌ڵمژینی
ماده‌ی ئاسنی ناو ئه‌م خواردنانه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ دوای نان خواردنه‌كه (چا) یان (قاوه)ی
خوارده‌وه ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی توانای گه‌ده بۆ هه‌ڵمژینی
ماده‌ی ئاسنه‌كه.
هه‌موو ئافره‌تێكی دووگیان له‌دوای هه‌فته‌ی بیسته‌می سك په‌ڕی (پێنج
مانگی‌یه‌وه) ئامۆژگاری ده‌كرێت كه ڕۆژانه ده‌نكێك حه‌پی ئاسن بخوات
(حبوب الحدید), ئه‌گه‌ر دایكه‌كه خواردنی باش بخوات و پاشان فه‌حسی خوێنی
بكات و بۆی ده‌ربكه‌وێت كه كه‌م خوێن نی‌یه له‌م كاته‌دا خواردنی ئه‌م
ده‌نكه حه‌په زۆر پێویست نیه, جگه له‌مه‌ش خواردنی ماده‌ی ئاسن
ده‌بێته هۆی قه‌بز بوون.
3- زه‌نك و كالیسیۆم
خوێ‌ی
زه‌نك و ماده‌ی كالسیۆم یارمه‌تی ده‌ده‌ن بۆ گه‌شه‌كردن و گه‌وره‌بوونی
كۆرپه‌له له سكی دایك‌دا, كه ده‌توانرێ له ڕێگای خواردنه‌وه
ڕێژه‌یه‌كی باش له‌م مادانه وه‌ر بگیردرێ.
كه ئه‌م
مادانه‌ش له ماسی و كابوریا و گۆشتی مانگا و سه‌وزه .... هتد.
ئه‌و خواردنانه چین كه پێویسته ئافره‌تی
سك
پڕ خۆی لێ به‌دوور بگرێ؟
زۆر پێویسته له‌ماوه‌ی سك پڕی‌دا دایك دوور بكه‌وێته له وه‌رگرتنی
ڤیتامین (ئه‌ی - أ) چونكه ده‌بێته هۆی تێكچوونی كۆرپه‌ی ناو سك (دروست
بوونی خه‌له‌ل), وه ئه‌و خواردنانه‌ی كه ڤیتامین (ئه‌ی) زۆر تێدایه:
جگه‌ر، هه‌ر بۆیه پێویسته ئافره‌تی دووگیان دره‌نگ دره‌نگ جگه‌ر بخوات,
واته ماوه‌ی زۆر هه‌بێت له نێوان دوو ژه‌م خواردنی جگه‌ردا.
چۆن
ده‌توانیت خۆت له قه‌بزی بپارێزیت له ماوه‌ی سك پڕی دا؟
قه‌بزی
له ماوه‌ی سك پڕی‌دا ڕووده‌دات كه به هۆی گۆڕانی هۆرمۆنه‌كانه‌وه‌یه
كه ده‌بنه هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی جوڵه‌ی ڕیخۆڵه‌كان, جگه له‌مه‌ش به‌هۆی
وه‌رگرتنی ماده‌ی ئاسنه‌وه ڕووده‌دات.
بۆ خۆپاراستن و دووركه‌وتنه‌وه له قه‌بزی پێویسته دایك ئه‌و خواردنانه
بخوات كه ماده ڕیشاڵیه‌كانیان زۆر تێدایه وه‌كو: میوه و سه‌وزه و نان,
جگه له‌مه‌ش پێویسته ڕۆژانه نزیكه‌ی دوو لیتر شله‌مه‌نی وه‌ك (ئاو و
شه‌ربه‌ت و شیر) بخواته‌وه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی
ڕوودانی قه‌بزی هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی نه‌رم بوون و شل بوونه‌وه‌ی
پاشه‌ڕۆ.
ئه‌نجامدانی وه‌رزش زیاتر یارمه‌تی جوڵه‌ی ڕیخۆڵه ده‌دات, بۆیه وه‌رزش
كردن بۆ ماوه‌ی 20 تا 30 ده‌قه له به‌یانیاندا له‌گه‌ڵ ڕۆشتن به پێ و
له‌سه‌ر خۆ‌و هێواش هه‌فته‌ی سێ جار بكرێ ئه‌م كاره به جۆره وه‌رزشێك
داده‌نرێت كه یارمه‌تی كه‌م بوونه‌وه‌ی قه‌بزی ده‌دات.
