هه‌ژاندنی منداڵی كۆرپه ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ مردنی
له‌وانه‌یه باوكان یان دایكانیش ببنه هۆیك بۆ
توشبوونی منداڵه‌كه‌یان
به نه‌خۆشیه‌كی كوشنده به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان
بێت، بۆ نمونه جاری وا هه‌یه منداڵه‌كه زۆر ده‌گریێت و باوكه‌كه به‌په‌له بۆی
ڕا ده‌كات و ده‌یگرێت و یان به‌رزی ده‌كاته‌وه‌و ده‌یهه‌ژێنێ به‌توندی و
به‌توڕه‌ییه‌وه هاواری لێ ده‌كات تاكو بیترسێنێت و و بیوه‌ستێنێت له‌گریان،
له‌كاتێكدا ئه‌م باوكه نازانێت كه ئه‌م هه‌ژاندنه‌ی منداڵه‌كه‌ی وا ده‌كات له
منداڵه‌كه‌ی هه‌تا هه‌تایی بێ ده‌نگ ببێت به‌هۆی ئه‌م جوڵاندن و هه‌ژاندنه كه لای
زۆر له خه‌ڵكی ده‌بینرێت!!
پزیشكێك باس له‌وه ده‌كات كه: زۆر له باوكان ئه‌وه نازانن
كه هه‌ژاندنی منداڵ زۆر زیان به‌خشه بۆی، له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی
منداڵه‌كه توشی نه‌خۆشیه‌ك ببێت كه پێی ده‌ڵێن (هه‌ژاندنی منداڵ) ئه‌میش
نه‌خۆشیه‌كی زۆر ترسناكه ده‌بێته هۆی تێكچونی مۆخی منداڵه‌كه به‌ته‌واوه‌تی وه
له‌هه‌ندێ حاڵات ده‌بێته هۆی مردنی. وه به‌پێی ئامارێك سێ یه‌كی ئه‌و منداڵه
شیره‌خۆرانه‌ی تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه هاتوون به‌هۆی هه‌ژاندنیان ده‌مرن وه سێ
یه‌كه‌كه‌ی تریان چاك ده‌بنه‌وه به‌ته‌واوه‌تی،
وه نزیكه‌ی (30% تا 40%) ده‌بنه كه‌م ئه‌ندام به‌هه‌تاهه‌تایی واته مێشكیان ته‌واو نابێت و وه‌كو
مرۆڤێكی ته‌واو هه‌ڵسوكه‌وت ناكه‌ن له‌ژیانیاندا.
وه ئه‌و باوكانه‌ی منداڵه‌كانیان ده‌گرن له باڵیانه‌وه یان
شانیانه‌وه‌و ده‌یانهه‌ژێنن، به‌پێی ئه‌مه سه‌ریان ده‌جوڵێت بۆ پێشه‌وه‌و بۆ
دواوه كه ئه‌میش ده‌بێته هۆی جوڵاندنی مۆخ له‌ناو كه‌لله‌ی سه‌ری منداڵه‌كه.
وه وه‌كو ده‌زانین قه‌باره‌ی
كه‌للـه سه‌ری
منداڵی كۆرپه گه‌وره‌تره به‌به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ لاشه‌یان كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته
هۆی ئه‌وه‌ی كه‌لله سه‌ری زیاتر مۆخه‌كه‌ی بجوڵێته‌وه له‌كاتی هه‌ژاندن
به‌تایبه‌ت له‌لای منداڵان كه ته‌مه‌نیان هێشتا كه‌متره له دوو ساڵان.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌ڕاستی پارێزگاری لای منداڵه‌كه كه‌م
ده‌كاته‌وه كه تووشی نه‌خۆشی (هه‌ژاندنی منداڵ) نه‌یه‌ت.
وه زۆر له باوكان به هه‌ڵه تێ ده‌گه‌ن له‌وه‌ی هه‌ژاندنی
منداڵ ده‌یانترسێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی لاشه‌یی به منداڵه‌كه نه‌گه‌یه‌نن،
به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌ر باوكان ڕێگه چاره‌سه‌رێكی تر بدۆزنه‌وه زیاتر سه‌لامه‌ت
بێت هه‌ڵسوكه‌وتی پێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ منداڵی گرینۆكیان له‌م هه‌ژاندنه.
بێگومان تووشبوون به‌هۆی ئه‌م هه‌ژاندنانه خراپتره وه‌ك له
تووشبوونی ڕاسته‌وخۆ به‌هۆی كێشان به شتێك‌دا.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌خۆشی
(هه‌ژاندنی منداڵ) تووشبوونی زۆر خراپتره و تووشبوونێكه نابینرێت به‌چاو، وه
هه‌ندێ نیشانه‌شی هه‌یه زووتر هه‌ست به‌دیاریكردنی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌كرێت وه‌كو
منداڵه‌كه نه‌نوێت و ڕاڕا و قه‌له‌ق بێت، یان ڕشانه‌وه‌و دڵتێكچوونی هه‌بێت، وه
ئاره‌زووی خواردنیشی نه‌بێت.. وه زوو دیاریكردنی نه‌خۆشیه‌كه كاریگه‌ری باشی
هه‌یه بۆ فریاكه‌وتنی منداڵه‌كه تاكو تووشی كه‌م ئه‌ندامی هه‌تاهه‌تایی نه‌یه‌ت و
كێشه‌كه پێش وه‌خت چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها ڕێگه ده‌گرێت له مردنی منداڵه‌كه
به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه..
بۆیه پێویسته هه‌موو دایكان و هه‌روه‌ها باوكان زۆر ئاگاداری
ئه‌م خاڵه بن تاكو منداڵه‌كه‌یان پێ ده‌گات به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌م نه‌خۆشیه
نزیكی بكه‌وێت و منداڵه‌كه‌یان منداڵێكی ساغ و سه‌لامه‌ت و به‌خته‌وه‌ر په‌روه‌رده
ببێت.