له چ كاتێكدا ده‌ست ده‌كرێت به چاودێریكردنی ددانی منداڵ؟.
پێش هه‌موو شتێك (ددانی شیری) كه له ته‌مه‌نی شه‌ش
مانگی‌یه‌وه یان زووتر به‌ده‌رده‌كه‌وێت بنچینه‌یه بۆ دروست بوونی ئه‌و ددانانه‌ی
كه له‌دوای ته‌مه‌نی شه‌ش یان حه‌وت ساڵیه‌وه دێت و به‌رده‌وام ده‌مێنێته
وه‌پێیان ده‌وترێت (ددانه هه‌میشه‌ییه‌كان)، بۆیه پشت گوێخستنی و كه‌م گرنگی
پێدانی ددانه شیرییه‌كان كاردانه‌وه‌ی خراپی
ده‌بێت بۆ سه‌ر ئه‌و ددانانه‌ی كه له ته‌مه‌نی
دوایدا دێن، وه لێره‌دا بۆچونێكی هه‌ڵه هه‌یه له لای زۆرینه‌ی دایكان و باوكان
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه (هیچ گرنگیه‌ك ناده‌نه ددانه شیرییه‌كان به بیانوی ئه‌وه‌ی
زۆر گرنگ نییه‌و ده‌گۆڕدرێت به ددانی هه‌میشه‌یی)، بۆیه لێره‌دا ئه‌و كه‌م و
كوڕیانه‌ی ددان باس ده‌كه‌ین له پێش دروست بوونی هه‌تا ده‌گۆڕدرێت، وه چی بكه‌ین
بۆ چاودێری كردنیان له هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌دا؟.
یه‌كه‌م: له ماوه‌ی سك پڕی‌دا.
- (ددانه شیرییه‌كان) ده‌ست به دروست بوون ده‌كه‌ن
له ته‌مه‌نی چوار مانگی سك پڕی‌دا و به‌رده‌وام ده‌بێت تا دوای له‌دایك بوون وهه‌تا
پێش ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی به‌ڵام وه‌كو باسمان كرد له ته‌مه‌نی شه‌ش مانگی‌دا
ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه ماوه‌ی سك پڕی به‌ماوه‌یه‌كی گرنگ داده‌نرێت بۆ پاراستنی
ددانی كۆرپه‌له، له‌به‌ر ئه‌وه دایكی ئازیز پێویسته له‌سه‌رت گرنگی بده‌یت به
خواردنی جۆراو جۆر و پاپه‌ند بیت به خواردنی خۆراك به‌یه‌كسانی كه پێك هاتووه
له ئاسن و به‌تایبه‌تی ڤیتامینه‌كان وه‌ك: كالیسیۆم، فسفۆر، وه ڤیتامینی (ئه‌ی) و
(جی)، كه ئه‌مانه‌ش له شیر‌و میوه‌و سه‌وزه‌واته‌كاندا هه‌ن.
- وه هه‌روه‌ها خواردنی هه‌ندێك ده‌رمان كارده‌كاته
سه‌ر پێك هاتن و دروست بوونی ددانه‌كانی كۆرپه‌له وه ڕه‌نگه‌كه‌شی، وه ئه‌گه‌ر
هاتوو ئافره‌تی سك پڕ ده‌رمانانی خوارد بۆ نمونه وه‌ك (التتراسیكلین)، ئه‌وا
پێویسته به بێ ئاگاداری پزیشك به هیچ جۆرێك نه‌یانخوات له ماوه‌ی سك پڕیداو
ئه‌و ئامۆژگاریانه‌ش ڕه‌چاو بكات له كاتی خواردنی هه‌ر ده‌رمانێكدا.
دووه‌م: له دوای له‌دایك بونی منداڵه‌كه.
