|
(كێش و ڕوخساری ئافره‌تی سك پڕ)
ته‌واوی
كێشی ئافره‌تی سك‌پڕ و زیادبوونی كێش له ماوه‌ی سك پڕی‌دا به زۆری له
نێوان ده بۆ بیست كیلۆ ده‌بێت‌و زیاد ده‌كات.
به‌شی
سه‌ره‌وه‌ی لاشه به ئه‌ندازه‌ی (10) سم گه‌وره‌تر ده‌بێت له شێوه‌ی
ئاسایی خۆی.
له
ماوه‌ی مانگه‌كانی كۆتایی سك‌پڕیدا پانتایی سك ئه‌ندازه‌كه‌ی ده‌گاته
نزیكه‌ی (1 مه‌تر).
(پشووكردن و حه‌وانه‌وه)
ئه‌و
چه‌ند سه‌عاته‌ی پێویسته بۆ حه‌وانه‌وه‌ی ئافره‌تی سك پڕ بریتی‌یه له
(8) سه‌عات له خه‌وێكی به‌رده‌وامدا.
نوستن و
پشوودان و حه‌وانه‌وه له كاته‌كانی نیوه‌ڕۆو عه‌سراندا هه‌مان گرنگی پێ
ده‌به‌خشرێت وه‌ك نوستنی شه‌وان.
بۆ هه‌موو
ئافره‌تانی سك پڕ پێویسته دوور بكه‌ونه‌وه له خۆچه‌ماندنه‌وه‌و قورسایی
خستنه سه‌ر سك چونكه ده‌بێته هۆی ئازار گه‌یاندن به سك و پشت.
دوركه‌وتنه‌وه له‌جۆری وه‌ستان یان دانیشتن به هه‌ڵه وه هه‌ڵنه‌گرتنی
شتی قورس، بۆیه باشتر وایه بۆ هه‌ڵگرتنی شتیش به چیچكانه‌وه شت
هه‌ڵگرێت.
(جلوبه‌رگ)
له
ده‌وروبه‌ری مانگی پێنجه‌مدا به‌شی خواره‌وه‌ی سكی ئافره‌تی سك پڕ به
شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌وروبوونی پێوه دیار ده‌بێت، بۆیه ئه‌و جل وبه‌رگه
ئاسایی‌یه‌ی كه پێشتر له‌به‌ری كردووه ئێستا بۆی گونجاو نابێت و ته‌سكه
به‌به‌ری.
پێویسته
ئه‌و جل وبه‌رگه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا له‌به‌ری ده‌كات ئاسان بێت بۆ ششتنی و
پێی بحه‌وێته‌وه له‌كاتی له‌به‌ركردنیدا.
خاڵی
دووه‌م كه ئه‌میش گرنگه پێویسته ئه‌و جل وبه‌رگه‌ی له‌به‌ری ده‌كات
فراوان بێت، هه‌روه‌ها قۆڵه‌كانیشی به ئه‌ندازه‌یه‌ك فراوان بێت تا
بتوانێت به ئاسانی ده‌ست و باڵ بجوڵێنێت بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ناڕه‌حه‌تی
بكات.
پێویسته
جۆری قوماش و جلی سك پڕ له‌و جۆرانه بن كه به ئاسانی شێ هه‌ڵبمژێت و به
ئاسانیش هه‌وا وه‌رگرێت وه‌كو قوماشی لۆكه، چونكه ئافره‌تی سك پڕ ئاره‌ق
زۆر ده‌كات و لاشه‌ی ئاو زۆر ده‌رده‌كات.
ده‌توانرێت ئه‌و جۆره جل و به‌رگانه هه‌ڵبژێردرێت كه قوماشی دروست كراون
وه‌ك پۆلیسته‌ر كه قوماشێكه له جۆری باشه‌و حه‌وانه‌وه ده‌به‌خشێت‌و تا
ڕاده‌یه‌ك سكی گه‌وره داده‌پۆشێت.
جل و
به‌رگی ژێره‌وه باشتر وایه له جۆری لۆكه بن وه له جۆری نایلۆن یان
قوماشی ئه‌ستور نه‌بێت.
پێویسته
پێڵاو زۆر نزم بێت وه ئه‌و جۆرانه نه‌بن كه به‌رزن یان ژێره‌كه‌ی لووس
بێت له‌ترسی هه‌ڵخلیسكان، وه باشتریش وایه ئه‌و جۆرانه له پێ بكرێت كه
له چه‌رمێكی نه‌رم دروست كراون.
