به‌شی یه‌كه‌كه‌م
هه‌ستیاره‌كانی مندڵه‌كه‌ت لێی تێبگه‌و گه‌شه‌ی پێ بده:
سه‌باره‌ت به‌م باسه دایكان و باوكانی منداڵه‌كه‌و هه‌روه‌ها
پزیشكانی منداڵانیش له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون منداڵ له كاتی بوونیداو كاتێك له ڕه‌حمی
دایكی دێته ده‌ره‌وه توانایه‌كی كه‌می هه‌یه له هه‌ست كردن به‌و شتانه‌ی ده‌ورو
به‌ری‌و په‌ی بردن پێی، به‌ڵام ئه‌م بۆچونه گۆڕدرا له ئه‌نجامی ئه‌و
لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه ده‌كرێت له سه‌ر گه‌شه‌كردنی مێشكی كۆرپه‌ی تازه‌بوو، وه
ئه‌وه‌ش دوپات كراوه‌ته‌وه كه كۆرپه‌ی تازه له‌دایكبوو ده‌توانێت هه‌ستیاره
نوێیه‌كانی كه له گه‌شه‌دان به‌كار بهێنێ وه هه‌روه‌ها توانای بیستن و بینین و
تام‌كردن و هه‌ست‌كردنی هه‌یه، هه‌موو ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی هه‌ست پێكردنیش
له لای كۆرپه‌كه‌ی تازه‌له‌دایكبوو وه‌ك شیرپێدان و سه‌یركردنی كۆرپه‌كه بۆ
پێكه‌نینی دایك و باوكی و ڕاژاندنی، ئه‌مانه هه‌موو یارمه‌تی ده‌رن بۆ گه‌شه‌كردنی
مێشكی منداڵه‌كه.
وه زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی
هه‌ستیاره‌كان له لایه‌ن منداڵه‌كه‌وه له سه‌ره‌تای مانگانی یه‌كه‌میدا
كاریگه‌رێكی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه بۆ گه‌شه‌ی منداڵه‌كه له داهاتوودا.
به‌شی دووه‌م:
منداڵه تازه بووه‌كه‌ت چی ده‌بینێت؟!
منداڵه‌كه له دوای له دایكبوونی یه‌كسه‌ر بینینێكی دیاریكراوی
هه‌یه، وه دونیاش له‌به‌رامبه‌ر چاوه‌كانیدا ده‌سته‌واژه‌یه‌كه له وێنه‌یه‌كی
تا ڕاده‌یه‌ك ڕوون و ته‌م‌و مژاوی. وه پزیشكه‌كان ئه‌وه وه‌بیر ده‌هێننه‌وه كه
منداڵی تازه‌بوو ته‌نها ده‌توانێ جیاوازی له نێوان ئه‌و ڕه‌نگانه بكات كه
پێچه‌وانه‌ی یه‌كن، بۆ نمونه ڕه‌نگی سپی و ڕه‌ش. هه‌روه‌ها منداڵی شیره‌خۆره
ده‌توانێتیش ئه‌و شتانه‌ی بینیوێتی له‌بیری خۆی بیهێڵێته‌وه.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پزیشكێك كه مامۆستای ده‌روونناسییه له
زانكۆی كالیفۆرنیا ده‌ڵێت: منداڵه‌كه له دوای له‌دایكبوونی به ماوه‌ی (24)
كاتژمێر ئه‌گه‌ر هاتوو وامان كرد منداڵه‌كه سه‌یری كاسێتێكی ڤیدیۆی كرد كه ڕووی
دایكی و ڕووی كه‌سێكی دیكه‌ی له خۆگرتبێت، ئه‌وا له‌م كاته‌دا منداڵه‌كه سه‌یری
ئه‌و ڕووه ده‌كات كه پێی ئاشنا ببو پێشتر كه هه‌ر دایكه‌كه ده‌گرێته‌وه.
وه له مانگه‌كانی یه‌كه‌مدا هه‌ستیاری (بینین)ی كۆرپه‌كه
به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات به‌هۆی گه‌شه‌كردنی ملوله‌كانی چاو. وه كاتێك كۆرپه‌كه
ته‌مه‌نی ده‌گاته دوو مانگان هه‌موو ڕه‌نگه‌كان و هه‌ندێك شتی تر ده‌توانێت به
ڕوونكراوه‌یی ببینێت، ئه‌م كاره‌ش ئه‌و هه‌سته‌ی منداڵه‌كه گه‌وره‌تر ده‌كات كه
ده‌بێته یاریده‌ده‌رێك بۆ گه‌یشتن به‌و شتانه‌ی ده‌وروبه‌ری.