- نابێت دایك منداڵه‌كه‌ی بێ به‌ش بكات له شیر
خواردنی سروشتی (شیری دایك) چونكه سودێكی زۆر ده‌به‌خشێت به كۆرپه‌كه، وه له‌و
پێكهاتانه‌ی له شیری دایكدا هه‌یه ماده‌ی (فلۆراید)ه به ڕێژه‌یه‌ك پێك هاتووه
هه‌موو پێداویستییه‌كانی كۆرپه‌كه پڕده‌كاته‌وه به‌بێ كه‌م و زیاد، وه
كاردانه‌وه‌ی باشی ده‌بێت بۆ سه‌ر ددانه‌كان و ڕه‌نگه‌كه‌شی، به‌داخه‌وه دایكانێكی
زۆر هه‌ن منداڵه‌كانیان بێبه‌ش ده‌كه‌ن له شیرخواردنی سروشتی، تا جوانی لاشه‌و
شێوه‌ی سنگیان نه‌گۆڕدرێت، كه ئه‌مه‌ش مافی منداڵه‌كه‌یه‌و بێبه‌ش كردنی لێی
نه‌دانی مافێكی سه‌ره‌كییه.
- پووكی منداڵه‌كه‌ت بسڕه‌وه به پارچه قوماشێكی پاك
و نه‌رم به هێواشی له دوای هه‌ر شیرخواردنێكی.
- ماوه‌ی شیرپێدانی منداڵه‌كه‌ت ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ
نه‌بێت، به‌ڵكو زۆرترین ماوه تێ نه‌په‌ڕێت له چاره‌كه كاتژمێر له ژه‌مه
سه‌ره‌كییه‌كان.
ماوه‌ی به‌ده‌ركه‌وتن (ده‌ركه‌وتنی ددانه‌كان):
ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنی ددانه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات له نێوان
ته‌مه‌نی چوار یان شه‌ش مانگی منداڵه‌كه‌دا‌و هه‌تا مانگی نۆ، وه ده‌ركه‌وتنی
ددانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ژماره‌یان ده‌گاته (20)
ددان نزیك ته‌مه‌نی دوو ساڵ و نیوی.
بینینی هه‌ندێك نیشانه له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ت له كاتی
ده‌ركه‌وتنی ددانه‌كانی:
- ته‌ڕبوونی ناو ده‌می منداڵه‌كه‌و زیادبوونێكی به‌رچاو له
ده‌رچوونی لیك.
- هه‌ڵاوسابوونی پوك و
گه‌وره‌بونی.
- هه‌ست كردنی مناڵه‌كه به
ناڕه‌حه‌تی و بێتاقه‌تی‌یه‌كی زۆر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ڕاڕایی‌و په‌یوه‌ست
نه‌بونی به خواردنه‌وه.
- سوربونه‌وه‌یه‌كی كه‌م له‌سه‌ر
ڕوومه‌تی منداڵه‌كه
- كه‌م نوستنی منداڵه‌كه له شه‌واندا، وه چه‌ند جارێك به‌خه‌به‌ر هاتنه‌وه‌ی.
- زیاد بوون و حه‌ز‌كردنی
منداڵه‌كه به ڕق لێبونه‌وه‌و وڕككردن.
- هه‌روه‌ها ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنی
ددانه‌كان هاوپێچ ده‌بێت له گه‌ڵ به‌رزبوونوه‌ی پله‌ی گه‌رمی منداڵه‌كه‌و
ته‌ڕبوونی لوت.
وه ئه‌م نیشانانه‌ش زیاتر به هۆی هه‌بوونی ڤایرۆسێكه‌وه
ده‌بێت وه‌ك له ده‌رچوونی ددانه‌كان.
چی بكه‌م بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازاری منداڵه‌كه‌م؟
- خواردنی فێنك‌كه‌ره‌وه بده به
منداڵه‌كه‌ت بۆ نمونه وه‌ك سێ‌و.
- ده‌توانیت ئه‌و پارچه لاستیكه‌ی بده‌ینێ
كه وه‌ك بازنه‌یه‌كی خڕ وایه‌و تایبه‌ته به‌و منداڵانه‌ی ددانیان
ده‌رده‌چێت تاكو هه‌ندێك له ئازاری كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت زۆر دڵنیا بیت
له پاك و خاوێنی ئه‌و پارچه لاستیكه‌و ششتنی پێش ئه‌وه‌ی بیده‌یتێ.