وه ئه‌و
پێڵاوانه‌ی كه به‌رزن له‌وانه‌یه ئازارێكی زۆر بگه‌یه‌ننه به‌شی
خواره‌وه‌ی پشت و قاچه‌كانیش توشی ته‌شه‌نوج بكات.
(وه‌رزش كردن)
ڕۆشتنی
به پێ زۆر گرنگه‌و باشتر وایه ڕۆژانه بكرێت.
هیچ
ڕێگرییه‌ك نی‌یه له كردنی كاروباری ناو ماڵ بێجگه‌له هه‌ڵگرتن و دانانی
شتی قورس یان پاڵنان به شتی گه‌وره‌و قورسه‌وه.
دوور
بكه‌وه‌ره‌وه له وه‌رزش كردنی قورس و گران.
باشتر
وایه ئه‌و وه‌رزشانه‌ی كه ئاسایین بزانرێت و بكرێت له پێش منداڵ بوون و
له دوای منداڵ بوونیشدا.
(خواردن)
پێویست
ناكات ئافره‌تی سك پڕ ژه‌می زیاده‌و زیاد له پێویست بخوات له پێناو
منداڵه‌كه‌یدا.
به‌ڵكو
ئامۆژگاری ده‌كرێت كه ژه‌مه خواردنه‌كان به شێوه‌یه‌كی ڕێك و یه‌كسان
بێت و پێك هاتبێت له هه‌موو مادده گرنگه‌كان له خواردندا هه‌ن و لاشه
پێویستی پێیه‌تی.
شه‌ش
ژه‌مه خواردنی سوك باشتره له سێ ژه‌مه خواردنی چه‌ورو قورس.
زۆر
پێویسته ئافره‌تی سك پڕ دوور بكه‌وێته‌وه له‌و خواردنانه‌ی كه چه‌وریی‌و
ترشی‌یه‌كی زۆری تێدایه هه‌روه‌ها ئه‌و دا‌و ده‌رمان و به‌هاراتانه‌ی توونن
به تایبه‌ت له مانگه‌كانی كۆتایدا.
كه‌م
خواردنه‌وه له چاو كاكاوو قاوه.
خواردنه‌وه‌و ده‌ستكه‌وتنی ڕێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له شیر‌و پێكهاته‌كانی
وه‌ك په‌نیر و هێلكه.
خواردنی
میوه‌ی گه‌یوو زۆر گرنگه.
خواردنی
میوه‌ی تازه زۆر گرنگه.
ئه‌گه‌ر
هاتوو كێشت زیاتر بوو له كێشی ئاسایی خۆت باشتر وایه خواردنی په‌تاته‌و
برنج و شیرینی كه‌م بكه‌یته‌وه.
(چاودێریكردنی پێست)
هه‌ندێ
جار گۆڕانكاری ڕوو ده‌دات له پێستدا له ماوه‌ی سك پڕی‌دا، به‌ڵام
ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت یان كاریگه‌ری كه‌م بكرێته‌وه.
هه‌ندێك
له‌و نیشانانه‌ی ده‌رده‌كه‌ون له سه‌ر پێست له شێوه‌ی په‌ڵه‌یه‌كی
قاوه‌یی یان ڕه‌ش به‌سه‌ر ده‌مو چاوه‌وه یان له شێوه‌ی خه‌ت خه‌ت به‌سه‌ر
ڕانه‌كان و سك و سنگه‌وه ده‌رده‌كه‌ون كه خۆمان پێی ده‌ڵێین ماڵه.
له‌وانه‌یه پێستی ده‌م و چاو ڕه‌نگی تاریك ببێت به تایبه‌ت له سه‌ر لوت
و سه‌رو برۆكانه‌وه.
( هه‌ندێك له‌و ئامۆژگاریانه‌ی
چاره‌سه‌رن بۆ ئه‌م گرفتانه)
خواردنی
ئه‌و جۆره خواردنانه‌ی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر برۆتین و ڤیتامینه‌كانی له خۆ
گرتووه وه‌ك: به‌زالیا، سه‌وزه‌وات، فاسۆلیا و میوه.
هه‌ڵئاوساو بوونی ده‌م و چاو به شێوه‌یه‌كی زۆر شوێنه‌واری چرچ بوون به
جێ ده‌هێڵێت له‌پاش خۆی.