پێویسته
دایك له ماوه‌ی سك پڕی دا چه‌ند كیلۆ زیاد بكات؟
زیاد بوونی كێشی ئافره‌ت نزیكه‌ی 10 بۆ 12 كیلۆ له ماوه‌ی سك پڕی‌دا
به‌زیاد بوونێكی سروشتی داده‌نرێت له‌به‌ر هۆكاری كرداری چونكه سك پڕی
دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر سێ ماوه‌دا ئه‌وانیش:
- ماوه‌ی یه‌كه‌م: كه
له سه‌ره‌تای سك پڕیه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات بۆ هه‌فته‌ی دوانزه‌ی سك پڕی,
زیاد بوونی كێش له كیلۆیه‌ك بۆ دوو كیلۆ له‌م ماوه‌یه‌دا زیاد بوونێكی
سروشتی یه.
- ماوه‌ی دووه‌م:
له
هه‌فته‌ی دوانزه‌یه‌م ده‌ست پێده‌كات هه‌تا هه‌فته‌ی بیست و هه‌شتی سك پڕی,
زیاد بوونی كێش له 300 گرام بۆ 400گرام له‌م ماوه‌یه‌دا زیاد بوونێكی
سروشتی یه.
- ماوه‌ی سێ یه‌م: له
هه‌فته‌ی بیست و هه‌شته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات بۆ هه‌فته‌ی چلی سك پڕی, زیاد
بوونی كێش له كیلۆیه‌ك بۆ سێ كیلۆ له‌م ماوه‌یه‌دا زیاد بوونێكی سروشتی
یه.
زۆر زیاد بوونی كێش له كاتی سك پڕی‌دا بۆ ته‌ندروستی باش نی‌یه چونكه
هه‌ندێ جار ده‌بێته هۆی دروست بوونی كێشه بۆ دایك و كۆرپه‌كه له كاتی
له‌دایك بووندا.
ئه‌م
زیاد بوونه‌ی كێش له ماوه‌ی سك پڕی دا له كوێوه دێت؟
هه‌روه‌ك باسمان كرد زیاد بوونی كێش له ماوه‌ی سك پڕی‌دا به‌نزیكه‌ی 11
كیلۆیه‌ك داده‌نرێت كه ئه‌م كێشه‌ش لێره‌وه هاتووه:
- كۆرپه‌له نزیكه‌ی 3 كیلۆ و نیو زیاد ده‌كات هه‌تا كاتی پێش له‌دایك
بوون.
- ڕه‌حمی ئافره‌ت كێشی زیاد ده‌كات هه‌تا ده‌گاته 900 گرام.
- ئه‌و وێڵاشه‌ی كه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه ده‌بێت (پاشه‌ڕۆی منداڵه‌كه) كێشی
ده‌گاته نزیكه‌ی 650 گرام.
- ئه‌و ئاوه‌ی كه ده‌وری منداڵی داوه كه پێی ده‌ڵێن (ماده‌ی ئه‌لمینوسی)
نزیكه‌ی 800 گرام ده‌بێت.
- هه‌ردوو مه‌مكه‌كانی دایك له‌م ماوه‌یه‌دا گه‌شه ده‌كات هه‌تا كێشیان
ده‌گاته نزیكه‌ی 400 گرام.
- زیاد بوونی خوێنی دایكه‌كه و ئه‌و مادانه‌ی كه تێیدایه هه‌تا ده‌گاته
نزیكه‌ی 1250 گرام.
- په‌نگ خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نیه‌كان له‌ناو شانه‌كانی له‌ش‌دا هه‌تا
ده‌گاته نزیكه‌ی 2000 گرام.
- ئه‌و چینه چه‌وریه‌ی كه ده‌كه‌وێته ژێر پێسته‌وه كێشی نزیكه‌ی 1700
گرام زیاد ده‌كات.
له‌لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی خوشكان |