- وه هه‌روه‌ها ده‌توانرێت شوێنی
ده‌ركه‌وتنی ددانه‌كان چه‌ور بكرێت به كرێمی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار به‌ڵام
به ئاگاداری پزیشك.
- وه هه‌روه‌ها ده‌شتوانرێت ده‌رمان به‌كار
بهێنرێت بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی تای منداڵه‌كه ئه‌گه‌ر هاتوو تای زۆری
هه‌بوو به‌ڵام به ئاگاداری پزیشك.
- وه ده‌بێت دڵنیا بین له پاك‌و خاوێنی ئه‌و بوكه‌ڵه‌و
له‌عابانه‌ی تایبه‌ت به منداڵه‌كه چونكه له كاتی گه‌مه‌كردن پێیان ده‌یانبات بۆ
ده‌می، وه هه‌روه‌ها پاك وخاوێنی ئه‌و جێگایه‌ی منداڵه‌كه یاری تێدا ده‌كات.
سێیه‌م: دوای ده‌ركه‌وتنی ددانه‌كان.
- پێویسته ددانه‌كان پاك بكرێنه‌وه له دوای هه‌ر
شیرخواردنێكی منداڵًه‌كه وه به‌پارچه قوماشێكی نه‌رم و ته‌ڕ بسڕێته‌وه، به
تایبه‌ت له شه‌واندا منداڵه‌كه‌ت ڕابهێنه شیر نه‌خوات، چونكه شیری دایك زۆر
شیرینه‌و ماده‌ی (فلۆڕاید)ی تێدایه وه مانه‌وه‌ی ئه‌م ماده‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر
ده‌بێته هۆی خوراندنی ددانه‌كان، وه باشتریش وایه شه‌وان پێش نوستن و به‌یانیان
دانی پاك بكه‌یته‌وه.
- وه كاتێك ته‌مه‌نی منداڵه‌كه ده‌بێته یه‌ك ساڵ ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت ددانی چاودێری بكرێت.
- زۆرینه‌ی دایكان ئه‌و بۆچونه هه‌ڵه‌یه‌یان هه‌یه
كه گوایه (ددانی شیری) زۆر گرنگ نییه‌و ده‌گۆڕدرێت به (ددانی هه‌میشه‌یی)
هه‌روه‌ك پێشتریش باسمان كرد، به‌ڵام مانه‌وه‌ی ددانی شیری به سه‌لامه‌تی تا كاتی
كه‌وتنی خۆی پارێزگاری ده‌كات له‌و شوێنه‌ی ددانه هه‌میشه‌ییه‌كان لێیه‌وه
ده‌رده‌چێت، وه له ڕوویه‌كی تره‌وه یارمه‌تی منداڵه‌كه ده‌دات به باشی قسه
بكات‌و ووشه‌كان به جوانی بڵێت، بۆیه ئه‌گه‌ر پشت گوێ خرا ئه‌وه ده‌بێته هۆی
خوراندنی ددانه‌كان‌و تووش بوونی منداڵه‌كه به ئێش و ئازارێكی زۆر و دروست بوونی
ترس له‌لای به چوونی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ددان.
چاودێری كردن و سه‌یركردنی ددانی منداڵه‌كه، ئه‌گه‌ر
هاتوو گۆڕانكاری له ڕه‌نگی ددانیدا ده‌ركه‌وت ئه‌وه نیشانه‌یه بۆ ڕه‌ش بونه‌وه.
وه هه‌ندێك له دایكان شیری ده‌ستكرد ده‌ده‌نه منداڵه‌كانیان بۆیه پێویسته
له‌سه‌ریان:
- دڵنیا بن له پاك و خاوێنی
مه‌مه‌شیره‌كه‌و ماوه‌ی شیرخواردنه‌كه.