هه‌وڵ
بده (مساج) بۆ ده‌م و چاوت بكه‌ی ڕۆژانه ماوه‌ی پێنج خوله‌ك به كرێمێكی
ته‌ڕ، چونكه ڕێگری ده‌كات له وشك بوونی پێست و كه‌م كردنه‌وه‌ی زبری
پێست.
له‌ماوه‌ی
سك‌پڕیدا گونجاو نیه كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری گۆڕانكاری تیادا بكه‌یت
به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تایبه‌تن به ده‌موچاو، چونكه پێست له‌ماوه‌ی
سك‌پڕیدا زۆر هه‌ستیار ده‌بێت و بۆنمونه به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌یه‌كی
جوانكاری نوێ له‌وانه‌یه كاریگه‌ر بكاته سه‌ر پێستی ده‌موچاوت. بۆ
سوروسپیاویش باشتر وایه ڕه‌نگه كاڵه‌كان به‌كار بهێنرێت هه‌روه‌ها بۆ
كه‌ره‌سته‌كانی تریش.
(چاودێری كردنی پووك و ددان)
پوك و
ددان زۆر هه‌ستیار ده‌بن له ماوه‌ی سك پڕی‌دا بۆیه ده‌بێت باش چاودێری
بكرێت.
پێویسته
پاك كردنه‌وه‌ی ددان به فڵچه له دوای هه‌موو ژه‌مه خواردنه‌كان یان
هه‌ر هیچ نه‌بێت به به‌یانیان و شه‌وان پێش نوستن.
پێویسته
جۆره ده‌رمانێكی تایبه‌ت به‌كار بهێنرێت بۆ ششتنی ئه‌و ددانانه‌ی
هه‌ستیارن، ئه‌مه‌ش له هه‌موو فرۆشتگاكاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت.
وه باشتر
وایه پزیشكی ددان ئاگادار بكه‌یته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد به ئازار‌و
گۆڕانكاری له ددانه‌كاندا.
چالاكی كۆبونه‌وه‌و (جماع كردن)
پێویست
به دووركه‌وتنه‌وه ناكات له جووتبوون و (جماع كردن) له ماوه‌ی سك پڕی‌دا
مه‌گه‌ر پێش تر كێشه‌ت هه‌بوبێت له سك پڕی‌و منداڵ بووندا.
له مانگی
كۆتایی‌و به ماوه‌ی چوار هه‌فته پێش له دایك بوونی منداڵه‌كه ئامۆژگاری
هه‌ندێك له پزیشكان ئه‌وه‌یه تا ڕاده‌یه‌ك چالاكی جووتبوون كه‌م بێت یان
نه‌كرێت، چونكه پێیان وایه ده‌بێته هۆی گرژ بوونی ڕه‌حمی ئافره‌ته‌كه‌و
هه‌روه‌ها زووتر هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی له ده‌وروبه‌ری
منداڵه‌كه‌دا هه‌یه، وه هه‌ر له‌و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی كۆتایدا ڕایان وایه
ئه‌و خۆشی هاتنه‌وه‌یه‌و جموجوڵه‌ی ئافره‌ت كه له كاتی (جماع) كردن‌دا
ڕووده‌دات ده‌بێته هۆی پاڵه‌په‌ستۆ بۆ سه‌ر ڕه‌حم به‌مه‌ش لێدانی دڵی
منداڵه‌كه زیاتر ده‌بێت.
بۆیه
له‌كاتی جووتبووندا به به‌رده‌وامی گرنگی بده به‌و شێوانه‌ی پاڵه‌په‌ستۆ
نه‌خاته سه‌ر سك وكاریگه‌ری خراپی نه‌بێت بۆ سه‌ر منداڵه‌كه.
له‌كۆتاییدا هیوای ته‌ندروستی و له‌ش ساغی بۆ هه‌موو خوشك و ئافره‌تێكی سك
پڕ و كۆرپه‌یه‌ك ده‌خوازین و ماوه‌ته‌وه بڵێین ئه‌و خوشكه‌ی خاوه‌نی
بابه‌ته‌كه‌یه خۆی كۆچی دوایی كردووه‌و ده‌سته‌ی خوشكانیش به
ده‌ستكارییه‌وه بابه‌ته‌كه‌یان نوسیوه‌ته‌وه، ان شا‌ء الله دوعای خێری بۆ
بكه‌ن و تاكو بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م زانیارییانه‌ش ده‌بێته چاكه‌یه‌كی
نه‌بڕاوه‌و به‌رده‌وام بۆی له‌پاش وه‌فاتی.
له‌لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی خوشكان |