وه له ته‌مه‌نی شه‌ش مانگی‌دا منداڵه‌كه ده‌توانێت سێبه‌ر
ببینێت و هه‌ستی پێ بكات جگه له بینینی شته‌كان به قه‌باره‌ی خۆی ، وه ئه‌م
به‌هره نوێیه‌ش یارمه‌تی ده‌دات بۆ گاوگۆڵكێ كردن، وه به‌ته‌واو بوونی ساڵێك له
ته‌مه‌نی منداڵه‌كه چاوه‌كانی به ته‌واوی گه‌شه‌ی كردووه‌و به‌شێوه‌یه‌كی باش
ده‌بینێت.
چۆن گه‌شه ده‌ده‌یت به به‌هره‌ی بینینی منداڵه‌كه‌ت؟!
شاره‌زایان و پسپۆران له‌م بواره‌دا وا ده‌بین كه باشترین ڕێگا
بۆ دایك و باوكان له به‌هێزكردنی هه‌ستیاری بینین له منداڵه‌كانیاندا
كاردانه‌وه‌و هه‌ڵسوكه‌وت كردنی ڕۆژانه‌یه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه ئه‌ویش به سه‌رنج
ڕاكێشانی منداڵه‌كه‌و بینینی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی. هه‌ر له‌م ڕووه‌و پسپۆرێك كه
مامۆستایه له په‌یمانگای گه‌شه‌كردنی منداڵ له زانكۆی (مینوستا) ده‌ڵێت:
(تێڕوانینی ڕوخساری كه‌سێكی خۆشه‌ویست -وه‌كو دایك- باشترین ڕێگایه بۆ به‌ره‌وپێش
چوون و گه‌شه‌كردنی ڕاده‌ی بینین له منداڵی شیره‌خۆره)، وه هه‌روه‌ها ئه‌و
یاریانه‌ی كه ڕه‌نگی جیاوازیان هه‌یه وه‌ك ڕه‌نگی سورو سپی‌و زه‌رد یاریده‌ده‌رن
بۆ هاندان و ووریاكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی بینینی منداڵه‌كه، وه ده‌ركه‌وتووه كه
وێنه‌ی شێوه‌كاری هانی ئه‌و به‌شانه‌ی مێشكی منداڵ ده‌دات كه ڕۆڵی هه‌یه له
توانای بیناییدا، بۆیه دوودڵ مه‌به له پیشاندانی ئه‌و په‌ڕتوكانه‌ی كه وێنه‌ی
شێوه‌كاریان تێدایه به منداڵه‌كه‌ت.
به‌شی سێیه‌م:
منداڵه‌كه‌ت چی ده‌بیستێت؟
توانای بیستنی كۆرپه‌له ده‌ست پێ ده‌كات له پێش له‌دایك بوونی،
وه پسپۆران به‌هۆی شه‌پۆله ده‌نگییه‌كانه‌وه تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه كه
كۆرپه‌له كاردانه‌وه‌ی هه‌یه به‌رامبه‌ر ده‌نگه به‌رزه‌كان هه‌ر له ته‌مه‌نی
(24) حه‌فته‌یی سك پڕبوونه‌وه واته شه‌ش مانگی.
وه‌هه‌روه‌ها كۆرپه‌له له‌پاش له‌دایك بونیدا ده‌توانێت
چه‌نده‌ها ده‌نگ بناسێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌ته‌مه‌نی چوار مانگی‌دا توانی هه‌یه
سه‌رچاوه‌ی ده‌نگه‌كان بدۆزێته‌وه.
وه پزیشكان ئاگاداری ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ده‌نگی زۆر به‌رز و
ژاوه ژاو له‌وانه‌یه گوێی منداڵه‌كه تێك بدات، چونكه به‌شه پێكهاته‌كانی گوێی
زۆر ناسكه. بۆیه پزیشكان ئامۆژگاری دایك و باوكان ده‌كه‌ن به پاراستنی
منداڵه‌كانیان له ده‌نگی زۆر به‌رز و ژاوه ژاو، وه دروستكردنی بێ ده‌نگییه‌ك
دوور له ته‌له‌فزیۆن و ته‌له‌فۆن و هات وهاواری خوشك وبراكانی.
وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستیاری بیستنی كۆرپه‌كه‌ت زیاتر به‌هره‌مه‌ند
بكه‌یت ڕێ وشوێنی ئه‌م هه‌نگاوه بكه‌وه:
بدوێ له گه‌ڵیدا به ده‌نگێكی خۆش و له‌سه‌رخۆ، بۆی بخوێنه‌وه
له هۆنراوه‌و سوره‌ته كورته‌كان، چونكه ده‌نگی كه‌سانی گه‌وره یارمه‌تیده‌رێكه
بۆ ووریاكردنه‌وه‌ی مێشكی منداڵه‌كه، هه‌ر ئه‌و هۆیه‌شه وا ده‌كات له
مندالًَه‌كه ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌بێت زووتر فێری زمان ببێت. وه هه‌روه‌ها
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه گوێگرتنی منداڵ له ئاوازی ووشه‌كان كاتێك
ده‌وترێت له‌به‌رامبه‌ریاندا یارمه‌تی ده‌رێكه بۆ بواری خوێندنه‌وه له‌ماوه‌ی
گه‌یشتنیان بۆ خوێندنگاكان، وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت له مانای ووته‌كانت
تێ ناگات به‌ڵام خۆ ئاشنا ده‌بێت به ئاوازی زمانی دایك و شێوه‌ی زمانی
نه‌ته‌وه‌كه‌ی.
به‌شی چواره‌م:
هه‌ستیاری چێشتن و تام‌كردن:
زانایان له‌و بڕوایه‌دان ده‌ست پێكردنی هه‌ستی بۆنكردنی منداڵ
له ماوه‌ی گه‌شه‌كردنیدایه له دوای له‌دایك بوونی به شێوه‌یه‌كی فراوان، وه
له‌دوای هه‌فته‌یه‌ك پاش له‌دایك بوونی ڕاسته‌وخۆ كۆرپه‌له‌كه ده‌توانێت بۆنی
دایكی بناسێته‌وه، بۆیه هه‌ستی بۆنكردن یه‌كێكه له هه‌ستیاره گرنگه‌كان كه
كۆرپه‌له‌كه ده‌به‌ستێته‌وه به دایكی.
وه یه‌كێك له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ری خستووه كه منداڵ هه‌ست
به خۆشی ده‌كات گه‌ر هاتو بۆنی لیمۆی كرد.
وه له ڕوویه‌كی تره‌وه هه‌ر له له‌دایك بوونێوه ده‌توانێت
تامی ترش و تاڵ و شیرین بكات، به‌ڵام زیاتر تامی شیرینی به‌لاوه خۆشتره وه‌ك له
تامێكی تر.
وه هه‌روه‌ها منداڵی تازه‌بوو ده‌توانێت تامی خوێ بكات، وه
له‌م ڕووه‌وه پزیشكان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر هاتوو ئاوێكی سوێرت دا به مندڵه‌كه
ناتوانێت بیخواته‌وه هه‌ر وه‌ك چۆن ئاوی ئاسایی ده‌خواته‌وه. وه
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌و بڕوایه‌دان كه‌گه‌شه‌كردنی هه‌ستی تام كردنی خوێ له‌سه‌ر
زمانی منداڵ پاش چوار مانگیه‌وه په‌یدا ببێن.
وه دایك و باوكان ده‌توانن هه‌ستیارێتی منداڵ بناسنه‌وه
به‌چاودێڕیكردنی كاردانه‌وه‌ی منداڵه‌كه بۆ بۆن و تامی شته‌كان. وه دایك ده‌بینێت
كاتێك شیر ده‌داته كۆرپه‌كه‌ی كه جۆری خواردنه‌ه‌ی ده‌یخوات كاریگه‌ر ده‌كاته
سه‌ر ئاستی شیرخواردنی منداڵه‌كه، بۆ نمونه هه‌ندێ خواردن تامی ناخۆش ده‌به‌خشێت
به شیره‌كه و كۆرپه‌له‌كه حه‌زی پێ ناكات و ناچار له شیره‌كه كه‌م ده‌خوات.