- شه‌كر نه‌كه‌نه ناو
شیره‌كه‌وه.
- منداڵه‌كه ڕابهێنرێت
ماوه‌ی شیرپێدانی زۆر نه‌بێت.
- له شه‌واندا شیرپێدانی نابێت ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ بێت و
مه‌مكه‌كه هه‌ر له ده‌می بمێنێت تاكو بۆ نمونه خه‌وی لێ ده‌كه‌وێت، چونكه
له‌شه‌واندا منداڵیش لیك و ئاوی ناو ده‌می كه‌م ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و شیره‌ی ده‌یخوات
له‌ده‌وروبه‌ری ددانه‌كانی ده‌مێنێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كه ده‌بێته هۆیه‌ك
بۆ ڕزین و خوراندنی ددانه‌كانی.
- له‌پاش ژه‌مه خواردنی منداڵه‌كه
ئاوی بده‌رێ به ڕێژه‌ی نیو ئه‌وه‌نده‌ی شیری ئه‌ده‌یتێ،
تا ئه‌و خواردنانه‌ی ماوه له ناو ده‌میدا لابچێت‌و نه‌بێته هۆی ڕه‌ش بوونه‌وه.
- به‌كار هێنانی مه‌مه مژه به به‌رده‌وامی نه‌بێت و ته‌نها
له كاتی پێویستدا بێت له كاتێكدا ددانه‌كانی ده‌ركه‌وتوون، وه ئه‌وه‌ی له ڕووی
ته‌ندروستییه‌وه باشه هه‌ڵیبژێره‌و دڵنیا به له پاك‌و
خاوێنی پێش به‌كارهێنانی، وه مه‌یكه‌ره ناو خواردنه‌وه‌و پاشان
بیده‌یته منداڵه‌كه‌ت به تایبه‌ت ئه‌و خواردنانه‌ی كه شیرینن بۆ نمونه وه‌ك
هه‌نگوین و شه‌ربه‌ت، وه باشتر وایه پێش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه ببێته دوو
ساڵ به هه‌ر جۆرێك بێت لێی بدزرێته‌وه چوونكه شێوه‌ی ددانه‌كان ناشرین ده‌كات.
- دوور بكه‌وه‌ره‌وه له‌وه‌ی خواردنی منداڵه‌كه به‌ریته
ده‌مته‌وه‌و پاشان بیدیتێ.
چواره‌م: له دوای یه‌ك ساڵی:
- منداڵه‌كه‌ت ڕابهێنه له شیرخواردن
به كوپ زیاتر له شیره‌كه‌ی خۆت.
- منداڵه‌كه‌ت دوربخه‌ره‌وه له خواردنی شیرینی له‌ته‌مه‌نی
منداڵییه‌وه هه‌رچه‌نده ناتوانی لێی مه‌نع كه‌یت به‌ڵام به مه‌رجێك بیخوات له
گه‌ڵ ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كاندا،
وه ددانه‌كانیشی بشوات له دوای خواردنی.
- منداڵه‌كه‌ت ڕابهێنه له‌سه‌ر
خواردنی خۆراكێك له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه سه‌لامه‌ت بێت ددانه‌كانی
به‌باشی گه‌شه‌بكه‌ن بۆ نمونه:
1- به هیچ جۆرێك شه‌كر نه‌كه‌یته ناو
ژه‌مه خواردنی منداڵه‌كه‌ت.
2- هانی منداڵه‌كه‌ت بده به
خواردنه‌وه‌ی ئاو له به‌ینی ژه‌مه خواردنه‌كاندا له بری بیبسی‌و شه‌ربه‌ت.
3- به ته‌واوه‌تی نا‌توانیت ڕێگری
بكه‌یت له خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت به‌ڵام ده‌توانی شه‌ربه‌ته‌كه ڕوون
بكه‌یته‌وه به ئاو، یان مه‌مه‌مژه بده‌ره منداڵه‌كه‌ت چونكه به مژینی
پاشماوه‌ی ئه‌و شیرینی‌یه لاده‌بات له سه‌ر ددانی منداڵه‌كه.
4- خواردنی سه‌وزه‌و په‌نیر له دوای
ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كان به‌سوده چونكه ڕێگری ده‌كات له ڕه‌ش
بوونه‌وه‌ی ددانه‌كان.
5- به‌پێی توانا هه‌وڵ بده
منداڵه‌كه‌ت شیرینی نه‌خوات له پێش نوستن.
- به ده‌ركه‌وتنی ددانه‌كانی فڵچه‌ی تایبه‌ت به منداڵانی بۆ
به‌كار بهێنه به تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی تاڵه‌كانی نه‌رمن، وه دووجار بۆی بشۆ له
ڕۆژێكدا به‌یانیان و
شه‌وان پێش نوستن.
- پێش ئه‌وه‌ی فڵچه‌كه به‌كار
بهێنیت هه‌موو جار ته‌ڕی بكه به ئاو.
- خۆت له‌گه‌ڵیدا به كاتێك
ددانه‌كانی ده‌شوات وه فێری بكه ڕێگه‌ی ششتن به شێوه‌یه‌كی جوان، وه
ئه‌و فڵچانه‌ی بۆ بكڕه كه سه‌رنج ڕاكێشه‌رن و ڕه‌نگاوڕه‌نگن.
- به‌كارهێنانی (معجون)
ده‌رمانی ددان له دوو ساڵییه‌وه بۆی به‌كاربهێنه به ئه‌ندازه‌ی
ده‌نكه فاسۆلیایه‌ك.
- به‌به‌رده‌وامی پێویسته چاودێری ددانی‌و پاك‌و
خاوێنی بكه‌یت، وه ڕای بێنه خۆی بیشوات له به‌رده‌م ئاوێنه، وه چاودێریشی بكه
تا ته‌مه‌نی ده‌گاته
(6 تا 7) ساڵی.
- چاودێری هه‌ڵسوكه‌وتی بكه‌و فێری هه‌ڵسوكه‌وتی ڕاست
و دروست له ششتنی دانه‌كانی بكه وه دووری بخه‌ره‌وه له هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێكی
نادروست بۆ نمونه: كردنی ده‌رزی به به‌ینی دانه‌كانی، مژینی په‌نجه‌كانی، یان
كردنی قه‌ڵه‌م به به‌ینی دانه‌كانی وه قوتوو هه‌ڵپچڕین به دانه‌كانی یان
ڕاستكردنه‌وه‌ی ته‌ل و شتی ڕه‌ق و گرتن و ڕاكێشانی زۆر شتی نابه‌جێ كه منداڵ
ئه‌نجامی ده‌دات.
- سه‌ردانی پزیشك زۆر پێویسته هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك
له ته‌مه‌نی هه‌ژده مانگی یه‌وه واته (ساڵ و نیو)، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر
ڕه‌شبونه‌وه‌یه‌ك یان گۆڕانكاری له ددانه‌كاندا ڕوبدات زوو هه‌ستی پێ بكرێت تا
چه‌ره‌سه‌ری بۆ بكرێت.
- دوور بكه‌وه‌ره‌وه له ترساندنی منداڵه‌كه‌ت به
پزیشكی ددان وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی بڵێیت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌و ئه‌وه نه‌كه‌یت یان به قسه‌م
نه‌كه‌یت ئه‌وه ده‌تبه‌م بۆ لای پزیشكی ددان یان به ده‌رزی به‌نجی ددان، وه یان
پێ ی بڵێیت چاره‌سه‌ری ددان ئازاری هه‌یه، وه هه‌وڵ بده پزیشك و نه‌خۆشخانه‌ی
ددانی لا خۆشه‌ویست بكه‌یت به وێنه‌یه‌كی جوان له‌به‌ر چاوی.
له‌كۆتاییدا هیوای له‌ش ساغی و سه‌لامه‌ت و به‌خته‌وه‌ری بۆ
منداڵی هه‌موو لایه‌كمان ده‌خوازین..