وه پاش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه ده‌گاته ته‌مه‌نی چوار مانگی و توانای خۆراك خواردنی
ده‌بێت دایك بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه كه منداڵه‌كه‌ی حه‌ز به چ تامێك ده‌كات.
به‌شی پێنجه‌م و كۆتایی.
هه‌ستی به‌ركه‌وتن و خۆشه‌ویستی:
هه‌ستی به‌ركه‌وتن و ده‌ست لێدان یه‌كه‌مین هه‌سته له منداڵ
گه‌شه ده‌كات پاش له‌دایكبوونی، وه پاش له‌دایك بوونی زیاتر گه‌شه ده‌كات، وه
ده‌ست لێدان و به‌ركه‌وتنێكی نه‌رم و هێواش له لایه‌ن دایك یان باوكه‌كه‌وه
ته‌نها هۆیه‌ك نییه بۆ ڕاژاندنه‌وه‌و كپ كردنی منداڵه‌كه، به‌ڵكو
یاریده‌ده‌رێكیشه بۆ گه‌شه‌كردنی منداڵه‌كه.

وه ده‌ست لێدان و به‌ركه‌وتنێكی (( په‌روه‌رده‌یی)) هه‌روه‌ك
پزیشكه‌كان ده‌ڵێن: هۆیه‌كه بۆ ده‌ركردنی هۆرمۆنی گه‌شه‌كردن له منداڵدا، وه
ئه‌و منداڵانه‌ی بێبه‌ش بوون له سۆز‌و هه‌ستی ده‌ست لێدان هۆرمۆنی گه‌شه‌كردن
تیاندا ده‌وه‌ستێت، وه به شێوه‌یه‌كی تر ئه‌و جۆره منداڵانه زۆر به‌باشی زیاد
ناكه‌ن. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش تۆمار كراوه له‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ی بێ دایك و باوكن وه
له لایه‌ن ده‌زگای هه‌تیوانه‌وه به‌خێوده‌كرێن كه ژماره‌یه‌كی كه‌م له
كارمه‌ندان كاری تێدا ده‌كه‌ن‌و ئه‌و منداڵانه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك له‌و هه‌سته بێبه‌ش
بوونه.
وه له هه‌مووی گرنگ تر ده‌ست پێهێنانی له‌سه‌ر خۆ‌و نه‌رم و
هێواش كاری خۆی چه‌سپاندووه له كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و هۆرمۆنه‌ی ده‌بێته
هۆی دروست بوونی پاڵه‌په‌ستۆی به‌ناو ((كۆتیزۆل)).
وه توێژینه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی (مینسوتا) ئه‌وه‌یان
ده‌رخستووه كه: ئه‌و منداڵانه‌ی به‌لایه‌ن كه‌مه‌وه له هه‌فته‌یه‌كدا دووجار
هه‌ستی ده‌ست پێهێنانیان به‌ر ده‌كه‌وێت به به‌رده‌وامی شه‌ش هه‌فته، بێگومان
هه‌ستیارێتیان كه‌متر ده‌بێت و ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی باشتر بنون وه‌ك له
منداڵانی تر.
بۆیه دایك و باوكانی ئازیز ئه‌م هه‌سته ڕه‌چاو بكه‌ن و
یارمه‌تی منداڵه‌كه‌تان بده‌ن به گه‌شه‌كردنی هه‌ستی سۆز‌و ده‌ست لێدان بۆی، به
شێوه‌یه‌ك وا بكه‌ن منداڵه‌كه بتوانێت په‌نجه‌كانی خۆی به‌كاربهێنێت له ده‌ست
لێدان و به‌ركه‌وتنی به شتی جیاواز له نه‌رمی و ڕه‌قی و خستنه به‌رده‌ستی له
كه‌لوپه‌لی یاری له‌و ته‌مه‌نه‌دا بگونجێت. وه هه‌روه‌ها ده‌ستی خۆتی بۆ
به‌كاربهێنیت تا بۆی ده‌رببڕیت له هه‌ستی سۆز‌و خۆشه‌ویستیت بۆی، وه یان به
هه‌ڵگرتنی بۆ باوه‌شت تا منداڵه‌كه‌ت هه‌ست به گه‌رمی لاشه‌ت و له‌باوه‌ش گرتنی
بكات.